بۆ
به‌ڕێزان:-
سه‌رۆکی
هێژا کاک مه‌سعود
سه‌رۆکی
حکومه‌ت کاک نێچیرڤان
وه‌زیری
حقوقی ئینسان کاک ئیحسان
به‌رێزان من هاوڕێیکم هه‌یه، شتێکی بۆ گێرامه‌وه، منیش
به‌گرنگم زانی، بڕیارم دا به به‌ڕێزتانی بگه‌یێنم.،به‌و
هێوایه‌ی، سودی هه‌بێت بۆ دۆزێنه‌وه‌ی، سه‌رجه‌م
به‌رزانیه‌کان،خۆشی ئاماده باشه‌که له‌گه‌ڵتان بێت بۆ ئه‌و
شوێنه،هیوادارم گرنگ بێت و سوودی لێ وه‌ربگرن.
ووتی:- له ساڵی نه‌وه‌کانه‌وه، پاش گرتنی کویت، من گیرام به
سه‌ربازله‌پارێزگای سه‌ماوه.
من
پێشه‌م شۆفێربوو، له‌به‌ر ئه‌وه له‌وێ کردمیان به شۆفێری،
سه‌یاره‌ی سه‌لاجه‌ی گۆشتووشتومه‌کم ده‌برد، بۆ
سه‌ربازگه‌کان،ڕێگه‌م له‌سه‌ر{ بوسه‌ییه‌و، ئه‌بوجددو،
لییه}بوو.
رۆژێکیان گۆشتم ئه‌برد، بۆ سه‌ربازگه‌کان، به‌ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ
ملازمێکی عه‌ره‌بدا، که ناوی مؤوییه‌د بوو،له‌ڕێگه وه‌ستاینو
لامان دایه لای کۆمه‌ڵێک گه‌ڕۆکی عه‌ره‌ب، که خه‌ڵکی
ئه‌وناوه‌بوون، ده‌ستمان کرد به قسه‌وباس، ملازمه‌که به‌منی
ده‌وت[ کاکه ڕه‌شید] کابرای عه‌ره‌ب پرسی بۆتۆ کوردیت؟ منیش
وتم به‌ڵێ؛ ووتی کورد یانی بارزانیین؟منیش وتم نه‌خێر
بارزانیه‌کان به‌شێکن له‌کورد، ووتی بۆ کورد عه‌سکه‌ری
ئه‌که‌ن؟وتم بۆنا، ووتی وتیان هه‌موو خائینن، بارزانیه‌کانیان
هێنان بۆ ئێره ئیعدامیان کرده‌ن ده‌ستی راکێشا،
بۆ
نێوانی لییه‌و بووسییه‌و ئه‌بوجدد که نزیکه‌ی 5-10 کم
ده‌بێت،ووتی به‌مه‌نشه‌ئه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌یان هێنان بۆ ئێره‌و
ڕۆژی 3-4 مه‌نشه‌ئه هه‌موویان له‌وێ کوشتن وتیان ئه‌وانه{
خه‌وه‌نه‌ن}ئینجا منیش به هاوڕێکه‌م وه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م باسه
بگه‌یێنمه لێپرسراوان تۆ ئه‌توانی بچیته‌وه بۆئه‌و شوێنه
وتی به‌ڵێ به ده‌ڵنیاییه‌وه‌و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش که ئێمه
له‌گه‌ڵیان دواین ناوی............
{بیت
الشعر} بوو.
ئه‌وه‌شی ووت من پێموایه زۆر به ئاسانی بدۆزرێنه‌وه چوونکه
سه‌یاره ناتوانێت زۆر له جاده‌که‌وه‌دوور که‌وێته‌وه
ئه‌چه‌قێت چوونکه هه‌مووی هه‌ر لمه ،پێموایه هه‌ر له نزیک
جاده‌که‌وه شارابنه‌وه.
ئنجا
به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر سوود له‌م باسه وه‌ر ئه‌گیرێ ئه‌وه
له‌خواره‌وه عنوانی خۆموو ژماره ته‌له‌فوونی خۆم ئه‌نووسم
به‌و هیوایه‌ی بتوانین شتێک بکه‌ین.
مامۆستا
ناسر عه‌زیز هه‌ورامی
هۆڵه‌ندا/لاهای
ته‌له‌فون؛00031619166770
n_hawrami@hotmail.com |