چه‌ند ڕۆژێکه خه‌ڵکی به‌لوچستانی پاکستان، ده‌ستیان به
سه‌رهه‌ڵدانێکی نه‌ته‌وه‌یی کردووه و به به‌رد و دار،
ڕووبه‌ڕووی سوپای پاکستانی بونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی
به‌لوچستان یهکمجاریان نییه بۆ مافه ڕه‌واکانی خۆیان
ڕاده‌په‌ڕن، به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌یان دوای کوشتنی
سه‌رۆکی پێشمه‌رگه‌کانی به‌لوچستان، نه‌واب ئهکبهرخانی بوگتی
ته‌مه‌ن حهڤتاو نۆ ساڵه‌یه، که ڕۆژی شه‌مه ٢٩/٨/ ٢٠٠٦ له
هێرشێکی سوپای پاکستان‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له
جه‌نگاوه‌ره‌کانی گیانیان له‌ده‌ست دا. ئهکبهرخانی بوگتی،
که‌سێکی خوێنده‌وار و ده‌رچووی زانستگای ئۆکسفۆرد بوو له
به‌ریتانیا و له په‌نجاکانه‌وه وه‌کو چالاکڤانێکی سیاسی بۆ
مافهکانای گه‌لی به‌لوچ تێکۆشاوه، ماوه‌یه‌ک وه‌زیر و
سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ش بووه، به‌ڵام له کۆتایی ساڵی
رابردووه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی به‌لوچی
به ناوی سوپای رزگاریخوازی به‌لوچ گرته ده‌ست.
دیکتاتۆره‌کان و بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان و نه‌ته‌وه
چه‌وساوه‌کان زۆرشتی ناوکۆییان هه‌یه که له‌یه‌کیان نزیک
ده‌کاته‌وه. پاکستان و تورکیا که هه‌ردووکیان هاوپه‌یمانی
ئه‌مریکان، زۆر جار دوا بریار له‌و وڵاتانه‌دا له لایه‌ن
سوپاوه ده‌رێت، هه‌ره‌وه‌ک چۆن هه‌ردوو گه‌لی کورد و به‌لوچ
له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێبه‌شن و کوردستان و
به‌لوچستان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیان به سامانه
سروشتییه‌کان، به‌ڵام به هه‌ژاری هێڵدراونه‌ته‌وه، ئاخر له
٤٥% گازی سروشتی پاکستان له به‌لوچستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
که ساڵانه ده‌کاته یه‌ک ملیارد و نیو دۆلار، به‌ڵام
ده‌رسه‌دێکی که‌می له به‌لوچستان سه‌رفده‌کرێت. پاکستان،
هیندستانی کۆنه دوژمنی به هاوکاری شۆرشگێرانی به‌لوچ
تاوانبار ده‌کات، هه‌روه‌ک چۆن تورکیا، باشووری کوردستان و
جاران ئێرانیشی به پشتیوانی له شۆڕشگێرانی (پ.ک.ک) تاوانبار
ده‌کرد و ئێستا نیوه‌ی سوپاکه‌ی له سه‌ر سنووری باکوور و
باشووری کوردستان مۆڵداوه به‌بیانووی لێدانی گریلاکانه‌وه
ده‌یه‌وێت ئه‌و ئارامییه‌ی باشووری کوردستان بشڵه‌قێنێ.
پاکستان که وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه و ئاینی جودایه، هه‌میشه
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خه‌ڵک بۆ وه‌رگتنی مافه‌کانی خۆیان
ڕاپه‌ڕن هه‌ر بۆیه سوپای پاکستان ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بێت شۆڕشگێرانی به‌لوچ سه‌رکوت بکات، گومان له‌وه‌دا نییه که
ئهکبهرخانی بوکتی وه‌کو قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچستان
ده‌چێته مێژووی ئه‌و وڵاته‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێستاوه
له نێو به‌لوچه نیشتمانپهرهوهرهکاندا وه‌کو شه‌هیدێک
که بۆ ڕزگاری ئه‌وان تێکۆشاوه، چاوی لێده‌کرێت و ده‌یان که‌س
له خۆپیشاندانه‌کاندا، کوژارن و بریندار بوو.
دیکتاتۆره‌کان وا ده‌زانن به کوشتن یانیش سه‌رکوتکردنی شۆرشێک
کۆتایی به کێشه‌کان ده‌هێنن، به‌لوچه‌کانی پاکستان له ساڵی
١٩٧٣-١٩٧٧ شۆڕشێکیان به‌رپاکرد که زیاتر له نۆ هه‌زار که‌سی
تێدا کوژرا، هه‌روه‌ک چۆن شۆڕشی ئهیلوول له باشوور شکستی
هێنا، شۆڕشی بهلوچهکانیش شکستی هێنا، به‌ڵام نه کورد و نه
به‌لوچیش توانه‌وه و نه عێراق و پاکستانیش ئارامیان به
خۆیانه‌وه بینیوه. دیاره به درێژایی مێژووش نه بینراوه
که سوپایه‌کی تۆکمه و به دیسپلین بتوانێت هێزێکی پارتیزان
له‌ناو ببات، ئیسرایل به‌و هه‌موو هێزی ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی که
هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌رچی توانی لوبنان کاول و وێران بکات به‌ڵام
نه‌یتوانی به‌سه‌ر چه‌کداره‌کانی حیزبوڵڵا دا سه‌ربکه‌وێت.
تا دێت گه‌لانی چه‌وساوه به شنه‌بای ئازادی و هۆشیاری بۆ
مافی چاره‌یخۆنووسین، ئاشناتر ده‌بن، دیکتاتۆره‌کانیش
هه‌رچه‌ندێکی تریش زوڵم بکه‌ن و خۆیان ناشیرن بکه‌ن، یان
ده‌بێت خۆیان بگۆڕن که زۆر زه‌حمه‌ت بۆیان یان ده‌بێت
به‌ده‌ردی سه‌ددام بچن.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بروایه‌دان که کوشتنی
ئهکبهرخانی بوگتی ببێته هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی په‌یوه‌ندی
نێوان پاکستان و هیندستان که هه‌ردووکیان خاوه‌نی چه‌کی
ئه‌تۆمین، چوونکه وه‌ک نووسه‌ری پاکستانی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
ده‌ڵێت ده‌کرێت سیاسه‌تی "چاوێک به چاوێک" بێت، ئه‌گه‌ر
هیندستان پشتیوانی له سوپای ڕزگاریخوازی به‌لوچ بکات له
به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی که پاکستان پشتیوانی له کاشمیرییهکان
ده‌کات. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به سیاسه‌تێکی
ئاقڵانه هه‌یه که تێیدا مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پارێزراو
بێت، ئێستا ئه‌و ئه‌قڵه میوانی هیچ کام له سه‌رکرده‌کانی
ناوچه‌که نییه، ئه‌مریکاش به‌و سیاسه‌ته ختووکه‌ی دێت،
چوونکه ئه‌وه‌ی که ئه‌وان مه‌به‌ستیان نه‌بێت دیموکراتی بۆ
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئه‌گه‌رچی وه‌ک که‌ڕه‌نا مێشکی ئه‌و
خه‌ڵکه‌یان پێ بردووه، ئاخر ئه‌وان ته‌نها جێگۆڕکێ به
دیکتاتۆره‌کان ده‌که‌ن، چوونکه ده‌یانه‌وێت شۆڕش هه‌ر
به‌رده‌وام بێت، کاتێک بیناوێت پیاوی چاک و کاتێکیش
به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌خوازێت تیرۆریست کوڕی تیرۆریستن.
|