جه‌نگاوه‌ره‌کان ...

پیشه‌یان مردنه‌،مرۆڤه‌کانی تریش ئه‌ومردنه‌ده‌نوسنه‌وه‌،سه‌رکرده‌کانیش پێکی مردنیان ده‌خۆنه‌وه‌...

کامه‌ران ئیسحاق په‌ری

 

ئه‌وبه‌رواره‌ی که‌ژماره‌40ی گۆڤاری لڤینی تیابڵاوکرابووه‌وه‌،به‌ڕیکه‌وتێکی زۆرسه‌یرو‌چاوه‌روان نه‌کراوهاوزه‌مانوهاوساتبووله‌گه‌ڵ کاتی گڤتۆگۆیه‌کی بێ ئه‌نجامی نێوان منوهاوڕێیه‌کی دێرینم له‌سه‌ربابه‌تێک به‌ناونیشانی ڕیفۆرمسازی له‌ناویه‌کێتیدا..که‌به‌نیازی بلاوکردنه‌وه‌ی بوو،له‌وپه‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فونییه‌دا،ئه‌وهاوڕێ به‌ڕێزه‌پرسوڕای منی له‌سه‌رناوخنی بابه‌ته‌که‌وه‌رده‌گرت..

من ڕام وابووکه‌ئه‌وجۆره‌کێشانه‌،کێشه‌ی هه‌نوکه‌ینوئه‌وه‌ی که‌ئێستاله‌ناویه‌کێتیداهه‌یه‌شه‌ڕێکه‌باشتروایه‌ئه‌وهاوڕێیه‌م خۆی لێ به‌دوربخاتو،خۆی به‌نوسینی ترماندوبکات،چه‌ندجارێکیش له‌سه‌ریه‌ک بۆم دوپاتکرده‌وه‌که‌شه‌ڕی گه‌وره‌کان به‌بچوکه‌کان ناکرێت..ئه‌وشه‌ڕه‌شه‌ڕی ئێمه‌نییه‌وباشتروایه‌خۆمان،له‌قه‌ره‌ی نه‌ده‌ین .

باشتر وایه‌له‌شه‌ڕی گه‌وره‌دابچوک خۆی به‌دوربخات به‌تایبه‌ت به‌شێکی وتاره‌که‌ناورزاندنی چه‌ندکه‌سێکی وه‌ک جه‌نابی مامجه‌لالی تێدا بوو..که‌من هه‌تاسه‌رئێسقان له‌دژی ناوزڕاندنم..هه‌رهه‌مان ڕۆژودوای داخستنی په‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فونییه‌که ‌به‌چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م هه‌مان که‌س په‌یوه‌ندی پێکردمه‌وه‌و،به‌شێوه‌یه‌ک قسه‌کانی ده‌ستپێکردکه‌پێشترئه‌وجۆره‌قسه‌وباسانه‌مان له‌به‌یندانه‌بووه‌،سه‌ره‌تابه‌چه‌ندپه‌ندێکی سه‌قه‌تی کوردی ده‌ستی کردبه‌ئاخاوتنوپێی گوتم کوڕی باش..(قه‌ل به‌قه‌لی گووت ڕووت ڕه‌ش بێت،)به‌ڕێزم پاشه‌ڵی خۆت پاککه‌ره‌وه‌ئینجانه‌سحه‌ت به‌خه‌ڵکی تر بده ‌..منیش ،به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌پێم گوت چی بوه‌،؟بۆچی واقسه‌کانت‌جۆرێک له‌گاڵته‌ئامێزوگاڵته‌جاری تیابه‌دی ده‌کرێت!؟..قسه‌کانی پێبڕیمو گووتی بچۆره‌سه‌رئه‌نته‌رنێت،له‌ژماره‌40ی گۆڤاری(لڤین)سه‌یری فایلی قه‌ڵه‌مه‌ره‌شه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆبکه‌ناوی تۆی تیابڵاوکراوه ‌ته‌وه‌ ،،تۆۆهاوبیرانت ده‌ستێکی باڵاتان هه‌بووه‌له‌درێژخایه‌نوهه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ...لێتان ناشارمه‌وه‌توشی شۆک بووم،هه‌رله‌وی ده‌ست به‌جێ،بێهیچ دڵه‌ڕاوکێیه‌ک په‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فونییه‌که‌م کۆتای پێ هێناو،ڕێگه‌م نه‌داله‌وه‌زیاتربابه‌ته‌که‌به‌سه‌ربچێوکۆن ببێت..که‌وتمه‌گه‌ڕان به‌دوای لڤیندا...که‌له‌ڕاستیشداتائه‌وساته‌نه‌مزانیوه‌که‌گۆڤارێک هه‌یه‌به‌ناوی لڤینوئه‌وهه‌مووژماره‌یه‌شی لێده‌رچوه‌،هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ خوانه‌کرده‌بۆبچوکردنی لڤین نییه‌،به‌ڵکوبێئاگای خۆمتان بۆگۆڤاره‌که‌پێڕاده‌گه‌ێنم که‌ناوی خۆمم بینی(کامه‌ران ئیسحاق).هه‌ستێکی سه‌یرم لادروست بوو که‌هه‌رگیز پێشترهه‌ستی له‌وشێوه‌یه‌م به‌خۆنه‌دیبووله‌لایه‌ک دڵشادوله‌لایه‌ک نائارامی که‌وته‌گیانمه‌وه‌لێتان ناشارمه‌وه‌ ،هه‌رگیزله‌وباوه‌ڕه‌نه‌بووم که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئه‌ومه‌له‌فه‌سه‌رده‌رکاتوخه‌ڵکێک هه‌بێت عه‌رب وه‌ته‌نی به‌نێوپه‌ره‌وپۆڕی کۆندابگه‌ڕێت (یدورون علی دفاترعتیقة) .به‌وشێوه‌یه‌ش‌ناومان بهێنرێت..به‌ڵام له‌هه‌مناکاتدازۆرگوێم پێ نه‌دایه‌وپێم وابووبابه‌ته‌که‌زیاتربۆپه‌یداکردنی بازاره‌بۆگۆڤاره‌که‌،به‌تایبه‌ت له‌وئه‌چوگۆڤارێکی گه‌نج بێت نه‌ک شتی تر،به‌ڵام دواتروله‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌وباسه‌له‌لایه‌ن گۆڤاری (لڤین)وباسکردنی(1)له‌یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی(ڕادیۆی نه‌وا)زانیم که‌شته‌که‌جدیه‌تی پێوه‌دیاره‌و‌پێویستی به‌هه‌ڵوێسته‌یه‌که‌وله‌وه‌زیاترنابێت لێی بێده‌نگ بم ..بۆیه‌بڕیارم دائه‌م نوسینه‌بنوسم که‌به‌ڕای من هه‌ق وایه‌ناوی بنێین(ئه‌وبه‌شه‌ی که‌ده‌بووپێشتربنوسرێته‌وه)‌...به‌رله‌هه‌مووشتێک خوازیارم ئه‌م بابه‌ته‌نه‌چێته‌قاڵبی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڤاری(لڤین) ،له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆمو،نه‌گۆڤاره‌گه‌نجه‌که‌ش له‌وئاسته‌ده‌بنم که‌بکه‌وینه‌قسه‌هه‌ڵبه‌ستنو،وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کتری..وه‌من به‌وپه‌ڕی ڕاشکاوییه‌وه‌دان به‌وه‌ئه‌نێم که‌یه‌کێک بووم له‌وکه‌سانه‌ی له‌سه‌رشه‌ڕی ناوخۆشتیان نوسیه‌وه‌بۆچونی خۆم بێترسو بێ هیچ جۆره‌ پێچوپه‌نایه‌ک ده‌رخستوه‌ ،ئه‌م بابه‌ته‌زیاترده‌رخستنی هه‌ندێک لایه‌نی شاراوه‌وباسنه‌کراوی ئه‌وقۆناغه‌یه ‌که‌گۆڤاری(لڤین)خستویه‌ته‌به‌رده‌م مه‌حکه‌مه‌وبه‌رپرسیاریه‌تی ویژدانی مێژوونوسین،،به‌ڵێ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌مێژووچۆنه‌وابنوسرێته‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌نابێت ،ناشێت گه‌شه‌کردن به‌خۆمانه‌وه‌ببینین گه‌رمێژوووه‌کوئه‌وه‌ی که‌هه‌یه‌نه‌ینوسینه‌وه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام،که‌به‌شێکی نه‌هامه‌تیوناهه‌موارییه‌کانی مییه‌لتێک ئه‌شێت به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕابردووه‌که‌ی بێت...هاوکات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که‌هه‌قوابوو(لڤین)له‌پاڵ ئه‌وکاره‌سه‌خته‌،که‌خۆی له‌وگه‌ڕان به‌دوای قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆده‌بینێت ،سه‌ره‌تابکه‌وتایه‌ناوخنی شه‌ڕی ناوخۆبه‌دوای ئه‌وهۆکاره‌لۆژیکیانه‌دابگه‌ڕایه‌که‌بونه‌هۆی،یاخودیارمه‌تیده‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌وێشه‌وه‌lله‌ڕیگه‌ی گه‌شتێکی دورودرێژته‌واوی قۆناغو هه‌گبه‌کانی بخستایه‌ته‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نوفره‌فه‌سڵ..به‌دوای ئاکاموکاردانه‌وه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆبگه‌ڕایه‌،توێژینه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کوردیو،هه‌ڵوێستی سروشتی بێ ئاراسته‌کراوله‌وشه‌ره‌دا ده‌رخستایه‌...ڕاپرسییه‌کی ڕابگه‌یاندایه‌،تیاداپرسیاری بکردایه‌داخۆشه‌ڕی ناوخۆهه‌ڵه‌بوویاخود،پێویستییه‌کی نیشتیمانی بوویاخونه‌زوه‌یه‌کی سیاسیو به‌هه‌ڵه‌دا چونێکی کاڵفامی(سیاسه‌ت بازی کوردی) بوو...وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نه‌کراوه‌.لێره‌دابه‌پێویستی ده‌زانم هه‌ندێک شیکاریوبه‌چاوڕونی بخه‌مه‌به‌رده‌م خوێنه‌ری کوردی که‌ڕه‌نگه‌به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ،له‌ئاینده‌وله‌کاتی باسکردنێکی تربۆئه‌ومه‌له‌فه‌ ،سودبه‌پرۆسه‌ومه‌له‌فه‌که‌بگه‌ێنێت...

گه‌ڕانه‌وه‌بۆخود

ئه‌گه‌رئه‌مڕۆکه‌(لڤین) یاخودهه‌ررۆژنامه‌یه‌کی دی یان هه‌رلایه‌نێکی ترپێم بڵێتوپرسیارم لێبکات ?داخۆپه‌شیمانم له‌ونوسینوگوتارانه‌که ‌له‌و قۆناغه‌دا نووسیومه‌؟یاخودنا؟!وه‌بۆچی .؟

ئه‌وازۆربه‌ڕاشکاوانه‌ده‌ڵێم هه‌رگیزنه‌خێر،من په‌شیمان نیم له‌هیچی ئه‌ووتارانه‌ی که‌له‌وماوه‌یه‌بڵاوم کردۆته‌وه‌،بگره‌هه‌موویان بۆئه‌وقۆناغه‌ بۆئه‌و هه‌گبه‌یه‌،وتاری پێویست بوون ئه‌توانم ناویان بنێم ئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌بوایه‌بوترێت ،یاخودئه‌وه‌ی که‌پێویسته‌بنوسرێت..بۆیه‌کاله‌وسۆزگه‌ی ‌که‌،گه‌رئه‌ونوسینانه‌هه‌ڵه‌بن،ئه‌واهه‌وڵئه‌ده‌م سودله‌هه‌ڵه‌کانی ڕابردووم ببنم تانوسینوبه‌رهه‌مه‌کانی داهاتوومی پێ پێشبخه‌م،گه‌رراستیشن ،ئه‌وا ده‌بنه ‌بنه‌ماو شوراوسونبولی شانازی پێکردنی کاری ڕۆژنامه‌نوسیم ،هه‌تائه‌وڕۆژه‌ی،که‌ئه‌وڕایه‌پوچه‌ڵده‌بێته‌وه‌ که‌ئه‌ونوسینوگوتارانه ‌هه‌ڵه‌بوون .هه‌تائه‌وڕۆژه‌ی که‌‌مێژووده‌یسه‌لمێنێت ،پێویسته‌نه‌فره‌تیان لێبکرێت،ئه‌وه‌منیش به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌وه‌مافی خۆمه‌به‌راستیان بزانم..ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه‌تاساتی نوسینی ئه‌م وتاره‌هیچ دودڵیوڕاڕاییه‌‌کم نییه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌ونوسینانه‌بۆئه‌وزه‌مه‌نه‌،بۆئه‌وهه‌گبه‌یه‌،بۆئه‌وشه‌ڕه‌به‌دناوه ‌،له‌جێگه‌ی خۆیدابوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ترجێگه‌ی ئه‌وهه‌ڵوێستوگوتارانه‌،نه‌گیراوه‌،که‌وامان لێبکات ده‌ست له‌به‌شێکی مێژووی? هه‌ڵوێسته‌ کانمان هه‌ڵگرێن..هیچی وانه‌گۆڕاوه‌پێمان بسه‌لمێنێت ،که‌ئێمه ‌هه‌ڵه‌بووین ،وه‌ئێستاده‌بێت شه‌رم له‌ووتارانه‌بکه‌ین که‌له‌قۆناغو هه‌گبه‌یه‌کی دیاریکراودانوسیومانه‌...داهاتوش ئه‌م گوته‌یه‌مان بۆده‌سه‌لمێنێ..مانشێتی(گه‌رهه‌موومان وه‌کویه‌ک بیربکه‌ینه‌وه‌که‌واته ‌بیرناکه‌ینه‌وه‌)ی گۆڤاری لڤین ده‌که‌م به‌ده‌روازه‌وپاکانه‌یه‌ک بۆئه‌م نوسینه‌موده‌ڵێم چۆن مافی ئێوه‌یه‌وه‌کومن بیرنه‌که‌نه‌وه‌منیش مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌که‌وه‌ک ئێوه‌بیرنه‌که‌مه‌وه‌...له‌ڕاستیشدائه‌م دروشمه‌سه‌ره‌تایه‌ک بووبۆئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌بنوسم.ئه‌وه‌ش به‌هه‌موولایه‌ک ڕابگه‌ێنم که‌ئه‌م وتاره‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ئه‌ندامییه‌تی منه‌وه‌نییه‌له‌ناویه‌کێتوقسه‌کانم له‌سه‌ریه‌کێتی مه‌که‌ن به‌ماڵ بگره‌ڕووبه‌ڕووی خۆمی بکه‌نه‌وه‌وئه‌وه‌ش بزانن که‌هه‌تابوارهه‌بێت هه‌وڵم داوه‌ڕاستگۆبم وبابه‌تیانه ‌باسه‌که‌ بخه‌مه‌به‌رده‌متانو نیازپاکیشم قبوڵ بفه‌رموون.

قه‌ڵه‌مه‌ڕه‌شه‌کان کێن؟

جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆبپرسین کێن ئه‌وقه‌ڵه‌مه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ده‌ستێکی باڵاین هه‌بووه‌له‌گۆڕینوئاراسته‌کردنی ڕێچکه‌ی شه‌ر...هه‌موومان ئه‌زانین ،ئه‌وقه‌ڵه‌مانه ‌،ئه‌وکاتوئێشتاش،لێره‌وله‌وێ ڕۆژانه‌ناویان چه‌ندباره‌ده‌بێته‌وه ‌له‌ته‌واوی میدیای نوسراووڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی،بگره‌هێندێکیان ،له‌پێشه‌وایه‌تیوڕابه‌ڕایه‌تی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنوپه‌خشی زه‌به‌لاحن،وهێندێکیشیان ،تاساتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌،له‌ناوئۆرگانه‌باڵاکانی به‌رێوه‌بردنداکارده‌که‌ن ،ده‌نوسن، ?ڕاده‌رده‌بڕن،بۆچونیان هه‌ڵده‌خه‌ن،سیاسه‌ت ئه‌که‌ن،،له‌ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتدان...له‌هه‌مووشی گرنگتر خوێنه‌ریان هه‌یه‌ خه‌ڵکێک هه‌یه‌گوێان بۆ هه‌ڵده‌خات..ده‌سته‌خۆشه‌یان لێده‌کات ،ئافه‌رینیان پێده‌ڵێت .ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێن ئه‌وخه‌ڵکه‌یه‌کودووان نیین ،ئه‌وخه‌ڵکه ‌هه‌موویه‌تی،ئه‌مه‌ش ئه‌مانگه‌ێنێته‌لای دووڕیانێک که‌گه‌ربێتوڕۆشنفیکرو نوسه‌روئه‌دیبوهونه‌رمه‌ندو،،(نوخبه‌)هتدبه‌نمونه‌ (پێشکه‌وتو خوازوڕوناکبیره‌که‌) وه‌ربگرین وه‌ک چۆن(لڤین)هه‌وڵی داوه‌ئه‌وه‌بسه‌لمێنێت که‌له‌سه‌دانه‌وه‌دی ڕۆشنفیکران،له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون،،ئه‌وامن ده‌ڵێم له‌سه‌داسه‌دوبه‌موتڵه‌قی هه‌موو کوردله‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆدابووه‌،چاویش له‌هیچ که‌سێکی ئه‌م کوردستانه‌ناپۆشم،هیچ که‌سولایه‌نێک له‌وشه‌ره‌بێ ئاگاوبێده‌ست نه‌بووه‌،بۆیه‌ناتوانم به‌دوری بخه‌م ،پاخود که‌نارگیرله‌شه‌ڕی ناوخۆڕایگرم..گه‌رئێمه‌خۆمان خزاندبێته‌ناو شه‌ره‌که‌و بوینه‌ته‌لایه‌نگری لایه‌ک له‌شه‌ڕکه‌ران،ئه‌وابێده‌نگ بوه‌کانیش،ئه‌وانه‌ی که‌هیچ هه‌ڵوێستێکیان،نه‌بووله‌مه‌رشه‌ره‌که ‌له‌ئێمه‌باشتربه‌رهه‌موو خه‌رمانه‌ی ئه‌وشه‌ڕه‌یان چنیوه‌ته‌وه‌...(ئیدمۆن بوڕک) ئه‌ڵێت(بێده‌نگی خێرخوازه‌کان به‌سه‌بۆسه‌رکه‌وتنی شه‌یتانه‌کان)...له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ مامۆستایانی زانکۆ،هونه‌رمه‌ندان،خوێندکاران،ژنان،دایکی شه‌هیدان،که‌سوکاری ئه‌نفالکراو،جه‌نگاوه‌ره‌کان ،مونافیقه‌کان،مه‌لاکان، قه‌شه‌و کڵێساکان،..کرێکاروڕه‌نجبه‌ره‌کان،به‌قاڵه‌کان،،موچه‌خۆره‌کان،بێلایه‌نه‌کان،خێرخواکان بن ئه‌وازارۆکی سه‌ربێشکه‌کانیش،به‌شدارن ?له‌شه‌ڕی ناوخۆ ئێمه‌ش شه‌یتانه‌کانین گه‌رکه‌مێک له‌سه‌رئاستی،بچوککراوی،رۆڵی ساکاری تاکی کوردی ده‌ربچینوبازنه‌ی تاوانبارییه‌تی فراوانتربکه‌ین ئه‌واده‌بینین پارته‌سیاییه‌کان،ڕیکخراوه‌پیشه‌یوجه‌ماوه‌رییه‌کان،به‌هه‌مانشێوه‌ی تاکی کوردی بوون به‌دووبه‌ره‌وه‌به‌رره‌یه‌کیان له‌به‌رهه‌رهۆیه‌ک بێت که‌خۆیان باشترئه‌توانن داکۆکی له‌سه‌ربکه‌ن بونه‌لایه‌ن یان ‌پاشکۆی یه‌کێک له‌دوولایه‌نه‌به‌شه‌رداچوکه‌،وه‌به‌ره‌که‌ی تریشی بۆفراونکردنی بنکه‌جه‌ماورییه‌کی وپێداکوتان له‌ناوگۆڕه‌پانی،تازه‌هه‌ڵکه‌وتوی ئازادی ڕاده‌ڕبڕینو ململانێ سیاسیه‌کان خۆی بێده‌نگ کردو،واقیعی تاڵی شه‌ڕوکوشتاری قبوڵکردوله‌ژێره‌وه‌ش‌له‌سه‌رحیسابی برسیه‌تو،بێده‌رامه‌تیوکاڵفامیو،کورتبینی،تاکی کورد،هه‌راسانی شه‌ڕکه‌ره‌کان? ئاکامو به‌رهه‌مه‌کانی،مه‌کینای جه‌نگیان چنیه‌وه‌(لڤین)له‌بڵاوکردنی ئه‌وناوانه‌په‌یامێک ڕاده‌گه‌ێنێت تیدابه‌ڕاشکاوی داواده‌کات که‌گه‌ربێتوجارێکی ترئه‌گه‌رێکی وه‌هاخوانه‌خواسته‌هاته‌پێشه‌وه‌که‌س جورئه‌ت نه‌کات فوبه‌ئاگره‌که ‌وه‌بنێت که‌س چه‌کی بۆهه‌ڵنه‌گرێت ،بێ ئه‌وه‌ی هیچ باسێکی ئه‌وانه‌ش بکات که‌بێده‌نگ بوون له‌وشه‌ڕه‌وهیچ هه‌ڵوێسته‌یک نه‌بۆخۆیان نه‌بۆمێژووی میله‌ته‌که‌یان جێبهێڵن،له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ئه‌توانم بڵێم که‌پارته‌کوردستانییه‌کان،هێندێک له‌بیری چه‌په‌کان،ئیسلامییه‌کان،ناسیۆنالیسته‌کان ،له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان منه‌تباروقه‌رزاری شه‌رکه‌رانی شه‌ری ناوخۆن،چونکه‌توانیان،سوودله‌بۆشایی گه‌وره‌ودرزی ئه‌ندامییه‌تی وگیانی حیزبایه‌تی به‌بیروبڕوایان پڕبکه‌نه‌وه‌ ،له‌هه‌مانکاتیشداهۆیه‌کی گرنگ بوون بۆ شه‌رنه‌کردنوڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی(نه‌شه‌ڕ،نه‌ئاشتی)...که‌له‌پاش ساڵی1997به‌دواوه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌هاته‌دی...هه‌موومان ئه‌زانین که‌مه‌سه‌له‌ی ته‌شه‌ نه‌کردنی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستانداتاچه‌ندبابه‌تێکی بڤه‌یه ‌وده‌سه‌ڵاتی کوردی تاچه‌ندحیسابی بۆده‌کاتولێی ده‌ترسێت..(2)یه‌کێتیوپارتی تاساڵی 1998 گۆێان نه‌ده‌دایه‌ئه‌وڕاپۆرتانه‌ی که‌له‌خواره‌وه ‌به‌ده‌ست سه‌رکردایه‌تی ده‌گه‌یشت له‌سه‌رگه‌شه‌کردنی ئیسلامییه سیاسیه‌‌کان..تاکاتی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ،هه‌ندێک له‌خه‌مخۆڕانی ئه‌مریکابۆیه‌کێتیوپارتی له‌زه‌نگوخه‌ته‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی ئیسلامیه‌تی له‌کوردستاندا،ئاگادارکرده‌وه...وه‌ئه‌مه‌ئه‌توانین به‌هۆیه‌کی به‌هێزدابنێن بۆدروستبونی حاڵه‌تی نه‌شه‌ر نه‌ئاشتی لێره‌دابۆمێژووئه‌وه‌دوپاتده‌که‌مه‌وه‌که‌هیچ کام له‌ونوسه‌رانه‌ ڕۆژێک له‌ڕۆژان باوه‌ڕناکه‌م داواین لێکرابێتو‌،ته‌وجیه نه‌کراون که‌ببنه‌قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوخۆبه‌ڵکوبه‌که‌ماڵی تێفکرینوبه‌وپه‌ڕی بڕوابه‌خۆبوون هه‌ڵوێستیان له‌سه‌رلایه‌نێکی،به‌شێکی شه‌ڕه‌که‌هه‌بوه‌،ئه‌مه‌ش ئه‌مانخاته‌به‌رده‌م ئه‌وتێفکرینه‌بۆپرسیارکردن له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌بۆمان ده‌رکه‌وت که‌که‌س هانی نه‌داون بێنه‌ناو ئه‌وبازنه‌یه‌وه‌،ئه‌ی چی بووهانی دان، به‌وشێوه‌یه‌بنوسن؟!ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت که‌نوسینوبڵاوکردنه‌وی وتارله‌ودوانزه ‌ساڵه‌ی شه‌ری ناوخۆ‌شانسی ئه‌ووتارانه‌زیاتربوو که‌هه‌لوێستیک له‌مه‌ڕشه‌ڕی ناوخۆده‌رده‌بڕن تابابه‌تێکی ترکه‌دوربێت له‌قسه‌وباسی به‌ره‌کانی جه‌نگ وهه‌ڵوێست ده‌ڕبڕین له‌سه‌رلایه‌نێكی ،وه‌ئه‌مه‌سونه‌تی کاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌،بۆهه‌رڕوداوێک،نوسه‌روڕۆژنامه‌وانی خۆی تیاهه‌ڵده‌که‌وێت ،ئه‌ونوسه‌رانه‌ش هه‌ڵکه‌وتوی قۆناغو ڕوداوێکن که‌پێی ئه‌وترێت شه‌ڕی ناوخۆیاخودشه‌ڕی براکوژی....

هه‌گبه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ

شه‌ڕی ناوخۆله‌سه‌رئه‌رزی واقیعوله‌مه‌یدانه‌کانی جه‌نگوپه‌لاماروبه‌یه‌کداچونوجه‌وله‌ی هێرشوبه‌رگریکردندا،به‌سه‌دان نشوستونشێوی بۆشه‌ڕکه‌ره‌کان جێ‌هێشتوه‌،وه‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جگه‌له‌یه‌ک حاڵه‌ت نه‌بێت هیچی ئه‌وپه‌لاماروبه‌گژداچونانه‌ناکرێت به‌مونعه‌تیفو وه‌رچه‌رخانێک دابنرێت بۆگواستنه‌وه‌بۆقۆناغێکی تریان په‌ڕینه‌وه‌بۆ هه‌گبه‌یه‌کی تر.لێره‌داله‌ئه‌نجامی به‌دواداچونووگه‌ڕان به‌نێوپتر له‌دوانزه‌‌ساڵی شه‌ری ناوخۆگه‌یشتمه‌ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌بۆپۆلێنکردنی قۆناغه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ..لێره‌دائه‌مه‌وێت سه‌رنجی ئێوه‌بۆئه‌وه‌ڕاکێشم که‌ڕایه‌ک پێی وایه‌شه‌ری ناوخۆی(خۆکوژی)پاش ڕاپه‌ڕینوئازادکردنی کوردستان به‌ده‌ساڵ مه‌زه‌نه‌کردوه‌،پێی وایه‌که‌شه‌ڕی ناوخۆله‌ساڵی1996وه‌ده‌ست پێده‌کات ،که‌له‌ڕاستیشدا،ئه‌وتێزه‌ ‌به‌هه‌ڵه‌داچونێکی گه‌وره‌یه‌ ‌گه‌ردووساڵی پێش 1996به‌ساڵی شه‌ڕی ناوخۆله‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ین..غه‌درێکی گه‌وره‌یه ‌له‌قوربانیانوهه‌ڵوێست ده‌ربرانی ئه‌ودوو ساڵه‌له‌شه‌ر،گه‌رناویان نه‌هێنینوباسیان لێوه‌نه‌که‌ین. هاوکات،ئه‌وڕایه‌م پێ ره‌وایه‌وه‌ ده‌شێت ساڵی 1996 ساڵێکی تایبه‌تی بێت ‌له‌پۆلێنکردنی هه‌گبه‌وقۆناغه‌کانیدا،به‌روارێکی مێژووی بێت بۆپه‌رێنه‌وه‌به‌ئاراسته‌ی گوتارودیالۆگه‌کانمان ،له‌م پێناوه‌شدا،ئه‌م پۆلێنکردنه‌ هاوپێچ به‌سه‌رنجوشیکردنه‌وه‌مان بۆهه‌گبه‌وقۆناغه‌کان ده‌خه‌ینه‌ڕوو...

هه‌گبه‌ی یه‌که‌م،_ کۆتای ساڵی 1994،تابه‌رله‌سیویه‌کی ئابی 1996،ه‌

هه‌گبه‌ی دووه‌م له‌دوای سیویه‌کی ئابی1996ـتا1998ومۆرکردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی واشنتۆن

هه‌گبه‌ی سێهه‌م له‌دوای مۆرکردنی 1998تا2003 وواده‌ی ڕوخاندنی سه‌دام حسێن

هه‌گبه‌ی چواره‌م 2003،تا2006 وته‌شکیلکردنی حکومه‌تی یه‌کگرتوو.(هه‌گبه‌ی ناچاری)

هه‌ریه‌ک له‌م چوارهه‌گبه‌یه‌ته‌داعیاتوخه‌سڵه‌توخاسیه‌تی خۆی هه‌یه‌،قۆناغی یه‌که‌م ترسناکترینوخه‌ته‌رترین قۆناغه‌،به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که‌له‌وێوه‌ هه‌مووشته‌کان، ده‌ستپێده‌کاتونه‌هامه‌تیوده‌رده‌سه‌رییه‌کانی تاکی کوردله‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات،ئه‌مه‌له‌کاتێکدائه‌گه‌رتاکی کوردخۆی ئاسوده‌نه‌بوبێت به‌ونه‌هامه‌تیانه،وه‌گه‌ربه‌خته‌وه‌ری له‌شه‌ردانه‌دیبێت...‌،من بۆخۆم له‌به‌شێکی ئه‌‌وقۆناغه‌دانه‌فره‌تم له‌شه‌ڕکردوه‌له‌وپێناوه‌شداوتارێكم بڵاوکردۆته‌وه ‌به‌ناوی(3)(شه‌ڕیان ئاشتی) هه‌میشه‌ش له‌هه‌ردانیشتنوگڤتوگۆیه‌کمداڕام وابوه‌که‌ئه‌وشه‌ڕه‌ شه‌ڕێکی بێمانیه‌...به‌ڵام دانیش به‌وه‌ده‌نێم که‌نه‌ده‌کرائه‌و شه‌ڕه‌،له‌وقۆناغوله‌وئاسته‌داڕێگه‌به‌ته‌شه‌نه‌کردنی بگیرێتوڕاگیرێت،ویستێک هه‌بووله‌ویستی سروشتی مرۆڤه‌کانوئاره‌زویان بۆ به‌ربوون به‌گیانیوجه‌سته‌وڕۆحوفیکری یه‌کتری به‌هێزترله‌وگوتارودیالۆگه‌ئاشتی خوازانه‌...که‌ئه‌وکات سه‌دایه‌کی یه‌کجاربچوکی هه‌بوو ڕێگه‌کانی به‌رده‌م ئاشتی وئاشتبونه‌وه‌ڕۆژله‌دوای ڕۆژله‌دوای تۆمارکردنی سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌به‌ره‌کانی جه‌نگوگرتنی ئه‌م شارۆچکه‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌م ته‌پۆله‌یه‌گڕوتینێکی تری ئه‌دابه‌شه‌ڕکه‌ران..هیچ لایه‌ک ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نه‌بووخۆی له‌شه‌ڕه‌که‌دابه‌دۆڕاوی ببینێته‌وه‌،...ئه‌م ویسته‌بۆهه‌ست نه‌کردن به‌دۆڕاوی وایکردکه‌هه‌رچی هێزوتوانای مادیو مه‌عنه‌وه‌ی هه‌یه‌له‌پێناومانه‌وه‌بهێنرێنه‌کایه‌وه‌...هه‌رئه‌مه‌شه‌که‌ئه‌توانین به‌هۆکارێکی ئاراسته‌کراودابنێن بۆهاتنه‌کاییه‌ی هه‌گبه‌یه‌کی تری شه‌رکه‌به‌هه‌گبه‌ی (کاره‌ساتی سیویه‌کی ئاب ناسراوه‌)ڕاستریش له‌میدیاکانی جیهاندابه‌ (ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌یتان)ناوده‌برێت.

 له‌ساڵی 1996 وبه‌تایبه‌ت له‌دوای 31 ئاب ئیدی ئه‌وه‌باسێکی تره‌ومن ناتوانم .نه‌ڵێم قۆناغی په‌ڕینه‌وه‌نییه‌،ناتوانم چاوپۆشی لێبکه‌موناوی نه‌نێم خیانه‌ت،به‌هه‌مووپێوه‌رێکی،ڕه‌وشتی سیاسی،وململانێ له‌پێناومانه‌وه‌وده‌سه‌ڵاتگرتندا،..هتدئه‌وه‌ی که‌پارتی،دیموکراتی کوردستان ?له‌و سه‌رده‌مه‌داکردی ..(هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی ستراتیژییه‌،هه‌تامانی ناوی پارتی پێوه‌ی لکاوه‌وناتوانێت خۆی لێگێلکات)له‌وبه‌ره‌به‌یانه‌ڕه‌شه‌دا به‌ده‌یان هه‌زارتۆپوتانکوزریپۆ شیوسه‌ربازی ئێراقی هێنایه هه‌ولێرو‌کوردستان جگه‌له‌خیانه‌ت هیچ ناونیشانێکی تری بۆنابینمه‌وه‌،به‌رله‌هه‌مووشتێکیش 31 ئاب خیانه‌تێک بووله‌پارتیوخه‌باتی ناوی دره‌وشاوه‌ی پارتی من کارم بوه‌نییه‌که‌ئه‌مڕۆ له‌یادی شه‌ست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیوهاوکات ‌له‌گه‌ڵ له‌دایکبونی کاک مه‌سعودبارزانی ئه‌مڕۆکه‌(4)له‌16ی ئابی 2006‌مامجه‌لال چۆن،له‌گوتاری یادی دامه‌زراندنی پارتیوله‌دایکبونی کاک مه‌سعود،ئه‌ویاده‌پڕشنگداره‌ وه‌سف ده‌کات،..له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زانم که‌ئه‌مڕۆکه‌خۆیان وه‌ته‌نی‌وه‌زعه‌که‌واپێویست ئه‌کات که‌ئه‌م دووحیزبه‌ته‌بابن ،هاوڕاو هاوبڕیاربن له‌هه‌مانکاتدا ئاگادارم،بارودۆخه‌که‌وائه‌خوازێت له‌16و17 ئابی 1996وله‌گه‌ڵ هه‌مان ڕێکه‌وتوبه‌روارویادی په‌نجاساڵه‌ ویۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی پارتی یه‌کێتی چۆن گه‌وره‌ترین هێرشوپه‌لاماری سه‌ربازی مۆڵگه‌کانی پارتیدا،ته‌نانه‌ت به‌پێی وته‌بێژه‌ عه‌سکه‌ریه‌کانی ئه‌وکاتی ناویه‌کێتی ،گرتنه‌وه‌ی شه‌قڵاوه‌وسه‌ری ره‌شوسه‌فینوشاخی هه‌مڵتۆن هه‌مووی ده ‌کیلۆمه‌ترێک زیاتری پێویست نه‌بوه‌....ئه‌وڕۆژه‌ی که‌هێرش کرایه‌سه‌رهه‌ولێر،به‌حوکمی کاره‌که‌م من له‌هه‌ولێربووم ،به‌هه‌زارفه‌لاکه‌ت گه‌یشتمه‌وه ‌سلیمانی..بۆیه‌ئه‌کرێت من شاهێدحاڵێکی باش بم له‌سه‌رئه‌ومێژووه‌.له‌ومێژوه‌به‌دواوه‌ئیدی ده‌بوایه‌،مرۆڤ خۆی یه‌کلای بکاته‌وه‌،ئایاله‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌ره‌یه‌بێت که‌هێزه‌کانی سه‌دام به‌کارده‌هێنێت ،له‌دژووله‌پیناوده‌رکردنی لایه‌نی دووهه‌می به‌شه‌ڕهاتوو ،یاخودبێده‌نگ بێتوله‌ماڵی خۆی دانیشێتوچاوه‌ڕێی لێبوردنی گشتی بێتو به‌ڵگه‌نامه‌ی عه‌ده‌م ته‌عه‌روزبخاته‌گیرفانیوده‌ست له‌هه‌موو پیرۆزییه‌ک هه‌ڵبگرێت،که‌باوه‌ڕی پێی هه‌یه‌،وه‌یاخودوه‌کو زۆری ئه‌وخه‌ڵکه‌ی تردووربه‌دووردانیشێتوخۆی نه‌کات به‌ساحێبی (قه‌زییه‌ک)(5).. بڕیاڕێکی سه‌خت بوو به‌ڵام ده‌بوایه‌،بۆئه‌وزه‌مه‌نه‌،ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ یه‌بکرێت. ئه‌مڕۆکه‌ش که‌دێنه‌سه‌رباسی فایلی قه‌ڵه‌مه‌ڕه‌شه‌کان ،ده‌بێت بزانن که‌زۆرێکی ئه‌وقه‌ڵه‌مانه ‌له‌پاش 31 ی ئاب هاتونه‌ته‌مه‌یدانه‌وه‌ ،کاردانه‌وی خراپی ئاکام لێکه‌وتوه‌که‌ی سیویه‌کی ئاببوویژدانی ئه‌وقه‌ڵه‌مانه‌ی هێنایه‌هه‌ژانولێدوان بۆپارتیش ده‌بوایووه‌ڵامی بۆ هه‌موو ئه‌وتۆمه‌تانه‌هه‌بێت که‌ده‌خرایه‌پاڵێ بۆیه‌هه‌ردوولاله‌پاش سیویه‌کی ئاب گه‌رمترله‌جاران،به‌خوڕتڕ(قه‌ڵه‌مه‌کان که‌وتنه‌گیان یه‌کتری)...ئه‌شێت ئه‌مڕۆکه ‌کوردستان له‌دۆخێکدا تێده‌په‌ڕێت،باسکردنی سیویه‌کی ئاب،له‌بابه‌ته‌مه‌حره‌مه‌کان بێت‌ ،بۆیه‌کا لێره‌وه‌ده‌ڵێم هه‌رکاتێک به‌ڕاشکاوی باسی سیویه‌کی ئاب کرا،ئه‌وکات،ئه‌توانین به‌ڕاشکاویش په‌نجه‌ی تاوان بۆقه‌ڵه‌مه‌کان درێژبکه‌ینوبیانخه‌ینه‌به‌رده‌م دادگای گه‌لونیشتیمان،ببورن ڕه‌نگه‌ئه‌م په‌نده‌له‌ڕووی ئه‌ده‌بی نوسینداهێنده‌شیاونه‌بێت،به‌دوای لێبوردنێکی زۆره‌وه‌ده‌ڵێم ئه‌مه‌ئه‌وه‌یه‌که‌کوردوه‌ته‌نی (به‌که‌رناوێڕێت ده‌چێته‌سه‌رکورتانی)سیویه‌کی ئاب به‌هه‌مووخراپه‌کارییه‌کانی وه‌رچه‌رخانێکی نمونه‌یی بووبۆلایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتوه‌کان... بۆیه‌کێتیوبۆپارتیش ،ئه‌وه‌ی که‌هه‌تائێستاشاراوه‌یه‌ له‌پێش 31ی ئاب یه‌کێتی ئومێدوباوه‌ڕێکی بێئه‌ندازه‌ی به‌وه‌هه‌بووکه‌خه‌ڵکی هه‌ولێرپشتگیری بکات ،،وله‌میحنه‌تونشوسته‌کانداهاوده‌نگ بێت،زیاترله‌وی که‌هه‌بووچاوه‌ڕوانی ناره‌زایی ده‌ڕبڕینی خه‌ڵکه‌که‌ی بوومه‌به‌ست له‌خه‌ڵکه‌که‌ی (جه‌ماوه‌ریه‌تی یه‌کێت )خۆیه‌تی.. به‌داخه‌وه‌ڕاپۆرته‌کانی به‌رله‌سیویه‌کی ئاب که‌ده‌گه‌یشته‌ده‌ست سه‌رکردایه‌تی(یه‌کێتی)،زۆری باسی له‌پشتگیریوخۆڕاگری خه‌ڵکی هه‌ولێری ده‌کرد ،که‌له‌ڕاستیدازۆرێکی ئه‌وڕاپۆرت وزانیاریانه‌ دووربوون له‌ڕاستیوتائه‌ندازه‌یه‌کیش ?زیاده‌ڕه‌وی تیاده‌کرابه‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شمان له‌هه‌ڵوێست نه‌نواندنی خه‌ڵکی هه‌ولێروخۆکشانه‌وه‌ی له‌جه‌وله‌کانی پاش سیویه‌کی ئابوله‌وشه‌ڕه‌، بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌و دروستبوونی حاڵه‌تی نابرواییه‌کی زۆرخراپی یه‌کێتی به‌جه‌ماوه‌ریه‌تی هه‌ولێر لێکه‌وته‌وه (6)‌،ئه‌م بێبڕوایوکه‌می متمانه‌ته‌نهالای یه‌کێتی نه‌بوه ‌بگره‌هه‌مان ڕاله‌ناو ناوه‌نده‌کانی،ڕێکخستنوبنکه‌جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی پارتیش دواترله‌بۆنه‌یه‌کی تروله‌فۆرمێکی تردابۆده‌رده‌که‌وێت..بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕوانه‌ئه‌نجامی ده‌نگدانی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێربۆهه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می گشتی ئێراق که‌تیایداڕێژه‌یه‌کی زۆرله‌ده‌نگه‌کان جگه‌له‌یه‌کگرتوی ئیسلامی بۆیه‌کێتی ڕۆێشتبوو.بمانه‌وێت یاخودناخۆشیمان بێت یاخودتاڵی له‌وسه‌رده‌مه‌دا وله‌پاش چل شه‌وله‌ده‌سه‌ڵاتگرتنی پارتی بۆسلێمانی،سلێمانی به‌هاوکاریییه‌کی لۆجیستی ئێرانی،ئاشکرابۆیه‌کێتی که‌وته‌وه‌ده‌ستی یه‌کێتی ،شه‌وی گرتنه‌وه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌کێتی ،کاک مه‌سعودله‌سلێمانی بووبه‌ڕێگه‌ی? که‌رکوک گه‌ڕایه‌وه‌هه‌ولێر،له‌وێوه‌پارتی هه‌ستی کردکه ‌جه‌ماوه‌ریه‌تی خۆی له‌سلێمانی له‌ده‌ست داوه‌ وفریانه‌که‌وت،خۆی تیاڕێکبخاته‌وه‌،وخۆی به‌خه‌ڵکه‌که‌بناسێته‌وه‌،ئه‌وبێجه‌ماوه‌رییه ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌مترله‌ڕووی چه‌ندییه‌وه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر بۆیه‌کێتی به‌دوای پارتی که‌وتو له‌عه‌نکاوه‌وده‌وربه‌ری هه‌ولێروه‌ک ئاواره‌ی شه‌ڕی ناوخۆژیانیان ده‌گوزه‌راند....له‌دوای سیویه‌کی ئاب وله‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی ساڵی 1997 هه‌گبه‌ی نه‌شه‌رنه‌ئاشتی هاته‌کایه‌وهه‌رئه‌م حاڵه‌ته‌ش بووبوه‌هۆی خوڵقاندنی بارێکی ئاڵۆزتروپه‌رته‌وازه‌ترکه‌ئه‌ویش حاڵه‌تی هه‌بوونی دووحوکمه‌تودووپه‌رله‌مانودووسه‌رۆکی هه‌رێمو دووئیداره‌ ودووسه‌رله‌شکر....حاڵه‌تی نه‌شه‌ڕنه‌ئاشتی به‌شێکی به‌ده‌رله‌ویستوئیراده‌ی پارتیویه‌کێتییه‌به‌م به‌ڵگانه،مه‌به‌ست لایه‌نه‌به‌شه‌ڕهاتوه‌کان به‌ده‌ستیان بوایه‌به‌رده‌وامی بده‌ن به‌شه‌ربه‌ڵام هۆکارهه‌بوو ڕێگربووله‌به‌رده‌میان بۆدرێژه‌پیدانی به‌گژداچونه‌سه‌ربازییه‌کان،ئه‌رزی واقعیش به‌یه‌گداچونه‌ئیعلامیوئاراسته‌کردنی ڕای گشتی،به‌هه‌مان نه‌زمی دوای سیویه‌کی ئاب کاری بۆده‌کرا...

1 ـ‌پارتی که‌زیاتربیانوی به‌ئاشتبونه‌وه‌ده‌گرت له‌وسۆزگه‌یه‌بووکه‌ده‌یزانی کادیری کارامه‌وچالاکی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ماوه‌،سه‌رپه‌رشتی بۆشاییه‌کانی ڕێکخستنی لقی یه‌کی سلێمانی بۆبکات،..ده‌یوست ڕێگاچاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه‌تیایداله‌قه‌یرانی له‌ده‌ستدانی کادیری سلێمانی لێی ده‌رچێت، له‌لایه‌کی تریشه‌وپایته‌ختی به‌ده‌سته‌وه‌بوو،کارتێکی به‌هێزبووبۆمێزی گڤتوگۆکانی ئاشتیو.زیاترپێ داگرتن،له‌سه‌ربه‌رده‌وامی دان به‌حاڵه‌تی نه‌شه‌ڕ نه‌ئاشتی ،به‌ئومێدی خۆدروستکردنه‌وه‌له‌سلیمانیوخۆچه‌سپاندن له‌هه‌ولێروگه‌شه‌دان به‌بادینان

2 ـ وه‌نه‌بێت ئه‌مه‌ته‌نهاحاڵی پارتی بێت،یه‌کێتیش له‌سلیمانی له‌دوای کاره‌ساتی سیو‌یه‌کی ئابووفراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی کاک کۆسره‌ت له‌سلێمانی.وبچوکبونه‌وه‌ی ئیداره‌که‌له‌هه‌ولێروسلێمانیوگه‌رمیان ته‌نهابۆسلێمانی وگه‌رماینوده‌ست هه‌ڵگرتنی پێشمه‌رگه‌کانی سلێمانی له‌چه‌کو شه‌رکردن تائه‌ندازه‌یه‌ک یه‌کێتی ناچارکردکه‌به‌شێوه‌یه‌کی ئارامترمامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ شه‌ردابکاتوله‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1997 به‌دواوه‌،یه‌کێتی هه‌ستی کردکه‌شه‌ڕهه‌راسانی کردوه‌وه‌شه‌ڕکه‌ری له‌سنوری ناوشاری سلێمانی نه‌ماوه‌،،،خه‌ڵکی سلێمانیولیوای سلێمانی یه‌کێتی له‌و ساڵه‌دا نه‌گه‌‌یشته ‌250 جه‌نگاوه‌ر...به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ‌پارتی جگه‌له‌شه‌رکه‌روجه‌نگاوه‌ره‌کۆنه‌کانی بادینانوجه‌نگاوه‌ره‌دێرینه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌تایبه‌ت ،له‌ناوچه‌ی بارزانوکه‌مێک له‌خه‌ڵکی گه‌رمیان شه‌رکه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌نه‌مابوو...که‌واته‌یه‌کێتیوپارتی جگه‌له‌شه‌رکه‌ره‌گه‌رمیانییه‌کان جه‌نگاوه‌رێکی ئه‌وتۆیان له‌ده‌ستدانه‌مابوو،که‌شه‌ریان پێ بکرێت هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی هه‌ولێرپێشوه‌خت یه‌کێتی وپارتی ئاگادارکرده‌وه‌که‌ئه‌مان به‌هیچیان رازی نین وبه‌هه‌ردوکیشیان قایلن ،هه‌رکامێکیان بێت به‌لایانه‌وه‌گرنگ نییه‌کێ پێشه‌وایه‌تیان ?بکات ،گرنگ ئه‌ویه‌لایه‌نێک هه‌بێت ،خزمه‌تیان بکات ،ئازوقه‌وبژێویان دابین بکاتوکه‌مێک له‌بارگرانییه‌کانی ژیانیان له‌گه‌ڵداهه‌ڵگرێت،هه‌ربۆیه‌ش له‌هه‌بوونی ئه‌م تێفکرینه‌ئاساییه‌خه‌ڵکێکی زۆری شاری هه‌ولێرله‌وقۆناغه‌گرانه‌داوله‌پێناوده‌سکه‌وتنی بڕێکی که‌م له‌ئازوقه‌خۆی به‌تورکمان له‌ناوڕیزه‌کانی پارته‌تورکمانه‌کان ناونوسبکات ،وپارتیش توشی شه‌ڕی ده‌سته‌وئێخه‌وڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌بێت له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کان...به‌له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ریه‌تی سلێمانی وهه‌ولێربۆدریژه‌دان به‌جه‌نگ بوه‌هۆیه‌ک بۆڕاگرتنی شه‌ڕبه‌ڵام نه‌ک ئاشتی وه‌ک گوتم..(مه‌رج نییه‌که‌شه‌ڕ له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ رابگیرێت واتای ئاشتیوئارامی ببه‌خشێت)له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان به‌هیوابوون ،دیڤاکتۆیه‌ک بێته‌پێشه‌وه‌ئه‌وحاڵه‌تی نه‌شه‌ڕنه‌ئاشتی چاره‌سه‌رکات..که‌وتنی سه‌دامو هه‌وڵه‌بێو چانه‌که‌ی ئه‌مریکاتابه‌رله‌ئه‌پریلی 2003بۆیه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کان هۆیه‌کی به‌هیزبووبۆدۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێک تیایدایه‌کێتوپارتی له‌وقه‌یرانی که‌رتبوونو،په‌رته‌وازه‌ییوهه‌ریه‌ک له‌ئاوازخوێندنێک ڕزگاربکات پێشتریش بۆڕێگه‌خۆشکردن بۆقۆناغوهه‌گبه‌یه‌کی ترچه‌ند هه‌وڵێکی به‌رچاونراکه‌گرنگترینیان..کۆبونه‌وه‌یه‌کله‌دوای یه‌که‌که‌کانی دکتۆر(به‌رهه‌م ساڵح) و(وشیارزێباری)له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ئه‌مریکییه‌کانو لێکه‌تنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی واشنتۆن له‌ساڵی 1998داوپاشانیش ?کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بووله‌4،10،2002 داتییدامامجه‌لال وکاک مه‌سعودبه‌ئاماده‌بوونی خاتودانیال میترانونامه‌خوێندنی وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریکاله‌ودانیشتنه‌ که‌تیایدابڕیاری له‌سه‌رته‌سدیقکردنومتمانه ‌به‌خشینبوو به‌به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی واشنتۆن لێره‌شامن هه‌ڵوێستێکی ترم هه‌بوه‌و(7)پێم وابوه‌ئه‌ودانیشتنوکۆبونه‌وه‌یه ‌زیاتر کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئیستیعرازی بوه‌نه‌ک ئیتیفاقی )له‌وسۆزگه‌ییه‌ی که‌لایه‌نه‌به‌شه‌ڕهاتوه‌کان هێشتابرینه‌کانیان سارێژنه‌بۆته‌وه‌،به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه‌ته‌باین ،ئێمه‌براین.

3 ـ (8)به‌پێی ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی داری وخره‌جییه‌کانی جه‌نگ،‌ڕۆژێک له‌شه‌ڕوپێکدادان به‌یه‌ک ملیۆن دیناری سویسری ئه‌وکات ئه‌خه‌مڵێنرا ،ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی بارگرانییه‌کی زۆرله‌سه‌ریه‌کێتی به‌تایبه‌ت داهاتوده‌سکه‌وتی ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵتی یه‌کێتی له‌چاوداهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل،بۆئه‌وکات ڕیژه‌یه‌کی زۆرکه‌موکاڵوکرچ بوو،شه‌ریش خه‌رجی هه‌یه‌سه‌رمایه‌زۆرگرنگه‌بۆسه‌رخستنی شه‌ڕ،بۆیه‌یه‌کێتی هێمنتر له‌پێشو هه‌وڵی ئه‌دابوجه‌وخه‌رجی کۆبکاته‌وه‌.به‌ڵام پرسیارێک هه‌یه‌هه‌تائێستابێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌...پرسیاری کۆنگره‌ی دووهه‌می یه‌کێتیوئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی.. بۆچی زۆربه‌ی ئرندامانی سه‌رکردایه‌تیو،م،س له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانداله‌وباڵه‌سه‌رکه‌وتنیان هێناکه‌به‌باڵی (عه‌سکه‌ری )ناویه‌کێتی ناسرابوون،ئه‌وپرسیاره‌هه‌تائێستابێ وه‌ڵامه‌وبه‌دوای وه‌ڵامێکی گونجاوم بۆی..تۆبڵێت پاداشتێکی مه‌عنه‌وه‌ی،شه‌رکه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆبێت..وکادری ناویه‌کێتی وه‌کوڕێزێک بۆجه‌ربه‌زه‌ییوئازایه‌تی ئه‌وبه‌ڕێزانه‌له‌وشه‌ڕداویستبیتی بچنه‌ترۆپکی ده‌سه‌ڵات له‌ناویه‌کێتی ..پرسیارێکه‌.هێشتابه‌رچاوڕونییه‌کی زۆری له‌به‌رنه‌کراوه‌.

هه‌گبه‌ی ناچاری(2003ـ 2006 )

پشت به‌ستن به‌گوتاروخیتابه‌جه‌ماوه‌ریوسیاسییه‌کانی هه‌ریه‌ک له‌به‌ڕێزان کاک مه‌سعودومامجه‌لال ،وامان لێده‌کات که‌هه‌گبه‌ی پاش که‌وتنی سه‌داوم تاکاتی ته‌شکیلکردنی دووحوکمه‌توبوونی مامجه‌لال به‌سه‌رۆکی ئێراقی فیدراڵو،کاک مه‌سعودیش به‌سه‌رۆکی هه‌رێم ناوبنێن(هه‌گبه‌ی ناچاری)زۆرجاروله‌چه‌ندین بۆنه‌وگوتاری ڕه‌سمی کاک مه‌سعودومامجه‌لال ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه‌بۆتێگه‌وتێز‌ی(ناچاری)هێندێک جاربه‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆهه‌ندێک کاتیش به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆۆئاڕاسته‌کراو،،،ئه‌م گوتارانه‌بۆخواره‌وه‌ته‌عمیم ده‌کرێت به‌تایبه‌ت کاک مه‌سعودکه‌ده‌ڵێت .ئه‌مڕۆکه‌ئێمه‌ناچارین ،که‌یه‌کڕیزبین ،هاوڕابین،ته‌بابین ،بۆهێنانه‌دی ئامانجه‌کانمان...گه‌ربوه‌ردی بڕوانینه‌ئه‌م قسانه‌ئه‌وه‌مان بۆئاشکراده‌بێت که‌یه‌کێتی وپارتی له‌ناچاری یه‌کیانگرتۆته‌وه‌،نه‌ک له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتیمانی،ئه‌مه‌ئه‌گه‌ربه‌رژه‌وندی نیشتیمانی به‌دیدی خه‌ڵک یه‌کگرتن بێتوشه‌رنه‌بێت...ئه‌وناچاریانه‌ی که‌له‌ئه‌نجامی که‌وتنی سه‌داموده‌رکه‌وتنی ئه‌مریکاله‌ناوچه‌که‌وده‌ست هه‌ڵگرتنی ئێران وسوریاو تورکیای هاوسێ له‌یارمه‌تی لۆجیستی یه‌کێتیوپارتی هاته‌ئاراوه‌،له‌پاڵ ئه‌وناچاریانه‌ی پێشتروله‌قۆناغی جیاجیاشه‌ڕی تیاڕاگیراوحاڵه‌تی نه‌شه‌ر نه‌ئاشتی لێکه‌وته‌وه‌،به‌ڕای من ئه‌م قۆناغه‌ته‌واوکه‌ری قۆناغی نه‌شه‌ڕنه‌ئاشتییه‌...وه‌هه‌تائه‌مڕۆشه‌ڕهه‌ربه‌ده‌وامه‌،هه‌مووپیوه‌رو کاردانه‌وه‌ئاقارو ئاراسته‌لۆژیکییه‌کان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن،که‌ شتێک،نییه‌له‌ئارادابه‌ناوی ئاشتی هه‌تاهه‌تایه‌،کاتێک ئاشتی ده‌بێت ،که‌هه‌ردوولا دوورله‌ناچاری وبه‌ته‌وای قه‌ناعه‌ته‌وه‌خۆیان بخه‌نه‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنوبڕیاردانی خه‌ڵک له‌سه‌ریان ،خۆئه‌گه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌کوئێستابێت، وه‌هه‌ردووپارت ڕێژه‌یه‌کی زۆرله‌ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ربکه‌ن،ئه‌واده‌گه‌ینه‌ده‌رئه‌نجامیکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌،ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌باشه‌وخراپه‌وخیانه‌تو،خۆفرۆشتنوهه‌ڵوێسته‌نه‌مره‌کان،له‌گه‌ڵ یه‌کێتوپارتیدان‌،هه‌تائه‌وڕۆژه‌ی که‌خه‌ڵک هه‌ست بکات زه‌روره‌تێک نییه‌ئه‌م دووپارته‌به‌پارتی تربگۆڕێت.هیچ موجیبێک نییه‌بۆئیساره‌کردنی فایلێک که‌ته‌واوی خه‌ڵک به‌شداربوه‌وه‌وپشتگیری لێکردوه. .هاوڕیانی به‌ڕیز..هه‌تائه‌مڕۆش له‌کوردستانداخه‌ڵکانێک هه‌یه‌ته‌نهاله‌به‌رئه‌وه‌ده‌چێته‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌به‌رئه‌وه‌ی ماجه‌لال وکاک مه‌سعودله‌سه‌رتۆپکی ده‌سه‌ڵاتدان،خۆئه‌گه‌رئه‌مان نه‌مێنن ئه‌واده‌بێت ئه‌وه‌ی که‌له‌دوای ئه‌مان دێت له‌وان کاریگه‌رتربێت ،تاخه‌ڵکێکیش هه‌بێت له‌به‌رئه‌وبچێته‌ده‌نگدانوچه‌ک هه‌ڵگرێتوبه‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد.دابکات..

دواخوێندنه‌وه‌

ـ ئه‌وبارودۆخه‌ی که‌ئێستاکوردستان تییداده‌ژی وه‌کوبۆمبێکی ته‌وقیتکراووایه‌که‌س نازانێت که‌ی وچۆن وبه‌ڕووی کێداده‌ته‌قێته‌وه‌،

ـ پێم وایه‌لڤین به‌ده‌رخستنوبڵاوکردنه‌وه‌ی،پێشوه‌ختی ناوی ئه‌ونوسه‌رانه‌وهاوکات به‌چاوپۆشی کردنوفه‌رامۆشکردنی لایه‌نی بارودۆ خو ژینگه‌و.شارستانێتیوڕؤشنبیری وکلتورودابونه‌ریاتنه‌ی که‌چنگی به‌کۆمه‌ڵی کوردی هه‌ڵچنیوه‌،تاراده‌یه‌کی زۆرنیشانه‌کانی خۆی نه‌پێکاوه‌و ‌ئامانجه‌کانیشی نه‌هێناوه‌ته‌دی،هه‌ق وابووله‌وخاڵه‌وه‌ده‌ستپێبکات که‌ئه‌ونوسه‌رانه‌له‌کوێیوه‌هاتوون هه‌ڵگری چ ناسنامه‌یه‌کی ڕۆشنبیریو کۆمه‌ڵایه‌تین ؟!(ئه‌وقه‌ڵه‌مانه‌کوڕی کام سه‌رده‌من) ئایا،ئه‌وقه‌ڵه‌مانه‌له‌که‌وکه‌بێکی تره‌وه‌هاتوون،وه‌به‌ده‌رله‌ویستی هه‌مووان بونه‌ته‌میوانێکی نامۆو ره‌زاگران بۆئه‌م میله‌ته‌یاخود له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌م هێنراوی کۆمه‌ڵگایه‌کن ،که‌پێی ئه‌ڵێن کۆمه‌ڵگای کوردی؟!

ـ ئاشکرایه‌که‌به‌خۆداچونه‌وه‌سڕی پێشکه‌وتنه‌،بۆئه‌م باسه‌ش باشترین به‌خۆداچونه‌وه‌ده‌کرێت له‌وپرسیارجدییانه‌وه‌هه‌ڵجنرێن که‌،خزمه‌ت به‌پرۆسه‌که‌ده‌کات..هه‌نوکه‌پیویسته‌بپرسین،ئه‌م ئه‌زمونه‌چی فێرکردین،سوده‌کانی چی بوو؟..زیانه‌کانی کامانه‌ن؟......له‌هه‌موشی گرنگرت خۆمان بۆوه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌حازربکه‌ین .ئایائه‌گه‌ریک هه‌یه‌بۆهه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ...؟!من بۆخۆم پێشبینی ئه‌وه‌ده‌که‌م (11)..گه‌رخوانه‌کرده‌جارێکی ترشه‌ڕی ناوخۆجه‌وله‌یه‌کی تری جه‌نگوجه‌وله‌یه‌کی تی پێکدادانی به‌خۆه‌وه‌دی ئه‌واله‌ناوچه‌گه‌رمیان نشینو که‌رکوکدائه‌وشه‌ڕوپێکدادانه‌ده‌بینینه‌وه‌.

ـ مێژووی کۆنه‌نوێوهاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیوسروشتی ململانێوبه‌ربه‌ره‌کانییه‌کان،له‌پیناوگرتنی ده‌سه‌ڵات،ئه‌وه‌ی بۆجێهێشتوین،که‌کوردستان وبزافی کوردایه‌تیه‌که‌ی تاقه‌میله‌ت نه‌بوه‌‌که‌دووچاری چه‌ڵه‌مه‌وبه‌ربه‌رکانی وناکۆکی ناوخۆیی ده‌بێت،بڕوانه‌مێژووی خوێناوی ‌شه‌ڕی ناوخۆی فه‌ره‌نسییه‌کان،به‌ریتانییه‌کان،ئه‌مریکاییه‌کان،هیندییه‌کان،عه‌ره‌به‌کان،ئیماره‌توخه‌لافه‌ ته‌ئیسلامییه‌کان..گشتیان ئه‌وشه‌ڕانه‌یان به‌خۆدیوه ‌شتێکی سه‌یرنییه‌که‌ئیمه‌له‌کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستداشه‌ڕبکه‌ینوله ده‌ستپێکی هه‌زاره‌ی سێهه‌موسه‌ده‌ی‌بیستویه‌کدا(12)داوی لێبوردنوبه‌شێوه‌یه‌کی ناڕسته‌وخۆباس له‌شه‌ڕه‌که‌بکه‌ین..له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌تائه‌ومێژووه‌میله‌تێکی چه‌وسێنراو،ده‌مکورتکراوبین...من لێره‌نامه‌وێت شه‌رعیه‌ت بده‌مه ‌شه‌ڕی ناوخۆ،ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمه ‌ماتریاڵه‌کانی ئه‌وشه‌ره‌شیکه‌ینه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌مه‌بستی ترم نییه‌،به‌ڕای من ئه‌گه‌رئاشتی وهێمنی به‌دیهیه‌ت بێت ئه‌وائه‌شێت شه‌ڕی ناوخۆپێویستییه‌کی مێژوویی بێت ‌،بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان،ئاراسته‌کان ،ڕێچکه‌کان ،تێفکرینه‌کان،ڕقه‌کۆنه‌کان ،سه‌رلێشێواوی یه‌کان ،جه‌نه‌راڵه‌کان ،جه‌نگاوه‌ره‌باڵشکاوه‌کان له‌ده‌ربه‌ندێکداته‌ریب بێت که‌پێی ده‌وترێت ده‌ربه‌ندی یه‌کگرتنه‌وه‌.

ناساندنێکی خێرا

کامه‌ران ئیسحاق په‌ری

له‌دایکبووی سلێمانی 1975.23.9

له‌ساڵی 1992 ده‌نوسێت،بۆیه‌که‌مین جارله‌ئاماده‌یی ئه‌زمه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خوێندکاری پۆلی پێنجه‌م بڵاوکراوه‌ی( ئاسۆ)یان ده‌رکردوه‌

له‌ساڵی1994ـ 1995به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی ڕوناکبیری مه‌سیحیوسه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕێگای ڕوناکی سه‌ربه‌مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحی بوه‌،له‌پالیشیداچه‌ندین به‌رنامه‌ی بۆته‌له‌فیزۆنه‌کانی گه‌لی کوردستانوخاک ئاماده‌وپێشکه‌شکردوه‌.

ساڵی 1996،1995 به‌رپرسی کۆمیته‌ی خوێنداکارانی عه‌نکاوه‌وبه‌رپرسی رادیووی خوێندکارانی عه‌نکاوه‌‌بوه‌.

له‌ساڵی 1997به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران بوه‌وپاشان،له‌ساڵی1998 به‌رپرسی لقی زانکۆی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران بوه‌.پاشانیش له‌ساڵی 1999 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ته‌نفیزیو ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی سکرتاریه‌تی خوێندکاران بوه‌

له‌ساڵی 1998ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هێنانه‌کایه‌وده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری مرۆڤایه‌تی ،سه‌ربه‌کۆلێژی زانستی مرۆڤایه‌تی بوتا‌به‌هاری ساڵی 1999 که‌دوانزه‌ژماره‌ی لێده‌رچوه‌.

له‌ساڵی 1999 له‌ئه‌ورپاله‌دانیمارک،،فره‌نسا،ئیتالیا،سوید ده‌ژی ئیستاسه‌رقاڵی له‌چابدانی چه‌ند به‌رهه‌مێکی ده‌ستنوسیه‌تی. وبه‌یه‌کجاری له‌سویدنێشته‌جێیه‌

چه‌ندین وتارونوسینی له‌ڕۆژنامه‌کوردییه‌کان بلاوکردۆته‌وه‌له‌وانه‌ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نۆێ،زانکۆ،سلێمانی نوێ،هاوڵاتی، مرۆڤایه‌تی،خاک ،..هتد.

یه‌کێکه‌له‌وکه‌سانه‌ی که‌ناوی له‌لیستی فایڵی قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆداهاتوه‌.

?په‌رواێزوسه‌رچاوه‌

1ـ ڕادیووی نه‌واله‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی (ئاراسته‌ )به‌ئاماده‌بوونی سالارمه‌حمودوهێمن باقر،به‌رنامه‌یه‌کی له‌ئاماده‌کردنوپێشکه‌شکردنی پارێزه‌رهه‌ندرین شێخ عوسمان په‌خشکردن به‌ناونیشانی ئاراسته‌ی قه‌ڵه‌مه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆله‌به‌رواری 22،06،2006دا

2ـ بۆزیاترزانیاری ئه‌توانن سودله‌دانیشتنه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانی پێشودوای ڕێکه‌وتننامه‌ی واشنتۆن بکرێت..بۆڕاستودروستی ئه‌وهه‌واڵه‌ ..ده‌زگاپه‌یوه‌ندی داره‌کانی ئه‌مریکازۆربه‌ڕاشکاوی هه‌ردووده‌سه‌ڵاتی ئاگادارکرده‌وه‌که‌ئه‌م شه‌ره‌ئاکامه‌که‌ی ئه‌مریکاباش نابینێتوکاتی ڕاگرتنی هاتوه‌وده‌بێت هه‌ردووکیان ده‌ست له‌هه‌ندێک شتی لاوه‌کی هه‌ڵگرنوبکه‌ونه‌گیان ئیسلامییه‌کان...له‌م باره‌یه‌وه‌..له‌سه‌روه‌ره‌سبونی دبلۆماتێکی ئه‌مریکای له‌هه‌ڵوێستوکاری یه‌کێتوپارتی به‌یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌نوسه‌ناوداره‌کانی جیهانی ڕاگه‌یاندبووکه‌(ئیستازانیویه‌تی بۆچی کوردنه‌بۆته‌خاوه‌ن وڵات .جۆناتان سی ڕانداڵ له‌کتێبی (کوردستان یان کڵۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌لاپه‌ره‌422 ده‌ڵێت(ساڵی 1995 دیپلۆماتێکی ئه‌مریکایی،که‌له‌به‌ربێباری کوردبێزاری لێده‌باریپێی وتم،گه‌رپێشترنه‌مزانیبێت،بۆچی کوردده‌وڵه‌تێکی ،تایبه‌ت به‌خۆی نییه‌،ئه‌وائێستابه‌ته‌واوه‌تی تێگه‌یشتم.)

3 ـ بڕوانه‌ژماره‌سفری بڵاوکراوه‌ی ڕێگای ڕوناکی که‌له‌به‌هاری 1995داده‌ڕچوه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لاوانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحی له‌سلێمانی تیایداوتاری (‌شه‌ڕیا‌ئاشتی)بڵاوکراوه‌ته‌وه‌له‌لاپه‌ڕه‌8،9 که‌زۆربه‌ڕاشکاوانه‌له‌دژی شه‌روکاولکاری بووم

4 ـ بڕوانه‌ئاهه‌نگی شه‌ست ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،له‌هه‌ولێرووتاری به‌ڕێز مامجه‌لال بۆئه‌وساڵیاده‌

5 ـ له‌ساڵی1996دامن به‌رپرسی ڕێکخستنی خوێندکارانولاوانی شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌بووم ،له‌ساڵی 1997یشداله‌23،9،1997داله‌ژماره‌1466 ڕێکه‌وتی سێشه‌مه‌له‌لاپه‌ڕه‌پێنجداوتارێکم به‌ناونیشانی (موزایه‌ده‌تی پارتی به‌سه‌ربرامه‌سیحییه‌کان ته‌نهابۆچه‌واشه‌کردنه‌)که‌له‌ڕاستیشدائه‌م وتاره‌خۆی له‌بنچینه‌داوه‌ڵامی ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی بووکه‌بۆساڵیادی سیویه‌کی ئاب له‌عه‌نکاوه‌سازی کردبوووه‌زیاتروتارێکی به‌ڵگه‌ئامێزه‌بۆڕونکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان.

له‌ساڵی 1998یش له‌ژماره‌5ی رۆژنامه‌ی ده‌نگی وڵات ی ده‌رچوی مانگی ئایاروتارێکم بڵاوکردۆته‌وه‌به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی ئاشوریوهه‌ڵوێسته‌یه‌ک بۆمێژو)له‌ووتاره‌به‌ڕاشکاوی گله‌ی خۆمم له‌بزوتنه‌وه‌ی ئاشوری کردوه‌که‌هه‌ڵوێستیکی ئه‌وتۆی باسکراوی نه‌بوه‌له‌مه‌ڕسیویه‌کی ئاب.

له‌ساڵی 1999 دوووتاری دوورودرێژم له‌سه‌ریه‌کێتی قوتابیان نوسیوه‌یه‌که‌میان به‌به‌شێک له‌ڕۆژنامه‌ی زانکۆبڵاوکردۆته‌وه‌له‌ژماره‌6 ده‌رچوی 10.01،1999 یه‌کشه‌مه‌به‌ناونیشانی (وێستگه‌یه‌کی تری نائومێدی له‌پرۆژه‌نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی قوتابیاندابۆهه‌ڵبژاردن وتاری دوهه‌میش به‌دووبه‌ش له‌کوردستانی نوێ به‌ناونیشانی 18 ی شوبات ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ له‌خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی خوێندکاران له‌کوردستاندابڕوانه‌ژماره‌1805،له‌گه‌ڵ 1806 ی ساڵی 1999.18.02

6ـ،بروانه‌ناونوسه‌کانی ئۆردوگای په‌نابه‌رانی ?دوای31 ئاب له‌مه‌رزه‌کانی باشماخ ،سه‌یرانبه‌ن قاسمه‌ڕه‌ش ،زه‌ڵێ .وپاشانیش ئاواره‌کانی هه‌ولێرله‌سلێمانی تیایدائه‌م گلله‌یانه‌ی یه‌کێتی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆڕوبه‌ڕوی کاک کۆسره‌ت کرایه‌وه‌،به‌وه‌ی که‌به‌ڕێزی که‌سی یه‌که‌می ناو ڕێکخستنه‌کانی هه‌ولێربوو ،له‌ناوکۆبونه‌وه‌کانی م،س یشدازۆربه‌شانوباڵی(هه‌ڵوێستی دژبه‌پارتیی خه‌ڵکی هه‌ولێرراده‌گه‌ێنرا)،بۆیه‌کاک کۆسره‌ت بۆره‌دی ئیعتیباروتۆمارکردنی داستانوئه‌فسانه‌یکی تری خۆڕاگریوسه‌رکه‌وتنێکی تری بێوێنه‌له‌جه‌نگدائه‌وشه‌رخۆڕاگڕه‌ی ئه‌نجامدا ،که‌ناسراوه ‌به‌شه‌ری(دوکان)وتیایدابکوژی مامه‌ڕیشه‌ی له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان به‌وتارێکی حه‌ماسی ئامێزڕاگیرا هه‌مووشمان ئه‌زانین که‌کاک کۆسره‌ت ‌تاچه‌ندخۆڕاگربوه‌له‌وشه‌ڕه‌،تائاستی برینداربوون، ئه‌گه‌ری فه‌نابونی یه‌کجاره‌کی. نازانم تاچه‌ندئه‌وه‌ڕاسته‌به‌ڵام ده‌نگێک هه‌بووگوایه‌مامجه‌لال له‌دوای ئه‌وشه‌ڕه‌له‌کاک کۆسره‌ت توره‌بوه‌،گوایه‌پێی گوتوه‌ ئێمه‌چه‌ندکۆسره‌تی ترمان هه‌یه‌،بۆواشه‌ڕت کردوه‌هه‌رتۆمان ماوی تۆش له‌ده‌ست بده‌ین.

7 ـ بڕوانه‌گوتاری بڵاوکراوه‌له‌کوردستانی نوێ ده‌رجوی ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ڕێکه‌وتی 15.10،2002 ژماره‌2899 لاپه‌ره‌حه‌وت به‌ناونیشانی( ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردستان کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئیستیعرازی یان ئیتیفاقی )نوسینی کامه‌ران ئیسحاق په‌ری

8ـ خه‌رجی ڕۆژێکی شه‌ربه‌نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دیناری سویسری ئه‌وکات مه‌زه‌نه‌ده‌کرێت....

9 ـ 03.09.1996 له‌هه‌وڵێکی تری یه‌کێتی بۆخۆکۆکردنه‌وه‌وجۆشدانی جه‌ماوره‌که‌ی له‌سلێمانی له‌به‌رده‌رکی سه‌راکاک مه‌لابه‌ختیارخیتابێکی سیاسی به‌ناونیشانی (یه‌کیتی ده‌سته‌خۆشی وسوپاسگوزاری خۆی بۆهه‌وڵه‌کانی دۆستان راده‌گێنێت)وه‌ک دواهه‌وڵ بۆدان پینه‌نان به‌پێویستی جیهێشتنی سلێمانی،له‌دوای ئه‌وگوتاره‌وله‌پاش شه‌ش رۆژیه‌کیتی سلێمانی به‌جێهێشت...له‌م هه‌گبه‌یه‌دایه‌کێتی چاوه‌ڕیی هاریکاریوپشتیوانییه‌کی زیاترله‌موشه‌کبارینی باشوروهه‌ڵوێست له‌مه‌رهێرشوپه‌لاماردنی ئێراق بۆهه‌ولیرله‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانوئه‌مریکاچاوه‌ڕێ ئه‌کرد

10ـ ڕۆژی سی ئابی 1996بڕیاروابوودانیشتنێکوکۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ژێرچاودێرییه‌کی ئه‌مریکایی به‌ریتانی له‌شاری له‌نده‌ن بکرێتویه‌کێتو پارتیش پێی قبوڵ بوون ،ئه‌وه‌ی که‌زیاتریش بوه‌هۆی خافڵکردنی یه‌کێتی،مامجه‌لال ،له‌دواهه‌وڵیدابۆڕاگرتنی ،ئه‌گه‌ری ئه‌وپه‌لاماردنه‌ی هێزه‌کانی ئێراق له‌30 ،08 1996 دابه‌ته‌له‌فون ئه‌مریکاییه‌کانی له‌حه‌تمیه‌تی ده‌ستوه‌شاندنی سه‌دامی بۆدوپاتکردنه‌وه‌..به‌ڵام ئه‌مریکاییه‌کان مامجه‌لال یان دڵنیاکردبوه‌وه‌که‌هه‌مووشتێک له‌ژێرکۆنترۆڵدایه‌وگه‌ربێتوکاری له‌وشێوه‌یه‌بکات ئه‌واهێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ئاماده‌باشیدان بۆبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وهێرشه‌،ڕاستیه‌که‌شی دواترده‌رکه‌وت که‌ئه‌مریکاوئیداره‌ی کلنتۆن،له‌هه‌ردووکیان وه‌ره‌س ببون،ڕێکه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ حوکمه‌تی ئێراقیویه‌کێتیش له‌هاریکاریوپشتیوانی لۆژیستی ئێران،بۆی ?،که‌هه‌ردووکیان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریکان ،وای کردکه‌ئیداره‌ی کلنتۆن ده‌نگێکی وای لێنه‌یه‌ت ،جگه‌له‌هاویشتنی چه‌ندموشه‌کێک له‌باشوری ئێراق ،بۆوه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئێراق وسه‌دام حسێن بۆسنورنه‌شکاندنی له‌وه‌زیاتر،بۆزیاترزانیاری بڕوانه‌کتێبی کوردستان یان کڵۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نوسینی جۆناتان ـ سی ڕانداڵ لاپه‌ره‌424ـ428

11ـ گه‌ربه‌وردی بڕوانییه‌هه‌گبه‌وقۆناغه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆده‌گه‌ینه‌ئه‌وئه‌نجامه‌ی که‌شه‌ڕکه‌روجه‌نگاوه‌ری گه‌رمیان نشین ،ئوۆیدی چه‌ک هه‌ڵگرتنیان لێده‌کرێت،له‌که‌رکوکیش هه‌مووپیوه‌روئاراسته‌کان ئه‌وه‌دوپاتده‌که‌نه‌وه‌که‌ناکۆکی وناته‌باییوفره‌کوێخایی یه‌کی ره‌هابه‌دی ده‌کرێتویه‌کێتوپارتی له‌سه‌رزۆرمه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازی نڕێکن.ده‌بێت له‌باسکردنی که‌رکوکدائه‌وه‌ش بخه‌ینه‌وه‌یادکه‌که‌رکوک له‌چاوناوچه‌ڕزگارکراوه‌کانی تربه‌پانزه‌ساڵ له‌دواوه‌یه‌،ڕونترناوچه‌کانی ترپێش پانزه‌ساڵ به‌ئزادیوڕاپه‌ڕینوپه‌رله‌مانه‌دووئیداره‌وشه‌ڕی ناوخۆ..هتدئاشنان.

12 ـ له‌هه‌وڵێکی چاوه‌روانکراوی به‌رێز کاک مه‌سعودبازانی له‌به‌رواری 01،09،06 دابڕیاڕی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێراقی له‌سه‌رجه‌م داومو ده‌زگاڕه‌سمییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌رکرد،زۆرێک له‌ناوه‌نده‌سیاسییه‌کان پێیان وابووئه‌م هه‌نگاوه‌ی کاک مه‌سعودبۆئه‌وه‌یه‌که‌سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌ێنیت ،که‌به‌ڕای من ئه‌م جۆره‌بۆچونه‌که‌مێك کاڵوکرچه‌،زیاتربۆئه‌وه‌ده‌چم که‌کاک مه‌سعودبه‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆده‌یه‌وێت سیویه‌کی ئاب به‌(یه‌کی نۆی 2006 له‌هزری زه‌ره‌رپێکه‌وتوانی سیویه‌کی ئابی 1996 بسڕێته‌وه‌)،جۆرێکی تربێت له‌وداوالێبوردنانه‌ی که‌پێشترله‌چه‌ندبۆنه‌وهه‌ڵوێستێکی تریداپێوه‌دیاربووه‌.

 

کامه‌ران ئیسحاق په‌ری

ژماره‌ی ته‌له‌فون

?0046735861200

?004631445931

ئیمایڵ

kamaran_ pary @hotmail.com

           

 

02/09/2015