كلتوری
کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی به‌ر له هه‌زاران ساڵ تا ئێستا وه‌ک و
ته‌وق و کۆت له ملی ملیۆنان ئینسانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه
ئاڵاوه‌و بۆته ڕێگرێکی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ڕوو له هه‌ورازی
کۆمه‌ڵگا به ئاقاری کلاسیکیانه‌ی خۆی و هه‌مو هه‌وڵ و کۆششی
ناسیونالیسته‌کان و مه‌زهه‌بی گه‌رایی که ده‌ستیان له ئامێزی
یه‌کدایه له و پێناوه‌دا ، که گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ری پێ
بگیرێت و ئینسانه‌کان له‌و کۆیله‌یه‌تیه‌ی که به‌سه‌ریاندا
فه‌رز کراوه هه‌تاهه‌تایی بێت .تا بتوانن گه‌شه‌ی ڕوو له
هه‌ورازی کۆمه‌ڵگا له گرێژه‌نه به‌رن وسیسته‌می
کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆیان باڵا تر بکه‌ن نه‌زم ونیزامێک ژنان
تیایدا بۆ هه‌میشه‌یی به کۆیله ده‌مێننه‌وه بکه‌نه شتێکی
حه‌تمی و یاساکه‌ش که حوکمی قورئانه به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی
بهێڵنه‌وه .
له
به‌رواری 15/9 دا له سایتی کوردستان نێت دانوسراوێکی تاڤگه
سابیر له به‌رانبه‌ر به کاروکرده‌وه‌یه‌کی وا مه‌لاکان ودارو
ده‌سته‌یه‌ک که ئه‌م کۆمه‌ڵگاو ئیداره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایان له
ئه‌ستۆ گرتووه وه ده‌نگ هاتووه و له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی
که مه‌لاکان به‌رجه‌سته‌که‌ری ناعهدالهتیهکانن ، ئه‌وانیش
به ئاره زووی
خۆیان
فتوای کوشتن و بڕین و له‌ناوبردنی ڕابه‌رانی ئازادیخوازان
ده‌ده‌ن وههڵسوڕاوانێک که له‌چالاکی نواندن دان تا نه‌زمی
کۆن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و نه‌زمێک ئینسان خۆی چاره‌نوسی خۆی دیاری
بکات و زیندانیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام مه‌لاکان له بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانه‌وه به ئاره‌زووی خۆیان بانگه‌وازی
نوێکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای قوڕه‌یش ده‌ده‌ن به گوێی خه‌ڵکدا وه
ئازادن له‌وه‌ی که ده‌یڵێن ، به‌ڵام یه‌ک هاتنه‌وه‌ی دوو
ته‌رحی جیاواز یه‌که‌میان له به‌رژه‌وه‌ندی حوکمی میلیشیایی
وداروده‌سته‌ی سه‌رانی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی نیه‌و ئه‌وه‌ی
دووه‌میان پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی مانه‌وه‌ی کۆنهپهرهستانێکه
که ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی ئه‌واندایه . هه‌ربۆیه کچێکی
ته‌مه‌ن که‌م کاتێک به‌زۆر ده‌درێته پیاوێکی ملهوڕی 58 ساڵه
و کچه دادوبێدادیهتی له ده‌ستی ئه‌و یاسایه‌و هیچ جێگایه‌ک
نیه تا هانی بۆبه‌رێت وه گوێ له سکاڵاکانی بگرێت و به‌ر
بگرێت به‌وه‌ی تا به ئاره‌زووی خۆی دڵخوازی خۆی هه‌ڵبژێرێت
ونه چێته ماڵێک پیاوه دوو ژنی تری له‌ماڵ وه‌ک کۆیله
به‌ستۆته‌وه‌و له‌م لاشه‌وه سه‌رانی به‌ناو مه‌ده‌نیش بسکه‌ی
سمێڵیان بێت و هیچ هه‌ست بهلێپرسراوهیهتی ناکه‌ن به‌وه‌ی
یاسا ئینسان له هێزو ده‌سه‌ڵات داده‌ماڵێت و یاسا
کۆنه‌په‌ره‌سته ئاسمانیه‌کان باڵا ده‌ست ده‌کات ، بۆیه
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و هێزو توانا بۆ ئینسانه‌کان بگه‌ڕێته‌وه و
ئینسانه‌کان خۆیان حاکم وگه‌وره‌ی خۆیانبن بن نه‌ک حوکمی شه‌رع
وقانونێک که ئینسان ده‌کاته کۆیله‌ی سه‌رو خواست
وئاره‌زووه‌کانی خۆی وه ده‌بێت ئینسانه‌کان ئازاد بن له‌وه‌ی
چۆن دڵخوازی خۆیان دیاری بکه‌ن و یاسای چوار ژنه ده‌بێت
ههڵبوهشیتهوهو هیچ که‌س به‌هیچ بیانویه‌ک نه‌توانێت له
ماڵه‌وه چه‌ند ته‌ختی نوستنی هه‌بێت و چه‌ندین ژنی کردبێته
کۆیله و یاسای پیاوسالاریدهبێت ده‌ستکۆتا بکرێت به‌ڵام
ته‌رحی تاڤگه‌خان له‌به‌رامبه‌ر گرفتێکدا که کچێک به‌زۆر
ده‌درێت به پیاوێکی 58 ساڵه ئاوا ڕێنمایی بۆ ده‌دات
( ئه‌وه‌ی که‌ژن بیت و به‌تواناش بیت ، ده‌بێت به‌هره‌ی
یاخیبونت تیا بێت ، بۆ هه‌وڵدانی سهرکوتکردنت له‌لایه‌ن
ده‌وروبه‌رته‌وه سه‌رنه‌گرێت و بتوانی پیلانه‌کانی ئه‌وان
هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه ده‌بێت به‌هره‌ی یاخیبونت بخه‌یته
کاروڕهشبین نه‌بیت ، لهخهباتهی که‌ڕه‌نگه له
سهرهتاوهنوزێکی پشت سه‌دان دیواری ئه‌ستوور، یان تاڵه
تیشکێکی کاڵی ئومێذ بێت ، که‌به‌و سووربوون ویاخیبوونهوه
ئه‌و نوزه‌یه ده‌بێته ده‌نگێکی بهسهداو تیشکهکاڵهکهش
ده‌بێته خۆری ڕزگاری )به‌ڕێز
تاڤگه‌خان کۆمه‌ڵگای کوردستان که‌وتۆته ده‌ستی کۆمه‌ڵێک
ناسیونالیست و مه‌لاو یاسایه‌کیش باڵاده‌سته که قورئانه و
ئه‌وه‌ی له قورئانیشدا جێگه‌ی وه‌ک ئینسانی پله دووه ژنانن
، سه‌رانی ناسیونالیزم حکومه‌تێکیان پێک هێناوه که ده‌ست
له‌ناو ده‌ست له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رسته‌کانی سوونه‌و شیعه وه
یاساکنی ده‌وڵه‌تیش یاساکانیش ئه‌حکامه‌کانی قورئانه که به
عه‌قڵیه‌تێکی پێش هه‌زاران ساڵه‌وه جووڵه به کۆمه‌ڵگا
ده‌که‌ن ، تاڤگه‌خان داوای یاخی بوون ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر
ئهویاسایهدا به‌ڵام گرنگ شێوه‌ی یاخیبوونهکهیه چۆن ژنان
ده‌توانن بوونی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌لمێنن ، ده‌بێت
یاخیبوونه‌کان به‌رله‌هه‌ر شت ببێته یه‌ک پارچه‌یی ڕیزی ژنان
، گوڕینی ئه‌و یاسایانه به یاسای مه‌ده‌نی و یاسایه‌ک که
خواستی ئینسان بێت نه‌ک خواستی قورئان ، یاسای به‌کۆیله‌کردنی
ژنان ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ژنان نه‌بێته ئینسانی پله
دوو و ده‌بێت ژنان بتوانن ڕێکخراوه‌ی خۆیان هه‌بێت و وزه‌و
توانای خۆیانی تێدا به‌رجه‌سته بکه‌ن ، نه‌ک ژنان له‌سه‌ر
ئه‌حکامه‌کانی قورئان و به ئاره‌زووی پیاوو براو باوک جوڵه
بکات ده‌بێت په‌ره به بزووتنه‌وه‌یه‌ک بدرێت که
په‌رچه‌مه‌که‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه و ژنان تیایدا ڕابه‌رن ،
وه سه‌رانی میلیشیایی هه‌ریه‌که له ڕێکخراوه
(ژنان/ئافره‌تان )یان دروست کردووه بۆ بوون به ئه‌ندام له
هێزه میلیشیایهکاندا نه‌ک ته‌عبیر بێت له خواستی ژنان و
ڕێکخراوهکردنی ژنان له به‌ره‌و پێشبردنی خواسته‌کانیان ،
ده‌بێت ژنان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه نه‌ک
ئه‌ندام بن له‌و ڕێکخراوه‌یه‌کدا که‌ده‌ستکردی هێزێکی سیاسیه
که له‌هه‌مان کاتدا هاوپه‌یمانی هێزه ئیسلامیه‌کانن و
هاوپه‌یمانن له‌ده‌سه‌ڵاتدا ،وهداڕێژهری یاسایه‌کن که
ئه‌حکامه‌کانی قورئانه ، که‌قورئان پێشێلکه‌ری سه‌رسه‌خته
له مافی ژناندا ، ده‌بێت ژنان ڕێکخراوبن له ڕێکخستنێکدا که
ته‌عبیر له خواسته‌کانیان بکات ،ده‌بێت کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیای ئه‌حزابی کۆنه‌په‌رستی بێت یاسایه‌کی مه‌ده‌نی
جێگره‌وه‌ی بێت ، بۆئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و سته‌مه بێت
که‌له‌به‌رامبه‌ر ژناندا ده‌کرێت
|