ئه‌نفال و 182 هه‌زار قوربانی . 4500 گوندی تاڵانکراویی
خاپورکراو و سووتێنراو . ئه‌نفال ،پێده‌چێت بۆ کووشتن و
زینده‌به‌چاڵکردنی ئێوه هاتبێته‌خواره‌وه. دیاره ئێوه‌ی
کوردی نه‌ک هه‌ر به موسوڵمان نه‌خوێندۆته‌وه ،به‌ڵکو مافی
ته‌واوی به ڕژێمی به‌عسی هه‌ڵقوڵاو له ناخی ناسیۆنالیزمی
عه‌ره‌بیه‌وه دا ،ژیانتان لێبسێنێته‌وه .
ئه‌نفال ،به‌عس و سه‌رۆک جاشه‌ئه‌نفالچییه‌کان ! به‌ڵێ
مه‌به‌ستمان له ئێوه‌یه
! چونکه ئێوه بوون به‌رامبه‌ر به کورد و خاکه‌که‌ی ، ئاو
و هه‌وای کوردستانی ئێمه‌تان کرده تاقیگه‌ی نوێترین فڕۆکه‌ی
جه‌نگی و کاریگه‌رترین چه‌کی کۆمه‌ڵکوژتان تیادا تاقیکرده‌وه
. ئێوه بوون به‌دوایدا جه‌رگی هه‌زاران هه‌زار دایکی ئێمه‌تان
سووتاند. ئێوه بوون سه‌دان هه‌زار منداڵی ئێمه‌تان له‌نازی
بێ باوکی بێبه‌ش کرد. ژێر ئه‌و خاکه‌ی ئێمه و بن ئه‌و لمه‌ی
ئه‌قڵیه‌تیی ئێوه‌ی تیا په‌روه‌رده بوو ،هێشتا ئێسک
وپروسکی هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی بێتاوانی ئێمه‌ی له‌خۆیدا
حه‌شار داوه.
ئه‌ی ( ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ ، مرۆڤ دۆسته‌کان ، ئازادی خوازان
، که‌نیسه‌کان ،... هتد ) !
له ده‌رگای ماڵی کامتان ماوه ئێمه لێی بده‌ین ؟ چونکه
که‌ستان تا ئێستا خۆتان نه‌کرد به خاوه‌نی ئه‌و مه‌سه‌له
ئه‌خلاقیی ومرۆییه‌ی به ڕووی به‌عس وجاشه
ئه‌نفالچییه‌کانه‌وه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه وئێوه‌ش له‌ئاستیدا
ویژدانتان نه‌خسته‌گه‌ڕ . وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و 182 هه‌زار
مرۆڤه بێتاوانانه‌ی ئێمه لای ئێوه مرۆڤ نه‌بوو بێتن ؟
ئه‌ی جیهانه زیاتر له یه‌ک میلیارد موسوڵمانه‌که‌ی ئیسلام !
ڕوومان کرده وڵاته عه‌ره‌بییه موسوڵمانه‌کانی ئێوه ،تاوه‌کو
منداڵه‌کانی دوێنێ و ژن وپیاوه‌کانی ئه‌مڕۆمان بده‌نه‌وه!
که‌چی
نه‌ک به کوردێکی موسوڵمان قبووڵ نه‌کراین ، ئه‌وانیش به
زمانی هه‌مان سوره‌تی ئه‌نفال و به‌هه‌مان کولتوری به‌عس
وه‌ڵامیان داینه‌وه .
ووتمان که‌واته خۆمان له سه‌رانی ڕژێمی به‌عسی ناو قه‌فه‌ز و
سه‌رۆک جاشه‌ئه‌نفالچییه هێشتا ئازاده‌کان ده‌پرسین! ووتمان
له سه‌دام وقورئانه‌که‌ی باوه‌شی ، له عه‌لی کیمیاوی ،له
هاشم سوڵتان و ئه‌وانی دیکه ده‌پرسین !
هه‌موو گیانمان له کاتی دادگاییکردنه‌که‌دا کرده گوێ .
ووتمان بڵێی سه‌دام وسه‌رانی ڕژێم دان به‌و تاوانانه‌دا بنێن
وجاشه‌کانی ناو ماڵی خۆشمان به‌شه‌رمه‌زارییه‌وه ئیتر بێنه
قسه وخۆیان هه‌موو ڕاستییه‌کان بدرکێنن؟
پاش ئه‌وه‌ی له دادگادا سه‌دام نه‌کرا به دیکتاتۆر و سه‌رۆک
جاشه‌کانیش له کوردستانی دوای ڕاپه‌ڕیندا هه‌ر به ئازادی
هاتن وچوون . هه‌ندێکیشیان کرانه به‌رپرس و لێپرسراوی ناو
ڕیزه‌کانی ئه‌م لایه‌ن وئه‌و لایه‌ن ،
ناچارین خۆمان بکه‌وینه‌وه ڕێ و له گشت سووچ وقوژبنێکی ئه‌م
وڵاته‌دا سۆراغی ئێسک وپروسکی ڕۆڵه‌کانمان بکه‌ین.
به‌ڵام بۆ مێژوو ڕایده‌گه‌یه‌نین !
ئه‌ی ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌و نیشتیمانه‌ی ئه‌نفال کرا و
جاشه‌ئه‌نفالچییه‌کانی هێشتا زیندوون !
دڵنیابن
ئه‌و جاشانه ، له سه‌دام وسه‌رانی دیکه‌ی به‌عس شاره‌زاتر
و چاوکراوه‌تر بوون . ئه‌ی ئه‌وان نه‌بوون په‌یمانیان بۆ
سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حسێن( خوا بیپارێزێت ) نوێ
ده‌کرده‌وه ، تاوه‌کو دڵۆپێک خوێن له له‌شیاندا بسوڕێت ویه‌ک
مووی شه‌ره‌ف به سمێڵیانه‌وه بمێنێت ،خیانه‌ت له گه‌ل
ونیشتیمانه‌که‌ی به‌عسی عه‌ره‌بی نه‌که‌ن ؟ هه‌ر ئه‌و
خائینانه نه‌بوون دڕندانه‌تر له سووپاکه‌ی به‌عس تینووی
خوێنی ڕۆڵه‌کانتان بوون ؟ ئه‌گه‌ر چاوساغی ئه‌وانه نه‌بوایه
چۆن نه‌وه‌کانی (قه‌عقاع و ئه‌بو میحجه‌ن ) ده‌ستیان
ئه‌گه‌یشته گه‌رمیان و کوێستانی نیشتمانه‌که‌تان ؟؟؟
له‌وه‌ته‌ی کورد شۆڕش ده‌کات و شانازی به خه‌باتی خۆیه‌وه
ده‌کات ،که‌چ له‌هه‌مان کاتدا به‌ده‌ست ئه‌و جاش و
سیخوڕانه‌وه ده‌ناڵێنێت،که کون به‌کون به‌دوای ڕاوکردنیه‌وه
بوون .ئه‌مه ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌یه ،که له مێژووی کوردا
تۆمار ده‌کرێت .هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌م نه‌ریته
گڵاوه دووباره نه‌بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خوێنی
ڕۆڵه‌کانتان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات وکه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان پاک
بکرێته‌وه ، وه‌رن با ئه‌م جاره له دۆسیه‌ی ئه‌نفال دا
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کۆتایی پێهێنانی ته‌مه‌نی جاشایه‌تی و
خیانه‌تکاران دابنێین ! با هه‌موومان به گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی
دوور له بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی ،ئه‌م تاونبارانه ،ئه‌م
خۆفرۆشانه په‌لکێش بکه‌ینه به‌رده‌می دادگا ،تاوه‌کو به
سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن . تاوه‌کو بۆ دواجار قوربانیانی
ئه‌نفال و شه‌هیده نه‌مره‌کان به ئارامیه‌وه پێڵووی
چاوه‌کانیان لێکبنێن .
بانگه‌وازی ئێمه ئه‌وه‌یه ،هه‌مووتان پشتگیری ته‌واوی
که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان بکه‌ن ،تاوه‌کو ڕوو بکه‌نه دادگا
و له‌سه‌ر ئه‌و سیخوڕ‌و جاشانه سکاڵای خۆیان تۆمار بکه‌ن ،که
ده‌ستیان له شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌کانیاندا هه‌بووه . به‌م
هه‌نگاوه‌تان پرسی دادگایی‌کردن تۆمه‌تباران پته‌وتر ئه‌که‌ن و
بۆ مێژووش سه‌روه‌رییه‌ک ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌روه‌رییه‌کانی
دیکه‌تان .
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
که‌مپینی دادگایی کردنی سه‌ره‌ک جاش و ئه‌نفالچیه‌کانی
کوردستان
17-9 -2006
|