یه‌ک
دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت:
(هیچ شتێک پیرۆز نیه
مادامه‌کی ته‌مێکه‌رێکی دڕ....؛
پێوه‌ده‌رێک....؛
وه
له په‌نای ڕۆ‌حی که‌سێکدا یاری تێکده‌ره‌وه‌یه‌ک
هه‌یه)
دوو
(ئێمه چوزانین..زیاره‌تی گوڵ چی ده‌گه‌ێنێت
بۆ هه‌نگ
من که نه‌توانم ببم به له‌ره‌ی باڵی
په‌پووله‌یه‌ک
بێفایده‌یه حونجه‌کردنی حیکمه‌ت و
به‌خشینیش له سه‌فه‌ره گوڵاوییه‌کانی ئه‌و)
سێ
ئه‌رێ
چۆن خۆ له لێپێچینه‌وه‌ی
بیرکردنه‌وه یه ببو‌ێرم
که مه‌له‌کوته‌که‌ی بێده‌سه‌ڵاته ؛
سه‌ڵایه‌کی ڕووپاک
ئاوێزان به ئیمان و
ف ڕ ی ن ی
بێخه‌یاڵانه‌ی فڕه‌نده ڕێلێو‌ێڵبووه‌کان بکات
؟!
چووار
ژماره‌یه‌که له حاڵی حازردا
دیلی ئه‌و سێ زیندانه مه‌جازییه‌ی سه‌روو
به‌رزاییه‌کانی خۆیه‌تی
که ده‌ڵیی...؛ ڕووی ئه‌هرامه‌کان و
دانیشتنی بوداییه‌ک و
دوو سێگۆشه به‌یه‌کداچووه‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی
داودن!!
زانین:ده‌کارین به پیرۆزکراوترین و شومترین
ووشه فه‌نابووه‌کانی به‌رزه‌خستانی بزانین ، جێگه‌یه‌که
بێجێگه؛ چیدی وه‌کوومناڵیش له هه‌ڵنوتان و بازبازێنه‌کانی
ئه‌و ونگه‌یه‌ش‌دا ناێژینه‌وه:
(( تف له شه‌یتان؛ دوور له
ڕه‌حمان))
حونجه: ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه که باران بۆنی –
بوون - و پێستی – با – ده‌کا؛ ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌یشتووه به
ئیستشراق !
بیرکردنه‌وه: مه‌خابن..گه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر
دڵاوایمدا نه‌گیرێ؛ خۆ خستنه‌بری شتێکه؛یا ڕازێکه...و
نه‌مانتوانیووه ببین به‌و. ئه‌مه‌ش په‌رستگایه‌کی به‌رینه‌و
بێ جیاوازی هه‌موو نوێژی تیاده‌که‌ین و پشتی پێده‌به‌ستین! کێ
ده‌ڵێت وا نیه؛ با پێش هه‌ر که‌س په‌نجه‌ی شایه‌تومانی بۆ
مه‌کتوبی خه‌یاڵه بابرده‌ڵه‌کانی خۆی هه‌ڵبڕێ ؟!
ڕێلێو‌ێڵبوو: ئه‌وه‌ی به پیرۆزییه‌کانی
خۆیه‌وه داوه؛ یا پیرۆزییه‌کانی پێوه‌ی ده‌ده‌ن
|