به درێژایی مێژوو وبوون و ژیانی مرۆڤ، مرۆڤ گه‌لێ شتی ماددی
له ده‌وروبه‌ری خۆی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێدا ده‌ژی،
هه‌ڵبژاردووه و کردوونی به نیشانه و پیرۆزییه‌کی پێ
به‌خشیون. زۆر شت هه‌ن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ناوێکیان لێ نه‌نێت و
بایه‌خێکیان پێ نه‌دات و وه‌ک پیرۆزییه‌ک ته‌ماشایان نه‌کات،
بۆ خۆیان هیچ نین. ئاڵا، که له پارچه په‌ڕۆیه‌ک پێکدێت،
یه‌کێکه له‌و شتانه. ئاڵا، نیشانه‌یه‌که هه‌ڵگری
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی شوێنێک، گرۆیه‌ک، کۆمپانیایه‌ک، تیمێک،
کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکێک، گه‌لێک، ده‌سته‌یه‌ک، فرۆشگه‌یه‌ک، شارێک،
ئایینێک، ئایینزایه‌ک، خێڵێک، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، حیزبێک،
نه‌ته‌وه‌یه‌ک و وڵاتێکه. ئاڵا، هێمای یه‌کخستنی هه‌موو
یه‌کێکه له‌وانه و جوێکردنه‌وه‌ی هه‌موو دووانێکه له‌وانه.
ئاڵا، سه‌رچاوه‌ی پاراستنی یه‌کیه‌تییه بۆ هه‌ندێک و
سه‌رچاوه‌ی ماڵوێرانی و په‌رتبوونه بۆ هه‌ندێکی دیکه. ئاڵای
لایه‌نێک بۆ خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و لایه‌نه پیرۆزه، لێ مه‌رج
نییه بۆ لایه‌نێکی دیکه پیرۆز بێت. پیرۆزیی ئاڵا مرۆڤ بۆ خۆی
ئافراندوویه‌تی و پێی داوه، ده‌نا ئاڵا وه‌ک پارچه
په‌ڕۆیه‌ک، ئه‌گه‌ر نێوی ئاڵای لێنهنرێت، هیچ پیرۆزییه‌کی
نییه.
*****
هه‌ر له دوای 1991ه‌وه، که ئیدی به‌شێک له باشووری کوردستان
له ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی به‌غدا ڕزگاری بوو و که‌وته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردستانییه‌کانه‌وه، ئاڵای کوردستان به
ئاشکرا له‌و به‌شه‌دا هه‌ڵکرا و بوو به دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه
و ئاسایی. ئاڵای کوردستان له 1991ه‌وه تا ڕووخانی به‌عس له
ئه‌پریلی 2003دا، تاکه ئاڵایه‌کی شه‌کاوه بوو له به‌شه
ڕزگارکراوه‌که‌ی باشووری کوردستاندا. پاش ڕووخانی ڕێژیمی
به‌عسیش، له ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی
کوردستان، ئاڵای عیراق هه‌ر ههڵنهکرایهوه و ته‌نێ ئاڵای
کوردستان له ئارادا هه‌بوو، لێ له ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان(کارگێڕی سلێمانی)، هه‌ر پاش
ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس، ئاڵای عیراق هه‌ڵکرایه‌وه و له
ته‌نیشت ئاڵای کوردستانه‌وه چه‌قێنرا. هه‌ڵکردنی ئاڵای عیراقی
به‌عس هه‌ر ڕێک له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ده‌ڤه‌ری
حوکوومه‌ته‌که‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێک وه‌ک
درێژه‌دانێک بوو به هێماکانی به‌عسی ڕووخاو و
گیانبهبهرداکردنی ڕێژیمه داته‌پیوه‌که‌ی. یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تییه‌که‌ی هه‌ر له خۆڕا و
بێبیرکردنه‌وه ئاڵای عیراقی به‌عسیان هه‌ڵنه‌کرده‌وه، ئه‌وان
وه‌ک حیزب و خه‌ڵکانێکی خۆبهعیراقیزان، هه‌موو ههڵپهیهکیان
بۆ عیراق بوو. ئه‌وان و به تایبه‌ت سه‌رکرده‌یه‌تیی جه‌لال
تاڵه‌بانی، به هۆی پێوه‌ندێکی توندوتۆڵ و له‌مێژینه‌یان
له‌گه‌ڵ به‌عسدا و له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌غدادا تا دوا هه‌ناسه‌ی
ئه‌و ڕێژیمه پێیان سه‌خت بوو، ئاڵای کوردستان به ته‌نێ
دابنێن و سه‌دان پاساویان بۆ دانانی ئاڵای عیراق
ده‌هێنایه‌وه.
*****
له 1-9-2006دا سه‌رۆکی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، بڕیاری
وه‌لانان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێستای عیراقی، که ئاڵای
به‌عس و ڕێژیمه‌که‌یه‌تی و له په‌نایدا هه‌زاران تاوان دژی
گه‌لی کوردستان ئه‌نجام دراوه و هێمایه‌کی سه‌دله‌سه‌دی
شۆڤینیزمی عه‌ره‌بییه و هه‌ڵکردنی ته‌نێ ئاڵای کوردستانی له
کوردستان، ده‌رکرد. وه‌ها بڕیاریک و پاساوێک بۆ ده‌رکردنی له
لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه کارێکی نوێ نییه، به‌ڵکه
له‌مێژه له ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعوود
بارزانییدا کاری پێ کراوه. وه‌ها بڕیارێک جێی دڵخۆشیی هه‌موو
کوردێکه و بڕیارێکی بوێرانه و باشه. ئه‌م بڕیاره ئێستاکه
بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستانه، که هێشتا و تا ئێستاکه‌یش، ئاڵای عیراقی تێدا
ده‌شه‌کێته‌وه! مه‌سعوود بارزانی، ئێستاکه وه‌ک سه‌رۆکی
کوردستان، به ده‌ڤه‌ره‌که‌ی یهکیهتییشهوه، به‌م بڕیاره‌ی
ده‌یه‌وێت یه‌کیه‌تیی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌که و یه‌کیه‌تیی
کارگێڕی کوردستان بسهلمهنێت. ئه‌م بڕیاره‌ی بارزانی
کاریگه‌رییه‌کی ده‌سبه‌جێیی کرده سه‌ر عیراقییان و عه‌ره‌بان،
که له هه‌موو لایه‌که‌وه، ده‌میان له بارزانی کرده‌وه و
دیسانه‌وه وه‌ک پیشه‌ی ههموودهمێکیان، به جیابوونه‌وه‌خواز
و تێکده‌ر و...ده‌یان شتی دیکه نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکه هه‌موو
کوردیان تۆمه‌تبار کرده‌وه. عه‌ره‌ب و ناکوردانی دیکه،
هه‌رگیز چاویان به‌رایی نادات، که ئاڵای کوردستان به ته‌نیا
بشه‌کێته‌وه و ئه‌وان ئه‌و ئاڵایه به نیشانه‌ی دژایه‌تی
عه‌ره‌ب و جیاخوازیی و له‌تکردنی خاکی عه‌ره‌ب، که کوردستانیش
به به‌شێک له‌و خاکه داده‌نێن، ده‌زانن.
*****
که بیرێک له هه‌ڵوێستی ته‌واوی عه‌ره‌ب و عیراقییان
ده‌که‌یته‌وه ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌واوی هه‌وڵ و
کۆشش و خۆشهکهتکردنێکی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، له
پێش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس و دوای ڕووخانی، بۆ پاراستنی
یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و دروستکردنه‌وه‌ی عیراق و
هه‌ڵبژاردنی فیدرالی و ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عیراق و
ده‌نگدان بۆ ده‌ستووری عیراق و به‌شداربوون له حوکوومه‌تی
به‌غدا و هه‌موو جۆره کارێکی عیراقییانه، بێجگه له
بێهووده‌یی هیچی دیکه نه‌بووه. ته‌واوی ئه‌و کارانه به
فیڕۆبردنی وزه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه و گاڵته‌کردن بووه به
مێژوویه‌کی دوورودرێژی خه‌بات و شؤڕش و قوربانیدانی خه‌ڵکی
کوردستان. هه‌ر دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس، سه‌رکردیه‌تیی
سیاسیی کوردستان ده‌بوو هه‌میشه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی
جوێبوونه‌وه نه‌ک هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عیراقدا بێت و ده‌بوو
بێپێچوپه‌نا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بهێنێته گۆڕی و بیدا
به گوێی ئه‌مه‌ریکا و عیراق و هه‌موو عه‌ره‌ب و ئه‌وانی
دیکه‌یشدا.
*****
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له ده‌ڤه‌ری ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا و هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می ڕووخانی
به‌عسه‌وه، ئه‌و ئاڵایه‌ی عیراقی ههڵنهکردبا و وه‌لای نابا
و ته‌نێ ئاڵای کوردستانی هه‌ڵکردبا، ئه‌وا ئێستا پێویستی به
ده‌رکردنی وه‌ها بڕیارێک له لایه‌ن بارزانییه‌وه نه‌ده‌بوو.
به‌ڵکه هه‌موو باشووری کوردستان بێ ئاڵای عیراق ده‌بوو. ئه‌و
عیراقی و عه‌ره‌ب و بیانییانه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر و دهۆک و
ده‌ڤه‌ری پارتییان ده‌کرد، هه‌موو به‌وه ڕاهاتبوون، که ته‌نێ
ئاڵای کوردستان له‌وێ ببینن، لێ هه‌ر ئه‌وانه، که ده‌چوونه
ده‌ڤه‌ری یه‌کیه‌تیی ئاڵای عیراقیان له‌وێ ده‌بینی و ئه‌وه
جێی پرسیار بوو بۆ ئه‌وان، که بۆ له سلێمانی ئاڵای عیراق
هه‌یه و له هه‌ولێر نییه! ئه‌گه‌ر هاتبا له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
یه‌کیه‌تییش ئاڵای عیراق نه‌بووایه، ئه‌وا عیراقی و عه‌ره‌ب و
بیانییان به‌وه ڕاده‌هاتن، که هه‌موو کوردستان ئاڵای عیراقی
تێدا نییه و ته‌نێ ئاڵای کوردستانی تێدایه. که وه‌ها
بووایه ئه‌وده‌می ئه‌م هه‌رایه‌ی ئێستا ساز بووه و
شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب هێناویانه‌ته گۆڕێ، ساز نه‌ده‌بوو، یا
ئه‌گه‌ر هه‌ر سازیش بووایه، ئه‌وا زووتر ساز ده‌بوو و تا
ئێستا و دوای ئه‌و ماوه زۆره، ئه‌نجامێکی دیکه‌ی هێنابووه
گۆڕێ.
*****
ئه‌وه‌ی به من مه‌ترسی لێ ده‌کرێت و جێی ڕامان و سه‌رنجه و
سه‌رکردیه‌تیی سیاسیی کوردستان گه‌ره‌که له‌به‌رچاوی بگرێت
ئه‌وه‌یه، که ئه‌م کێشه‌ی
ئاڵایه:
1. به دنه‌دانی ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌ب و ته‌واوی ناکوردان،
به‌ره‌و ئه‌وه ببرێت، که ببێته به‌شێک له نه‌خشه‌ی
سازکردنی جه‌نگی نێوخۆیی له عیراقدا. هه‌موو جیهان باس
له‌وه ده‌کات، که عیراق به‌ره‌و جه‌نگێکی نێوخۆیی ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر جه‌نگی نێوخۆیی ئه‌وه بێت، که خه‌ڵک له سه‌ر
جیاوازیی ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی و... یه‌کدی بکوژن، ئه‌وه‌ی
ئێستا له عیراقدا ڕووده‌دات، بێجگه له جه‌نگی نێوخۆیی هیچی
دیکه نییه. ڕۆژانه ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانیی ئایینزا و
نه‌ته‌وه و...ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و ئینگلستان و تورکیا و
ئێران و سووریا و عه‌ره‌ب، هه‌موو ده‌یانه‌وێت عیراق به‌ره‌و
ئه‌و جه‌نگه ببه‌ن. ئه‌وان بۆ خۆیان ئه‌و جه‌نگه‌یان
سازکردووه و به‌رده‌وام ئاگره‌که‌ی خۆش ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی
ده‌ڵێ کوردستان دووره له‌و ئاگره هیج ڕاست ناکات. که‌رکووک
نموونه‌یه‌کی زیندووی ڕۆژانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌یه. له دوای
ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه تا ئێستا سه‌دان ته‌قینه‌وه و
کوشتن له هه‌ولێر و که‌رکووک و سلێمانی و مووسڵ و جه‌له‌ولا و
خانه‌قین و خورماتوو و ده‌یان شوێنی دیکه‌ی باشووری کوردستان
ڕوویان داوه. ته‌واوی ئه‌وانه‌یش به‌شێک بوونه له جه‌نگی
نێوخۆیی. بڕیاره‌که‌ی بارزانی وه‌ک
ده‌بینین بووه‌ته هۆی ورووژاندنی هه‌موو عیراقییان و هه‌موو
عه‌ره‌ب و سبه‌ی ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی تورکیا و ئێرانیش.
هه‌موو ئه‌مانه‌یش له ده‌ڤه‌ره تێکه‌ڵاوه‌کانی کوردستاندا
(که‌رکووک و مووسڵ و جه‌له‌ولا و خورماتوو و شه‌نگال و
مه‌خموور و...) هه‌وڵی سازکردنی جه‌نگی عه‌ره‌ب-کورد،
تورکمان-کورد، ئاشووری- کورد و ته‌نانه‌ت کورد-کورد و هه‌موو
جۆره جه‌نگێکی دیکه ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی
کوردستان(وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک)، که پێشتر عه‌ره‌بی
تێدا نه‌بوون، ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد پڕیان له عه‌ره‌ب
کردوون. سبه‌ینێ ئه‌وانه‌یش ده‌بنه به‌ڵایه‌کی دیکه و سه‌دان
خراپه‌یان پێ ده‌کرێت. ڕه‌نگه شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب هه‌وڵی
خۆشکردنی ئاگری جه‌نگێکی له‌و جۆره‌ی دژ به کورد
بده‌ن.
2. عه‌ره‌ب ئێستا بۆ خۆیان باس له‌وه ده‌که‌ن، که کورد
ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له عیراق جودا بێته‌وه، با به ئاشکرا و
ڕێکوڕه‌وان هاوار بکات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان جاڕ
بدات. عه‌ره‌ب و ته‌واوی ئه‌وانی دیکه‌یش، که باس له
ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌که‌ن، مه‌به‌ستیان ته‌نێ ئه‌و
کوردستانه‌یه، که پێش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کورددا بووه، واته: دهۆک، هه‌ولێر و سلێمانی.
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، که تا ئێستا هیچی بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک که‌رکووک و خورماتوو و
شه‌نگال و مووسڵ و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به‌دره
و...نه‌کردووه و پێشناچێت هیچ بکات، دوور نییه گوشاری
عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو ئه‌وانی له‌و بازنه‌یه‌دان،
کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بکه‌نه سه‌ر، که به‌و جوگرافیایه‌ی
لهتهکوردستانهی ئێستاکه‌ی(دهۆک، هه‌ولێر، سلێمانی) قایل بێت
و به‌م بڕیاره‌ی ئێستای ئاڵایه، که ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکایش
چرای که‌سکی بۆ هه‌ڵکردبێت، ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ببات،
که که‌چه کوردستانێکی بێکهرکووک، بێمووسڵ، بێدیاله، که
عه‌ره‌بیش دژی نابن، چێ بکات. هه‌روه‌ک چۆن ده‌رهێنانی نه‌وت
له زاخۆ یا هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ی ئێستای ژێر
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، وه‌ک
ڕێگه‌خۆشکردنێک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه و ده‌ستبه‌رداربوون و
ده‌ستشۆردن له که‌رکووک و خانه‌قین و مووسڵ و شوێنه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان، دێته پێش چاو، هه‌ر به‌و جۆره‌یش قایل‌بوونی
عه‌ره‌ب به چێ‌کردنی کوردستانێکی پێکهاتوو له سلێمانی و
هه‌ولێر و دهۆک، ده‌ستبه‌رداربوون و ده‌ستشۆردنه له ته‌واوی
ئه‌و شوێنانه.
*****
مه‌سعوود بارزانی و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، به‌م
بڕیاره له‌مه‌ڕ تووڕهه‌ڵدانی ئاڵای به‌عس و هه‌ڵکردنی ته‌نێ
ئاڵای کوردستان، ههنگاوێکی بوێرانه‌یان ناوه. خه‌ڵکی کورد
له ته‌واوی کوردستان و ده‌رێی کوردستانیش ده‌بێ ده‌ستخۆشییان
لێ بکه‌ن و پشتیوانیی له بڕیاره‌که‌یان بکه‌ن و هه‌موو
توانستی خۆیان ته‌رخان که‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شۆڤینیستانی
عه‌ره‌ب و ناکوردانی دیکه، به‌ڵام گرنگترین شتێک، که
گه‌ره‌که به هیج جۆرێک چاوپۆشیی لێ نه‌کرێت و که‌مته‌رخه‌می
له‌باره‌وه نه‌کرێت، پرسی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی
کوردستانه، که هێشتا نه‌خراونه‌وه سه‌ر کوردستان. با
لابردنی ئاڵای عیراق و هه‌ڵکردنی ته‌نێ ئاڵای کوردستان
نه‌بێته هۆی:
- بڕینه‌وه‌ی باسی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه، که
سه‌دان ساڵه خه‌ڵکی کورد قوربانییان بۆ ده‌دات. که‌رکووک
کێشه‌ی ته‌واوی گه‌لی کوردستانه له ڤان و بتلیس و ئورفه و
عه‌فرین و ورمێوه تا ده‌گاته بهدرره و ئیلام. مه‌سعوود
بارزانی و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی
جیددی نه‌نێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه،
که گه‌لێک دره‌نگه، ئه‌وا عه‌ره‌ب و ته‌واوی ناکوردان و له
پشتیشیانه‌وه زلهێزان، گه‌لی کوردستان ده‌خزێننه قوژبنی
ته‌سکی قایل‌بوون به کوردستانێکی بێکهرکووک و بێمووسڵ و
بێدیاله و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، که ئه‌وده‌می ئیدی نه‌ک هه‌ر
هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان هیچ واتایه‌کی نابێت، به‌ڵکه
سڕینه‌وه‌ی مێژوویه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت و شه‌هیده‌کان له
گۆڕه‌کانیان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه و پرۆسێسی خیانه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌کرێت.
- پشتگوێخستنی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، له
دابینکردنی ئاسایی‌ترین پێویستییه‌کانی ژیانیان و نه‌بێته هۆی
پێشێلکردنی مافه ڕه‌واکانیان.
- فه‌رامۆشکردن و خۆدزینه‌وه له پرسی سه‌ربه‌خۆیی و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان له سه‌ر ته‌واوی خاکی
باشووری کوردستان.
4-9-2006
|