هۆڵه‌ندا
2006
ده‌زانم ئه‌م گرێ کوێرانه له کردنه‌وه نایه‌ن ،
گرێ گوێره‌ی مناڵی
گرێ کوێره‌ی مێژوو
گرێ کوێره‌ی ژیان
گرێ کوێره‌ی من و تۆ ،
ده‌زانم شکاندنی ئه‌م ئابڵوقا‌نه له هیچ زیڕۆحێک
ناوه‌شێته‌وه
ئابڵوقه‌ی گریان به‌سه‌ر پێكه‌نینه‌وه
ئابڵوقه‌ی پێکه‌نین به‌سه‌ر گریانه‌وه
ئابڵوقه‌ی دڵ به‌سه‌ر ئه‌هلی عه‌شقه‌وه
ئابڵوقه‌ی عه‌شق به‌سه‌ر نیشتمانی دڵه‌وه
هه‌ر بۆیه
ته‌نیا به‌شێکم بدزه و له خۆتا بیڕوێنه
له شوێنێکی په‌نهانتا که که‌س ڕێی تێ ناکه‌وێ .
له به‌رده‌م غافڵ بوونی دونیاوه
تۆزێکم کۆ که‌ره‌وه و که چوویته‌وه بۆ ناو ئامێزی شه‌و
پیشانی مه‌یله قاچاخه‌کانتی بده ...
که له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا بکه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌قڵه‌وه
به رۆژی ڕووناکا ناتوانن ڕێی لای من بگرنه به‌ر ..
به چنگه چکۆله‌کانت نه‌ختێک ته‌ڕایی له دڵما هه‌ڵێنجه‌و
پێم خۆش ده‌بێت بانیژه‌ی عه‌سرێکی هاوینتی پێ ئاوڕشێن که‌ی..
یان به‌رهه‌یوانی شیعرێکت بۆ پێشوازی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک
له په‌ڕه‌سێلکه وێڵه‌کانی ڕه‌شتاڵه‌ییم.
گوڵه‌کانت رۆژێک دێن ووشک ده‌بن ،
ئه‌مه مه‌خه‌ره ئه‌ستۆی هیچ وه‌رزێک
مردن ئاشنایه‌کی نزیکمانه و
هه‌میشه له ناو خشپه‌ی گه‌ڵا وه‌ریوه‌کاندا
خه‌ریکی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئێمه‌یه
لۆمه‌ی هیچ ئینجانه‌یه‌ک مه‌هێنه سه‌ر خۆت
که ڕۆژێک دێت به‌سه‌رتاو
فڕێی ئه‌ده‌یته بنی له‌حزه‌یه‌کی لاچه‌په‌که‌وه .
شوێن سه‌مای ته‌یرێکت مه‌که‌وه له فڕینه سرکه‌کانی خۆیه‌وه
ئاسمانت به دڵی خۆی بۆ ده‌خوێنێته‌وه ..
که هه‌نگاوێک به هه‌نگاوێکی ترت ده‌سپێرێ ، عینادی مه‌که
هه‌وڵ بده هه‌ندێکم فڕێ ده‌ی
هه‌وڵ بده هه‌ندێکیشت لای من گل ده‌یته‌وه
سه‌ره‌تاش ؛
ناچارم که نه‌ختێکم به‌سه‌رتا جێ بهێڵم ..
نایدۆزیته‌وه ، نا .. له‌م نه‌خشه ئاڵۆزانه‌ی به‌رده‌مت ،
له‌م خه‌ریته تازانه‌ی زینده‌گیدا
بۆ لادێ ساده‌کانی من مه‌گه‌ڕێ ...
خه‌تای تۆ نیه ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌که‌ت خه‌ریکی کوژانه‌وه‌م بێت
و
وه‌همه شیرینه‌کانت خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌م ..
خه‌تای من نیه ئه‌گه‌ر ڕه‌سامێکی شه‌رمن له مندا ڕه‌سمی
جۆراو جۆرت
بۆ ئه‌درێسی سبه‌ینێیه‌کی دوور له هه‌ردوکمانه‌وه بنێرێ
خاڵی نابێته‌وه به ئێجگاری موچوڕکت له ده‌رکه‌وتنی پیاوێک
له من
وه‌سوه‌سه‌ت بێ گوناحه.
به‌تاڵ بوونه‌وه‌م له فیغانی تۆ له پشت هاتنی هیچ
ڕه‌ونه‌قێکه‌وه نیه
بۆ شووشه‌ی ساردی په‌نجه‌ره‌کانم..
بێ گوناهیم گوناحه
با ، یاری به بیره‌وه‌ریه‌کانی باخچه ده‌کات ، مه‌راق مه‌خۆ
هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه شیوه‌نی دێرینی بولبول بۆ ئه‌وه‌ش بێ ...
ڕۆم که له‌به‌رده‌م نیشتنه‌وه‌ی خه‌یاڵێکتا
هه‌رچه‌ند ده‌زانم دره‌نگ یان زوو
به‌ردی ئاگاییه‌کی لاسار دێت و هه‌ڵی ده‌فڕێنێ ..
منیش هه‌موو جارێ به دار گێلاسێکی به‌رزا هه‌ڵده‌زنێم و
هه‌ر جاره‌ی ده‌نکێکی شیرینت
ده‌نێمه ڕۆحمه‌وه ..
تۆ ئه‌م شه‌قامه قه‌ره‌باڵغانه‌ی به‌ر دیده‌ت لا بۆته
کاروانسه‌رای
دونیا له یه‌ک چوه‌کان ، ئه‌و دونیایانه‌ی هه‌ر خه‌ریکی
نوسینه‌وه‌ی
هه‌مان چیرۆکی هاتنێک وڕۆشتنێکن ...
منیش له ناو چڕه دوکه‌ڵی سوتانه‌کانی تۆدا
چاو بۆ ده‌شتاییه دوره‌که‌ی پێش خۆمانه‌وه ده‌گێرم
به شوێن بینینی نه‌رمه غاری ئاسکێکی به‌هانه
به‌هانه‌ی سه‌رقاڵیمان به ڕیز کردنی شته‌کان :
ده‌رهێنان و فڕێ دانی شمشێر
له ناو ڕسته خوێناویه‌کانی زامی کۆن و نوێ ..
هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه دواوه‌ی
ئه‌و هه‌موو چوونه پێشه‌وه‌یه‌ی غه‌در ..
ده‌ست گرتن و گێڕانه‌وه‌ی ئاو به‌م بیابانه وشکانه‌دا
بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆی که پێشی پێشه‌وه‌یه‌و
ئێستا خراوه‌ته دوای دواوه ..
هه‌وڵدانی په‌ل و پۆ هه‌ڵپاچینی عه‌زێت
که فێڵێک له چاوه‌کانمانه‌وه
له‌ولا دره‌ختی حه‌سانه‌وه‌وه دایئه‌نێ ..
به‌هانه‌ی پڕته‌زووی مانه‌وه
له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ته‌ڵخ و ساردی حه‌قیقه‌ت .
به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ
کێ ده‌ڵێ له یه‌ک ناچن
ئه‌و ده‌قیقانه‌ی دابه‌شمان ده‌که‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵوه‌ت و
سه‌رنه‌په‌رژانا
به‌سه‌ر من و وێڵ بوونا
به‌سه‌ر تۆ و کچانی تردا
چۆن له یه‌ک ناچن ، بۆ له یه‌ک ناچن ..
ئه‌وه‌تا تۆ له تارمایی و
له باڵی په‌پوله و
له نوێژێکی دایکم ده‌چی ..
به‌شێکم بۆ تۆ‌و به‌شێکت بۆ من ،
ئه‌شێت هه‌موو من له تۆدا جێی نه‌بێته‌وه
ئه‌شێت هه‌موو تۆم له خۆمدا بۆ هه‌ڵنه‌گیرێت
ناشرینی چه‌ند له‌شرکێشی ده‌کات به مه‌مله‌که‌تی جه‌للادا
هه‌ڵبه‌ت له سوچێکیا تۆزێک جوانی هه‌یه و
هێشتا هه‌ر هه‌ناسه ئه‌دات..
جوانی چه‌ندێک باڵا ده‌ست بێت له ژیانێکا ،
بیرمان نه‌چێت ،
هه‌ر دڕکێک له شوێنێکێا ئاماده‌یه.
ئه‌گه‌ر ناشرینیم
خۆی کرد به ناو ڕووت بونه‌وه‌ی دره‌وشانه‌وه‌کانتا
لێت تێک نه‌چێت له جیاتی خۆم ،
به‌رائه‌تم بسڕیته‌وه .
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بێوه‌فاییت کرد به گژ ئه‌م مناڵه گرینۆکه‌ی
ڕۆحمدا ،
خاترجه‌م به وێڵ تر ده‌بم
به‌شوێن ناسکیه‌کانتدا..
|