*
شایه‌ده‌کان زۆربه‌یان خه‌ڵکی نه‌خوێنه‌وارو فه‌قیرن ده‌بوو
پارێزه‌ره‌کانیان له ده‌وری ته‌حقیقدا رێنموییان بکردنایه
تاوه‌کو دریژه به‌هه‌ندێک قسه نه‌ده‌ن که خزمه‌ت به
شکاته‌که‌یان یان شایه‌دیه‌که‌یان ناکا و به‌تایبه‌تیش ماوه‌ی
نێوان ئه‌و ئیفادانه‌و به‌ستنی دادگاییه‌که زۆر بوو بۆیه
ئیحتیمالی بیر چوونه‌وه‌و ناسازی له نێوان قسه‌کانیاندا دروست
ئه‌بێ و ئه‌وکاته محامیه‌کانی تاوانباران ئه‌وه به‌خاڵێکی
لاواز له شایه‌دیه‌کانا ده‌ست نیشان ئه‌که‌ن و میسداقیه‌تی
شه‌هاده‌ته‌که‌ش ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش
نه‌کراوه ئه‌بێ ئه‌وشایه‌دانه‌ی که سه‌ره‌یان دێت ئاماده‌ی
دادگاییه‌که ببن لانی که‌م رۆژێک پێش ئه‌وه پێکه‌وه چاوێک
به ئیفاده‌ی یه‌که‌میانا بخشێننه‌وه‌و هه‌ندێک پرسیاریان
ئاراسته بکرێ که ته‌وه‌قوع ئه‌کرێ له‌لایه‌ن
موته‌هه‌مه‌کانه‌وه یان وه‌کیله‌کانیانه‌وه لێیان بکرێ
تاوه‌کو ئاماده‌بن و سه‌ریان لێ تێک نه‌چێ به‌داخه‌وه ئه‌وه‌م
نه‌بینی له دانیشتنه‌کانه‌کانی داگاکه‌و قسه‌ی زۆربه‌ی
شایه‌ده‌کان جیاوازیان هه‌بوو له‌نێوان ئه‌وه‌ی لای حاکمی
ته‌حقیق ووتویانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌می داگادا
ئه‌یڵێن.
* کاتێک
که تۆمه‌تبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید مو‌ناقه‌شه‌ی ئه‌و شاهیده
ئه‌کا که ئه‌ڵێ من له ئێران بووم و به عافوات گه‌ڕامه‌وه
برام بۆ عه‌سکه‌ری و تاوه‌کو شه‌ڕی کوه‌یت ته‌واو بوو هه‌ر
عه‌سکه‌ر بووم عه‌لی حه‌سه‌ن زۆر تاکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌کا
که ماوه‌ی عه‌سکه‌ریه‌که چه‌ند بووه ئه‌ویش ووتی نازانم
به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه هه‌مووی عه‌سکه‌ر بووم ئه‌و ماوه‌یه‌ش
دیاره له‌پێش گرتنی کوه‌یته‌وه بووه و به‌وپێیه له‌ساڵ
که‌متر نه‌بووه لێره‌وه تۆمه‌تبار عه‌لی کیمیاوی وه‌کو
هه‌نگوینی له‌کلۆره دارا دۆزیبێته‌وه یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ
که‌واته ڕاست ناکا چوونکه به‌پێی ئه‌و کورد له‌سه‌ری بووه
ته‌نها 3 مانگ عه‌سکه‌ری بکا ، لێره‌ش دا به‌داخه‌وه ئه‌وه
ئه‌رکی محامیه‌کورده‌کان بوو که بڵێن نه‌خێر ئه‌و بڕیاره
له‌سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکانا بوو و ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی کورت
بوو دواتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌تایبه‌تی دوای ئه‌نفال ماوه‌ی
عه‌سکه‌ری بۆ کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دیاری کراو نه‌بوو
که‌واته عه‌لی کیمیاوی درۆ ئه‌کا نه‌وه‌ک شکاتکه‌ر.
*
ته‌رجه‌مه زۆر لاوازه زۆربه‌ی قسه‌کان که‌له‌رووی
قانونیه‌وه زۆر گرنگن به‌داخه‌وه نیوه‌ی موته‌رجیمه‌کان تێکی
ئه‌ده‌ن نیوه‌که‌ی تریشی دادوه‌ر که به هه‌وه‌سی خۆی
ڕسته‌کان دائه‌ڕێژێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ ئیعترازێک له‌لایه‌ن
پاریزه‌رانی شکاتکه‌رو شاهیده‌کانه‌وه.
*
دادوه‌ر زۆر نه‌رمی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباراندا ئه‌نوێنێ تا ئه‌و
راده‌یه‌ی که به‌سه‌دامی ووت تۆ دیکتاتۆر نیت .
*
پارێزه‌ره‌کانی تۆمه‌تباران له‌گه‌ڵ هه‌موو شایه‌ده‌کانا تاکید
له‌وه ئه‌که‌ن ئایا چه‌کدار بوون یان نا ئایا مقاوه‌مه‌ی
سوپای عێراقیان کردوه یان نا به‌داخه‌وه نه‌م بیست شایه‌دێک
بڵێ باشه ئه‌گه‌ر من خۆم تاوانبار بووم ژنه‌که‌م
مناڵه‌کانم به چ تۆمه‌تێک ئه‌نفال کران ئه‌وه ئیشی
پارێزه‌ره‌کانیانه که ته‌ده‌خول بکه‌ن و بڵێن سزا له‌قانوونی
هه‌موو ووڵاتانی دونیادا شه‌خسیه و له تاوانبار زیاتر
ناگرێته‌وه ئه‌و مناڵ وژن و پیرانه به چ قانونێک سه‌ره‌و
نگوم کران وه‌یان ده‌بوو پێشتر شایه‌دو شکاتکه‌ره‌کانیان
ئاماده بکردایه بۆئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
*
پارێزه‌ره عه‌ره‌به‌کان له‌ڕێگه‌ی پرسیاره بێسه‌رو
به‌ره‌کانیانه‌وه سووکایه‌تیه‌کی زۆر به شاهیده‌کان ئه‌که‌ن
.
*
بینه‌ری کورد ئه‌گه‌ر به‌رۆژ له‌ماڵه‌وه نه‌بێ ئه‌بێ سوپاسی
که‌ناڵی فه‌یحای عه‌ره‌بی بکا که شه‌وانه دادگاییه‌که
لێئه‌داته‌وه چوونکه که‌ناڵه کوردیه‌کان کاتی خۆیان
به‌پیشاندانی ئه‌و جۆره‌شتانه‌وه به‌فیڕۆناده‌ن.
|