کاتێك که‌ کۆمه‌ڵ گا ده‌بێته‌ جه‌نگه‌ڵ یاسای جه‌نگه‌ڵییشی تێدا پیاده‌ ده‌کرێت

 رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی سوید

هه‌رکاتێك ده‌سه‌ڵات له هه‌رووڵاتێکی دونیاداگه‌نده‌ڵ بوو، به‌ئاشکراوو به‌ نهێنی جه‌ماوه‌ر ڕووبه‌ڕووی بوه‌وه‌،ه‌ویش هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووو خۆی تێك نه‌دا،بێ دوو دڵێ وبێ سێ ودوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌و فڕی به‌ دیموکراسیه‌وه‌ نیه‌ .

ئه‌مه‌ ته‌نیا  بۆچوون نیه‌ به‌ڵکو پسپۆڕه‌ سیاسیه‌کان وبنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن .هه‌ردوو سه‌رۆکی کورد مه‌به‌ستم سه‌رۆکی عێراق وسه‌رۆکی هه‌رێمه‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌و مه‌راسیمه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌روله‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆو دوونیادا به‌ ڕاشکاوانه‌ باس له‌ دیمووکراسیه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی  ده‌که‌ن به‌ نیازیشن سه‌رنجی ناوه‌ڕاستو باشووری عێراقیش ڕابکێشن که‌ چاوو له‌مان بکه‌ن(به‌ بۆچوونی من ئه‌و وتاره‌ بێ کردارانه‌ په‌یامێکی سه‌فیهانه‌یه‌ بۆ جه‌ماوه‌رێکی خه‌واڵووو گه‌لحۆ)ئه‌گینا ته‌نانه‌ت مناڵه‌ کانی خۆیشیان پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ هیچ مرۆڤێکی هووشیارو به‌ ئاگای کورد نیه‌ نه‌زانێت که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌جۆرێك بۆته‌ جه‌نگه‌ڵ وشیرازه‌ی تێك چووه‌ هه‌مووجه‌ماوه‌ری ده‌سته‌و وه‌ستان کردوه‌ونازانن چۆن له‌وگێژاوه‌ وئه‌وداڕمانه‌ ده‌روونیه‌ (الانهیار النفسی ) ڕزگاریان بێت . گه‌نده‌ڵی ئابووری وئیداری وسیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی سیمای دزێوی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌ که‌ سه‌رۆکه‌کانمان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن .ته‌نانه‌ت یاسا که‌ له‌ هه‌موو دونیادا که ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌ونابێت ده‌ست تێوه‌ردانی لێوه‌ بکرێت به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویشیان هه‌تك کردووه‌.(کاتێك خه‌ڵکی هه‌تك ده‌کرێن دادبۆیاساده‌به‌ن )

ئه‌ی ئه‌گه‌ریاسا هه‌تك کرا داد بۆ كێ به‌رێت.سه‌رۆکی کۆمار له‌هه‌موو بۆنه‌و یادێکدا له‌سه‌ر دیموکراسی و فره‌ حیزبی باس له‌ چه‌پکه‌ گوڵه‌که‌ ده‌کات که‌چی به‌داخه‌وه‌ له‌ خونچه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن ده‌ترسێت و نایه‌ڵێ بتلێته‌وه‌ .من له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌پرسم ئایا ئه‌مه‌ ووتاری بێ کردارنیه‌ .سه‌رۆکی هه‌رێمیش ده‌ڵێت کێ زانیاری وکێشه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ با بێت پێمان بڵێت .دیاره‌ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌یاسا گه‌ووره‌تره‌ ئه‌گینا چ پێویست ده‌کات خه‌ڵکی داد بۆ ئه‌و به‌رن له‌ جیاتی یاسا گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو دونیا به‌ یاسا چاره‌ سه‌رده‌کرێت نه‌وه‌ك به‌ خودی سه‌رۆك .

خۆ ئه‌گه‌رهه‌ر حه‌زیش له‌ داد پرسی هاووڵاتیانی خۆی ده‌کات  ئه‌وا من دادی خۆم نا به‌ڵکو دادی خه‌ڵکی ده‌نگ کپ کراوی زیندانه‌کانی مه‌حه‌ته‌ی پێ را ده‌گه‌ێنم .له‌ سه‌رده‌می ڕژێمدا سه‌دامی دیکتاتۆر نه‌وه‌ك دیموکراتخوازهه‌موو ساڵێك له‌ 17و30 ته‌موزدا لێبوردنی گشتی ده‌رده‌کرد بۆ زیندانه‌ سیاسیه‌کان له‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ دیل گیراوه‌کان و سیاسیه‌کانی کورد.ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌شه‌وورۆژ حیساب ده‌کرا بۆ زیندانیه‌کان هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌ردانی مه‌رجدار(الافراج الشرطی )که‌ هه‌رزیندانیه‌ك دوو له‌ سه‌ر سێ ی حوکمه‌که‌ی ته‌واوکردبێت ئه‌وا ئازاد ده‌کرێت .که‌ چی تۆی دیموکراتخواز کرای به‌ سه‌رۆکی کوردستان هیشتا یه‌ك لێبوردنت ده‌رنه‌کردووه‌ بۆ زیندانه‌کان .نه‌وه‌ك هه‌ر لێبوردن به‌ڵکوو هه‌ر ئاگاشت له‌باروودۆخی زیندانه‌کانیش نیه‌ من کۆمه‌ڵێك زیندانی ده‌ناسم له‌ زیندانی مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێربه‌ حوکمی کاره‌که‌م که‌ له‌ وه‌زاره‌تی دادی هه‌ولێربووم له‌ساڵی 2000کۆمه‌ڵێك زیندانی نزیکه‌ی 15 ساڵه‌ له‌ زیندانن نه‌ شه‌وو ڕۆژیان بۆحیساب کراوه‌ نه‌ به‌ردانی مه‌رجدار(الافراج الشرطی ) به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم ئایا هه‌ست به‌وه‌ ناکه‌یت که‌ ئاگاداری وه‌زعی جه‌ماوه‌ره‌که‌ت نیت ئایا ئه‌م کاره‌ساته‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت که‌ یاساکه‌ی سه‌دام و لێبوردنه‌کانی سه‌دام زۆر مرۆڤ دۆستانه‌ تر بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا که‌ پێشمه‌رگه‌ بوون .ئایا  ئیتر راست و ڕه‌وا نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین کاتێك که‌ کۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌ جه‌نگه‌ڵ یاسای جه‌نگه‌ڵیشی تێدا پیاده‌ ده‌کرێت  ..........‌

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca