په‌یتا په‌یتا راپۆرت هه‌واڵه‌کان پتر ده‌بن سه‌باره‌ت به‌و
خوارده‌مه‌نییه جۆراوجۆره ئیکسپایه‌رانه‌ی که له هه‌موو
بازاڕی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان نمایش ده‌کرێن و به خه‌ڵکی
ره‌ش و رووت، ده‌فرۆشرێن، ئه‌وه‌تا هه‌رچی خوارده‌مه‌نی
به‌سه‌رچووی وڵاتانی تورکیا و ئێران به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی
سه‌رتاپای بازاڕه‌کانی کوردستانیان گرتۆته‌وه، ئه‌م دیارده
کوشنده نامرۆڤانه به‌به‌رچاوی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێک
شتێک که ناوی ویژدانه له ناخیدا بجوڵێته‌وه و دوای ئه‌و
تاوانه ئابووری و ته‌ندروستی و ئه‌خلاقییه بکه‌وێت.
من نازانم کاری حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان له‌مه‌ڕ
دیارده‌یه‌کی پڕ له تاوان و شه‌رمه‌زاری له‌و شێوه‌یه چی
ده‌بێت و، چ وه‌ڵامێکی ئێستا و ئایینده‌یان ده‌ده‌نه‌وه
له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته نه‌شیاوه، وه‌ها دیاره، حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان به عه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
بیرده‌کاته‌وه و، ئه‌وه‌ی که گرنگه لای ئه‌و جێبه‌جێکردنی
ئه‌و ئه‌رکانه‌یه که که‌وتۆته سه‌ر شانی هاووڵاتیان، یان
به قسه‌ی خه‌ڵکی ساده و ساکار، حکومه‌تی بێنه‌یه نه‌ک بده!
ئه‌گینا هۆی چییه دوای ئه‌م دیارده‌یه ناکه‌ون و لێی
ناکۆڵنه‌وه، هه‌رچه‌نده"وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت"کاره‌که
پێوه‌ندی به ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومییه‌وه هه‌یه که له
په‌نجه‌ی پێیانه‌وه تا ته‌وقی سه‌ریان نقوومی گه‌نده‌ڵی
بوونه، ئه‌و کابینه دوورودرێژه‌ی که ده‌ڵێیت پۆلێکی
قوتابیانی شه‌سته‌کان و له هه‌موو جۆرێکی گرتۆته خۆی
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی پۆلی پینجی سه‌ره‌تاییشیان پێ
ته‌واونه‌کراوه، وادیاره ته‌نها پسپۆرن له بواری
خه‌رجکردنی"ده‌رماڵه‌ی"مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانیان و جگه له
کارێکی رۆتینی که رۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئیدی چیدی
نازانن!
سه‌ره‌تا پێم وابوو، ئه‌و قسانه‌ی که له‌مباره‌وه ده‌کرێن،
زۆریان خراوه‌ته‌سه‌ر و وتم له‌وانه‌یه دوژمنان وناحه‌زانی
ئه‌زموونه هه‌میشه"ساوا"که‌مان له‌پشت ئه‌م کاره‌وه بن،
به‌ڵام کاتێک له چه‌ندین رێگه و که‌ناڵی جیاوازه‌وه چوومه
بنج و بنه‌وانی بابه‌ته‌که‌وه، بینیم ماسته‌که نه‌ک موویه‌ک
به‌ڵکو چه‌نده‌ها کوریسی ئه‌ستور ئه‌ستوری تێدایه.
ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی تێڕامان و"رشانه‌وه"یه، ئه‌و هه‌وڵه
خێرایانه‌یه که سه‌رمایه‌دارانی کورد ده‌یده‌ن بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین قازانج به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت،
ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌ی هه‌ندێک پارتی پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانیانیش فێری کاسبی کرد له‌سه‌ر حیسابی ژیان و داهاتووی
گه‌لی کوردی داماو! ئه‌و بازرگان و سه‌رمایه‌داره ویژدان
له‌سه‌ر قه‌برانانه، که ده‌ڕۆن بۆ ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات بۆ
هێنانی کاڵا بۆ گه‌لی کورد، له بازرگانانی ئه‌و وڵاتانه و
کۆمپانیاکانیان داواده‌که‌ن که خراپترین جۆریان بده‌نێ، ئه‌م
بازرگان و سه‌رمایه‌دارانه ئه‌گه‌ر پشتێکیان نه‌بێت له
حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندا، ئه‌وا هه‌رگیز کارێکی
له‌مجۆره‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر.
له راستیشدا، ناڵێم"هه‌ندێک"له‌و به‌رپرسانه چونکه دیاره
کار ده‌مێکه له ئاستی"هه‌ندێک"دا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر بۆیه به
راشکاوانه ده‌ڵێم ژماره‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌رپرسانه،
له‌تاو چاوچنوکی و هه‌ڵپه‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی"سامان"ی
ناڕه‌وا، ده‌ستیان خستۆته ده‌ست بێ ویژدانترین بازرگانانی
ناوچه‌که که به داخێکی گرانه‌وه ده‌یڵێم بازرگانانی کورد
و، به هه‌ردووکیانه‌وه ده‌ستیان ناوه‌ته بینه قاقای ره‌ش و
رووتی گه‌لی کوردستانه‌وه.
له راستیدا، من تێناگه‌م، ئه‌وه ئه‌و لایان به عه‌شایه‌ر و
ناشارستانی دادیان ده‌نان، ئێ خۆ ئه‌ملایان شه‌و و رۆژ لاف و
گه‌زافی"ره‌نجده‌ران و هه‌ژاران"لێده‌دات، که‌چی له‌تاو
گیرفانیان بۆڕی ئه‌ولایان داوه‌ته‌وه!
ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسیداره، یه‌خه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی
کوردستان راده‌ته‌کێنێت و، ده‌یانخاته به‌رده‌م ئه‌زموونێکی
مێژووییه‌وه که تیایدا بیسه‌لمێنن رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن یان
ئه‌وه‌تا هه‌روه‌ک چۆن خۆراک به‌روارێکی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی
به‌کارهێنانی هه‌یه، ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه، کاتی
به‌کارهێنانیان کۆتایی هاتووه و به ته‌واوه‌تی ئیکسپایه‌ر
بوون!!
|