ئیمڕۆ له باشووری کوردستان دا پرسی دادگایی کردنی سه‌رۆک جاش
و موسته‌شاره‌کانی هاوکاری ڕژێمی به‌عس له کاره‌ساتی
ئه‌نفالدا ،چوارجێوه‌ی سنووری که‌سوکاری قوربانیه‌کانی
ئه‌نفالی به‌زاندووه‌و بۆته داخوازیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌رتاسه‌ری ،بۆیه هه‌ر جۆره پشت تێکردنێک یاخوود
پاساوهێنانه‌وه بۆئه‌م کێشه‌یه ،ده‌م ڕاست و
بانگه‌شه‌که‌ره‌کانی فڕێ ده‌داته هه‌مان لیستی خیانه‌ته‌وه
،له‌هه‌مان کاتیش دا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه زامنی
دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشته چه‌په‌ڵ و بۆگه‌نه‌یه که
ناوی (جاشێتیه)له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له بنه‌وه هه‌ڵکێشانی
تۆوی خیانه‌تیشه له‌داهاتووی کوردستان دا.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان نابێت له‌ڕوانگه‌ی حه‌ماس و که‌ف و
کوڵێکی کاتیه‌وه سه‌یری هاوپشتی و یه‌ک ده‌نگی ئاپۆڕای خه‌ڵک
بکات له‌ته‌ک که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان دا ،به‌ڵکو ده‌بێت
زۆر به‌جیدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه بوه‌ستێت و ڕێگا
چاره‌ی یاساییانه‌ی بۆ بدۆزیته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه
مامه‌ڵه بکات ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وشێکی ناڕۆشن
به‌شێوه‌یه‌ک گه‌شه‌ده‌کات که دوور نیه گیانی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سی له‌گشت ناوچه جیاجیاکان دا
چه‌که‌ره ده‌کات .
ئامانجی ڕژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر له‌م کاره‌ساته‌دا هه‌ر
به‌ته‌نها ته‌سفیه‌کردنی جه‌سته‌یی مرۆڤی کورد نه‌بوو، به‌ڵکو
به‌کۆیله کردنی کردنی کۆی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بوو ، بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتووش به‌ڕاده‌یه‌ک بتؤقێنیت که
جه‌ساره‌تی سه‌ر بڵندکردنه‌وه‌شیان نه‌مێنیت ، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌مه پلانی به‌عس بووبێت ئه‌ی ئێستاکه ڕۆڵی حیزب و
ده‌سه‌ڵات چیه بۆ گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕو متمانه به که‌سایه‌تی
کورد و شکاندنی ئه‌و گرێ ده‌روونیانه‌ی که به‌عس له هزریاندا
ڕواندبووی .
که‌مپینی دادگایی کردنی سه‌رۆک جاش وئه‌نفالچیه‌کانی کوردستان
وه‌ک شێوازێکی کارکردنی سه‌رده‌م له‌ڕوانگه‌یی چاره‌سه‌ری خۆی
بۆ ئه‌م کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و بڕوابوونی به
بنه‌ماکانی یاسا داوا له گشت که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال
ده‌کات :
1-
وه‌ک خۆپیشاندانێکی یاسایی له‌گشت شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستاندا(له‌یه‌ک ڕۆژوله‌یه‌ک کاتدا) بچنه به‌رده‌م
هۆڵه‌کانی دادگا‌و مه‌رکه‌زی پۆلیس و گشت ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی
په‌یوه‌ستن به‌وه‌رگرتنی سکاڵانامه‌ی یاسایی .
2-
هه‌موو خێزانێکی خاوه‌ن ئه‌نفالکراو داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و
سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچی و سیخوڕانه تۆمار بکه‌ن که
به‌شداربوون له‌و کاره‌ساته‌دا .
3-
هه‌رچی وێنه‌و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراوی ئه‌و تاوانبارانه‌یان
لایه پێشکه‌شی دادگای بکه‌ن .
4-
گشت شایه‌ت حاڵه‌کانی کاره‌ساتی ئه‌نفال تۆمار بکه‌ن لای دادگا
.
5-
مۆڵه‌تی 15 ڕۆژ دیاری بکه‌ن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی
داواکاریه‌کانتان .
پیاده‌کردنی
ئه‌م هه‌نگاوه یاساییه سه‌رده‌میانه ،شێوازێکی باوه له
سیسته‌مه دیموکراسیه‌کانی جیهان دا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه
ئاڵۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، به‌پیره‌وه هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش
بۆ ئه‌م بانگه‌وازه نه‌ته‌وییه ، سه‌لماندنی نیه‌ت پاکی و
ڕاستگۆییان پیشانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌دات له‌بنیات نانی
سیسته‌مێکی دیموکراسی و هاوچه‌رخانه که ده‌سه‌ڵاتی یاسا
تیایدا سه‌روه‌ر بێت .
باکه‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانیش دڵنیابن که‌هه‌ر مرۆڤێکی کوردی
خاوه‌ن ویژدانی ڕابردوو پاک که‌دایک و باوکی خۆی بناسێ له‌هه‌ر
شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌بن ، پاڵپشتی ئه‌م داوا پیرۆزه‌یانن .
لیژنه‌ی
سه‌رپه‌رستی
که‌مپینی دادگایی کردنی سه‌روک جاش و
ئه‌نفالچیه‌کانی کوردستان
15-9-2006
|