وتووێژێک ده‌گه‌ڵ سدیقی ته‌عریف
سترانبێژی ناسراوی ئێران
ئه‌نجامدانی : عه‌لی
زه‌رقانی
وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس
جاف
ده‌سپێکێک: سدیقی ته‌عریف، ساڵی 1335 ی هه‌تاوی له شاری سنه
له دایکبووه، ساڵی 1359 ی هه‌تاوی کۆلیژی
هونه‌ره‌جوانه‌کانی زانستگه‌ی تاران، کۆتایی پێ دێنێ. ته‌عریف
ئه‌رچی ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره‌شانۆییه‌کانه،لێ له‌به‌ر هۆگری
فره و فره‌وانی به گۆرانیبێژی و مۆسیقا، به خوێندن و
خۆپێگه‌یاندن به‌لای مامۆستایانی ناوداری وه‌ک ڕه‌حمه‌تی
"مه‌حموود که‌ریمی"،"ڕه‌زه‌وی سرووستانی"،" عه‌بدوڵڵا
ده‌وامی"، "نه‌سروڵڵا ناسیح پوور" و "محه‌ممه‌د ڕه‌زا لوتفی"
یه‌وه، به درێژایی ساڵانی 1354 هه‌تا 1362 ی هه‌تاوی توانی
شاره‌زای شێوه و شێوازه‌کانی گۆرانیبێژی لای ئه‌و
مامۆستایانه بێت. سدیقی ته‌عریف یه‌که‌م کۆنسێرتی ساڵی 1367
له هۆڵی "وه‌حده‌ت" به هاوکاری تیپی هونه‌ری شه‌يدا و عارف و
به سه‌رپه‌رشتی وئاوازدانانی "حسێن عه‌لیزاده" به ناونیشانی
شۆره‌نگێز"به‌یاتی تورک" به‌ڕێوه ببات. بڵاوکردنه‌وه و
پێشکه‌شکردنی ئه‌لبۆمێک به ناونیشانی " گوڵ
گه‌شت"،به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرتێک به بۆنه‌ی کاره‌ساتی
دڵته‌زێنی عه‌رد هه‌ژه‌که‌ی گێڵان و مازینده‌ران، ئاماده و
پێشکه‌شکردنی ئه‌لبۆمی "شه‌یدایی" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ده‌گه‌ڵ
"جه‌لال زولفنوون"، له چالاکی و به‌رهه‌مه دیاره‌کانی
ته‌عریف دێنه ئه‌ژمار. فێربوونی به‌سته و ته‌سنیفی
مامۆستایانی کۆن به لای "مه‌جید کیانی" و ڕه‌حمه‌تی
"ئه‌سغه‌ر به‌هاری" یه‌وه له ساڵی 1368 هه‌تا 1373 ی هه‌تاوی
، ئاماده و پێشکه‌شکردنی ئه‌لبۆمی "شۆری ده‌شت" به هاوکاری
تیپی کۆژه‌نان، به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرتی به‌یاتی ئه‌سفه‌هان به
هاوڕێیه‌تی تیپی هونه‌ری شه‌یدا و عارف و ئاوازدانانی
"محه‌ممه‌د ڕه‌زا لوتفی" له وڵاتانی ئیتالیا، سویسرا،
ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، دانان و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌سنیفی
"عه‌بدولقادر مه‌راغه‌یی" مۆسیقاری هه‌ره‌ناسراوی سه‌ده‌ی
نۆیه‌می ئێران له پێشه‌کی زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیمام عه‌لی،
هه‌روه‌ها پێشکه‌شکردنی ئه‌لبۆمی "ئابگینه" چه‌ن دیسکتێک به
یادی تاهیرزاده، شه‌یدایی، شۆری ده‌شت، کۆنسێرتی سێگا و
ماهوور له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، ئاماده‌کردن، تۆمارکردن و
پێشکه‌شکردنی ئه‌لبۆمی "کوردانه" به هاوڕێیه‌تی گرووپی
کامکاران، به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرتی به‌یاتی تورک و ئه‌سفه‌هان
له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و مه‌غریب(مه‌راکیش)، پێشکه‌شکردنی
ئه‌لبۆمی " مانگی بووک" به هاوکاری گرووپی ده‌ستان و فێرکردن
و وانه‌وتنه‌وه‌ی گۆرانی ئێرانی له ساڵی 1364 ه‌وه هه‌تا
ئێستا، له کارنامه‌ی هونه‌ری ته‌عریف دا تۆمارن. ئه‌وه‌ش
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌لی زه‌رقانی ده‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی
ناسراوی کورد سدیقی ته‌عریفه ده‌خرێته به‌رچاوی تۆی کوردی
هونه‌ردۆس. بۆ وتن ده‌شێ ئه‌م وتووێژه پێشکه‌یێکی کورتی
له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای مۆسیقای ئێران له گه‌ڵه، بۆ خوێنه‌ری
کورد زۆر به پێویستم نه‌زانی.
*********************
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ده‌مه‌وێ وتووێژه‌که به پرسیارێکی هه‌میشه‌یی ده‌س پێبکه‌م.
باسێک که‌به‌رده‌وام له نێو کۆڕی مۆسیقایی ئێمه‌دا گه‌رمه
ئه‌ویش هۆگری لاوانمان به مۆسیقای ڕۆژاوا و پۆپه، تۆ وه‌ک
گۆرانبێژ و شاره‌زا و کارناسی دونیای مۆسیقا، هۆی ئه‌م
هۆگرییه‌ی لاوان به مۆسیقای ڕۆژاوا له چیدا ده‌بینی؟
ته‌عریف:
ئه‌تۆ لوتفت هه‌یه من به کارناسی مۆسیقا داده‌نێی، به‌ڵام من
خۆ به کارناسی دونیای مۆسیقا نازانم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
بتوانم گۆرانبێژێکی چاک بم و به کاری خۆدا ڕابگه‌م، مایه‌ی
ڕه‌زامه‌ندی من ده‌بێت. من به پێی زانیاری خۆ قسه ده‌که‌م و
پێم وایه به‌ر له ده‌س پێکردنی هه‌ر باس و خواسێک پێویسته
پێناسه‌مان بۆ ئه‌و ووشانه‌ی بێت ده‌کاریان دێنین و ڕوونیان
بکه‌ینه‌وه هه‌تا ئه‌نجامی وتووێژه‌که به‌ره‌و کوێره ڕێ
نه‌چێ و ده‌ره‌نجامی دڵخوازمان به ده‌سته‌وه بدات و له
کۆتاییدا به‌ره‌و ته‌باییمان ببات و ئه‌نجامێکی شیاوی
لێبکه‌وێته‌وه. به گشتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زارانه و له
بیرگه و زه‌ینی بیر و هزری گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دایه ،
مه‌به‌ستم ته‌نیا چینی نه‌خوێنده‌وار نییه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت
لای چینی ڕووناکبیر و خوێنده‌واریش، ئه‌مه‌یه هه‌رکه ده‌نگی
تار و ته‌مووره و که‌مانچه و بلوێر و سه‌متوور وئامێره‌کانی
دی مۆسیقای ئێرانی و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگێکیان به‌رگوێ که‌وت،
ده‌بێژن ئه‌مه مۆسیقای نه‌ریتییه ، جۆره‌که‌ی دی که ئه‌و
چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تیا نه‌بێت و بۆ نموونه به
ئامێری ڕۆژاوایی وه‌ک کیبۆرد و سێنتی سایزه‌ر و گیتار و
ماندۆلین و ئه‌و جۆره ئامێرانه لێدرێ ،لایان مۆسیقای پۆپه.
ئه‌م جۆره ڕووانگه و بۆچوونه له ڕاستیدا سنووری نێوان
مۆسیقای نه‌ریتی و پۆپ ده‌س نیشان ناکات، به لای منه‌وه
ئه‌وه‌ی دڵخوازی خه‌ڵک بێت به هه‌ر شێوه و جۆر و ڕیتم و
نێوه‌رۆکێکه‌وه لام مۆسیقای پۆپه که هه‌مان پۆپیۆلار(popular)
واته جه‌ماوه‌ر په‌سه‌نه. جا چ به ئامێری وه‌ک تار و
ته‌مووره و که‌مانچه و چه‌هچه‌ی له‌گه‌ڵ بێت یان به
ئامێری ئه‌لکترۆنیکی و کاره‌باییه‌وه بێت! ته‌نانه‌ت گه‌ر
له زانستی که‌لامدا بۆ ئه‌و جۆره کارانه شێعری شاعیرانی
پایه‌به‌رزی وڵات وه‌ک "سه‌عدی" و "حافیز" و "مه‌ولانا" و
"نیما" و ... ده‌کار بێت دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ
هه‌مووانه،ئه‌و جۆره مۆسیقا لام مۆسیقای پۆپه، له بیر
نه‌که‌ین ده‌کارهێنانی شێعری شاعیرانی ناودار بۆ خۆ چه‌شنه دژ
به‌رییه‌کمان له‌و به‌ستێنه‌دا لا ده‌رده‌خات، واته ناکرێ
هاوسه‌نگییه‌ک له نێوان ئه‌و جۆره ئاواز و شێعرانه‌دا
بدۆزییه‌وه، چ له باری ناوه‌رۆکه‌وه بێت یانژی له باری
داڕشته‌وه، دیاره ئه‌و دووه له بنه‌ڕه‌تڕا تۆفیریان زۆره
و لێک جیاوازن. ئه‌م جۆره مۆسیقا له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ و
هه‌گه‌ری وه‌ک له‌وه‌رده‌سدابوون و جه‌ماوه‌رپه‌سه‌نبوون و
لاگری پڕۆپاگه‌نده‌یی ، هه‌تا به زۆر شوێنان بڕده‌کات و
هه‌مووانی تر گشت داگرتره. مۆسیقای پۆپ و جه‌ماوه‌ری به
مانای ئه‌مڕۆیی له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 20 ی هه‌تاوییه‌وه
واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی ڕادیۆ له ئێران‌دا دامه‌زرا ئه‌ویش هێدی
هێدی سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌تا به‌و ده‌مه زێتر له دوو جۆره
مۆسیقامان نه‌بوو ، یان هه‌مان مۆسیقای نێو ده‌ستگا و ڕه‌دیفی
بوو یانیش مۆسیقای ناسراو به مۆسیقای سه‌ر حه‌وزان(مۆسیقای
گۆشه‌ی حه‌وزان) که ئه‌ویش سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌مان مۆسیقای
ده‌ستگا و ڕه‌دیف بوو. هه‌ڵبه‌ت جێی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به
جۆره‌کانی دی مۆسیقا وه‌ک مۆسیقای ناوچه‌یی یان خۆجێی، مۆسیقای
نێوخانه‌قایان،مۆسیقای سه‌ربازی و مۆسیقای تایبه‌ت و سه‌ر به
ئایین و قه‌ومه‌کانی دی ئێرانی باس بکرێ. ئه‌م دوو جۆره
مۆسیقا واته مۆسیقای نێو ده‌ستگا و ڕه‌دیفی و مۆسیقای
سه‌رحه‌وزان به مۆسیقای شاری ناودێر ده‌کرێن. وه‌کی وتم له‌و
ده‌مه‌وه‌ی ڕادیۆ له ئێران دامه‌زرا هێدی هێدی چه‌ندین جۆره
مۆسیقای دی هاتنه نێو جۆگرافیای مۆسیقای ئێرانییه‌وه و هه‌ر
له‌و ساڵانه‌شه‌وه باسی مۆسیقای نه‌ریتی و نانه‌ریتی سه‌ری
هه‌ڵدا. ئه‌وه‌شت لا ڕوون بکه‌مه‌وه من زۆر به شک و
گومانه‌وه ووشه‌ی نه‌ریتی ده‌کار دێنم، چونکه ناخی ئه‌و
ووشه هه‌تا ڕاده‌یێک ده‌تباته‌وه بۆ ڕابوردوو،هه‌ر ئه‌مه‌ش
بۆخۆ هه‌ڵگری چه‌شنه بارێکی نادینامیکه و ڕابوردووی
له‌گه‌ڵه. ووشه‌ی نه‌ریتی ووشه‌یێکی کۆن نییه! ووشه‌یێکه چل
په‌نجا ساڵێکه هاتۆته نێو ئه‌ده‌بی مۆسیقا‌وه و وه‌رگێڕاوی
ووشه‌ی ترادیسیۆن(tradition)ی
فه‌ڕه‌نسی و ترادیشناڵی (traditional)ی
ئینگلیزییه. وه‌کی ئیشاره‌تم پێدا مۆسیقای شاری ئێران یان
مۆسیقای نێو ده‌ستگا و ڕه‌سه‌ن بوو یانژی مۆسیقای کووچه و
کۆڵانان وه‌ک مۆسیقای سه‌ر حه‌وزان و مۆسیقای ژه‌نیارانی نێو
کووچه و کۆڵانان. زۆربه‌ی ئه‌و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی
سه‌رده‌می کۆن واته ده‌وره‌ی عارف و شه‌یدا ( دوو پێشه‌نگ و
ناوداری شوێندانه‌ری مۆسیقا له سه‌رده‌می قه‌جه‌ر و سه‌ره‌تای
ده‌وره‌ی پاله‌وی یه‌که‌م) چاک ده‌گه‌ڵ مۆسیقای نێو ده‌ستگا
ئاشنا و بگره به‌سه‌ریشیدا زاڵ بوون ، هه‌ر بۆیه ئه‌و
ئاوازانه‌ی عارف و شه‌یدا دایانده‌نان له لایه‌ن هه‌مان
ژه‌نیارانی نێو کووچه و کۆڵانانه‌وه لێ ده‌دران. له
ڕاستیدا ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵی مێدیاییه‌کی وه‌ک
ڕادیۆیان ده‌گێڕا و ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و جۆره مۆسیقای
سه‌رده‌می کۆنه له‌باری ده‌روون مایه و هه‌وێن و داڕشت و
ده‌سکه‌وته‌وه گه‌لێ له‌بار بوو.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
وه‌بزانم لێره‌دا به‌و ئه‌نجامه ڕوونه بگه‌ین ئایا ڕه‌سه‌ن و
ناڕه‌سه‌نبوون، ده‌توانێ سنوورێک بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چه‌شنه‌کانی
مۆسیقا بێت؟
ته‌عریف:
ئه‌وه‌تان وه‌بیر بێنمه‌وه ڕه‌سه‌نبوون به هیچ له‌ونێک به
مانای ویشک و بێ ڕۆحبوون نییه به‌ڵکو مه‌به‌ست مۆسیقای
هونه‌رییه... مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و به گشتی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن
هه‌ر له کۆنه‌وه له هه‌موو شوێنێکی دونیا لای تاقمێکی
تایبه‌ت بایه‌خ و بره‌وی بووه و هه‌یه. سووربوون له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی، ده‌بێ
شێوه‌ی تایبه‌ت ده‌کار بگری،(ئه‌م شێوه و ته‌کنیکانه به
گشتی له خزمه‌ت گه‌شه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مۆسیقادا
نین و ناشبن) به‌و بیانووه‌ی هۆگری فره‌تر بۆ ئه‌و چه‌شنه
مۆسیقا بدۆزینه‌وه، له ڕاستیدا زیانی هه‌ره‌قه‌تی له ژێرخان
و داڕشته‌که‌ی ده‌ده‌ین. مۆسیقای ڕه‌سه‌ن به‌شێکه له سامانی
نیشتمانی وڵاتێک، ئه‌م چه‌شنه هونه‌ره سه‌ر به کات و
سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت نییه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێک ده‌شێ.
حافیز، سه‌عدی، فیرده‌وسی،مه‌ولانا، شێکسپیر، بێتهۆڤن، گۆته،
عارف، شه‌یدا، عه‌بدولقادر، سه‌فییه‌دینی ئه‌رمه‌وی و ... سه‌ر
به هه‌موو سه‌رده‌مێکن، ئاڵ و گۆڕ و گۆڕانکاری و داهێنان له
بواری هونه‌ری ڕه‌سه‌ن دا زۆر له‌سه‌ره‌خۆ و به‌درێژایی
زه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌گرێ، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش زێتر له پێناوی
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌رییدا ده‌بێت و پڕ ڕوونه ئه‌م
چه‌شنه گه‌شه شان به شانی گه‌شه له باری چه‌نداێتییه‌وه
ده‌بێت.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
وه‌بزانم پێویسته بزانین پێناسه‌ی تۆ بۆ مۆسیقای ڕه‌سه‌ن
چییه. گوتت ئه‌م جۆره مۆسیقا تایبه‌ته به تاقمێکی
تایبه‌ته...
ته‌عریف:
من وتم مۆسیقای ڕه‌سه‌ن هی تاقمێکی تایبه‌ته. هه‌مه جۆره
مۆسیقایێکم ده‌س نیشان کرد هه‌تا پرسیاره‌کانت به
به‌کگراوندێکی ڕوونتر وه‌رام بده‌مه‌وه و هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی باسه‌که و گه‌یشتن به
ئه‌نجامێکی ڕوونتر، پێویسته پێناسه‌یێکی هاوبه‌شمان هه‌بێت...
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ڕاسته...ده‌کرێ بڵێین ئێمه له ئێران‌دا خاوه‌نی جل و
به‌رگێکی نه‌ته‌وه‌یی نین، جل و به‌رگێک هه‌مووان وه‌ک به‌رگی
نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ری بکه‌ن. هه‌ر قه‌ومێک بۆخۆ جل و به‌رگێکی
هه‌یه وه‌ک کوردان، ئازه‌ری، به‌لووچ، گێڵانی، خۆراسانی و ...
به‌ڵام به‌رگی نیشتمانی هاوبه‌شمان نییه، ئایا به هه‌مان
شێوه که به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، مۆسیقای نیشتمانیشمان
نییه؟
ته‌عریف:
هه‌تا به ئێستا پێناسه‌یێکی ڕوونم له مۆسیقای نیشتمانی که
له شوێنێکه‌وه تۆمار کرابێت، به‌رچاوم نه‌که‌وتووه، به‌ڵام
بۆ خۆ ده‌توانم به پێی زانیاری خۆ پێناسه‌یێک له مۆسیقای
نیشتمانی به‌ده‌سته‌وه بده‌م، پێناسه‌یێک ساڵانێکه پێی
گه‌یشتووم، بێگومان ئه‌م پێناسه و بۆچوون وپێناسه‌کانی دی
له مۆسیقای نیشتمانی له داهاتوودا تۆکمه‌تر و به گشتی
ده‌گۆڕدرێن. به لای منه‌وه مۆسیقای نیشتمانی گه‌ر نیشتمانی
به مانی ناسیۆناڵ بێت- سه‌رجه‌م میلۆدی و نه‌واکانی
جۆربه‌جۆری هه‌موو قه‌ومه‌ئێرانییه‌کان ده‌گرێته‌وه ، له
دووره‌ده‌سترین ناوچه‌کانی ئێران‌دا، که بریتی له مۆسیقای
ته‌واوی ناوچه‌کانی ئێرانی گه‌وره، واته مۆسیقای
که‌مینه‌کانی ئایینی، به که‌لیمی،مه‌سیحی، ئه‌رمه‌نی ،
زه‌رده‌شتی و ... مۆسیقای نێو خانه‌قایان و هه‌روه‌ها مۆسیقای
ڕه‌دیفی و نێوده‌ستگا و مۆسیقای سه‌رحه‌وزان و مۆسیقاکانی دی
که سه‌رچاوه‌یان له دیرۆکی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌دا هه‌یه. بۆ
که‌مڵاندنی ئه‌م پێناسه پێویسته بڵێم به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م
جۆره مۆسیقایانه ده‌بێ به ئامێری تایبه‌ت به‌خۆ و به ئاستی
بانی ده‌نگ و تایبه‌تمه‌ندی دی ئه‌نجام بگرێ. گه‌ر پێناسه‌مان
بۆ نیشتمانی هه‌مان "ناسیۆناڵ" بێت، مۆسیقای نیشتمانی به‌و
جۆره مۆسیقا ناگوترێ به ئامێری ڕۆژاوایی وه‌ک ویۆلۆن و
ویۆلۆنسێل و کۆنترباس و ترۆمپێت و تیمپانی و ئامێری ئێرانی
وه‌ک تار، سێ‌تار، سه‌متوور، که‌مانچه،ته‌مووره و چه‌ندین
ئامێری دی مۆسیقای ناوچه‌کانی ئێران که شێعر و مێلۆدی ئێرانی
له‌گه‌ڵ بێت، لێ بدرێ. گه‌رچی ئه‌و جۆره مۆسیقا ده‌نگێکی
له‌به‌ردڵان و گیان بزوێنت پێ ببه‌خشێ و هه‌رچه‌نده
ئاماده‌بوونی ئۆرکێسترێکی ئه‌وتۆشت لا پێویست بکات ، که هه‌ر
واشه، به‌ڵام ئه‌وه پێناسه‌یێکی هه‌مووانی و گشتی بۆ مۆسیقای
نیشتمانی نابێت. ده‌کرێ به‌و جۆره ئۆرکێستره بڵێین:
ئۆرکێستری نوێ یان ئۆرکێستری ئاوێته‌ی ئێران یان هه‌ر
ناونیشانێکی دی. پێناسه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ووشه‌ی نیشتمانیدا به
تایبه‌ت له بواری مۆسیقادا و شوێنهاته‌کانی دی وه‌ک
به‌جیهانیبوونی مۆسیقای ئێمه یان ئۆرکێستراڵبوونی، چل- په‌نجا
ساڵێکه، به گشتی به شێوه‌یێکی هه‌ڵه و چه‌وت سێبه‌ری
خستۆته سه‌ر بیر و زه‌ینی به‌شێکی فره‌ی ڕووناکبیر و
خوێنده‌واری ئێمه و سڕینه‌وه و کاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه
چه‌وتانه که بۆ نموونه به‌جیهانیبوونی مۆسیقا ته‌نێ له ڕێی
بوونی ئۆرکێسترای گه‌وره و سه‌مفۆنیکه‌وه دێته دی، یه‌ک
له‌و بۆچوونانه‌یه، گه‌لێ ئاڵۆز بووه. له ڕاستیدا بیرۆکه‌ی
دانانی ئه‌و چه‌شنه ئۆرکێسرایانه نموونه‌یێکی ساده و ساکاری
ئه‌و ئۆرکێسترایانه‌یه ساڵه‌های ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ر له
شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بۆ نموونه له
ئازه‌ربایجانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت دا له لایه‌ن مۆسیقارانی
وه‌ک ئه‌میرۆف و که‌سانی دیکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌و چه‌شنه
هه‌ڵس و که‌وته ناشاره‌زایانه له لایه‌ن ڕۆژنامه و کۆڕ و
لیژنه‌کانی ڕووناکبیریی ناپسپۆڕی له به‌ستێنی مۆسیقادا
ته‌شه‌نه‌ی کرد که شوێنهاته‌نه‌رێنییه‌کانی هه‌ر وا به‌سه‌ر
بیر و هزری گشتیدا زاڵه. له ڕاستیدا جیهانگیری ناشێ به
مانای ئۆرکێسراڵبوونی مۆسیقا بێت، چونکه جاری وایه به
تێکه‌ڵکردنی چه‌ن ئامێرێک و ته‌نانه‌ت ئامێرێک و گۆرانیبێژێک
به‌و مه‌رجه‌ی لاگری به‌هێز و شیاوی ده‌وڵه‌تانی له پشت بێت،
هه‌مان پێوه‌ندی جیهانی به مانا ڕاستینه‌که‌ی جیهانگیری دێته
دی. وه‌کی چلۆن له مۆسیقای پاکستان و هیندستاندا ئه‌وه ڕووی
دا. "ڕاوی شانکار"ی هیندستانی به سیتاره‌که‌ی ده‌ستی و
"نوسره‌ت فاتیح خان "ی پاکستانی به ئۆرکێستری نه‌ریتی چکۆڵه‌ی
توانییان له ئاستی دونیادا خۆ ده‌رخه‌ن. ساڵه‌های ساڵه پرسی
نوێگه‌ری له بواری مۆسیقادا لای ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌وانه‌ی
له کاری پیشه‌یی و پسپۆڕی خۆدا شاره‌زان، له‌سه‌ر زارانه و
چه‌ن پرسیاری وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌رچی له بواری مۆسیقادا
نوێگه‌ری ناکرێ یان بۆ نموونه ئێمه له بواری مۆسیقادا
پێویستیمان به "نیما"یێک هه‌یه و ... هه‌ڵس و که‌وتی
ناشاره‌زایانه له‌و به‌ستێنه‌دا بشێوی و ئاڵۆزی و گێره‌شێوێنی
لێ ده‌که‌وێته‌وه، به پێی پێوه‌ری شێعر ناکرێ مۆسیقا لێک
بده‌ییه‌وه چونکه مۆسیقا هونه‌رێکی جیاوازه که ڕاڤه و
شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی گه‌ره‌که. لێکدانه‌وه‌ی
مۆسیقا هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی چه‌توونتر و
ئاڵۆزتره له لێکدانه‌وه‌کانی دی و هه‌روا به هاسانی
سه‌باره‌ت به‌و هونه‌ره ناتوانی بیرۆکه‌ی نوێ به‌ده‌سته‌وه
بده‌ی. پڕ ڕوونه ته‌واوی هونه‌ره‌کان له گشتیاتدا یه‌ک
ده‌گرن به‌ڵام له به‌شی ڕاڤه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌دا،
ده‌بێ کارناسانه‌تر هه‌ڵس و که‌وت بکرێ.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵناسی هونه‌ر به گشتی له
ئێران‌دا باس بکه‌ین، به تایبه‌ت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسی مۆسیقا.
بۆ نموونه هه‌ر کوڕه‌که‌ی خۆم، ئه‌وه‌نده هۆگری مۆسیقای
ڕه‌سه‌نی ئێرانی نییه، گه‌ریش جار جارێ لایێکی لێ
ده‌کاته‌وه، زۆر کاتی و زوو تێپه‌ڕه و قه‌ت ئه‌و هۆگرییه
لای هه‌میشه‌یی نابێت، گه‌ره‌کمه لێت بپرسم باشه سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و هه‌ست و نه‌سته چێیه؟
ته‌عریف:
دیاره هه‌ر چه‌شنه کاردانه‌وه‌یێک له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ێیکدا
هه‌ڵگری مێژینه‌یێکی دیرۆکی، په‌روه‌رده‌یی و پڕۆپاگه‌ندییه،
باسی کوڕه‌که‌ت کرد ئه‌وه‌نده‌ی تۆ هۆگری مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانیت، ئه‌و وا نییه و زێتر حه‌زی له مۆسیقای ڕۆژاوایی و
فێربوونی گیتاره. هۆگری بۆ فێربوونی گیتار یان هه‌ر ئامێرێکی
دی مۆسیقای ڕۆژاوایی یان هه‌ر جۆره ئامێرێکی مۆسیقای
نائێرانی دیاره بۆ خۆ خراپ نییه، بگره گه‌ر ئه‌و هۆگرییه‌ی
لای ڕاستینه بێت زۆریش ئه‌رێنییه ، گه‌ریش ئه‌و هۆگرییه به
مۆسیقای ڕۆژاوایی به که‌مایسی و عه‌یب و عه‌ته‌وێک دانرێ ،
ئه‌و عه‌یبه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێدیاکان که ڕۆڵی
سه‌ره‌کییان، ڕۆڵی په‌روه‌رده‌یی و پڕۆپاگه‌نده‌ییه له جیاتی
ئه‌وه‌ی گه‌نج به‌ره‌و هۆگری و ناسیاری ده‌گه‌ڵ مێژوو و
کو‌لتوور و میراتی کۆنی خۆ که ڕاگری کولتووری نه‌ته‌وه‌یی
ئێستا و داهاتوویه ،ببه‌ن، به پێچه‌وانه ده‌جووڵێنه‌وه. بۆ
نموونه گه‌ر کوڕه‌که‌تان ئه‌وه‌نده هۆگری مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانی نییه ، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه ناسیاری ده‌گه‌ڵ مۆسیقا
نییه، باشه ئه‌و ده‌بێ ئه‌و ناسیارییه له کامه ڕێگه‌وه
وه‌ده‌س بخات؟ پڕ ڕوونه ئه‌و زێتر به‌ره‌و لای ئه‌و شتانه‌ی
ده‌کشێ پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆرتریان له‌سه‌ر کرابێت و سیمای ژیانی
نوێشیان پێوه دیار بێت. له لاییه‌کی دیکه‌وه ڕه‌نگبێ لای
بیر و هزری گشتی وا باو بێت بۆ نموونه تار و ته‌مووره و
که‌مانچه و بلوێر و ئامێره‌کانی دی مۆسیقای ئێرانی بۆ
به‌ساڵاچووان و پیرانه. دیاره ئه‌م گیر و گرفتانه ته‌نێ
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه ناگرێته‌وه به‌ڵکو گرفتێکی جیهانییه.
قه‌یرانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌توانی له بواره‌کانی
جۆربه‌جۆری ژیاندا به دوایدا بگه‌ڕێی. به کورتی و به کوردی
ئێمه زێتر له دوو جۆره مۆسیقامان پێ شک نایه.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
له ئێران‌دا؟
ته‌عریف:
له هه‌موو شوێنێکی دونیادا، هه‌ر به‌شه‌ی دوو جۆره، مۆسیقای
چاک و مۆسیقای خراپ. ئه‌وه‌ش بڵێم پێویسته هه‌مه جۆره
مۆسیقایێک هه‌بێت، مۆسیقای کلاسیک، مۆسیقای ناسراو به پۆپ و
جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ن، مۆسیقای ناوچه‌یی ناسراو به مۆسیقای خۆجێی
و فۆلکلۆر، مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی، مۆسیقای نێو خانه‌قایان،
مۆسیقای سه‌ر حه‌وزان، مۆسیقای تایبه‌تی که‌مینه‌کانی ئایینی و
... به‌ڵام له‌باری مانایی و کارتێکه‌ری و شێوه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنه‌وه دوو جۆره زێتر نین، یان چاکن یانژی خراپ.
له ڕاستیدا به‌و چه‌شنه مۆسیقاییه‌ی پێی ده‌ڵێن مۆسیقای
خراپ، به گوێره‌ی پێناسه‌ی ڕاستینه‌ی مۆسیقا، ئه‌وانه ناچنه
خانه‌ی مۆسیقا‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ پێناسه‌یێکمان بۆ ئه‌م چاک و
خراپه هه‌بێت. گیتار، ماندۆلین، پیانۆ، ویۆلۆن و ئامێره‌کانی
دی نائێرانی به‌شێکی ده‌سکه‌وتی مرۆ دێنه ئه‌ژمار و بۆ
سه‌رپاک مرۆڤاێتین. به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌کارگرتنیان له وڵاتێکی
وه‌ک وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا باسیان له‌سه‌ره. ئێمه به‌رده‌وام
ده‌نگی ئه‌و جۆره ئامێرانه‌مان به‌رگوێ ده‌که‌وێ، چێژیان لێ
ده‌به‌ین. ده‌کرێ دووی فێربوونی گیتار یان هه‌ر جۆره ئامێرێکی
دی ڕۆژاوایی بکه‌وین و ئه‌مه نه‌ک عه‌یب نییه بگره ئه‌مه
بۆ فێرکار و فێرخواز هه‌ڵگری بارێکی پڕبایه‌خه و جێی
ڕێزلێنانیشه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی په‌رۆشییه و به‌ڕاستی
هه‌ژێنه‌ریشه ئه‌وه گه‌نجی ئێرانی زۆر به جوانی گیتار و
ئۆرگ لێ بدات به‌ڵام شاره‌زای ڕابوردوو و ئێستای وڵاته‌که‌ی خۆ
نه‌بێت که ئه‌مه زۆر مایه‌ی په‌رۆشییه. گه‌لێ ڕوونه ئه‌وه
ته‌نیا ئێران نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌دا به‌ره‌و ڕوویه. بۆ
نموونه له وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیادا که به ڕوواڵه‌ت
لانکه‌ی دێمۆکراسی و و هونه‌ر و ئه‌ده‌به، زۆربه‌ی خه‌ڵک
ڕه‌نگه شێکسپیر نه‌ناسن، به‌ڵام تۆفیر و جیاوازی ئه‌و جۆره
وڵاتانه ده‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌ی ئێمه له‌وه‌دایه له‌وێنده‌رێ بۆ
ڕاگرتن و پاراستنی ڕابوردوویان بووجه و پاره‌ی باش ته‌رخان
ده‌که‌ن. به گشتی و به گوێره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی پێشکه‌شت کرد
له باری خه‌سارناسی جڤاکییه‌وه هۆکاری سه‌ره‌کی
که‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵاتنی لاوان له مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پلان و هه‌وڵی سیستماتیک له‌و
به‌ستێنه‌دا که ده‌بێت ئه‌و گرینگه هه‌ر له سه‌ره‌تای
له‌دایکبوون و منداڵیی و خوێندنی نێو باخچه‌ی ساوایان و
سه‌ره‌تاییه‌وه ڕوو بدات که دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌نجام ناگرێ.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
کێشه‌ی ئێمه ده‌گه‌ڵ گه‌نجی ئه‌مڕۆ له‌وه‌دایه ئاگای له
ڕابوردوو نییه ، پرسیاری دیکه‌م ئه‌وه، باشه له‌و
به‌ستێنه‌دا کێ به‌رپرسیاره؟ ئایا سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی
ئێمه ده‌بێ وه‌رامی ئه‌وه بداته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت به‌و
بۆچوونه‌ی ئێستێ ئه‌م سیسته‌می په‌روه‌ده له حاند مۆسیقا
هه‌یه‌تی ، ئایا ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت؟
ته‌عریف:
پێی بکرێ یان نا، نازانم به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێ بۆ ڕاگرتن
و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، به لای منه‌وه ئه‌و ئه‌رکه
ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان له ده‌ستدایه و
به‌رپرسیارن، ئه‌مه له ڕاستیدا ئه‌رکی ئه‌وانه.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وره و ده‌سته‌ڵاتی له ده‌ستدایه مۆسیقا
بۆ خۆ پێناسه ده‌کات، ئایا ئه‌م پێناسه کۆسپ و ته‌گه‌ره چێ
ناکات؟
ته‌عریف:
کامه پێناسه و کامه گرفت و کۆسپ ؟
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
بۆ نموونه له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشدا
ئه‌یانگوت ئه‌و جۆره مۆسیقایانه‌ی ببنه مایه‌ی
وه‌هه‌ڵپه‌خستنی خه‌ڵک...
ته‌عریف:
ئه‌و جۆره پێناسانه پسپۆڕانه و کارناسانه نین. به‌ینێکه
وه‌بزانم هه‌ندێ هه‌وڵ ده‌درێ بۆ بنیاتنانه‌وه و قه‌ره‌بووی
که‌مته‌رخه‌می ڕابوردوو له حاند مۆسیقای هونه‌ری،
به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێین ئه‌و هه‌وڵانه زۆر دێر ده‌ستیان پێ
کرا بۆیه ناتوانن ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بن، ئه‌ویش به چه‌ن
سووکه به‌رنامه‌ی بێواز و کورت و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌و
ساتانه‌ی هۆگریان نییه، ئه‌مڕۆکه ئێمه چ پێوه‌ندیمان
ده‌گه‌ڵ ڕابوردووی مۆسیقای هونه‌ری خۆ نییه. هه‌وڵ بۆ
بره‌وپێدانی فه‌رهه‌نگی مۆسیقای هونه‌ری له‌م سه‌رده‌مه‌دا
ده‌بوا زۆر زووتر له ئێستا بۆ نموونه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و
به شێوه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامی گرتبا. ئێستا ئه‌و که‌لێنه
و ڕاده‌ی ئه‌و دابڕان و جیابوونه‌وه له مۆسیقای ڕه‌سه‌ن لای
لاوان ئه‌وه‌نده به‌رفره‌یه زۆربه‌ی لاوانی ئێمه نه‌ک چێژ
له بیستنی مۆسیقای ئێرانی نابه‌ن به‌ڵکو لێشی بێزار بوونه.
له‌و نێوانه‌دا نابێ گه‌نج وه‌به‌ر لۆمه بدرێ . که‌س نه‌بووه
ڕێی پێ پیشان بدات و ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساندووه چاک و
خراپ لێک جیا بکاته‌وه ! بۆ نموونه ئه‌و ڕادیۆ و
ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی به ناو بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رهه‌نگ و
کولتووری ئێرانی به‌شێکی فره‌ی بووجه و پاره‌ی وڵاتی
ده‌خرێته به‌رده‌س و ده‌بێ زانستگه‌یێک بێت بۆ بارهێنان و
په‌روه‌رده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک خاسما لاوان ، ئه‌وان زێتر به‌ره‌و
کولتووری ده‌کارهێنان ده‌بات، به تایبه‌ت ڕووکردنه مۆسیقای
ناخودی.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
پێت وانییه ئه‌م باسه سه‌رچاوه‌که‌ی له قه‌یرانی شوناسی
گه‌نجی ئێمه‌دا بێت؟
ته‌عریف:
دیاره که هه‌ر وایه. قه‌یرانی شوناس، قه‌یرانێکی
جیهانییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قه‌یرانه له وڵاتانی ناسراو به
جیهانی سێیه‌م دا به‌رفره‌تره.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
... کاتێ گه‌نجی ئێرانی بایه‌خ به ئێرانی‌بوون و ڕه‌سه‌ناێتی
خۆ نادات و ده‌یه‌وێ له نێو کولتووری جیهانیدا بتوێته‌وه،
ئه‌مه به ناچار، هه‌ڵاتن له‌ده‌س مۆسیقای ئێرانی و نیشتمانی
لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت دابڕان له زۆر داب و نه‌ریتی
دیکه‌ش. ئێمه سنووری به‌هاکانمان بۆ دیاری نه‌کردوون.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت عه‌رز بکه‌م نه‌ک هه‌ر له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
مۆسیقادا به‌ڵکو له زۆر بواری دیکه‌دا، گه‌نجی ئێمه
دابڕاوه...
ته‌عریف:
ڕاستیت ده‌وێ به‌هاکان لای لاوان گۆڕاون.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
...به ته‌واوه‌تی هه‌ر جێگۆڕکێی پێکراوه.
ته‌عریف:
گوێ شلکردن بۆ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی به مانای گێژ و وڕبوون
و به پێچه‌وانه‌وه گوێ ڕادێران بۆ هاکه‌زایی ترین مۆسیقا که
ناوی پۆپیان له‌سه‌ر داناوه، دیاره به مانای
پێشکه‌وتنخوازبوونه. زۆر ڕوونه نابێ به زۆره‌ملێ به گه‌نج
بڵێی گوێ بۆ ئه‌و چه‌شنه مۆسیقا ڕادێره و گوێ شل مه‌که بۆ
فڵانه جۆره مۆسیقا، نابێ له حاند هه‌ست و نه‌ستی گه‌نج
که‌مته‌رخه‌م بیت،به‌ڵام ده‌کرێ له ڕێی پلانی ڕێک و پێکه‌وه
گه‌نج به‌ره‌و لای مۆسیقای پۆپی چاک ڕێنمونی بکه‌ی.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ڕاسته، به هه‌مان شێوه که ئێستا به‌رپرسانیش له باری
سیاسییه‌وه ده‌ڵێن شاڵاوی فه‌رهه‌نگی. دونیای ڕۆژاوا کاری خۆ
ده‌کات، لێ ئه‌رکی ئێمه چییه؟
ته‌عریف:
شاڵاوی فه‌رهه‌نگی! ئه‌و جۆره مۆسیقایه‌ی له ڕادیۆ
ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌باری نێوه‌رۆکه‌وه
تۆفیری ده‌گه‌ڵ مۆسیقاکه‌ی لۆس ئه‌نجلۆسی له چیدایه؟ ئایا
ئه‌و تۆزه تۆفیر و جیاوازییه‌ش له سه‌ر هه‌ندێ ووشه و
شێوه‌ی خوێندن نییه؟ له‌وه‌ش گه‌ڕێین، ئه‌و جۆره گۆرانییانه
به واتا پۆپ هه‌م لۆس ئه‌نجلسییه‌که‌ی و هه‌میش ئه‌وی دیکه
کۆپی ده‌سته چه‌نده‌مه له مۆسیقای بیانی! ڕه‌نگه
به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی وڵات ئه‌وه‌نده‌ناسیاری مۆسیقا نه‌بن و
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مۆسیقاکه شێعری شاعیرانی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ
بێت و باسی ئه‌خلاق و مه‌عنه‌ویه‌ت بکات ئیدی کار ته‌واوه و
کێشه‌یه‌ک له گۆڕێ‌دا نابێت. ئه‌وه له حاڵێکدایه گرینگ لای
ئێمه به پله‌ی یه‌که‌م مۆسیقایه و شێعر له پله‌کانی
خوارتردایه . مۆسیقای سه‌ربه‌خۆ له که‌لام هه‌م ده‌توانێ
باش بێت و هه‌میش خراپ و بێ بایه‌خ! به دانانی که‌لام و
شێعرێکی پاراو و جوان له‌سه‌ر ئاوازێکی گۆتره، ئه‌و ئاوازه
پاک نابێته‌وه! ڕاستیت گه‌ره‌که ئه‌و ئاواز و که‌لامه له
هیچدا یه‌ک ناگرنه‌وه! له‌م جۆره گۆرانییانه به‌رده‌وام له
ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه. ئیتر چلۆن ده‌بێ
چه‌مه‌ڕا بین لاوانمان تووشی قه‌یرانی شوناس نه‌بن!
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به نێوه‌رۆک و جه‌وهه‌ر و زاتی مۆسیقا
باستان کرد ته‌واو ڕاسته. به‌ڵام خاڵی دی ئه‌وه ته‌له‌ڤزیۆن
ئامێره‌کان ، خاسما ئامێره ئێرانییه‌کان پیشانی خه‌ڵک نادات.
هه‌ر بۆیه گه‌نجی ئێمه هیچ ناسیارییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر
ئامێره‌کانی ئێرانی نابێت...
ته‌عریف:
ڕاستت گه‌ره‌ک بێت دونیای ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پڕۆپاگه‌نده و
ڕێکلام و ناساندن به‌نه. هه‌ر له‌و ڕێگه‌وه ده‌کاری بنه‌مای
هزری میلله‌تێک بگۆڕی. ئه‌ی باشه بۆ نابێ ئه‌و شێوه
پڕۆپاگه‌نده و ناساندنه له پێناوی کولتوورێکی چاک و شیاودا
نه‌بێت. باشه هونه‌رمه‌ندانی هیندستانی و پاکستانی هه‌ر له
ڕێی پڕۆپاگه‌نده‌ی شیاوه‌وه به دونیا نه‌ناسێندراون؟ باشه
"ڕاوی شانکار"ی هیندستانی، "نوسره‌ت فاتیح خان "ی پاکستانی،
له کۆنسێرته‌کانی جیهانی خۆدا مۆسیقای جیا له مۆسیقای
ڕه‌سه‌نی خۆیان پێشکه‌ش کردووه هه‌تا به‌و ڕاده له دونیادا
ناسراو بن؟ دیاره که نا،ئه‌وان به هه‌مان مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و
خۆجێی خۆ و به هه‌مان ئامێری مۆسیقای خۆ و هه‌ڵبه‌ت به لاگری
ده‌وڵه‌تانیان ئه‌وه‌نده له ئاستی دونیادا ناسراون . ئا به‌و
جۆره‌یه مۆسیقا به هه‌مان ئامێر و شێوازه‌وه به‌رگی جیهانی
به‌وه‌ردا ده‌کرێ. ئه‌م مۆسیقای جیهانییه له ئێران‌دا بۆ خۆ
به‌سه‌رهاتێکی هه‌یه! وا بۆ 50 ساڵ ده‌چێ بۆ هه‌ر کوێ ده‌چی،
چاو له هه‌ر ڕۆژنامه‌یێک ده‌که‌ی و هه‌ر شاره‌زا و
ناشاره‌زایێکت به‌رچاو دێ، ده‌ڵێن و ده‌نووسن بۆچی مۆسیقای
ئێمه نابێته جیهانی! گه‌ر بۆ جاری هه‌زاره‌میش بۆیان ڕوون
بکرێته‌وه له ڕاستیدا مۆسیقای ئێمه له‌به‌ر
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مێژوویی، ناوچه‌یی، فه‌رهه‌نگی، مۆسیقای
تاک ژه‌نی و تاک بێژییه ئه‌ویش ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی به
ئۆرکێسترێکی چه‌ن که‌سی. گه‌ر به شێوه‌ی شیاو له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانه‌وه لاگری لێوه بکرێ، بۆ ده‌وره‌یێکی نه‌فره
دوور ده‌توانێ له ئاستی جیهانیدا خۆ بنوێنێ. بۆ ئاماده‌بوون
له شانۆی جیهانیدا یان به واتایێکی دی به‌جیهانیبوون پڕ
ڕوونه پێویستیمان به ئۆرکێستری 200 که‌سی به ڕێزمانی
مۆسیقای ئۆرکێستراڵی ڕۆژاوایی نییه که‌چی ئه‌م جۆره
پرسیارانه بۆ هه‌زار جاری دی دووپات ده‌بنه‌وه! سه‌رباری
ئه‌وه‌ش نێزیکه‌ی 200 ساڵ به‌سه‌ر دوا به‌رهه‌مه‌کانی خودی
مۆسیقای کلاسیکی ئۆرکێستراڵ دا تێده‌په‌ڕێ و به گوێره‌ی ئه‌و
پێناسانه‌ی ئێمه بۆ نوێ و کۆنمان هه‌یه، دیاره ئه‌و جۆره
مۆسیقا ئیدی کۆن بووه و ده‌وری به‌سه‌ر چووه. خودی
ڕۆژاواییه‌کانیش به‌و بۆچوونه‌ی ئێمه، مۆسیقای کلاسیکی خۆ به
جیهانی دانانێن. ئێمه گه‌ر له دووی ئه‌وه‌ین مۆسیقامان
به‌رگی جیهانی به‌وه‌ردا بکرێ ده‌بێ په‌نا ببه‌ینه‌وه به‌ر
ڕێزمان و شێوه و شێوازی خۆمان. له ئێران‌دا نه‌ک له
مۆسیقای ڕاستینه و هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و مۆسیقای ناوچه‌یی لاگری
و پشتیوانی ناکرێ به‌ڵکو سووکایه‌تیشیان پێ ده‌کرێ، باشترین
مۆسیقاره‌کان له دووره‌ده‌ست ترین ناوچه‌کانی ئێران یان
نه‌ماون یان به هه‌ژاری و ده‌س کورتی له سووچێکی وڵاته‌وه
ئینتیزاری مه‌رگ ده‌که‌ن و که‌س لایان لێ ناکاته‌وه! هه‌تا
چه‌نده ئه‌و ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌بێت، به سه‌ت داخ و
که‌سه‌ره‌وه دانیشتووانی جۆگرافیاییه‌ک به نێوی ئێران ،
هه‌تا دێ زێتر ڕوو له بێ شوناسی ده‌که‌ن.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
باسێکی گه‌لێ شیرین و له‌به‌ردڵانه...له ڕاستیدا ئه‌م
لێکدانه‌وه و شیکارییه دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له مۆسیقای
ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه.
ته‌عریف:
ئه‌م گۆڕان و شیکارییه هی پاش شۆڕش نییه، ئه‌م گۆڕانکارییه
له مۆسیقای ئێمه‌دا له هه‌مان ساڵانی دوای 1320 ی
هه‌تاوییه‌وه ده‌س پێده‌کات، یانێ له ساڵانی پاش دامه‌زرانی
ڕادیۆ. هه‌تا به‌ر له‌و ساڵانه چونکه پێوه‌ندی جیهانی له
ئاستێکی نه‌ویدا بوو و وه‌ک ئه‌م ده‌یه دواییانه نه‌بوو که
گه‌لانی دونیا وه‌به‌ر شاڵاوی کولتووری بێگانه و شه‌پۆلی
زانیاری که‌وتوون هه‌ر به‌و پێیه مۆسیقای ئێمه دوو جۆره
زێتر نه‌بوو یان مۆسیقای ڕاستینه و ڕه‌سه‌ن و هونه‌ریی و
مۆسیقای نێو ده‌ستگا بوو یانیش مۆسیقای کووچه و کۆڵانان و
مۆسیقای گۆشه‌ی حه‌وزان که ئه‌م چه‌شنه مۆسیقاش ته‌واو له
ژێر کارتێکه‌ری مۆسیقای هونه‌ریدا بوو . مۆسیقای ناوچه‌یی و
خۆجێیش له جۆگرافیای تایبه‌تی خۆدا چالاکانه ده‌وری
ده‌بینی. به گشتی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی گیر و گرفتی ئێمه
ته‌نیا ئه‌م ده‌یه دواییانه ناگرێته‌وه و له ڕاستیدا بنج و
بناوانی وا له مێژووی دوو هه‌زار ساڵه‌ی ئێمه‌دا.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
هه‌ندێ له ڕووناکبیرانی مه له ده‌س خه‌ماوی بوون و خه‌مینی
مۆسیقای ئێرانی سکاڵایانه. تۆ هه‌تا چه‌نده له‌گه‌ڵ
بۆچوونه‌که‌ی ئه‌م تاقمه‌ی؟
ته‌عریف:
ئه‌م باسه ساڵه‌های ساڵه وه‌ک بابه‌تێکی هه‌میشه‌یی لای
شاره‌زا و ناشاره‌زایان ده‌کرێ و قسه‌ی له‌سه‌ره. خه‌مینبوونی
مۆسیقا ته‌نێ مۆسیقای ئێمه ناگرێته‌وه. مۆسیقای هه‌ر
میلله‌تێک به گوێره‌ی ڕه‌وش و بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی، خه‌می
تیایه، چونکه خه‌م به‌شێکه له ژیانی مرۆ. زۆر سه‌یریش
نییه به‌شی خه‌م له مۆسیقای ئێمه‌دا زێتره له گه‌لانی دی
دونیا. له وڵاتێک‌دا به درێژایی دیرۆک و مێژووی، وه‌به‌ر
هه‌مه جۆره په‌لامار و شه‌ڕ و ماڵکاولی و په‌تایه‌کی سرووشتی
و ناسرووشتی که‌وتووه، چلۆن ده‌کرێ چه‌مه‌ڕای ئه‌وه بین باری
خه‌مینی مۆسیقاکه‌ی به‌سه‌ر به‌شی شادی دا زاڵ نه‌بێت؟ له
وڵاتێک‌دا له هیچ سه‌رده‌مێکی مێژوودا به‌رده‌وام هه‌ر 20
ساڵه‌و ئاسایش و هێوری به خۆوه نه‌بینیوه،پڕ ڕوونه ڕاده‌ی
خه‌می نێو مۆسیقاکه‌ی ده‌بێ له‌سه‌رێ بێت. هه‌رچه‌نده له
هه‌ر به‌شێکی مۆسیقاماندا مۆسیقای نێو خانه‌قایان، مۆسیقای کار
و هه‌رمان، مۆسیقای گۆشه‌ی حه‌وزان و ته‌نانه‌ت خودی مۆسیقای
نێو ده‌ستگاشدا به‌ش به حاڵی خۆی هه‌ڵگری باری شادیشه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بێ پێناسه‌مان بۆ شادی و خه‌م زۆر ڕوون
بێت . پێناسه‌ی ئێمه بۆ خه‌م پێناسه‌یێکی ته‌واو
خۆرهه‌ڵاتییه، خه‌می شیرین!! له لایێکی دیکه‌وه هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی مۆسیقا و گۆرانییه‌ک،هه‌ڵگری ڕیتمێکی توند و
ده‌نگێکی به‌رز و شلۆق و پڕهه‌را بێت، خۆ ئه‌وه نابێ به
مۆسیقای شاد. بگره له باری ده‌روونناسییه‌وه زۆر جاران
هه‌مان مۆسیقا ڕه‌نگه پتر هه‌ڵگری باری خه‌مینی بێت و مرۆڤیش
زێتر به‌ره‌و خه‌مۆکی ببات. ڕاستیت ده‌وێ هه‌ر جۆره ڕا و
بۆچوون و ڕاڤه و لێکدانه‌وه‌یه‌ک له بواری مۆسیقادا له‌به‌ر
ئۆبستراک بوونی زۆر چه‌توون و زه‌حمه‌تر له هونه‌ره‌کانی
دیکه‌یه. چونکه شێعر، ڕۆمان، شانۆنامه، فیلم، وێنه‌کێشی...
هونه‌ری دیتیارین و لێکدانه‌وه‌یان به قه‌ده‌ر مۆسیقا
زه‌حمه‌ت نییه... به گشتی هونه‌ر به تایبه‌ت هونه‌ری
مۆسیقا له جۆگرافیاییه‌کدا قه‌تیس نامێنێته‌وه و جۆگرافیای
سیاسی تایبه‌تی نییه و سنووری بۆ نییه، یانێ مۆسیقای وڵاتێک
ته‌نێ جۆگرافیای سیاسی ئه‌و وڵاته ناگرێته‌وه و زۆر بانتره
له‌و جۆگرافیا ده‌ستکرده. بۆ نموونه مۆسیقای ئێرانی به
هه‌موو جۆری ڕه‌سه‌ن، شاری، ناوچه‌یی و ... هه‌تا به
تاجیکستان و ئازه‌ربایجان و ئه‌فغانستان و پاکستان و چه‌ن
به‌شێکی تورکیا و ئێراق و له ئالی خۆرهه‌ڵات و باشووری
خۆرهه‌ڵاتی ئێرانیشه‌وه تا به هیندستان و زه‌نگبار و
ته‌نانه‌ت هه‌تا به چین و ماچینیش چووه!هه‌ر وه‌ک زمانی
فارسی و زمانه‌ئێرانییه‌کانی دی...
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
پێم وایه له‌به‌ر که‌مبوونی لاپه‌ڕه‌کانی گۆڤاره‌که‌مان، باسی
کۆمه‌ڵناسی مۆسیقا هه‌ر به‌وه‌نده کۆتایی پێ بێنین و ڕوو
بکه‌ینه گۆشه‌یێکی دی و پرسیارێکی دی که : ئایا له پیشه‌ی
مۆسیقادا مۆسیقاره‌کان له‌باری دراوی و ماددییه‌وه ژیانیان
دابینه یان نا؟
ته‌عریف:
دابینی ژیان به‌و مانایه‌ی که مۆسیقاره‌کان له‌باری
ماددییه‌وه گرفتێکیان نه‌بێ، نه‌خێر.
گۆڤاری سه‌فه‌ر:
هه‌م له‌باری دراوییه‌وه ئاسووده و ئه‌رخه‌یان بن و هه‌میش
له‌باری پێگه‌ی جڤاکییه‌وه.
ته‌عریف:
نه‌ک ته‌نێ ئێستا، به‌ڵکو به درێژایی مێژوو، هه‌میشه و هه‌ر
له کۆنه‌وه هونه‌رمه‌ند خاسما مۆسیقاره‌کان له ته‌واوی
به‌شه‌هونه‌رییه‌کاندا و له ژیانیشدا په‌رۆشیی تایبه‌ت
به‌خۆیان بووه و هه‌شه. له کۆمه‌ڵگه‌کانی وه‌ک
کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئێمه‌دا ، هونه‌رمه‌ند ناتوانێ هه‌م ژیانی دابین
بێت و هه‌میش پیشه‌یی و پسپۆڕانه دووی کاره‌که‌ی بکه‌وێ ، به
واتاییه‌کی دی هه‌م دووی ته‌نیا هونه‌ر بکه‌وێ و هه‌میش
له‌باری ماددییه‌وه ژیانی دابین بێت. به‌داخه‌وه ئه‌م دوو
بابه‌ته واته هونه‌ری ڕاستینه و ژیانی ئاسووده، ئێژی
هه‌میشه دژ به‌یه‌ک بوونه! یانێ ناکرێ هه‌م ئافرێنه‌ری
هونه‌ری ڕاستینه بیت و هه‌میش له باری ماددییه‌وه ژیانت
ئاسووده بێت ! هونه‌رمه‌ند گه‌ر به گوێره‌ی بارودۆخی زه‌مه‌ن
نه‌چێته پێش و نه جووڵێته‌وه، ده‌بێ بۆ داهێنان و ئافراندنی
هونه‌ری ڕوو له گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی بکات. مه‌گین
ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌ل و مه‌رجێک بۆ داهێنه‌ری هونه‌ر پێک
بێنن هونه‌رمه‌ند ته‌نیا و ته‌نیا له دووی کاری هونه‌ری و
داهێنان و نوێگه‌ری له هونه‌ردا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی
کاره‌که‌ی بێت و هه‌وڵ بدات بێ کێشه‌ی ماددی، مۆسیقای پۆپ و
جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ن، ده‌توانێ دابینی ژیانی خۆ بکات ، یانێ
خه‌ڵک به گشتی لاگری لێوه بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌بێ له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانه‌وه که گوایه نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رن پشتیوانی لێ
بکرێ ، مۆسیقای ڕه‌سه‌نی ئێرانی و ئه‌و جۆره مۆسیقایانه بێت
پێک هێنه‌ری به‌شێکی کو‌لتوور، دیرۆک و ڕابوردوو و شوناس و
ناسنامه‌ی میلله‌تێکن که ئه‌ویش مۆسیقای هونه‌رییه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه هونه‌ره‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه. بۆ هه‌مه جۆره
هونه‌رێک به‌شی هونه‌ری ڕاستینه گه‌ره‌ک وه‌به‌ر لاگری
ده‌وڵه‌ت و حوکوومه‌تان بکه‌وێ ، به‌ڵام چار چییه که حافیزی
مه‌زنیش ده‌ڵێ: اسمان کشتی ارباب هنر میشکند
تکیه ان به که بر این بحر معلق نکنیم!!
مانا به کوردی: فه‌له‌ک که‌شتییه‌که‌ی ئه‌هلی هونه‌ر تێک
ده‌شکێنێ
واچاکه خۆمان تووشی ئه‌و گێژاوه نه‌که‌ین.
************************************
سه‌رچاوه: گۆڤاری سه‌فه‌ر، ژماره 9 ، شه‌هریوه‌ری 1385 ی
هه‌تاوی
تاران، 25 ی خه‌رمانانی 2706 ی کوردی
|