توانای هۆشی نه‌جیب مه‌حفوز جێ ی سه‌رسووڕمانم بوو،پاش ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی نه‌وه‌د ساڵی تێپه‌ڕاند بوو.
خۆش حاڵ بووم به ئاماده بوونم له یه‌کێک له کۆڕه‌کانی له
ساڵی پار، به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له خۆش ویستانی ئه‌دیبی
پایه به‌رز و مریدانی له یه‌کێک له ووتێله‌کانی قاهره.له
نزیکیه‌وه دانیشتم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم قسه‌ی له‌گه‌ڵدا
بکه‌م،چونکه گوێ ی زۆر گران ببوو.هه‌وڵم دا ڕاو سه‌رنجی
بزانم له مه‌ڕ هه‌ندێ باس که زۆرێک له گفتوو گۆی فراوانیان
درووست کردووه له مسر،وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی میراتی و سرووشتی
په‌یوه‌ندی نێوان مسر و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا.سه‌رنجم دا که وه‌ڵامه‌کانی زۆر دبلۆماسی و نا
ڕۆشنن، به ساده‌یی نایه‌وێت بۆ هاندانی کێشه له‌گه‌ڵ که‌س له
ڕۆژانی دوایی ژیانیدا،له‌م ته‌مه‌نه‌یدا هه‌ستم به توانایی
له تێگه‌یشتنی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌کرد که
قسه‌ی لێ ده‌کرد و خۆی به‌دوور ده‌گرت له‌وانه‌ی که
نه‌یده‌ویست.
په‌یکه‌ری مه‌حفووز له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی
قاهره |
له‌زمانی هه‌نێ له ڕۆژنامه نووسانی به‌شدار له‌و کۆڕه‌دا،که
هه‌نێ کۆڕیتایبه‌ت ده‌کا به نووسه‌رانی چه‌پ و هه‌ندێکی که
بۆ لیبراڵ بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی نه‌بنه مه‌یدانی بیر‌و ڕای
جیاوازی سیاسی،که زۆرێک هه‌بوون ئه‌م هه‌وڵانه‌یان ده‌دا به‌و
نیشانه‌ی که سوونبوول و به‌هایه‌کی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌یه.
به‌چاو خشاندنێکی خێرا له به‌شدار بووان له‌م دیداره .ڕوون
ده‌بێته‌وه که مه‌حفووز قوورسایی یه‌کی گه‌وره‌ی له ئاستی
ناوه‌و ده‌ره‌وه‌دا هه‌بووه.له‌ناویاندا ،ڕۆژنامه‌نووسێکی
ئه‌مه‌ریکی بوو ،هه‌ستاوه به وه‌رگێڕانی کاره‌کانی،وه
ڕۆژنامه‌نووسێکی مسری بوو که هه‌ڵده‌ستێ به کۆکردنه‌وه‌ی
ووته‌کانی مه‌حفووز له دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا بۆ
بڵاوکردناوه‌ی له دوو توێی کتێبێک‌دا،یه‌کێکی تر له یه‌كێک
له کۆمپانیا خه‌به‌ریه‌بیانیه‌کان ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر
ده‌نووسێت، وه لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک که باسی دکتۆراکه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌ده‌بی مه‌حفووز ده‌بێت، وه کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌واداران و
خۆشه‌ویستانی له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاکان.
توانایی له به‌دواداچوونی به‌سه‌رهاته‌کان لایه‌کی که‌ی
سه‌رسامی من بوو،هه‌نێ له یاوه‌ره‌کانی هه‌ڵده‌ستان به
خوێندنه‌وه‌ی ووتار له ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌کان که تێیدا
شیکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی باس ده‌کرێت،هه‌روه‌ها باس له
ڕووداوه‌گرنگه‌کانی ڕۆژانه‌ده‌که‌ن،تیبینی یه‌کانی کوورت
بوون،به‌کوورتی و به پێز بوون.
هه‌روه‌ها مه‌حفووز له خووی جگه‌ره کێشان و خواردنه‌وه‌ی
قاوه نه‌که‌ونبوو پاش ئه‌وه‌ی نه‌وه‌د ساڵی تێپه‌ڕاندبوو،دیم
که قوومێک یا دووانی له‌فنجانه‌قاوه‌که‌ی ده‌دا و وازی
لێدێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌که‌ی بکێشیت.
سه‌رنجی گوێ گرانیه‌که‌ییم دا،به شێوه‌یه‌ک کاتێ که‌سێ
پرسیارێکی ئاراسته ده‌کات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات ده‌بێت زۆر
لێ ی نزیک بکه‌وێته‌وه و به ده‌نگێکی به‌رز قسه‌بکات بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌حفووز گوێ ی لێبێت.
گه‌ڕامه‌وه به یادگاره‌کانم بۆ 10ساڵ پێش ئێستا له کۆڕێکدا
که گۆڤاری لاوان (ده‌زگای ئه‌هرام له
مسرده‌ریده‌کات)ئاماده‌ی کردبوو،بۆ ئه‌وه‌ی به‌راووردی ئه‌و
گۆڕانانه بکه‌م که ب سه‌ر مه‌حفووزدا هاتووه.له‌وکاتانه‌دا
مه‌حفووز ڕووخۆشتر و زۆرتر وه‌ڵامی به ده‌وورو به‌ری
ده‌دایه‌وه،و ئاماده‌بوونه‌که‌ی تۆکمه‌تربوو،هه‌رچه‌نده
ئه‌وکاته‌ش له سه‌رووی هه‌شتاکانه‌وه بوو.
به دڵنیایی یه‌وه مه‌حفووز به ده‌ر نه‌بوو له ئاکامی کات و
زه‌مان،به‌ڵام تواناکانی جێگای سه‌رنجن له کاتێکدا ته‌مه‌نی
له نه‌وه‌ده‌کاندابوو.
کۆتاییی دیداره‌که‌م به ئه‌دیبی پایه‌به‌رز پێش ساڵێک له
کۆچی دوایی کردنی ،جارێکی دیکه له‌ناکاو پرسیه‌وه له " نرخی
هه‌موو ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی خواردوونیه‌تیه‌وه له ژیانی بۆ
ئه‌وه‌ی خۆی پاره‌که‌ی بداته‌وه".
لایه‌نی مرۆڤایه‌تی له لای مه‌حفووز
مه‌حفووز له‌ڕۆژانی دوایی ته‌مه‌نیدا |
ئه‌م دیداره لایه‌نێکی جیاکه‌ره‌وه بوو له که‌سایه‌تی
مه‌حفووز ،ئه‌ویش توانایی مه‌حفووز بوو له ده‌ست به‌سه‌ر
داگرتن و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌ورو به‌ری خۆی.زۆرێک له
هه‌وادارانی مه‌حفووز جیایی ڕاو بۆچوونیان هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا
له سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی ،به‌ناوبانگترینیان هه‌ڵوێستی
لایه‌نگری له په‌یمانامه‌ی کامب د‌یڤید له نێوان مسر و
ئیسرائیل که به‌ره‌و ڕووی به‌رهه‌ڵستێه‌کی زۆر بووه‌وه له
لایه‌ن نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی چه‌پ،که هه‌ندێکیان زۆر نزیک
بوون له مه‌حفووز.ئه‌مانه هه‌ڵوێستیان به جیامایه‌وه
له‌گه‌ڵ مه‌حفووز به‌ڵام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان
هه‌ر مابوو و هه‌ر له ده‌وری کۆده‌بوونه‌وه.
لێهاتوویی له کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌ورو به‌ری
خۆی،توانایی یه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له کۆکردنه‌وه‌ی
که‌سایه‌تی جیاجیا له کۆکه‌ڵگای مسری و به‌ستنی په‌یوه‌ندی
یه‌کی ئه‌ده‌بی جوان له نێوانیاندا.ناو هێنانی سێیینه
جوانه‌که‌ی"
قصر الشوق وبين القصرين والسكرية"به‌سه
بۆسه‌لماندنی ئه‌مه.
مه‌حفووز شه‌یدای مسر بوو،پێ ی خۆش نه‌بوو سه‌فه‌ر بکات و به
جێ ی بهێڵێت بۆ ماوه‌ی که‌میش بێت،جێ ی نه‌ده‌هێشت مه‌گه‌ر زۆر
ناچار بوایه.شه‌یدای شه‌قام و کووچه‌و کۆڵانه کۆنه‌کانی
قاهره بوو و چێژی له‌و کاتانه ده‌کرد که تێیدا به سه‌ری
ده‌برد. بلیمه‌تی له وه‌سف کردنی دا کربوو له کاره‌کانی
دا،که نزیکه‌ی نیوه‌یان کراونه‌ته فلیمی درامایی.
شه‌یدای که‌سایه‌تی خۆی بوو کاتێک له ڕۆمانه‌کانیدا ته‌عبیری
لێ ده‌کرد.ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به پاڵه‌وانی
رۆمانه‌کانی ناو ده‌برد کاتێ له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماکاندا
نمایش ده‌کران،وه‌ک که‌سایه‌تی " سی السید" ی به‌ناوبانگ له
سێیینه‌که‌یدا که هونه‌رمه‌ندی مسری کۆچکردوو"یحی شاهین"
ده‌وری تێدا گێڕابوو.
مسر خۆشه‌ویستی به خۆشه‌ویستی و شه‌یدایی و عیشقی به
شه‌یدایی و عیشق گۆڕیه‌وه.له کۆتاییدا مه‌حفووز ڕۆیی و له
دوای خۆی دا ناوێکی له یاد نه‌کراوی بۆ خۆی له‌مێژوودا
هه‌ڵکه‌ند.
|