له‌ووڵاته دوواکه‌وتووه‌کانی دنیا‌و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست زۆربه‌ی زۆری عه‌یبه‌کان و حه‌رامه‌کان و شته
ناسروشتی یه‌کان که‌ناڕه‌وایه ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤایه‌تی
به‌داخێکی زۆره‌وه به‌رئافره‌تان (دایک و خوشک و ژن)
ده‌که‌وێت وه‌ک و ئه‌وان مرۆڤی ئاسایی نه‌بن و خواوه‌ند
به‌جیاواز دروستی کردبن . . . !! . یه‌کێک له‌ڕه‌وشته هه‌ره
جوانه‌کانی میلله‌ته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا ئه‌وه‌یه که‌ڕێز
له‌ڕه‌گه‌زی مێینه ده‌گرن چونکه کچ و دایک و ژن و خوشکی
نێرینه‌کانن ، وه‌هه‌روه‌هاله‌به‌رئه‌وه‌ی دروستکه‌ری خێزان
و خێزانیش ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگایه‌و کۆمه‌ڵگاش ئه‌و ژیانه‌یه
که‌به هه‌ردو جنسه‌که‌وه بنیاتی نیشتمان و ژیان ده‌نێن .
له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه ڕێزگرتنی ئافره‌تان یان ژنان
به‌ڵگه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی به‌مه‌ده‌نی بوونی میلله‌تێک یان
کۆمه‌ڵگایه‌که چونکه یه‌کێکن له‌به‌شداربووانی ئه‌م ژیانه
له‌گه‌ڵ پیاودا که‌ئه‌وانیش کاروفه‌رمان ده‌که‌ن بۆ ژیان و
خه‌باتیش ده‌که‌ن بۆ سه‌ربه‌ستی مرۆڤ و به‌شداریشن له‌کاروانی
ڕۆشنبیری و ڕامیاری و نیشتمان په‌روه‌ری وه‌ک و فه‌رمانی . .
(مامۆستایه‌تی ، پێشمه‌رگایه‌تی ، کارمه‌ندو .. هتد .) ئه‌م
کورته باسه له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه زۆر زیاتر
هه‌ڵئه‌گرێ به‌ڵام پێمخۆشه به‌کورتی بێت . هه‌مان باس له‌باری
زانستی یه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شیته‌ڵی بکه‌ین ، ڕه‌گه‌زی
مێ له‌گه‌ڵ نێر هیچ جیاوازی یه‌ک له‌نێوانیاندا نی یه و هه‌موو
مرۆڤین و هه‌ردوک به‌یه‌که‌وه به‌رده‌وامی به‌ژیان ده‌ده‌ن .
ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه به‌هیج شێوه‌یه‌ک جیاواز نین وه‌ک مرۆڤ
به‌ڵام جیاوازن له‌تواناکان وه‌کو جه‌سته بۆ نمونه : کاری
دایکایه‌تی و منداڵ و په‌روه‌رده‌کردن زیاتر له مێینه‌کاندا
به‌هره‌یه که‌چی کاری قورسی وه‌ک بیناسازی و هه‌ندێ کاری تری
ده‌ره‌وه زیاتر له نێرینه‌کاندا به‌رگه‌ی گرتووه‌و هه‌یه .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هه‌موو پیاوێ به‌هێزه‌و ، هه‌موو
ژنێ به‌سۆزه ، چونکه ئێمه لێره‌دا به‌گشتی ( بشکل عام ) باس
له ژنان و پیاوان ده‌که‌ین .
به‌گشتی به‌وشێوه‌یه‌یه ده‌نا ژن یان ئافره‌ت هه‌یه هێنده‌ی
سه‌د پیاو غیره‌تی هه‌یه و ئیشکه‌ره هه‌یشه
به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه . به‌م باسه ده‌مه‌وێ توێژاڵێک له
نه‌فامی و دوواکه‌وتویی پیاو لابه‌رم و بسڕمه‌وه به‌رامبه‌ر
ژنان و ئافره‌تان . خراپه‌کان و خیانه‌ته‌کان و پیاوکوژی
یه‌کان و درۆکان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کان پیاوانن نه‌ک ژنان
به‌ڵام هه‌موو پیاوێک خراپ نی یه و هه‌موو ژنێکیش باش نی یه
. ئه‌و بیره یان ئه‌و ڕۆشنبیری یه چۆنه .. ؟ که ئێمه‌ی
پیاو هه‌قی خۆمان بێت هه‌موو کارێک و سه‌ربه‌ستی یه‌کمان
هه‌بێت و به‌ئاره‌زوی خۆمان بکه‌ین له‌کرده‌وه‌کانماندا به‌ڵام
ئافره‌تان بۆیان نه‌بێت و حه‌رامیش بێت سه‌رده‌ربێنن له‌ده‌رگا
بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر چووین بۆسه‌یرانێک و ئاوی لێ بوو ،
یه‌کسه‌ر پیاوان بۆیان هه‌یه مه‌له بکه‌ن و خۆیان فێنک
بکه‌نه‌وه به‌ڵام ژنان بۆیان نی یه ... ! یان ئاهه‌نگێک
که‌ده‌چین زۆربه‌ی زۆری پیاو هه‌ڵده‌په‌رێ ، پیاوێک سه‌رچۆپی
یه‌که‌ی گرتووه و قریوه‌ی دێ و نیگای کچان و ژنانیش ده‌کات ،
به‌ڵام ژنه‌که‌ی بۆی نی یه بێته ناو شایی یه‌که‌وه‌و ده‌ستیش
بگرێ ... ! زۆر نمونه‌ی تر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌پیاو
بۆته ئاغا‌و ژنیش بۆته مسکێن ، پیاو هه‌موو شتێکه‌و ژنیش هیچ
، به‌ڕاستی ئه‌م هۆشه هی لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته و
پێویسته گۆڕانکاری به‌هۆش و هزری پیاودا بێت ، له گه‌ڵ ڕێزم
بۆ پیاوانی ڕۆشنبیر .
ئه‌گه‌ر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ت گه‌ره‌که سه‌یری که‌ناڵه عاره‌بی
یه‌کانی که‌نداو ( خلیج ) بکه له‌کاتی ئاهه‌نگ و گۆرانی
ووتنیاندا ته‌نها پیاو هه‌ڵده‌ستێ و سه‌ما ده‌کا ژنانیش
به‌په‌چه‌وه و به‌عابای ڕه‌شه‌وه دانیشتون خه‌ریکه شه‌ق
ده‌به‌ن بۆ تۆزێ سه‌ماو خۆ بادان . ئه‌گه‌ر سه‌ما حه‌رامه با
بۆ هه‌ردوو بوونه‌وه‌ره‌که حه‌رام بێت .. ! . له‌لای خۆشمان
به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی بادینان ئافره‌تێک یان کچێک نابێ له‌گه‌ڵ
کوڕێکدا بووه‌ستێ و چاک و چۆنی بکات ئه‌گه‌ر کردی و که‌سێکی
خۆی بینی ئه‌وا بۆ ئێواره کفن و دفنیش کراوه . من پێم وایه
ئازادی تاکه ووشه‌و قوتابخانه‌یه که‌مرۆڤ فێری لێپرسراوێتی
ده‌کات به‌رامبه‌ر هه‌موو کرده‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و
که‌سایه‌تی ته‌واو ده‌دات به‌مرۆڤ . ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆشنبیر بێت
به‌هه‌مان شێوه ڕێز له‌خۆی و ئازادی و که‌سانی دی ده‌گرێ ،
ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی زانی ژیان هیچی تێدا به‌سه‌ر نی یه و
هه‌موو ده‌بینه مێژوو بۆ نه‌وه‌ی دووای خۆمان ته‌واوی مافه
مرۆیی یه‌کان ده‌ده‌ینه که‌سانی دی و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شیاو
ڕێز له‌مرۆڤ و ئاره‌زووه‌کانی ده‌گر‌ین به‌تایبه‌ت ژنان و
ئافره‌تانی کورد چونکه زۆر زوڵم لێکراون له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا
.
|