ئه‌وه‌ی كه
جێگای سه‌رنجه به‌ستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌نفاله به دیرۆكێكی
تایبه‌ت و به چه‌ند ڕووداوێكی تایبه‌ت. به‌ڵام له ڕاستیدا
ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه درێژده‌بێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی زۆر
زووتر و بۆ كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتاری هه‌مه‌جۆری داگیركه‌رانی
كوردستان، تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نانه‌ت پێكهنینیشیان به‌ڕووی
خه‌ڵكی كوردستان جۆرێكه له ئه‌نفال و بهرهدهوامبوونی
داگیركردنه.
هه‌ڵبه‌ت
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه و بنبڕكردنی ته‌نها به
شینوڕۆڕۆ كۆتایی نایه‌ت. چونكه چۆن ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌كه و پلان
بۆ دارێژراوه و ڕه‌گوڕیشه‌ی بۆ قوڵایی دیرۆك درێژده‌بێته‌وه،
ئاواش به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌بێ پلانێكی درێژخایه‌نی بۆ
دابڕێژرێ و تونای گه‌وره‌ی بۆ بخرێنه گه‌ڕ.
له‌و ڕۆژانه‌دا
گوێمان له ناوهێنانی زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان ده‌بێ كه
كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاو و ئاگری پڕۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕقی
داگیركه‌رانی كوردستان. یه‌كێك له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه باسی
ناكرێ و له‌بیرچۆته‌وه، به‌شی شێریشی له‌و ئێشوئازاره
به‌ركه‌وتووه ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیه.
مه‌به‌ستیشم له
باسكردنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ته‌نها وهبیرهێنانهوهیهكی ڕای گشتی
كوردستانه بۆ ئێشوئازارهكانی باڵه‌كایه‌تی و وێرانكردن و
خاپوركردنی سه‌رتاپای هه‌موو ئاوهدانیهكانیهتی، وێڕای
باسكردنی چه‌ند تێبینیه‌كی كورت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی
سه‌ددام.
كه‌م
پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان هه‌یه له باڵه‌كایه‌تی نه‌ژیابێ
و به لانیكه‌م بۆ چه‌ند جارێك به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
تێپه‌ڕنه‌بووبێ، كه‌م وایه باڵه‌كایه‌تی نه‌بووبێته لانه‌ی
شێره‌كوڕانی تێكڕای شۆڕشه‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت شۆڕشگێڕانی
به‌شه‌كانی تری كوردستانیشی له باوه‌ش گرتوون و بووه به
قیبلهگایان. هه‌ر بۆیه‌شه ڕژێمی ڕوخاو و ڕژێمه‌كانی
پێشووتریش ڕق و قینی خۆیان به‌سه‌ر كێ‌و و شار و شاره‌دێ و
لادێكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ڕژاندوه و وێرانیان كردووه.
قوربانیانی
تاوانی كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر پردی گه‌ڵاڵه ئێستاش ناڵه‌یان دێ و
خوێن و پارچه‌گۆشتی ژن و مناڵ و جه‌وانانی شه‌هیدبووی ئه‌و
كاره‌ساته تا هه‌نوكه‌ش به‌سه‌ر داروده‌وه‌نی شوێنی
بۆردومانه‌كه‌وه ده‌ما، ئه‌گه‌ر ڕژێم به سووتاندن و
خاپووركردن، شوێنه‌واری ئه‌و تاوانه‌ی بزرنهكردبوایه، زێده
ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌قه‌د هه‌موو
كوردستان ناپاڵمی به‌ركه‌وتوون. دواتریش هه‌ر زوو به‌ر له
زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری كوردستان باڵه‌كایه‌تی كه‌وته به‌ر ڕق
و قین و دڕونده‌یی سه‌رانی ڕژێم و هه‌ر له ساڵی 1977 و دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ چیاكان و ڕاگه‌یاندنی
دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و نه‌پسانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕژێم
هه‌ستا به ئه‌نفالكردنی باڵه‌كایه‌تی، به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی
گڵاوانه سه‌ره‌تای پاكتاوكردن و سووتاندنی كوردستانی ده‌ست
پێكرد بۆ دابڕینی جه‌ماوه‌ر له پێشمه‌رگه و دواتریش
كۆكردنه‌وه‌یان له ئوردوگای زۆره‌ملێ. بۆیه ڕژێم به‌چه‌ند
قۆناغێك شارۆچكه و شاره‌دێ و گوونده‌كانی ده‌ڤه‌ری
باڵه‌كایه‌تی ڕاماڵی، به‌شێوه‌یه‌ك دیمه‌نه‌كان تا هه‌نووكه‌ش
ناكرێ له‌بیر بكرێن. هێشتا خاوه‌ن ماڵ خه‌ریكی خۆ پێچانه‌وه
ده‌بوو كه شۆفهڵهكان ده‌ستیان به ڕماندنی خانوه‌كه ده‌كرد
به‌سه‌ر سه‌ری خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا. دواتریش ته‌ختكردنی
خانووبه‌ره و سووتاندنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به شێوه‌یه‌كی بنبڕ و
پڕكردنه‌وه و تێكدانی هه‌موو كانیاو و جۆگه و ڕووبار و
ئاوه‌رۆكان بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵیش چیتر نه‌توانێ سوود له‌و
ده‌ڤه‌ره ببینێ. سه‌دان گووندی باڵه‌كایه‌تی خاپوور و وێران
كران، خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆرێك بوونه قوربانی و به‌داخه‌وه
زۆربه‌یشی چ له‌به‌ر ده‌رك نه‌كردنی ئه‌و مه‌ترسیه و چ له‌به‌ر
بێده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و دڕونده‌یی ڕژێم، چاوبه‌ست كران به بڕێك
پاره و له ئۆردوگا زۆره‌ملێكان جێ‌نشین كران، ئه‌و
ئۆردوگایانهش له خۆیاندا چیڕۆكێكی تری پڕ له تڕاژیدیا بوون
له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخاودا.
ئه‌مه و ده‌یان
نموونه‌ی ئاڵۆزی ههمهجۆر كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسكردنیان
نابێ.
ئه‌وه‌ی كه ڕژێم
له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیدا كردی له ناوه‌رۆكدا هیچ
جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌ناوی
ئه‌نفال ڕاگه‌یه‌نران. له ساڵی 1988 تاوانه‌كان گه‌یشتنه
چله‌پۆپه و نیه‌تی گڵاوی خۆیان به ئاشكرایی ده‌ربڕی، به خه‌ڵكی
كوردستان و به هه‌موو دونیاشیان ڕاگه‌یاند كه نه‌وه‌كانی
ئه‌بوجه‌هل و یه‌زید و حه‌جاج هێشتا نه‌مردوون، هێرشه
دڕوندهكانی بیابان هێشتا كۆتاییان پێ نه‌هاتووه بۆ ده‌ڤه‌ری
چیا، بۆیه به وشه‌یه‌ك یا به (تێرمێك) تاوانه‌كانی خۆیان
داپۆشی كه ناوه‌رۆكی ئه‌و تێرمه به‌شێكی هه‌ره گرنگ بووه له
ئه‌خلاقی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی، ئه‌ویش ئانفالكردنی هه‌موو
ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له نزیك ئه‌وانه‌وه ژیاون و ده‌ژیێن.
ئه‌نفالكردن شێوازی ههمهجۆر و جیاوازی گرتوونه‌ته خۆ، هه‌ر
له ته‌عریبكردنه‌وه تا پاكتاوكردنی ڕه‌گه‌زی، یا به هه‌ر
شێوازێك كه ئاسان بووبێ و بۆیان چووبێته سه‌ر. بۆیه لێره‌دا
ده‌ڵێم، ئه‌نفال كردن چیدی به‌ته‌نها مانای غه‌نیمه‌ت
ناگرێته‌وه، بووه به تێرم یا به (مصطلح)، بۆ هه‌موو ئه‌و
ڕه‌فتارانه به‌كاردێ كه كه‌م تا زۆر ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئێش و
ئازار و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی بۆ گه‌لانی تری غه‌یره عه‌ره‌ب.
ته‌نانه‌ت
ئه‌مڕۆش به شێوازی جیاواز ئه‌نفالكردن هه‌ر به‌رده‌وامه،
ئه‌خلاقی به‌عسیه‌كان تا ئه‌و چركه ساته‌ش بازاڕی گه‌رمه. بۆیه
دادگایی كردنی سه‌ددامیش به‌داخه‌وه هێنده بچووك كراوه‌ته‌وه،
وه‌خته وامان لێ بێ شه‌رم بكه‌ین. تاوانباران و ده‌سته‌ی
به‌رگریكاران هێنده بێ شه‌رمانه هه‌وڵی ئیختیزالكردنی كێشه‌كان
ده‌ده‌ن كه نه دادوه‌ر و نه داواكاری گشتی و نه ڕاگه‌یاندنیش
وه‌كو پێویست هه‌ستی پێناكه‌ن. پێكه‌نینه یه‌ك له‌دوا
یه‌كه‌كانی تاوانباران جارێكی تریش برینه‌كان ده‌كولێنێته‌وه.
به‌دڕه‌فتاری تاوانباران هێنده گڵاوه، ده‌بوایه دادوه‌رێكی زۆر
كارامه تر و چالاك تر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دادگایه‌ی بكردایه.
دادوه‌ری به‌ڕێز، نه وه‌كو پێویست (ناطق) ه و نه له شوێنی
پێویستیشدا (حازم) ه، حه‌یفه پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له قه‌ره‌بوو
كردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ره بزنێك و چه‌ند جاجمێكدا بچووك
بكرێته‌وه. ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی قوربانیانی ئه‌نفالیش پێویسته
ئاگایانه تر له پرسه‌كه بڕوانن و په‌یوه‌ندیان به داواكاری
گشتی و به دادوه‌ره‌وه نهپچڕن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانی
تاوانباران ماوه‌یان پێنه‌درێ ڕووگه‌ی پرسه‌كان به‌ره و
دووڕیانێكی تر ببرێت، چونكه ئامانج لێره‌دا به ته‌نها له
سێداره‌دانی تاوانباران نیه، به‌ڵكو پێویسته پڕۆسه‌كه بكرێ به
دادگایی كردنی دیرۆك و ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه و سه‌رتاپای
ئه‌و سیستمه‌ش كه به‌عسیه‌كان هێنایان.
|