داکۆکیکردن له‌ ئاڵاى  به‌عس وعیراق

نوره‌دین وه‌یسى

 

 

پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى کوردستان مه‌سعود بارزانى بڕیاریدا ئاڵاى به‌عس له‌ نێوچه‌کانى یه‌کێتى بهێنرێته‌ خواره‌وه‌، یه‌کێتى به‌نابه‌دڵى رازیبوو هه‌رچه‌نده‌ دواى تێپه‌ڕبوونى چه‌ند رۆژێکیش به‌سه‌ر ده‌رکردنى ئه‌م بڕیاره‌ هێشتا ئاڵاى به‌عس له‌وناوچانه‌دا هه‌رده‌شه‌کێته‌وه‌وبڕیاره‌که‌ جێبه‌جێنه‌کراوه‌.

رۆژێک دواى ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌و بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که‌ له‌ رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌ولێر راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌ ژماره‌ى رۆژى 29/8/2006 ى کوردستانى نوىَ-دا بێزارى وتووڕه‌یى خۆى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که‌ له‌جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌بڕێت وکۆمه‌ڵێک شێرورێویش بۆ پاساودانى هه‌ڵدانى ئاڵاى عیراق و به‌عس ده‌هێنێته‌وه‌ ،هه‌ربۆیه‌ش رازیبوونى یه‌کێتى به‌لابردنى ئاڵاى به‌عس زۆر نابه‌دڵانه‌یه‌وهه‌وڵێکیشه‌ ده‌یانه‌وێت به‌م هۆیه‌وه‌ حزبه‌ عیراقییه‌کان ومیدیاى عه‌ره‌بى له‌ دژى پارتى ومه‌سعودبارزانى هانبده‌ن وبورووژێنن هه‌روه‌ک ده‌بینین که‌ چۆن عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیسته‌کان به‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆکى کوردستان شێت وهار بوون .

یه‌کێتى له‌لایه‌ک پابه‌ندبوونى خۆى به‌م بڕیاره‌ راده‌گه‌یه‌نىَ که‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر پابه‌ندبوونێکى زاره‌کییه‌و به‌ کرده‌وه‌ جێبه‌جێیان نه‌کردووه‌، که‌چى له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌ هانى کادیره‌کانى راگه‌یاندنى خۆشى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى ئه‌م بڕیاره‌ به‌عه‌ره‌بى شت بنووسن!، له‌مباره‌یه‌وه‌ کادیرى راگه‌یاندنى یه‌کێتى سه‌ردار عه‌بدوڵلا که‌له‌رۆژنامه‌ى الاتحادى یه‌کێتى وسایته‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا وله‌ژێر رۆشنایى سیاسه‌تى عیراقچیانه‌ى حیزبه‌که‌یدا به‌رده‌وام شیوه‌ن وڕۆڕۆبۆیه‌کپارچه‌یى عیراق ده‌کات رۆژى 3/9/2006 له‌سایتى مه‌ڵبه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى پیوک ئۆنلاین وئیلافداوبه‌ زمانى عه‌ره‌بى داکۆکى له‌ ئاڵاى به‌عس وعیراق ده‌کات وهێرشێکى زۆر توند ده‌کاته‌ سه‌ر بارزانى وبڕیارى لابردنى ئاڵاى به‌عسیش به‌مه‌ترسییه‌کى زۆر گه‌وره‌ ده‌زانێت بۆسه‌ر کوردو به‌قسه‌ى ئه‌و کادیره‌ى یه‌کێتى سه‌رۆکى کوردستان بۆى نییه‌ بڕیارێکى وامه‌ترسیدار به‌ته‌نیا ده‌ربکات وده‌بىَ راى گه‌لى کوردستان وپه‌رله‌مانى کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌ربگیرێت، وه‌ک بڵێى یه‌کێتى به‌ راوبۆچوون وره‌زامه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان ئاڵاى عیراق و به‌عسى هه‌ڵدابێت!

دیاره‌ یه‌کێتى خۆى حیزبێکى عیراقچییه‌ به‌ڵام له‌دواى بوونى به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ سه‌رۆکى عیراق یه‌کێتى زۆر خه‌ستتر عیراقچیه‌تى ده‌کات وپێده‌چێت دامه‌زراندن وهه‌موو هه‌وڵ وتێکۆشانى یه‌کێتى له‌پێناو ئه‌وه‌ بووبێت که‌ سکرتێره‌که‌ى ببێته‌ سه‌رۆکى عیراق ئه‌گه‌ر چى پۆسته‌که‌شى هه‌رناوه‌و وه‌ک ده‌ڵێن براگه‌وره‌ى هیچ به‌ده‌سته‌.!

http://pukonline.com/arabi/puk.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=597

http://www.elaph.com/ElaphWeb/ElaphWriter/2006/9/174099.htm  

 
           

 

02/09/2015