گرێدانی
ئۆپراسیۆن،تاکتیک و ستراتیژ(له مه‌یدانه‌کانی ئابووری، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربازی، فه‌رهه‌نگی...هتد) له‌گه‌ڵ یه‌کدا بۆ
گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگادا مه‌رجی سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی
کۆمه‌ڵگایه. نوێگه‌رایی و خاڵی وه‌رچه‌رخان له که‌ڵتووری
کۆمه‌ڵگا بۆ گه‌شه‌ی ژێرخان و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند به حوکمی
بوونی سامانی سروشتی ( په‌ترۆڵ و گازی سروشتی) و تایبه‌تمه‌ندی
کۆمه‌ڵگاکان و ئاین و که‌لتووری ناوچه‌که ئه‌م گه‌شه و خاڵی
وه‌رچه‌رخانه کیسه‌ڵی ده‌چنه رێوه له چاو ئینفۆرماتیکا و
ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م. زۆرجاران دوو ئاراسته‌و پیچه‌وانه‌ی
مه‌نتق سه‌رخانی کۆمه‌ڵگا هه‌نگاو ده‌نێ. به‌نموونه له
ووڵاتانی که‌نداوی فارس و شێخ نشینه عه‌ره‌بیه‌کان، ته‌نانه‌ت
له کوردستانیش مه‌لاو سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان له جوانترین
مۆدێلی سیاره‌ی نوێ و مۆبایل و خانووبه‌ره‌ی شیک
به‌هره‌مه‌ندن، به‌ڵام بیریان هه‌ر له ده‌ورانی فیودالی
دایه. بگره واوه‌تریش.
گرنگترین هۆکار لێره‌دا بۆ ئه‌م ناته‌باییه‌ی سه‌رخان و ژێرخان
له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که کۆمه‌ڵگای ئه‌م ووڵاتانه به
کوردستانیشه‌وه تا ئێستا کۆمه‌ڵگایه‌ک نین به پرۆسه‌ی
ته‌واوی به‌سه‌رمایه بوون و به‌رهه‌مهێنانی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان ڕۆیشتبن.
ته‌نانه‌ت کرێکارانی که‌رته‌کانی نه‌وت و غاز و
پترۆکیمیایهکان که سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ووڵاتن له
ژێر هه‌مان کاریگری کۆمه‌ڵایه‌تی دان و له جیاتی هاتوو چۆی
ئیتحادیه‌و له خه‌می چینایه‌تیان بن هامووشۆی مزگه‌وت و کلێسا
ده‌که‌ن و زۆر گه‌رم و گوڕی مه‌سه‌له ئایینی و
ناسیونالیهکانن تا مه‌سه‌له‌ی ئه‌سلی خۆیان. که زێده‌بایی
ئه‌وان هه‌موو سه‌رمایه‌ی جیهانی لێ به‌هره‌مه‌نده.
به‌نموونه خوین و ئاره‌قی کریکارانی کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکوک
که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌ر له به‌نده‌ری جیهانی تورکی تا
داوجۆنس گه‌شه پێ ده‌کا ئه‌ویش خه‌می کورد بوونی شار ده‌ردی
سه‌ره‌کیه‌تی، که مه‌سه‌له‌یه‌که واقعیه‌ت به‌رۆکی پێگرتووه
و که واقعیاتی چینه‌که‌ی نین.به‌ڵام یه‌کلابوونه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌سه‌له و ئارامی شاره‌که‌ی دهروازهیهکیتر له ژیانی
ده‌کاته‌وه. تازه عه‌شایری ئه‌لعوبێد و به‌ره‌ی تورکمانی
داوای ره‌فزکردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 ده‌که‌ن. برینه‌کانی شاری
که‌رکوک هه‌روا قووڵتر ده‌بێ له سایه‌ی مالکی و ده‌وڵه‌تانی
ئه‌قلیم و هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا، تووک نه‌رمی
ڕابه‌رانی کورد له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌رچی زیاتر باری ئه‌منی
شاری که‌رکوک به‌ره‌و شڵه‌ژان ده‌با. شاری که‌رکوک به‌شێکی
گرنگی ئه‌منی قه‌ومی کوردستان پێکدێنێ. ده‌بێ گه‌لی کورد زیاتر
گرنگی به ئارامی و ئاسایشی شاری که‌رکوک بدات تا ئاسانتر و
سه‌رکه‌وتوانه‌تر پرۆسه‌کانی قانوونی بچێته سه‌رو شه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی و تایفی تیا ڕوونه‌ده‌ن.
له
کوردستان به حوکمی سه‌رکوت و داگیرکردن، نه‌بوونی کیانی
نه‌ته‌وه‌یی دواکه‌وتوویی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی
کۆمه‌ڵگا تا ئێستاش هه‌ر ئاسه‌واری ئه‌م ڕابردووه‌ی
داگیرکه‌رانی کوردستانه باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا گرتووه،
سیسته‌مه‌کانی به‌ڕیوه‌بردن و قراراتهکانی ده‌وڵه‌ت و قه‌زایی
و شه‌ریعه‌تی تا ده‌گاته خودی فه‌رمانبه‌ران و ته‌نانه‌ت
زمانی حاڵی و ڕه‌سمییش له زۆر حاڵه‌تدا زمانی گهلانیتر
به‌کاردێنن، ئه‌مه وای کردووه که تاک له م ناوچه‌یه
بڕوای به خۆی و ئایندهی نه‌بێ. تاک هه‌ر له دڵه ڕاوکێ
دایه له نیوان خه‌مه‌کانی ڕابردوو و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه
هه‌راسانی کردووه.هتد ئه‌مانه‌ش هه‌موویان به‌ره‌نجامی
ڕابردوویه‌کی تاڵی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ده‌رچووی هه‌ناوی
داگیرکردن و سه‌رکوتن.
مێژووی
سیاسی هاوچه‌رخ و ئابووری کۆمه‌لگای کوردستان ئه‌وه‌نده
ئاڵوگۆڕی به‌خۆوه بینیوه و له‌ژێر نیری داگیرکه‌ران و
هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ناوچه‌که و
ڕابه‌رایه‌تی سیاسی کورد ئه‌وه‌نده کێشه‌کانی قووڵتر
کردۆته‌وه و کۆمه‌ڵگای کوردستانی له نێوان گه‌شه‌سه‌ندن و
به‌ره‌ودواوه هه‌ڵواسیوه.ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ک له نه‌وه‌کانی
کۆمه‌لگا خاڵیک له دوای هه‌موو ئه‌م رهزالهتیانه دابنێ و
بڵی ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ژیانێکی نوێ یه،
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه مجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مڕۆ به‌ڵام
له مێژووی ئه‌م گه‌له هه‌رده‌بێ بازدانێکی له‌م چه‌شنه
ڕووبدات. ئه‌مه‌ش به گه‌شه‌دان به ئابووری ووڵات و
سه‌ربه‌خۆ و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی په‌ره‌سه‌ندوو و ئه‌منی
قه‌ومی له ووڵاتدا به ئه‌نجام دێت. ئه‌گه‌ر کاروابڕوا
ئابووری هه‌رێمی کوردستان وا وابه‌سته ده‌بێ، ئه‌گه‌ر له
به‌غدا قفڵه‌کانی پاره‌یان داخست هه‌موو نهخشهدانانهکان
ده‌بنه مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز. ئه‌مه‌ش دیارده‌ی چه‌شنی
ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی دروست ده‌کات، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ
کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌ی ئابووری بکه‌ن. نابێ مۆدێلی
فه‌له‌ستینی له کوردستان جێگای هه‌بێ، ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستان ئه‌م وابه‌سته ئابووریه وه‌ک هۆیه‌ک به‌کار دێنن بۆ
شانداخزاندن به‌رامبه‌ر به داخوازی و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان، ئه‌م کاره زۆر خراپه بۆ چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان.
داگیرکه‌ران هه‌رده‌م له هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی و
دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای داگیرکراون، وه‌زعیه‌تی جوگرافیای سیاسی
کورد ئه‌م مه‌سه‌له‌ی زیاتر بۆ کۆمه‌لگای کوردستان
ئاڵۆزکردووه.
سروشت و
چیا به‌مانای کلاسیکی تاکه هاوڕی و په‌نای خه‌ڵکی کوردستان
بووه، که به‌شێکیشن له مانه‌وه‌ی دواکه‌وتووی و دابڕان له
شارستانیه‌تی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار خودی ڕابه‌رانی
کورد خه‌نجه‌ریان له پشته‌وه له هه‌ناوی چیا‌و داڵده‌کانی
داوه. ئه‌م مێژووه ڕه‌شانه له مێژووی زۆر كۆمه‌ڵگای تریش
هه‌یه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی تری مرۆڤایه‌تی دانی
پیادهنرێ و باسی ده‌کرێ و به ڕاشکاوی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌یان
کردووه دان به هه‌ڵه‌کانیان داده‌نێن و داوای ڕه‌حمه‌تی
گه‌ل ده‌که‌ن.له کۆمه‌ڵگای کوردی دا ده‌مامک ده‌درێ و
زۆرجاریش شانازی پێوه‌ده‌کرێ و مهره‌جانی بۆ ساز ده‌کرێ..
میلله‌تی کورد ئێستاش قوربانی ڕابردووه و تا ماوه‌یه‌کی تریش
قوربانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ
دا نه‌کات..جا تا له باسه‌که‌مان ووننهبین له‌به‌ر زۆری بیر
و بۆچوون و داخ له دڵانی سۆزی ئه‌م هه‌موو قوربانیانه که
گه‌ل به مانای گشتی قوربانی بۆ داوه‌و ده‌دا ئێستاش له
وه‌زعیه‌تێکی تردا له خوێن دا ده‌گلێ..ئه‌مه بۆ که‌سانێ که
له یاساکانی ئابووری سیاسی و سیسته‌می سه‌رمایه به ئاگان
روونن. به‌ڵام بۆ تاکێکی ساده‌ی کۆمه‌لگای کورده‌واری به‌ڵێ
تراژیدیایه و ئه‌مه‌ش تووشی هه‌ڵوێستی سیاسی جۆربه‌جۆری
ده‌کات...
لیره
له سه‌ر بنه‌مای ئۆپراسیۆن و تاکتیک که ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگا
رووبهروویهتی و ده‌بێته‌وه ئه‌وا پێویسته ستراتیژی
کۆمه‌ڵگا له بنه‌ماکانی چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگادا کاری جدی بۆ
بکرێت. لێره‌دا هه‌مووان یانی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی له
به‌رامبه‌ریدا لێپرسراون و ئه‌رک و مافیان هه‌یه. لێره‌دا
ده‌سه‌لات وه‌کو ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتگه‌ر و به‌ڵا به‌سه‌ر
سه‌ری هاووڵاتی نابێ ببینرێ ، ئه‌گه‌رچی وه‌کو به‌شێکی له
سیسته‌می دونیا نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی چینێکی دیاریکراوه
به‌ڵام له واقعدا کار بۆ یاسایی و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا دا
ده‌بێ بکات و لێپرسراویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر شانه و
لێپرسراوه له ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نه‌وه‌کانی
داهاتوویدا و له وه‌زعیه‌تێکی مێژووی دیاریکراو‌و ئه‌رکێکی
مێژووی گرنگ دایه.
گرنگترین مه‌یدانه ستراتیژیه‌کان له ئه‌مرۆدا بریتین له:
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی:
هه‌موو
کومه‌ڵگایه‌ک که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگترین مهسهلهیهتی
بۆ سه‌ربه‌خۆیی و کیانی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مه‌فهومه
زۆر ئاڵوگۆڕه و چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی به گوێره‌ی وهزعیهتهکانی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت
ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان گرنگترین مه‌سه‌له‌ی
ستراتیژین ئه‌مه‌ش له هه‌ردوو به‌ره‌ی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وی دا
ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به به‌رنامه هه‌لسوکه‌وتیان له گه‌ڵ دا
بکات، په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ له‌م نێوه‌دا ڕۆڵی
سه‌ره‌کیان هه‌بێ.
لێره‌دا
دوژمنانی کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌رده‌م له هه‌وڵی نه‌بوونی
ئارامی و ئاسایشن له‌م ناوچانه‌دا چونکه نه‌بوونی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و لاوازی ده‌بێته ئه‌وه‌ی
هه‌رچی ئاسانتر ده‌ست به‌سه‌ر که‌ره‌سته خاوه‌کان و خاکی ئه‌و
ووڵاته‌و سامانه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی دابگرن.
تائێستا
کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌م ئاستهدانیه بتوانێ سنووره‌کانی
ئاسمانی و زه‌وی و ئاوی بپارێزێ، به هه‌موو هێزه‌کانی دژی
ڕۆکێت و ئه‌تۆمی، به‌ڵام له ئاینده‌دا ده‌بێ هه‌وڵی جدی بۆ
ئه‌مانه بدات و
ئه‌مڕۆ
ده‌کرێ له سنووره‌کانی زه‌وی ههونگاوی بۆ باوێ ئه‌گه‌رچی له
ته‌رازووی هێزه‌کاندا ئه‌و توانایانه‌ی ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ری
نیه.به‌ڵام گه‌ل ئیراده‌ی به‌رگری هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش
دیارکردن و چه‌سپاندنی سنووری ووڵات یه‌که‌م هه‌نگاوی پراکتیکی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ قسه‌ی خۆیان
هه‌بێ له هه‌موو لایه‌نه‌کانی بگه‌ن و ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر
بده‌ن. گه‌لی کوردستان ده‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌ی له‌لا ڕوون بێ
له هه‌موو قۆناغه‌کاندا، چۆن ده‌بێ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و
کارگێڕیش دیاری بکات.
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له‌خزمه‌تی ته‌واوی ئه‌م گه‌له دابێ تاله
ناوه‌خۆش دا له گشت ئاستێ دا ئارام و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له
پراکتیدا پیاده‌بکات و هه‌رده‌م و له گشت مه‌یدانه‌کانی
ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی‌دا.
لیره‌دا
ئامرازه‌کانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر
دامه‌زراوه‌کانی سه‌ربازین، به‌لکو هه‌موو ئاسته‌کانی ژیان
وگوزه‌ران ده‌گرێته‌وه یانی هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌مانای
کلاسیکی بوونی سوپایه‌کی به‌هێز که بتوانێ سنووره‌کانی ئه‌م
ووڵاته ببپارێزێ پێویستیه‌کی گرنگه، به خۆشحاڵیه‌وه
دیارده‌ی ته‌جنیدی ئیجباری له ئه‌جنده‌ی کۆمه‌ڵگادا وجودی
نیه. ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر دامه‌زراوی سه‌ربازی له ووڵاتدا
گه‌شه پێده‌کات. دامه‌زراوی سه‌ربازی کاری سه‌رکوتی سیاسی و
ئازادیه فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نیه، دامه‌زراوێکه له
هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی ووڵاتدا یارمه‌تی داماوان و
لێقه‌وماوان ده‌کات و ته‌نانه‌ت له دامه‌زراوه
مه‌ده‌نیه‌کاندا ده‌بێ کاریگه‌ری له ئیتحادیه و نقابات و
سه‌ندیکاکان هه‌بێ. زه‌مه‌نی ئه‌وه به‌سه‌ر چووه سوپای گه‌ل
هێزی سه‌رکووتی ناوه‌خۆ بێت دژی کۆمه‌ڵانی خه‌لک چه‌ک
به‌کاربهێنێ. کێشه سیاسیه‌کان به سیاسیانه
یهکلادهکرینهوه و دایه‌لۆگ سه‌رچاوه‌ی شیکاری گشت
گرفته‌کانه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ که‌لتووری سیاسی له کۆمه‌ڵگادا
بگۆڕێت و دیارده‌ی چاوسوورکردنه‌وه و چه‌ک و هێز ده‌بێ
کۆتاییی پێ بێت. له جیاتی ئه‌مه زمانی عه‌قڵ و هۆش و گفتوگۆ
بێته مه‌یدان.( ئه‌م هه‌نگاوه بۆ گۆڕان له که‌لتووری سیاسی
یهڕای من له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که نه‌وه دوای نه‌وه
هه‌ر به زۆر باوه‌ڕیان به‌سه‌ر یه‌کتردا سه‌پاندووه و
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌وه‌کان هه‌ر به لێدان و زه‌بر وزه‌نگ
بووه و ئیستاش ئه‌م که‌لتووره به‌رده‌وامه بۆیه
ماوه‌یه‌کی ده‌وێ تا وه‌رچه‌رخانێ له‌م که‌لتووره زاڵه
رووبدا).
بوونی
دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌کان ده‌توانێ زه‌مانه‌تی ئه‌منی
نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن، به‌مه‌رجێ دامه‌زراوێ له قازانجی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دابن نه‌ک سه‌رکووت و په‌لامارده‌ری خه‌ڵک بن.
ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس و گشت دامه‌زراوه‌کانی تری
وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و یاسادانان ، ئه‌وانیش هیچ
ئیمتیازاتێکی سه‌رکوت گه‌ریان نیه. ته‌نها له حاڵه‌تی
هێنانه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش بۆ ناوچه‌کان له کاتی که
نائارامی تووشی ئه‌م شوێنانه ده‌بن. به‌ڵام له واقع دا
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌کی شمولیه ده‌کرێ له یه‌ک
ڕسته‌دا بگوترێ له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
هاووڵاتیانه له پراکتیکدا و بوونی باوه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه یه
له نێوان جه‌ماوه‌ر وده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش کاتێ به ئه‌نجام
ده‌گات ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان له خزمه‌تی یه‌کتری دابوون و
ئه‌رک و مافه‌کان به یه‌کسانی و له‌به‌رامبه‌ر یاسادا
یهکلاکرانهوهو هه‌ستکردن به‌لێپرسراویه‌تی جیگای سه‌رکووتی
گرته‌وه. به کورتی به‌رزبوونه‌وه ئاستی هۆشیاری
نهتهوهیییه دوور له هه‌موو دامارگیریهک.
مه‌رجی
سه‌ره‌کی و زامنی ئه‌مه‌ش ته‌نها به بوونی ئازادی سیاسی و
فه‌رهه‌نگی و رێکخراو بوون و مانگرتن و ڕاپه‌ڕین و بوونی
ته‌واوی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی
ژیان و گوزه‌ران و به‌هره‌مه‌ند بوونی هاووڵاتیان له
به‌رهه‌می ووڵاتدا ده‌سه‌لات و هاووڵاتی زیاتر به باوه‌ڕده‌بن
له لای یه‌کتردا.هتد به‌کورتی دامه‌زراندنی کۆمه‌لگایه‌کی
شارستانی و هاوسه‌نگیه‌کی ئابووری یه له کۆمه‌لگادا.
لێره‌دا
قسه له‌سه‌ر کیانی سیاسی و ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه نه‌ک
فدرالیزم و کۆفدرڵی و شتی تر..
له
ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگریه‌کانی ووڵات ده‌بێ
ته‌نانه‌ت هیزه‌کانی وولات هه‌ر له هێزی ئاوی تا ده‌گاته
ئه‌تۆمی ئاماده‌بێت.
گه‌شه‌دان به ئه‌منی قه‌ومی ئه‌رکی هه‌مووانه، هاووڵاتیان
ده‌بێ خۆشگوزه‌ران و ئارام بژین و یاسا به‌رقه‌رار بێ
له‌لایه‌کی تر ده‌وڵه‌ت و دام وده‌زگاکانی به‌هێزتر بکرێن.
هه‌ستکردنی ده‌وله‌ت و دام و ده‌زگاکان به‌رامبه‌ر به
هاووڵاتیان سه‌ره‌تایه‌کی به‌هیزه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
ده‌بێ هه‌مووان له ده‌سه‌لات کردنی ووڵات هاوبه‌ش بن و خۆیان
به خاوه‌نی مومته‌له‌کاته‌کانی ده‌وله‌ت بزانن و له واقعدا
له خزمه‌تی هه‌مووان بێ.
ده‌بێ
پرنسیپی کاتی بوون بۆ هه‌مووان کارێکی ئاسایی بی، ته‌نها
مانه‌وه‌ی ستراتیژیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و قازانجی به‌رزی
نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بێ. ئه‌م هه‌لبه‌زین و
دابه‌زینه له سه‌رکردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ کۆمه‌ڵانی
خه‌لک له کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و بۆ ئه‌حزاب و
سه‌رکرده‌کان ئاسایی بێت. زه‌مه‌نی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و
ئه‌حزابی ناسیونالیستی و زاڵ بوون به سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی
مرۆڤه‌کان به لم کردنه چاوی خه‌ڵکی چه‌وساوه کۆتایی هاتووه
و هه‌مووان باش شاره‌زایانن.
سیسته‌می هه‌لبژاردن و کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان سه‌ره‌تا و
کۆتایی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه دیاری ده‌که‌ن.لێره‌دا پراکتیک
هه‌ناسه‌ی فه‌رمانڕه‌وای درێژوو کورت ده‌کات.
خه‌ڵکی
کوردستان بایی ئه‌وه‌نده سیاسین و له دونیا به ئاگان بتوانن
له ده‌ورانی پراکتیکدا چاک و خراپ یه‌کلا بکه‌نه‌وه و
قیبله‌نوومای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سترایتیژی کۆمه‌لگا بۆ
ئازادی و رزگاری له‌ده‌ست سه‌رکووت و ژێرده‌سته‌یی ئاراسته
بکه‌ن.
زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌منی قه‌ومی هه‌ر ووڵاته له گره‌وی
دوور‌و نزیکی ده‌سه‌لات و هاووڵاتیاندا له یه‌کتردا.
فایلداری بوونی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ناسیونالیستی کوردستان و
خزمه‌تکردن به داگیرکه‌ران، ئه‌م ڕابردووه ره‌زاله‌تێکی زۆر
بۆ ئه‌منی قه‌ومی کوردستان ده‌هێنێ. دوایش ئاستی هۆشیاری
نه‌ته‌وه‌یی له ووڵاتدا لاوازه به هاوسه‌نگ به
که‌سایه‌تیه ناسیونالیسته‌کان و پارته سیاسیه‌کان.ئه‌مه
هێنده‌یتر ئه‌منی قه‌ومی ووڵات ده‌باته حاڵه‌تی ده‌ستی
دووه‌مه‌وه.ئه‌مه‌ش به ساده‌یی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی
کۆمه‌لگا دیاره و هیچ وجودێکی نیه له باری زانستی میژوو
ی‌دا. سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خویندن ده‌بێ زیاتر هه‌نگاوی جدی
بۆ زانستی بوون و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی بدات.
با
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێ له ئه‌منی قه‌ومی بگه‌ن با چاوێ به
سیاسه‌تی پارته‌کانی چه‌پ و ڕاستی ئیسرائیل و تورکیا بکه‌ن
ده‌رهه‌ق به گه‌لانی ناوچه‌که. نه‌ک پارته چه‌پ و
ڕاسته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا.باشترین نموونه‌ی تر بۆ
ئه‌مانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه که هه‌ر پارتێ
له‌سه‌ر حوکم بی، بنه‌ما ئه‌سلیه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی
هه‌ر وه‌کو خۆیانن..ئه‌مه ته‌نها بۆ ئارایشه...
مه‌سه‌له‌کانی تری چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ( هه‌ر له
مه‌سه‌له ئابووریه‌کان، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ژینگه‌ییه‌کان،
پرۆسێسه‌کان) هه‌مان گرنگیان هه‌یه. به‌ڵام له‌م نووسینه
ناچمه سه‌ر هه‌موویان چونکه له نوسراوێکی تردا باسم به
درێژی له‌م چۆنایه‌تیانه کردووه.
ته‌نها
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئابووری ووڵات سه‌ربه‌خۆ و گه‌شه‌ی
بنه‌ماکانی ئابووری له ووڵاتدا په‌ره‌ی پێنه‌درێ ئه‌وا
کۆمه‌لگا ڕوو له مجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات، گه‌شه‌ی
ئابووری ووڵات ده‌بێ شمولی بێت و به‌رده‌وامی تیابێت و
کالاکانی ناوه‌خۆ بتوانن گه‌شه‌بکه‌ن و کۆمه‌لگایه‌کی
به‌رهه‌مهێن ده‌بێ پێک بێت. نه‌ک سیسه‌می ئابووری وابه‌سته.
ئه‌گه‌ر کاروابڕوا جیاوازی نیوان چینه‌کان زۆر زۆر ده‌بێت و
کۆمه‌لگا ڕوو له ناهاوسه‌نگیه‌کی بێ مانا ده‌کات و نرخه‌کانی
کالا سه‌ری سه‌رمایه ده‌خۆن.( ئه‌وکاتیش وولات بۆ که‌س ئارام
نیه، به‌هیوایین نه‌گه‌ینه ئه‌م ڕۆژه)
کێشه
ناوخۆییه‌کان زۆربه‌یان له هه‌ست نه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته به
لێپرسراویه‌تی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌لگا وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه. ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێ و به ساده‌ترین نموونه
له داهاتی ساڵانه‌ی مهسوولیک و به‌های خانووه‌که‌ی له دهۆک
یان سلێمانی یان هه‌ولێر به‌راورد بکه‌یت، یه‌کسه‌ر ده‌بێ
خانووه‌که‌ی بۆ گه‌ل بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌مه جگه له داغان
کردنی ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا به ناوی که‌سایه‌تی و به‌بێ هیچ
هه‌ستکردن به مهسوولیهتیک. یان ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی
له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن دا هه‌ن..هتد هتد.
گشت
کێشه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری که ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان
بۆی هاتۆته‌مه‌یدان، هه‌موویان ڕه‌وان و ده‌بێ به‌رده‌وام بن.
به‌ڵام بۆ ژیان و گوزه‌رانی نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌بێ خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌منی قه‌ومی له‌به‌رچاوبێ و به‌ره‌و سه‌قامگیری
وولات و دام و ده‌زگاکانی بێ. به‌رقه‌راری یاسا له ووڵات و
نه‌مانی سه‌رکوت و گه‌شه‌دان به ریفاه و خۆشگوزه‌رانی هه‌موو
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ
که‌ڵتووری کۆمه‌لگا بگۆڕیت و له‌م نێوه‌ش که‌لتووری سیاسی له
کۆمه‌ڵگا.ئه‌مه‌ش به سیسته‌می ئابووری سه‌ربه‌خۆ( به‌مانای
ئابووری ووڵاتی سه‌به‌خۆ) ده‌گه‌یه‌ته ئه‌نجام.نه‌ك ئابوری
وابه‌سته و مۆدیلی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی.سیسته‌می ئیستهلاکی
ده‌بێ بگۆڕێ بۆ به‌رهه‌م و ئیستهلاک ئه‌وکات ووڵات ڕوو له
گه‌شه‌ده‌کات.بۆ زانیاری هه‌مووان به‌کارهینانی واجهه‌ی
مه‌رمه‌ر و حهللان و جامی گرانبه‌ها بۆ بیناسازی
باڵه‌خانه‌کان هیچ مانای گه‌شه‌ی بنه‌مای ئابووری ووڵات نیه،
به‌ڵکو به هه‌ده‌ر دانیه‌تی. له جیاتی ئه‌وه‌ی کارگه و
کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێن له ووڵات بینا بکرێن و فرسه‌تی کار‌و
به‌رهه‌مهێنان زیاتر بکرێت و ئاستی ژیان و گوزه‌ران له
کۆمه‌لگا به‌رز بکه‌نه‌وه ئه‌وا ڕووکار‌ی ده‌ره‌وه‌ی بیناسازی
له ووڵاتدا ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ی بۆ سه‌رف ده‌کریت. له
نه‌خشه‌کێشانی ئه‌ندازیاریدا ده‌کرێ به مادده‌یتر و هۆی تر
ده‌وروبه‌ر جوان بکرێت و ره‌مزی نه‌ته‌وه‌ی بیناسازی
به‌ره‌وپێش ببرێ، ئه‌مه‌ش حساباتی ئه‌ندازیاری تایبه‌تی هه‌یه
چ له‌باره‌ی نرخ و چۆنیه‌تی دیاریکردنییان. ئه‌م ههڵویستهله
سه‌راسه‌ری ووڵات دا پاره‌یه‌کی خه‌یالی ته‌کلیف ده‌کات و به
تێپه‌ڕبوونی کات باران هه‌مووی دادهرزێنێ. ئه‌م کهڵتوورهش
هه‌ر له ئاسمانه‌وه دانه‌به‌زیووه!!.
|