یادی ماته‌مینی و خه‌مۆکی کۆمه‌ڵ کوژییه‌که‌ی قاڕنێ و قه‌ڵاتان له‌ نه‌رویج به‌ڕێوه‌ چوو

 
 

 

کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له‌ یادی کۆمه‌ڵ کوژییه‌که ی قاڕنێ و قه‌ڵاتان،که‌ کۆماری ئیسلامی دژی کوردی سڤیل و بێتاوان کردی له‌ 27 ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دا،کۆڕێکی بۆ ڕێزدار کاک عبدوڵای حیجاب که‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ زانستی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی له‌ میدیایی نه‌رویجییدا  سازکرد.

کاک عه‌بدوڵا، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌وه‌ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ هه‌وڵ ئه‌دات له‌م کۆڕه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و  دوور له‌ سۆز باسو خواسه‌کان پێشکه‌ش بکات . ‌هه‌ر به‌ ڕاستیش وایکرد و زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکارو زانستیانه‌ و دوور له‌ سۆز کۆمه‌لێک زانیاری پێسکه‌ش کرد له‌ سه‌ر خودی ڕوداوه‌که‌و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ کۆماری ئیسالامی هێشتا شل و خاو بوو خۆی ڕانه‌گرتبوو ، واته‌ شێوازێکی  سیستماتیکی له‌ خۆ نه‌گرتبوو. هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌بووبوو به‌ ڕاپه‌ێینێکی سیستماتیکی. له‌ ماوه‌ی 45 ده‌ققیقه‌دا به‌ وردی باسی په‌لا‌مار و هێرشه‌کانی مه‌لاکان و ئیسلامیه‌کانی بۆ سه‌ر کورد و کوردستان کرد.

  دوای ئه‌و 45 ده‌قیقه‌یه‌ زۆر زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ گفتو گۆو دیالۆگ و پرسیاره‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا،که‌ کۆڕه‌که‌ ی زۆر گه‌رموو گوڕ کرد و بوو به‌ کۆڕێکی پڕ له‌ دێبات و وتووێژ. کاک عه‌بدوڵا، زۆر له‌ سه‌رخۆو به‌ هێمنی، وه‌ڵام هه‌موو پرسیارکان دایه‌وه‌. تیشکی خسته‌ سه‌ر ترسی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی   شه‌ری ناڕه‌وای نێوان کورد و ئازه‌ری، که‌ به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌و و مه‌زهه‌بی سه‌رده‌ست ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ خۆی مه‌ڵاس داوه‌ و له‌ کاتو شوێنی خۆیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ کاتێک که‌ که‌ مه‌رام خوازان پێویستیان به‌م شه‌ڕو ته‌نگه‌ژه‌ییه‌ی نێوان کورد وئازه‌ ر‌ی هه‌بێت، بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌رامی گڵاوی خۆیان. کورده‌کان و ئازه‌ریه‌کان به‌ درێژایی 400 کیلۆمه‌تر ناوچه‌کانیان په‌یوه‌ندیداره‌و به‌ده‌م یه‌که‌وه‌یه‌.

 دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ له‌ زۆر جێگه‌دا گۆردراوه‌و وه‌ک خۆی نه‌ماوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پلان و شه‌ڕی ناڕه‌واو میژویی،  که‌ ئه‌م شه‌ڕانه‌ له‌ به‌رژه‌وندی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کورد و ئازه‌ری نه‌بووه‌. ئه‌م ترس و هه‌ڕه‌شه‌ په‌نهانه له‌ کاتێکی تریشدا ئه‌شێت سه‌ر هه‌ڵدات.‌

له‌ کاتێکدا، که‌ رژێمی ئیسلامی ئێران به‌ره‌و ڕووخانوو لاواز بوون بچێت ، شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌ مرۆیه‌کان تێکبچێت ، هه‌موو سیسته‌مێکی ئه‌خلاقی له‌ گرێژه‌نه‌ بچێت.

وه‌ک لای هه‌موان ئاشکرایه‌ که‌ له‌ جه‌نگ و شه‌ڕی ناڕه‌وادا شتێک نامێنی پێی بوترێت مۆراڵ، هه‌موو به‌ها مرۆیه‌کان له‌ ده‌ست ده‌چیت، کار له‌ کار ده‌ترازێت، ته‌نها هێز ده‌ور ده‌بینێت.

هێز ده‌کرێت به‌ کوێخاو ده‌مسپی و له‌ سه‌روو هه‌موو یاساو ڕێساو عه‌قڵێکه‌وه‌ داده‌نرێت.  بۆیه‌ کاک عه‌بدوڵا وتی:  ده‌بێت له‌ ئێستاوه‌ کورد و ئازه‌ری خه‌مخۆر بن و ئه‌و ترسه‌یان له‌ دڵدابێت، هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن که‌ ڕۆژێکی ڕه‌ش و پڕ له‌ مه‌ینه‌تیان بۆ نه‌یه‌ته‌ پێش. وا چاکه‌ ئامڕۆ له‌ خه‌م

ئه‌وه‌ دابن که‌ به‌ عقڵێکت سه‌لیم و پڕه‌وه‌ به‌رو ڕووی هه‌موو ئه‌ کێشانه‌ ببنه‌وه‌ که‌ وه‌ک ته‌ڵه‌ بۆیان نراوه‌ته‌و. ده‌بێت کورد و ئازه‌ری ئه‌وه‌یان له‌ بیر بێت که‌ مرۆڤ گرنگتره‌ له‌ خاک. هه‌رچ  لایه‌ک له‌م دوو نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌ست و سته‌مدیده‌یه‌، سازش بکه‌ن له‌ سه‌ر خاک بۆ ئه‌وی تریان کارێکی باش پێشکه‌ش به‌ مرۆڤ دۆسیتی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یسه‌لمێنن که‌ ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌پلانی گڵاوی دووبه‌رکی و ململانێی ناڕه‌وا گه‌رره‌ترن. وا چاکه‌ کورد و ئازه‌ری له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست

 له‌ناو ده‌ست بن وه‌ک دوو نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست و خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ سزشکردن، رێکه‌وتنێک که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌که‌دا بێت.

ئه‌وه‌ی که‌ زۆر قسه‌ی له‌ سه‌ر کرا و وروژێنرا، قسه‌کردن بوو له‌ سه‌ر تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ، دادگایکردنی عه‌قڵیه‌ت ، داوای لێبووردنی حکومه‌تی ئێستای عێراق له‌ کورده‌کان.

ڕای کاک عه‌بدوڵا زۆر له‌ گه‌ڵ ڕای ناوه‌ندی چاک دا یه‌کی ده‌گرته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌.

1. له‌ شیکرنده‌وه‌ و ڕاڤه‌کرندنه‌کانی کاک عه‌بدوڵا دا له‌ سه‌ر توند و تیژیو تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه،‌

   وای نیشاندا که‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و توندو تیژی له‌ سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌و گروپو مه‌زهه‌بی سه‌رده‌سته‌وه‌ بێت یان ژێر ده‌ست، جیاوازی نیه‌ و هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. توندو تیژیو تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕو شۆڕو ماڵویرانی و بێحورمه‌تی به‌ دوادا دێت بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ گشتی. بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر به‌ پێی دنیای مۆدێرن و دیموکرات و سه‌رده‌م، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه‌ به‌ وتووێژو گفتوگۆ و دیالۆگ.

لێره‌دا، ڕونکرایه‌وه‌ که‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورددا ئه‌وه‌ی که‌ کورد کردوێتی به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکه‌ران ئه‌وه ده‌چێته‌ قاڵبی به‌رگری وشۆڕشه‌وه‌ نه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌.

2. کاک عبدوڵا، زۆر جوان ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت کورد له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت‌ که‌ عه‌قڵیه‌ت ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ده‌ست به‌ دادگابگه‌یه‌نێت. به‌ دادگایی کردنی تاکه‌کانی دیکتاتۆر ورژێمی سه‌رده‌ست ئه‌وه‌نده‌ ئه‌همیه‌ت و کاریگه‌ری هه‌یه‌ که‌ ئه‌وانه‌ هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تێکی زوڵم وزۆرداری و خۆ به‌ زل زانین و هه‌ڵبژارده‌ن. چونکه‌ دادگایکردنی عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له‌ ژینو سا‌ید کردن و پاکتاوکردنی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست، به‌و مانایه‌ دێت که‌ پلان و به‌رنامه‌ی داڕێژراو ی ئه‌و ژینۆ سایده‌ ڕسوابکرێت. جێبه‌جێکارنیشی به‌ سزای خۆیان بگه‌ینرێن. بۆیه‌ ده‌بێت کورد هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی له‌ یادنه‌چێت له‌ دادگایکردنی سه‌رانی ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕی عێراق دا داوای ڕسواکردنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و به‌رنامه‌ و پلان داڕێژراوه‌ بکات که‌ له‌ پشتێوه‌ ژینۆساید و پاکتاو کرندی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بوه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ ی به‌عسی ڕه‌فتار فاشی ڕسوا نه‌کرێت و نه‌خرێته‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادگا، له‌ سێداره‌دانی سه‌دام و دارو ده‌سته‌که‌ی جێگه‌ی خۆی ناگرێت.

3. کاک عه‌بدوڵا، روونیکرده‌وه‌، که‌ حکومه‌تی ئێستای عێراق میراتگری حکومه‌تی پێشوه‌، بۆیه‌  کارێکی ئاساییه‌ که‌ داوا بکرێت که حکومه‌تی ئێستا، داوای لێبوردن بکات له‌ گه‌لی کورد.

 له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتی ژینۆسایدیانه‌ی که‌ به‌سه‌ر کوردیان هێناوه‌. ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ عه‌قڵیه‌ت و به‌رنامه‌ی سیاسی حکومه‌تی ئێستا زۆر جیاوازه‌ له‌ حکومه‌تی پێشوو.

له‌ سه‌ر‌ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌، گفتو گۆی زۆر کرا به‌ شێوازێکی هێمنانه‌و شارستانیانه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌م کۆڕه‌دا هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ له‌ ناوه‌ندی چاک گیرا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاڵای کوردستان هه‌ڵ نه‌واسرابوو له‌ کۆڕه‌که‌دا. براده‌رانی چاک به‌ سنگێکی فراوانه‌وه‌ ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌یان قبوڵ کرد.           

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ کاک عه‌بدوڵا حیجاب ، هه‌یه‌ که‌ ئه‌رکی کێشاو به‌ده‌م داوکاریه‌که‌مانه‌وه‌ هات. 

 

 

کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک.

کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی.

15.09.2006

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca