چه‌مکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، هێنده نوێ نییه‌و چه‌ند
ده‌هه‌یه‌که دووپات ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی
به‌رنامه‌بۆداڕێژراو یه‌که‌مجار دوای کاره‌ساته‌کانی
11/ئه‌یلولی/ 2001 له‌لایه‌ن دونالدرامسفیلدی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه هاته ئاراوه. به‌واتایه‌کی تر
پرۆژه‌که ئه‌مه‌ریکاییه‌و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی
دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هێنانه‌کایه‌ی
سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری به‌شێوازێک که بازاڕی ئابووری
بۆئه‌مه‌ریکا گه‌رم ڕابگرێت و ده‌ستیشی ئاوه‌ڵاتر بۆ په‌رژانه
سه‌ر کێشه‌و گرفته‌کانی تری جیهان بکاته‌وه.
بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ها ئامانجێکیش، پێویست به به‌رقه‌راری
ئاشتی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ کێشه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و
ئیسرائیل (که‌دیاره ئه‌ویش هه‌ر له‌دیدی ئه‌مه‌ریکاو
ئیسرائیله‌وه) ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ڕۆڵی خۆی ته‌ختکردنی
به‌ربه‌سته‌کان، که‌به‌رله‌هه‌رشت لابردن یان به‌چۆکداهێنان و
یانیش په‌راوێزو گۆشه‌گیرکردنی ڕژێمه سیاسییه نه‌یارو
سه‌ربزێوه‌کان و هه‌روا له‌ناوبردن، یانیش کۆنترۆڵکردنی
بزووتنه‌وه سیاسی و چه‌کدارییه چالاک و کاریگه‌ره‌کان
ده‌خوازێت.
ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ئه‌فغانستان و
له‌سه‌رکارلابردنی تالیبان و ئه‌لقاعیده ده‌ستی پێ‌کرد و
به‌شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا_عیراق و ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دامدا
تێپه‌ڕی. و به‌م شه‌ڕه‌ی دوایی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵاش
به‌رده‌وامی به‌خۆی به‌خشی و به‌له‌زوبه‌زیش ئاماده‌کاریی بۆ
ته‌واوکردنی ئه‌ڵقه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی تری ئه‌م
پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای (تێسره‌واندنی پێشده‌ستیانه)
به‌ڕێوه‌یه.
گه‌رچی زۆربه ئاشکرا دیاره ئامانجه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه
به‌وجۆره‌ی نه‌خشه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو، و چاوه‌ڕوان ده‌کرا
نه‌هاته‌دی: به‌رده‌وامی تالیبان و ئه‌لقاعیده و هه‌ڕه‌شه‌و
مه‌ترسییه‌کانی تائێستا که‌له‌توانایاندایه بیهێننه ئاراوه،
و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی و تێرۆر له عیراق و ئه‌وهه‌موو
زیانه گیانی و ماڵیانه‌ی به‌رئه‌مه‌ریکا که‌وتووه‌و
ده‌که‌وێت، و هه‌روا خۆڕاگرییه‌کانی حزبوڵڵا له‌به‌رانبه‌ر
ئیسرائیل‌دا به‌تایبه‌تی له‌م شه‌ڕه‌ی دواییه‌دا... به‌ڵگه‌ی
حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و ڕاستیه‌ن. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مانه
هیچیان وایان نه‌کردووه ئه‌مه‌ریکا له پرۆژه‌که‌ی خۆی
په‌شیمان بێته‌وه. به‌ڵکو چاوی پێداخشاندۆته‌وه‌و به‌پێێ
هه‌لومه‌رجه‌کان هه‌مواری ده‌کات.
له‌ته‌ک، یان له‌به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکادا چه‌ندان وڵات
و ته‌وه‌ره‌ی نێوده‌ڵه‌تی و نێوه‌ند... به‌نۆره‌ی خۆیان و
به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی توانای مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ
پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکادا، و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئانی و
ستراتیژیه‌کانی خۆیان، پرۆژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراو یان
ڕانه‌گه‌یه‌نراوی خۆیان ئاماده‌کردووه‌و له‌سه‌ر ئاسته
جۆربه‌جۆره‌کانی سیاسی_ئابووری_نیزامی‌دا کاری له‌سه‌رده‌کرێ.
له‌مانه: یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، ئیسرائیل، ته‌وه‌ری ئێران-
سوریا، ته‌وه‌ری ئێران- تورکیا... و هه‌ریه‌ک له‌م پرۆژانه‌ش
چه‌ندان ورده پرۆژه‌و پاشکۆ له‌خۆده‌گرن که به‌دوور
له‌ناکۆکی نین.
لێره‌دا له‌جێگای خۆیدایه‌تی ئێمه‌ی کورد بپرسین، له‌م هه‌موو
نه‌خشه‌و پلان و پرۆژه‌انه‌ی بۆناوچه‌یه‌ک ئاماده‌ده‌کرێت که
ئێمه‌ش به‌شێکین لێی، پێگه‌ی کورد له‌کوێدایه‌و چ حسابێکی بۆ
ده‌کرێت و پرۆژه‌کانی ئێمه له‌کوێن و یانیش به‌ڕاست کورد
ده‌توانێ و پێویسته پڕۆژه‌یه‌کی خۆی هه‌بێت..؟
ئه‌وه‌ی که به‌رله‌هه‌رشت پێویسته سه‌رنجمان ڕابکێشێت
ئه‌مه‌یه که ته‌واوی ئه‌وپرۆژانه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ
کورد ده‌گرێته‌وه. به‌ڵکو له‌کاتێکدا که پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی نوێێ ئه‌مه‌ریکا هه‌ندێک ده‌رفه‌تی بۆ به‌شێکی بچوک
له‌کورد که‌به‌باشووری کوردستان سنووردار ده‌بێت هێناوه‌ته
ئاراوه، به‌شێكی تری ئه‌و پرۆژانه تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردن و
ته‌فروتوناکردنی قه‌وه‌اره‌و هێزی سیاسی کورد‌و تاریککردنی
چاره‌نووسیه‌تی. که‌چی هه‌مووان ئه‌م ڕاستییه نازانن و
به‌وجۆره‌ی که ئاره‌زووده‌که‌ن داهاتوو پێشبینی ده‌که‌ن نه‌ک
به‌وجۆره‌ی واقیع ده‌یسه‌پێنێ. و له ئێستاوه نه‌خشه‌ی
کوردستانی گه‌وره بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی دیاربێت
له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و به‌پشتبه‌ستن به چ سه‌رچاوه‌یه‌کی
باوه‌ڕپێکراوه‌وه ئه‌و خه‌ونه خۆشه له خۆیان ده‌که‌نه
واقیع. و خۆیان و خه‌ڵکیش به‌وه فریوده‌ده‌ن که کورد یه‌ک
له ئه‌ڵقه سه‌ره‌کییه‌کانی پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
نوێیه. و هیچ حسابێک بۆ پرۆژه ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان و به
تایبه‌تی ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی تورکیا‌و ئێران ناکه‌ن. واتا ته‌نیا
ئه‌و ئه‌گه‌رانه وه‌رده‌گرین که بۆخۆمان پێمان خۆشن و
واده‌زانین پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ده‌بێ هه‌میشه
له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد بێت و ئه‌وخه‌ونه ده‌بینین که
ئه‌زموونی عێراق له تورکیا‌و ئێران و سوریاش دووباره
ده‌بێته‌وه. که‌چی ئه‌وئه‌گه‌ره وه‌رناگرین که بۆنموونه
ئه‌گه‌ر تورکیا شتێکی پتر له‌کورد پێشکه‌ش ئه‌مه‌ریکا بکات
ئه‌وه ئه‌وکاته باجێکی یه‌کجار گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر
کورد.
باوه‌ڕهێنان به‌و خه‌ونه خۆشانه نیشانه‌ی ناکامڵی مێشکی
سیاسی و گومڕابوون و لاوازی لێکدانه‌وه‌ی سیاسیمانه.
جارێ به‌رله‌هه‌رشت وه‌ها پڕۆژه‌یه‌ک که درووست‌کردنی
ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی کوردی مه‌به‌ست بێت له باشترین
حاڵه‌تی خۆیداو به له ئارادابوونی هه‌موو فاکته‌ره‌کانی،
چه‌ند ده‌هه‌یه‌کی ده‌وێت تا بکه‌وێته بواری پراکتیکه‌وه.
له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاواشدا هیچ پرۆژه‌یه‌کی سیاسی
له‌وجۆره نییه که به‌چه‌ند ده‌هه ئه‌نجام بدرێت چونکه
هه‌موو ده‌زانین ئه‌م جۆره سیاسه‌ت و نه‌خشه‌و پلانانه
به‌گۆڕانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا، گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و
سیاسه‌تی دوو حزبی دیموکرات و کۆماری خواز وه‌ک یه‌ک نییه‌و
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هیچکات، ئه‌وه زۆرکه‌م واهه‌بووه
سیاسه‌تی ئه‌م دوو حزبه هێنده‌ی ئێستا ناکۆک و دژ به‌یه‌ک
بووبێت. پاشان ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا به چ میکانیزمێک باکووری
کوردستان له ده‌ست تورکیا ده‌ربهێنێت و بیخاته سه‌ر وڵاتێکی
نوێ به‌ناوی کوردستان..؟ ئه‌مه‌ریکایه‌ک که‌هه‌رچه‌ند ده‌کات
ناتوانێ قه‌ره له‌قه‌ره‌ی ئێران بدات و نازانێ چۆن پێش به
پلانه ئه‌تۆمییه‌که‌ی بگرێت، ده‌چێت له پێناوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌تدا ناوچه‌یه‌ک به‌گژ خۆیدا
ده‌کات..؟
پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێی ئه‌مه‌ریکا که هێزه
سیاسییه‌کانی کورد دڵی پێ خۆش ده‌که‌ن و هیوای له‌سه‌ر بنیات
ده‌نێن و ئاینده‌ی خۆیانی تێدا ده‌بینن. جێگای خۆیه‌تی گرنگی
پێ بدرێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر پێمان وابێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد دۆستی ئه‌مه‌ریکایه‌و
له‌شه‌ڕی دژی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام له‌به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکادابووه
تاکۆتایی ئه‌مه‌ریکا داکۆکی لێده‌کات و ده‌یکاته ده‌وڵه‌ت
به‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌دا ده‌چین. کورد هیچکات چ ڕابردوو و چ
ئێستا، جگه له‌ئامرازێک، له نه‌خشه‌و پلانه‌کانی
ئه‌مه‌ریکادا شتێکی تر نه‌بووه و له‌داهاتوویه‌کی کورت و
مامناوه‌ندیشدا هه‌روا ده‌مێنێته‌وه. و هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌کیش
له‌مه‌زیاتر له ئه‌مه‌ریکا له جێگای خۆیدا نییه.
به‌واتایه‌کی تر له‌هه‌ر شوێنێک ئه‌م ئامانجه پێویست بوو
به‌کاری ده‌هێنێت و پێویستیش نه‌بوو وه‌لای ده‌نێت. گه‌رچی
ده‌گونجێ له‌پاڵ ئه‌مه‌دا هه‌ندێک ده‌رفه‌تیش بۆ کورد
هه‌ڵبکه‌وێت که قۆستنه‌وه‌ی و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه
ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر توانا‌و ئاستی هۆشیاری سیاسی کورد خۆی.
به‌ڵام مه‌رجیش نییه له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانی کوردا
هه‌میشه ده‌ستکه‌وتێک هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه‌ی به‌هه‌ند ڕووبه‌ڕووی کورد
ده‌بنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وقه‌واره یاسایی و ده‌ستوورییه‌ی
باشووری کردستانیش به‌دوور له‌و هه‌ڕه‌شانه نییه‌و به‌ڵکو
جارهه‌یه ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ڕه‌شه‌کانن. و هیچ
زه‌مانه‌تێکیش له‌ئارادا نییه که‌ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه
به‌ئامانج نه‌گه‌ن.!
هه‌ڤاڵبه‌ندی تورکیا‌و ئێران له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌ما
دامه‌زراوه. یه‌ک له‌مانه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد‌و پێش‌گرتن
له په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌که‌یه‌تی‌و گه‌رچی ئه‌و
هه‌ڤاڵبه‌ندییه پڕیه‌تی له ناکۆکی به‌ڵام پێده‌چێ مه‌ترسی
له کورد له‌وه زۆرتر بێت که‌ئه‌و ناکۆکیانه‌یان به‌لاوه
گرنگ بێت.
لایه‌نێکی سه‌ره‌کی مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڤاڵبه‌ندییه، بریتییه
له پێگه‌ی تورکیا که‌له‌سه‌ر هه‌موو په‌ته‌کان یاری ده‌کات:
په‌تی ناتۆ، یه‌کییه‌تی ئه‌وروپا، وڵاتانی ئیسلامی، عه‌ره‌ب،
ناکۆکی ناوخۆی کورد، هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامی... و به‌واتایه‌کی تر
تورکیا ناخوازێ به‌هیچ کلۆجێک بچوکترین کڵاوڕۆژنه بۆکورد
بمێنێته‌وه که تیشکی هیوای لێوه بێته ژوورێ. ئه‌م
به‌هه‌ندگرتنه‌ی کوردیش له‌لایه‌ن تورکیاوه ته‌نیا به‌کوردی
باکوری کوردستان و کێشه‌ی ئه‌و به‌شه سنووردار نابێت. و
هه‌رئه‌مه‌شه نه‌یاری خۆی له‌به‌رانبه‌ر قه‌واره‌ی باشووری
کوردستاندا پێ ناشاردرێته‌وه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی
ده‌دات. ئیتر ده‌مێک به بیانووی کێشه‌ی که‌رکوک و ده‌مێکی تر
به بیانووی هه‌بوونی چه‌کداره‌کانی (پ ک ک) له باشووڕی
کوردستان. و له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی تورکیا زۆرله‌وه بێ
شه‌رمتره که له‌دژایه‌تیکردنی کوردا بۆ به‌هانه بگه‌ڕێت.
ده‌وڵه‌تی تورکیا تا ئێستا توانیویه‌تی له گۆشه نیگای (پ ک
ک)وه کۆمه‌ڵگای نێووده‌وڵه‌تی تێوه‌بگلێنێته ناو
زیانگه‌یاندن به‌کورد و له‌کاتێکدا وه‌ک نموونه یه‌کیه‌تی
ئه‌وروپا گرفتێکی له‌گه‌ڵ باشووری کوردستاندا نییه‌و
پۆزه‌تیڤانه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ که‌چی به‌هه‌موو شێوازێک کۆسپ
ده‌خاته ڕێێ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی باکوری کوردستان و ئه‌مه‌ش
له ئاکامدا به‌واتای ڕێگه‌دانه به‌تورکیا تا به به‌هانه‌ی
(پ ک ک) و یانیش هه‌بوونی مه‌ترسی کورد له‌سه‌ر چاره‌نووسی
ستراتیژیانه‌ی تورک، دژایه‌تی سه‌رجه‌م کورد بکات.
به‌مجۆره پێویسته ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنین که هیچ
پرۆژه‌یه‌ک که‌چاره‌نوسێکی پرشنگداری بۆکورد دیاریکردبێت، یان
مه‌به‌ستی سه‌رخستن و پاراستنی کورد له‌به‌رانبه‌ر
دوژمنه‌کانیدا بێت، له ئارادا نییه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه که‌کورد هه‌موو ده‌رگاکانی
به‌ڕوودا داخراون. به‌ڵکو زه‌مانه‌تی چاره‌نووسێکی پرشنگدار
خودی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورده. ئه‌مه ویستی خه‌ڵکه ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ بۆکورد مسۆگه‌ر ده‌کات. نه‌ک پڕۆژه‌و پلانی ئه‌م و
ئه‌و. ئه‌مه ئاستی گه‌رمڕاگرتنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی یه‌ک
یه‌کی پارچه‌کانی کوردستان پێکه‌وه‌و به‌جیاو دیتنه‌وه‌ی
میکانیزمه نێوخۆییه‌کان و به‌رزڕاگرتنی ئاستی ڕیکخستنی
جه‌ماوه‌رییه که‌هه‌ڤاڵبه‌ندییه‌کی باش بۆکورد مسۆگه‌رده‌کات
نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر کوردی باشووری کوردستان
فیدرالیزمیان نه‌کردایه‌ته ئه‌مرێکی واقیع له‌توانای هیچ
پرۆژه‌یه‌کی ده‌ره‌کیدا نه‌ده‌بوو واقیعێکی وا بسه‌پێنێت.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌مه‌یه له‌حاڵێکدا جه‌ماوه‌ری
کورد ده‌توانێ ببێته فاکته‌ری سه‌رکه‌وتن و پاراستنی
ده‌ستکه‌و‌ته‌کان له‌هه‌مان کاتدا له حاڵه‌تی بێهیوابوون
به‌سه‌رکردایه‌تی و پێشه‌نگه سیاسییه‌کانی ده‌توانێ ببێته
فاکته‌ری شکه‌ست. به‌شانوباڵ هه‌ڵدانی خه‌ڵک ده‌بێ له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کی واقیعیانه بێت. خه‌ڵک له حاڵێکدا ئاماده‌یه
قوربانی پێشکه‌ش وڵاته‌که‌ی بکات و فیداکاریی بنوێنێ که‌دڵی
به‌نوێنه‌رایه‌تییه سیاسییه‌که‌ی خۆش بێت. ده‌نا ده‌بێ ئه‌و
چاوه‌ڕوانیه‌شمان هه‌بێت که خه‌ڵک ئه‌وتوانایه له‌ده‌ست
ده‌دات و ته‌نانه‌ت ده‌کرێ به‌شێکیشی ببنه دارده‌ست و چاوساغی
دوژمن. هه‌رئه‌مه‌شه که‌ده‌بێ ببێته بنه‌مای پرۆژه‌یه‌ک که
بریتی بێت له‌به‌خۆداچونه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
نێوخۆییه‌کان.
کورد ئه‌مڕۆ له قۆناغ و هه‌لومه‌رجێکدا نییه که‌له‌توانایدا
بێت له‌به‌رانبه‌ر پرۆژه جیهانی و هه‌رێمییه‌کاندا
ئه‌لته‌رناتیڤی هه‌بێت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه
له‌توانایدایه‌و پێویستیشه که پرۆژه‌یه‌کی ناوخۆیی
بۆخۆئاماده‌کردن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ره‌خراپه‌کان. و
چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پڕۆژه جیهانی و
هه‌رێمییه‌کاندا هه‌بێت.
ئێران له پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێداو
خوێندنه‌وه‌ی کورد
هه‌مووده‌زانین که کێشه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران گه‌وره‌ترین و
مه‌ترسیدارترین کێشه‌ی ئه‌مڕۆیه‌و خودی ئێران به‌بێ پرۆژه
ئه‌تۆمییه‌که‌شی یه‌ک له ئامانجه‌کانی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی نویی ئه‌مه‌ریکایه. و وه‌ک یه‌کێک له‌به‌ربه‌سته
گه‌وره‌کان که‌پێویست به‌لابردن یان که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و
یانیش به‌چۆکداهێنانی ده‌کات، ته‌واوی ئه‌گه‌ره‌کان له
ئارادان: تیسره‌واندنی گورزێکی نیزامی، ئابڵوقه‌ی ئابووری،
په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ئێران... که‌ئه‌مانه‌ش به‌ڕۆڵی خۆیان
ده‌توانن چه‌ندان ئه‌گه‌ری تریان به‌دواوه بێت، وه‌ک:
دروستبوونی هه‌ڤاڵبه‌ندی و ته‌وه‌ره‌ی سیاسی_نیزامی نوێ،
ته‌نینه‌وه‌ی شه‌ڕو تێوه‌گلانی چه‌ندان ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم،
کاولبوونی ئابووری...
له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌و چه‌ندانی تری پێشبینی
نه‌کراویش کێشه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا به‌کێشه‌یه‌کی
یه‌کجار ئاڵۆز‌و مه‌ترسیدار داده‌نرێت. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ
کێشه‌ی عیراق و ئه‌زموونی له‌سه‌رکار لابردنی ڕژێمه‌که‌ی
سه‌دامدا شیاوی به‌راوردکردن نییه. له‌به‌ر ئه‌مه کارشناس و
چاوه‌دێرانی سیاسی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌لای ئه‌و پرسیاره‌دا
ناچن که ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک له نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران‌دا
هه‌ڵبگیرسێت کێ سه‌رده‌که‌وێت. چونکه ئاشکرایه به‌پشتبه‌ستن
به‌هاوکێشه نیزامییه‌کان ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا سه‌ربکه‌وێت.
به‌ڵام وه‌ها سه‌رکه‌وتنێک به‌له‌به‌رچاوگرتنی فاکته‌ره
ئاڵۆزه سیاسی و ئابووری و مه‌زهه‌بی و جه‌ماوه‌ری و
جیوگرافیاییه‌کانی تر ده‌که‌وێته ناو ته‌م و مژه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به‌تایبه‌تی
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بۆی ده‌چن و داهاتووی خۆیانی له‌سه‌ر
بنیاتده‌نێن زۆر ساده‌بینانه‌و ناشیانه‌یه. که‌بریتییه
له‌وه‌ی شه‌ڕێک له‌نێوان ڕۆژئاوا به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا
دژی ئێران هه‌ڵگیرسێ و له‌و ناوه‌دا ڕژێمی ئێران بڕوخێت و
ده‌رفه‌تێکی له شێوازی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بخوڵقێت.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی دژی ڕژێمێکی وه‌ک ئێران هێنده ئاسان بووایه
زۆر ده‌مێک بوو ڕوویدابوو. لێکدانه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی شه‌ڕێکی
پێشبینی کراو ته‌نیا به‌وه‌ی کێ ده‌یباته‌وه له
سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌ئه‌زموون و ته‌نانه‌ت چاوه‌دێرێکی ساده‌ش
ناوه‌شێته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ربۆیه‌ش بێت ته‌نانه‌ت بۆجارێکیش
چییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانییه‌وه
ڕانه‌گه‌یه‌نراوه که ده‌خوازن له‌ڕێگای نیزامییه‌وه
ڕژێمه‌که‌ی ئێران له‌سه‌رکار لابه‌رن. ڕوودانی شه‌ڕێکی گه‌ره‌ی
نێوان ڕۆژئاوا‌و ئێران لانیکه‌م ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی
به‌دواوه ده‌بێت:
1- تێوه‌گلانی پتر له وڵاتێک له‌ناوچه‌که‌داو
به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ به‌جۆرێک کوردستان
به‌تایبه‌تی به‌شی باشوور که پێشبینی ده‌کرێت له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکاوه به‌کاربێت ببێته یه‌ک له‌و نێوه‌نده
سه‌ربازیانه‌و ئه‌مه‌ش به‌واتای کاولبوون و له‌ده‌ستدانی
هه‌رشت و ته‌نانه‌ت قه‌واره سیاسیه‌که‌شی.
2- به‌کارهێنانی چه‌کی کۆکوژی له‌لایه‌ن یه‌ک یان هه‌ردوو
لایه‌نی شه‌ڕو ئه‌مه‌ش به‌واتای زیانی له‌ژمارنه‌هاتووی گیانی
و به‌تایبه‌تیش سڤیل.
3- تێکوپێکدانی ژێرخانی ئابووری نه‌ک هه‌ر ئێران به‌ڵکو
ته‌واوی ناوچه‌که‌و دروستبوونی قاتوقڕی و به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌کانی جیهانیداو سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی
گه‌وره‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان. که‌ئه‌میش به‌ڕۆڵی خۆی
ده‌بێته تێوه‌گلانی پتر له‌لایه‌نێکی جیهانی و لایه‌نگری له
یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ به‌پێێ به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌ته‌کان.
4- خوڵقاندنی هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ وڵاتێکی وه‌ک تورکیا تا
نه‌خشه‌و پرۆژه‌کانی خۆی به‌دوور له چاوی جیهان که مه‌ژوڵی
شه‌ڕه، پیاده بکات و ئه‌وه‌ی هه‌یه له ناوی به‌رێت.
5- به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی کاره تیرۆریستیه‌کان و
ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عیراقدا هه‌یه بۆ وڵاتانی
تر‌و له‌شیرازه‌ده‌رچونی ئارامی و ئاسایش.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان ئه‌گه‌ری تر وایان کردوه که ڕۆژئاوا
بۆهه‌ر هه‌نگاوێک هه‌زارویه‌ک حساب بۆ ئاینده‌ی خۆی بکات و
ئێرانیش باش ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانێت بۆیه هێنده بێباکانه
سوره له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی خۆی.
ئاله‌م کاته‌دا بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا که به‌داخه‌وه له‌وپه‌ڕی لاوازی خۆیدایه ته‌واوی
هیواکانی خۆی به گۆڕانکارییه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستۆته‌وه‌و
بێباکانه به هیوای ئه‌م خه‌ونه خۆشه‌وه شه‌و
ڕۆژده‌کاته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌چه‌ند
دانه گروپی سیاسی بچوک که ته‌واوی خه‌باتیان به کردنه‌وه‌ی
چه‌ند دانه که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌و
گێڕانی جه‌ژن و ئاهه‌نگ سنوورداربووه کاریگه‌ریه‌که‌ی له‌وه‌ش
که‌متره که نێوه‌ندێکی فه‌رهه‌نگی یان خێرخوازی ده‌توانێ
بیگێڕێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ڕێبه‌رایه‌تی
سیاسیان له‌ئه‌ستۆیه، هه‌مان گروپ و که‌سایه‌تی کلاسیکن که
سه‌رده‌م گۆڕاو ئه‌وان گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هات. و له‌م
هه‌لومه‌رجه ناسک و چاره‌نووسسازه‌دا هێشتا خه‌ریکی
گوتنه‌وه‌ی دروشم و میکانیزمه کۆنه‌کانن و له‌بری هه‌وڵدان بۆ
گۆڕینی واقیع و شڵه‌ژاندنی گۆمی مه‌ندی سیاسه‌ت و
به‌جه‌ماوه‌رییکردنی خه‌بات له‌م به‌شه‌دا، هێشتا سه‌رگه‌رمی
کێشه شه‌خسی و ماڵباتی و حزبیه‌کانن.
ئه‌مه له حاڵێکدا جه‌ماوه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
له‌پێشه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه سیاسییه‌که‌یه‌وه‌یتی (ئه‌گه‌ر
بشێ وه‌ک ڕێبه‌رایه‌تی ناوی ببه‌ین). ئه‌وه‌ی به‌دوور
له‌کاریگه‌ریی حزبایه‌تی و به‌پێشده‌ستی خودی له ڕاپه‌ڕین و
خۆپیشاندان و چالاکی فه‌رهه‌نگی و فکری ... ئه‌نجامی ده‌دات
چه‌ندان جار له چالاکی هێزه سیاسییه پاسیفه‌کانی زۆرتره.
لیره‌دا پێویسته بڵێین ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان نه‌توانن
بگه‌نه ئاستی ئه‌م قۆناغه‌و یانیش ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر‌و
کاریگه‌رتر نه‌یه‌نه گۆڕه‌پانه‌که چاوه‌ڕوانی له ڕوودانی
موعجیزه له خه‌ونێکی منداڵانه به‌ولاوه شتێکی تر نییه.
Daramahmudblogspot.com
5/9/2006
|