تیرۆری ده‌وڵه‌تی توورکیا له شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان
به تووندی شه‌رمه‌زار و مه‌حکوم ده‌که‌ین
له ئێواره‌ی 12 ئه‌یلوول له شاری ئامه‌د چه‌ته‌کانی
ده‌وڵه‌تی توورکیا ده‌ستیان به خوێنی 11 که‌سی بێ‌تاوان، که
حه‌وتیان منداڵ بوون سوور بوو و جارێکی تر دڕنده‌ی و
وه‌حشیه‌تی خۆیان تۆمار کرد، بۆ شه‌رمه‌زار کردن و مه‌حکوم
کردنی ئه‌م کاره تیرۆرستیه‌ی ده‌وڵه‌تی توورک بانگه‌وازی له
هه‌موو کوردان و دۆستانی ئازادیخواز و هه‌موو پارت و ڕێکخراوێک
و ده‌زگا سڤیل ده‌که‌ین له ستۆکۆڵم و چوارده‌وری که به
ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی و ئازادیخوازانه به‌شداری چالاکی
شه‌رمه‌زارکردن و سه‌رکۆنه کردنی ده‌وڵه‌تی توورکیا بکه‌ین و
پاڵپشتی هاوخه‌می خۆمان بۆ گه‌له‌که‌مان له شاری ئامه‌د و
کوردستان ده‌ربڕین. بتوانین پاڵپشت بین بۆ به‌رقه‌رار کردنی
ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی. جارێکی تر تیرۆری منداڵانی شاری
ئامه‌د به تووندی شه‌رمه‌زار و مه‌حکوم ده‌که‌ین ده‌ڵین نا بۆ
شه‌ڕو کاولکاری و تیرۆر.
شه‌هیدان ڕوناکی ڕێگای ئازادین
سڵاو له شه‌هیدانی ئامه‌د و ته‌واوی کوردستان
با تێکۆشان له پێناو ئازادی و ئاشتی و دیموکراتی بڵند
تربکه‌ین
شوێنی خۆپیشاندان: ستۆکۆڵم مه‌یدانی سه‌رگه‌ستۆری:
Stockholm Sergelstorg
به‌رواری 20-09-2006
ڕۆژی چوارشه‌ممه
کات: 00-16 به کاتی ئه‌وروپا
له گه‌ڵ سڵاو ڕێزماندا
|