......دانیشتوانی سویدبڕیارله‌سه‌رئاینده‌ی
ده‌سه‌ڵتی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن.
به‌وپێیه‌ی که‌ئه‌مڕۆسویدبه‌یه‌کێک
له‌وڵاته‌دیموکراتوپێشکه‌وتوخوازه‌کانی جیهان ده‌ژمێرێت
وله‌پێشه‌نگی ئه‌ووڵاته ماف پارێزه‌رانه ناوی
ده‌رکه‌وتوه‌وجێپه‌نجه‌شی له‌بواری به‌ده‌سکه‌وتنی
ئازادیویه‌کسانی مرۆڤ‌و پێکه‌وه ژیان،له‌گه‌ڵ
بێگانه..به‌زه‌قی،له‌خۆرئاوادا نه‌خشاندوه‌جێگه‌ی خۆیه‌تی
ئه‌مڕۆله‌گه‌ڵ واده‌ی خۆئاماده‌کردنو له‌دواساته‌کانی
به‌رله‌بڕیار بۆهه‌ڵبژاردنه گشتییه کانی سوید، به‌دوا
داچونێک له‌مه‌ڕهه‌ورازو نشێویو پێشبینییه‌کانی ده‌سه‌ڵات
گرتنه‌ده‌ستی پارتی سه‌رکه‌وتوله‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دابخه‌ینه‌ڕوو... له‌ڕاستیشدا بۆئه‌وه‌ی
به‌دواداچونێکی سه‌رکه‌وتوش له‌سه‌رئه‌وبابه‌ته‌ئاماده‌بکه‌ین
پێویستیمان به‌گه‌ڕانوپشکنینێکی زیادله‌پێویست بوو تاکه‌مێک
زانیاری وڕاستیمان،له‌وباره‌یه‌وه به‌چنگ بکه‌وت...لێشتان
ناشارمه‌وه‌له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته دووچاری گه‌لێک
گرفتوله‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتن ،بووم ،به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که‌بۆ من
یه‌که‌م جاربوو‌تێکه‌ڵی جیهانیک بم که‌پێی ئه‌وترێن جیهانی
هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌وڵاتێکی دیموکرات ..
وێستگه‌وقۆناغه‌چاره‌نوس سازه‌کان
لیره‌داپێویسته‌ئاماژه‌به‌هه‌ندێک به‌رواروبڕیاربده‌ین
که‌تیایداسویدله‌هه‌ریه‌که‌یانداده‌سکه‌وتیکی مه‌زنی
بۆخۆیوپرۆسه‌ی به‌دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگاوهاوڵاتیه‌که‌ی
به‌چنگ که‌وتوه،ڕه‌نگه‌هه‌رئه‌م به‌رواروبڕیاروسونبولو
یاساچاره‌نوس سازانه‌ش بێت.. وامان لێده‌کات سویدبه‌وڵاتێکی
دیموکرات بناسین.
ـ 1766 ده‌ستپێکردن به‌خوڵقاندنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆئازادی
ده‌ربڕین سه‌ره‌تاش به‌ئازادی ده‌ربڕین
له‌ڕۆژنامه‌وگۆڤاروبڵاوکراوه‌کان ده‌ست پێده‌کات..ئه‌م
هه‌گبه‌یه‌به‌هه‌گبه‌ی(ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری) ناسراوه‌له‌وساڵه
به‌دواوه،ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ئازاده‌وهه‌رچییه‌کت هه‌یه‌بێ
سانسۆر‌و بێ هیچ ڕێگرییه‌ک ئه‌توانیت ده‌ریبڕیت وپه‌خشیشی
بکه‌یت.
ـ 1842 سوید مافی خوێندن بۆهه‌مووان به‌یه‌ک ئه‌ندازه
ده‌سته‌به‌رکرد...که‌پێشترمافی خوێندن بۆکه‌مایه‌تتیه‌کی
کۆمه‌ڵ قۆرغ کرابوو.
ـ 1907 ـ1909 بۆیه‌که‌م جارڕه‌گه‌زی نێرینه(پیاو)مافی
ده‌نگدانی هه‌بووبۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بڕدنی
وڵات، که‌ئه‌وکات زیاتر ،پێکهاتبووله‌چینی سه‌رمایه‌داروتوێژی
بێرۆکراتوپادشا.
ـ 1921 ژنان،(مێینه)بۆیه‌که‌م جار هاوشانی پیاوان مافی
ده‌نگدانوخۆپاڵاوتنیان بۆده‌سته‌به‌رکرا.
ـ 1951به‌ده‌سکه‌وتنی ئازادی هه‌ڵبژاردنی باوه‌ڕ،هه‌موومرۆڤێک
ئازاده‌له‌هه‌ڵبژاردنی باوه‌ڕه‌که‌ی،هاوکات موماره‌سه‌کردنی
ئه‌و باوه‌ڕه به‌نهێنی یاخودئاشکرا.(مه‌به‌ست له‌باوه‌ڕ
باوه‌ڕی ئاینیوئاسمانی)که‌جاران ته‌نهاخاچ په‌رستن به‌باوه‌ڕی
ره‌سمی ناوده‌برا.
ـ 1976 هه‌مووپه‌نابه‌رێک(بێگانه‌یه‌ک)مافی ده‌نگدانی
هه‌یه‌بۆهه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی وئه‌نجومه‌نی
پارێزگابه‌مه‌رجێک زیاتر له‌سێ ساڵ له‌سویدژیابێت.مه‌به‌ست
له‌په‌نابه‌روبێگانه‌هه‌مووکه‌سێکی کۆچ کردووبۆسوید ...به‌ڵام
بۆهه‌ڵباژاردنی په‌رله‌مان ده‌بیت بێگانه‌خاوه‌نی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی بێت،تابتوانێت ده‌نگ بداتوخۆی کاندیدبکات.
ـ 1991ده‌رکردنی یاسای،ده‌سه‌به‌رکردنی یه‌کسانی نێوان ژن
وپیاو،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداهه‌تائه‌مڕۆمان موچه‌ی ده‌سکه‌وتوی
ژنان له‌پیاوان که‌متره.
ـ 1994 ده‌رکردنی یاساله‌دژی پاکتاوکردنوده‌ستدرێژی به‌هۆی (
ڕه‌گه‌ز،ڕيچه‌ڵه‌ک،باوه‌ڕ)..هتد
ـ 1995 سویدله‌پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕاپرسی یه‌کی
گشتی،له‌ناوخه‌ڵکدا بوبه‌ئه‌ندام له‌ناویه‌کێتی ئه‌ورپاکه‌به(eu)
ناسراوه
ـ 1998 بۆیه‌که‌م جارله‌مێژووی په‌رله‌مانی سویدی 149 ئه‌ندام
په‌رله‌مان،له‌کۆی 349 ئافره‌تبوون واته‌پتر له‌یه‌ک
له‌سه‌رسێێ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ژنان سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌ستهێنا
ـ 1999 بڕیاردان له‌سه‌ریاسایه‌ک بۆڕێگرتن له‌دژی ده‌سترێژی
یاخودله‌ده‌ستدانی کاربه‌هۆی ڕه‌چه‌ڵه‌ک یاخودبه‌که‌م زانی
که‌م ئه‌ندام ،هۆمۆسێکسوێله‌کان ،سه‌رڕه‌شه‌کان،
په‌ناهه‌نده‌کان..هتد
پارته‌سیاسییه‌کانی سویدودابه‌ش بوونیان
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پارته‌کانی سوید به‌سه‌ردووبلۆکدادابه‌ش
بوه بلۆکی یه‌که‌م بلۆکی چه‌پڕه‌وی سویده‌که‌هه‌ریه‌ک
له‌پارتی سۆسیال دیموکراتوپارتی چه‌پی لیبڕاڵوپارتی
ژینگه‌پارێزی سوید خۆی تیاده‌بینێت .
بلۆکی دووه‌م به‌بلۆکی پارته‌ڕاستڕه‌وه‌کانوچینی بیرۆکراته‌کان
ناسراوه‌وبه‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێکدێنن که‌خۆی
له‌هاوپه‌یمانییه‌تی پارتی گه‌لی سویدیوپارتی مه‌سیحی
دیموکراتوپارتی چه‌ق(سه‌نته‌ر)ومۆدێرات پارتی خۆی
ده‌بینێته‌وه.
به‌پێی ده‌ستوری سوید هه‌مووچوارساڵ جارێک سوید هه‌ڵبژاردنی
گشتی ئه‌نجام ئه‌دات هه‌ڵبژاردنه‌کانی 17ی ئه‌م مانگه
هاوشێوه‌ی پێشه‌کانی بۆ(ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی)و(ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا)و(په‌رله‌مانه) پارته سه‌رکه‌وتوه‌کان حکومه‌ت
له‌لایه‌ن په‌رله‌مان حکومه‌ت ڕاده‌گێنن ،که پێک دێت
،له‌سه‌رۆک وه‌زیرانووبیست وه‌زیر...به‌پێی ده‌ستوری وڵاتی
سوید هه‌رپارتێک له‌سه‌داچواری ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست که‌وت بۆی
هه‌یه‌به‌شداربێت له‌ناوپه‌رله‌ماندا..ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش واده‌کات
ڕه‌نگوده‌نگی ناوپه‌رله‌مان فره‌چه‌شنو فره‌لایه‌ن بێت
..به‌ڵام به‌درێژای زیاترله‌هه‌شت خولی ڕابڕدووی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوید پارتی سۆسیال دیموکرات،که‌له‌ساڵی 1956
دامه‌زراوه زۆرینه‌ی کورسییه‌کان به‌ده‌ست ده‌که‌وێت وحکومه‌ت
ووڵات ده‌بات به‌ڕێوه..هاوکات پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م
جاره‌به‌ده‌رله‌پێشه‌کانی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خۆی
هه‌بێت،به‌تایبه‌ت له‌پاش ده‌رخستنی هه‌ندێک ڕاپرسی که‌تیایدا
مه‌ترسیو ئه‌وئه‌گه‌رانه‌ده‌خاته‌ڕووکه‌تیایدائه‌شیت پارتی
ده‌سه‌ڵتدار(پارتی سۆسیال دیموکراتی
سوید)ده‌نگوڕه‌نگووسه‌نگوسیته‌ناوبانگه‌که‌ی له‌ده‌ست
بداتوپارتی ترجێگه‌ی بگرێته‌وه ،...وده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست
به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌رپارتی سۆسیال دیموکرات له‌سویددۆڕاندی
ده‌بێته‌پارتی ژماره چوارلهڕیزی دۆڕاندنه‌کانی بیری
سۆسیاله‌کان له‌ئه‌وروپا،له‌پاش دۆڕاندنیان له‌ئه‌ڵمانیاو
دانیمارک‌و نه‌مسا لێره‌داپێویسته ئاماژه‌به‌و یاسایانه
بکه‌ین که‌ژیانوگوزه‌ران له‌ساییه‌ی مێژووی فه‌ڕمانره‌وای
پارتی سۆسیال دیموکرات له‌سویداڕێکخراوه.بونه‌ته‌شاکاری
سۆسیاله‌کان.سۆسیال دیموکرات ئه‌م یاسایانه‌به‌ده‌سکه‌وتێکی
گه‌وره‌ی خۆی ئه‌زانێت که‌به‌درێژایی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی
حوکمڕانی له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری وئاسوده‌یی تاکی سویدی
بۆده‌سته‌به‌رکردوون .به‌ڵام پێئه‌چێت ده‌سکه‌وتنی ئه‌م
خزمه‌تگوزاریانه‌به‌ردڵی ده‌نگده‌ری سویدی نه‌گرێتوتونیه‌تی
پێنه‌شکێنرێت وخوازیاری به‌چنگ که‌وتنی زیاتربێت .گه‌لێک
به‌رنامه‌وداخوازی هه‌یه‌به‌ڕای شه‌قامی سویدی له‌لایه‌ن
سۆسیال دیموکراته‌کان پشتگوێ خراوه‌یاخودئاوڕی لێنه‌دراوه
گرنگترینیان که‌مکردنه‌وه‌ی باجوکه‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری
یه‌له‌سویددا.دیاره‌لێره‌داناکرێت هه‌مووئه‌وکارو به‌رنامه
چاکسازیانه‌ی سۆسیال دیموکرات نیشان بده‌ین..هاوکات هه‌وڵ
ئه‌ده‌ین زیاترئه‌وانه‌بخه‌ینه ڕووکه گوزه‌رانی خێزان چاک
ده‌کات وژیانی بۆڕێکده‌خات.وبه‌بڕبڕه‌ی پشتی هاتنه‌دی ئاسوده‌ی
ده‌ژمێرێن له‌وانه‌ش یاسکانی خزمه‌ت به‌منداڵو هه‌رزه‌کارو
پێکهاته‌ی خێزان‌و،خانه‌نشینوبه‌ساڵاچوه‌کان ..له‌پێشه‌نگی
ئه‌وکارچاکانه‌یه که سۆسیاله‌کان بۆسویدییه‌کان به‌ده‌ستیان
هێناوه
1 ـ یاساکانی خزمه‌ت به‌منداڵ
ـ هه‌موومنداڵێک تاته‌مه‌نی شازده‌ساڵ بۆی هه‌یه
مانگانه‌یارمه‌تی حکومه‌ت وه‌ربگرێت که به‌بڕی 150 دۆلار
مه‌زه‌نه‌ئه‌کرێت.ئه‌م یاسایه‌هه‌موومنداڵێکی سوید
ئه‌گرێته‌وه.بێ هیچ جیاوازییه‌ک.
ـ هه‌موومنداڵێک له‌شه‌ش ساڵییه‌وه‌مافی چون بۆقوتابخانه‌ی
هیه‌وله‌حه‌وت ساڵیداقوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی
به‌جه‌برییه.ومافی چون بۆخانه‌ی کات به‌سه‌ربردنی دوای
قوتابخانه‌شی هه‌یه.
ـ هه‌موومنداڵێک مافی خۆیه‌تی بچێته‌باخچه‌ی ساوایانی میری
یاخودباخچه‌ی ساوایانی خۆیی حوکمه‌ت خه‌رجی باخچه‌ی ساوایان
بۆئه‌و خێزانانه‌خه‌رج ده‌کات که‌بێکارنوداهاتیان نییه.
ـ هه‌موودایکوباوکێک (یه‌کێکیان)یاخودبه‌هاوبه‌شی بۆیان
هه‌یه450 ڕۆژله‌دوای له‌دایکبوونی منداڵه‌که له‌گه‌ڵیدابن
بۆئاگاداری کردنوخزمه‌تکردنی منداڵی (شیرخۆر)،خێزانی موچه‌خۆر
له‌سه‌داهه‌شتای موچه‌که‌ی له‌لایه‌ن حوکمه‌ته‌وه‌له‌کاتی
دابڕان له‌کاربۆدابین ده‌کرێت ،خێزانی بێکاریش به‌هه‌مان
شێوه.هه‌مان مافی هه‌یه
ـ تاته‌مه‌نی 12 ساڵی باوک یاخوددایک بۆی هه‌یه‌مۆڵه‌ت
له‌کاره‌که‌ی وه‌ربگرێتوموچه‌که‌ی نه‌بڕێت ئه‌گه‌رهاتو
منداڵه‌که‌ی‌نه‌خۆش بوووپێویست بێت ئاگاداری نه‌خۆشییه‌کی بێت.
2 ـ یاساکانی خزمه‌ت به‌هه‌رزه‌کاروگه‌نج
ـ لێدان یاخودئازاردانوئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌روونیوجه‌سته‌یی
منداڵ وهه‌رزه‌کارله‌هه‌مووشوێنێکوبه‌هه‌مووشێوازێک
قه‌ده‌غه‌یه‌و یاسا سزای له‌سه‌رده‌دات.ئه‌م
قه‌ده‌غه‌کردنه‌ناوخێزانوقوتابخانه‌وشوێنه‌گشتییه‌کانیش
ده‌گرێته‌وه ،وسزای شه‌ش مانگ تاشه‌ش ساڵی له‌سه‌ره
ـ هه‌مووهه‌رزه‌کارێک له‌دوای ته‌مه‌نی شانزه‌ساڵیه‌وه‌بۆی
هه‌یه‌له‌قوتابخانه‌ی فێربوونی شۆفێری ده‌ست بکات به‌خۆڕاهێنان
بۆ ئۆتۆمبیل لێخوڕین
ـ هه‌مووکه‌سێک له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵیدا بۆی هه‌یه‌ده‌نگ
بدات ،مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ده‌ست که‌وێت،جگه‌ره‌بکڕێت
وبیکێشێت،،ژیانی خێزان پێکه‌وه‌بنێت وبۆشی هه‌یه‌له‌دایکوباوکی
جیابێته‌وه‌وسه‌ربه‌ست بێت،له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێکردنو
گوزه‌ران.باوکودایک هیچ مافێکیان به‌سه‌رته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵ
نامێنێت فرۆشتنی جگه‌ره‌بۆخوار هه‌ژده ساڵ به‌تاوان
له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێتوسزای له‌سه‌ره.
ـ له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا هه‌مووکه‌سێک بۆی هه‌یه (مه‌ی)
ئه‌لکحول بکڕێت تاپێش ئه‌وته‌مه‌نه‌هیچ کۆگایه‌ک مه‌ی
به‌خوارته‌مه‌ن بیست ساڵ نافرۆشێتو.فرۆشتنی مه‌ی به‌ته‌مه‌ن
خواربیست ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌وتاوانه.
ـ مامه‌ڵه‌ی سێکسی له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌کاری خوارته‌مه‌ن پانزه‌ساڵ
تاوانه‌وقه‌ده‌غه‌یه‌ویاساسزای له‌سه‌رده‌دات، هه‌رکه‌سێک
له‌سه‌ری بچه‌سپێت له‌گه‌ڵ ئه‌وته‌مه‌نه‌سێکسی کردوه‌یاسای
ده‌ستدرێژی سێکسی به‌سه‌رداده‌چه‌سپێت ،ئه‌گه‌رچی
به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولابێت.
3ـ یاساکانی خزمه‌ت به‌نه‌ریتی پێکه‌وه‌ژیانوجیابوونه‌وه‌ی
ژنومێرد.
ـ یاساڕیگه‌به‌ژن هێنانوماره‌بڕی ئه‌دات بۆهه‌موومرۆڤێک
که‌هه‌ژده‌ساڵی ته‌واوکردبێت به‌مه‌رجێک ئه‌و پێکه‌وه
ژیانه‌به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولابێتوخزمایه‌تی ده‌رجه‌یه‌ک
نه‌یانبه‌ستیته‌وه.(مه‌به‌ست له‌خزمایه‌تی ده‌رجه‌یه‌ک
مه‌حره‌مه‌کانه)
ـ یاساڕێگه‌ده‌دات به‌یه‌ک ژن بۆپیاوهه‌روه‌هابه‌یه‌ک پیاوبۆژن
.له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێکه‌وه‌ژیانه‌فره‌ژنی له‌لایه‌ن
یاساوه‌کاری پیناکرێتو مافی پێکه‌وه‌ژیانیان پێ نادرێت.
ـ هۆمۆسێکسوێله‌کان بۆیان هه‌یه‌گرێبه‌ستی پێکه‌وه‌ژیان
ببه‌ستنوبۆشیان هه‌یه‌هه‌رکاتێک بیانه‌وێت،له‌یه‌ک
جیابنه‌وه.به(یاسای ئازادی پیکه‌وه‌ژیانی
هاوڕه‌گه‌ز)ناوده‌برێت
ـ ژنوپیاویه‌کسانن به‌رامبه‌ربه‌مافی جیابونه‌وه،هه‌رکاتێک
یه‌کێکیان یاخودهه‌ردووکیان بیانه‌وێت له‌یه‌ک
جیابنه‌وه‌ئه‌وا،بێ هیچ ڕێگریه‌ک ده‌بێت له‌یه‌ک
جیابکرێنه‌وه،ته‌نهاله‌کاتی هه‌بوونی منداڵی خوارته‌مه‌ن
شانزه‌ساڵ ،ده‌وڵه‌ت ده‌رفه‌تێک ده‌دات بۆپاشگه‌ز
بونه‌وه‌وهه‌وڵدان بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌وچاکبوونه‌وه،که‌به‌ده‌رفه‌تومۆڵه‌تی
بیرکردنه‌وه‌ی شه‌ش مانگی ناسراوه،خۆئه‌گه‌رله‌دوای ئه‌وشه‌ش
مانگه‌ڕینه‌که‌وتنه‌وه ،ئه‌وابه‌پێی یاساله‌یه‌کیان
جیاده‌کاته‌وه.
ـ له‌کاتی جیابونه‌وه‌وهه‌بوونی منداڵ دادگای جیابونه‌وه‌پشت
به‌ستوبه‌به‌ڵگه‌وده‌رفه‌ته‌کانی باشترژیان
بڕیارله‌سه‌رئه‌وه‌ده‌دات که‌کامیان ئاگاداری
منداڵه‌که‌بن(باوک،یاخوددایک) .جاری واهه‌یه،باری ئابوری
جیابوه‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ده‌بینێت له‌یه‌کلایکردنی
ئه‌وکێشه‌یه بۆدادگا.
4ـ یاساکانی خزمه‌ت به‌خانه‌نشینوبه‌ساڵاچوه‌کان
ـ هه‌مووبه‌ساڵاچویه‌ک به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن ده‌زگای خزمه‌ت
به‌پیروکفته‌کان خزمه‌ت ئه‌کرێت ،ئه‌وخزمه تانه،دروستکردنی
خواردن‌و ،خۆشتنوپۆشاک کرێنودابینکردنی پێداویستییه‌کانی
ڕۆژانه‌وخه‌رجی پزیشک‌و ده‌رمانسازیش ده‌گرێته‌وه.
ـ هه‌مووکه‌سێک له‌ته‌مه‌نی شه‌ستوپێنج ساڵیداخانه‌نشین
ده‌بێت،که‌پێی ده‌وترێت خانه‌نشینی ئاسای ته‌مه‌ن موچه‌ی
خانه‌نشینی به‌پێی داهاتی ساڵانه‌ی کاردیاری ده‌کرێت،به‌ڵام
مرۆڤ بۆی هه‌یه‌پێش وه‌خت خانه‌نشین بێت،ئه‌گه‌رهاتوتوشی
نه‌خۆشییه‌کی یاخود کاره‌ساتێک بووکه‌به‌هۆیه‌وه‌نه‌توانێت
له‌سه‌رکاربه‌رده‌وام بێت.ئه‌م
یاسایه‌نه‌خۆشییه‌ده‌رونییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
5 ـ یاسای دوای مردن
ـ هه‌مووکه‌سێک بۆی هه‌یه‌وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی
بنوسێتوکاربه‌وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ش بکرێت،به‌ڵام له‌نوسینی
وه‌سیه‌ت نامه‌وله‌حاڵه‌تی بێبه‌شکردنی منداڵ
له‌میراتی،ئه‌واده‌وڵه‌ت له‌دابه‌شکردنی میراته‌که ئه‌گه‌رچی
له‌وه‌سیه‌ت نامه‌که‌شدانه‌هاتبێت به‌شێکی زۆری ده‌درێت
به‌منداڵانی که‌سی مردوو هه‌ره‌وهادابه‌شکردنی میراتی
به‌یه‌کسانی له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێرومێدادابه‌ش ده‌کرێت.وباجی
میراتیش ده‌سێنرێت
ـ مرۆڤ ئازاده‌پێش وه‌خت بڕیاربدات که‌چی له‌لاشه‌مردوه‌که‌ی
بکرێت (بسوتێنرێت،بکرێته‌بابه‌تی خوێندن له‌زانکۆکان ،یاخود
بنێژرێت) شاره‌وانییه‌کان به‌رپرسن له‌دابینکردنی خه‌رجی ناشتن
ئه‌گه‌رئه‌وکه‌سه‌که‌سی نه‌بووبینێژێت.
ئه‌مانه‌به‌شیوه‌یه‌کی کورتوسه‌رپێیانه‌ئه‌وکارانه‌ن که‌سۆسیال
دیموکرات ناوبانگی پێده‌رکردووه‌وکردونی به‌سونبولی خه‌باتو
کاره‌کانی خۆی له‌سوید...به‌ڵام ئه‌م
هه‌مووئاسانکاریوخۆشگوزه‌رانییه،بۆتاکی سویدی به‌ڕای هه‌ندێک
له‌کارکه‌رانو چینی موچه‌خۆران،وهێندێک له‌بیرۆ کراته‌کانی
سویدبۆته‌بارگرانیان به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی باجدان .له‌م
سۆزگه‌یه‌شه‌وه‌پارته‌نه‌یاره‌کانی تری سیاسه‌تی سۆسیال
دیموکرات (به‌ری ئۆپۆزسیۆن) ئه‌م خاڵه‌یان کردۆته‌خاڵی
لاوازوبێهێزی سۆسیاله‌کانو،به‌شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراوکاری
له‌سه‌رده‌که‌ن لێره‌ش بۆزیاتر به‌رچاوڕونی پێویسته‌که‌مێک باس
له‌سسته‌می باجدان له‌سوید بکه‌ین
باجدان له‌سوید
ده‌رامه‌تی باج که‌کۆڵه‌که‌ی پشتوسه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی
داهاتوده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی سویده‌به‌پێی یاساباجدان
له‌سویدبارگرانییه‌کی زۆری له‌سه‌رشانی هاوڵاتی
جێهشتوه...زۆرێک له‌پارته‌کانی تری دژبه‌سیاسه‌تی
فه‌رمانره‌وای پترله‌سی ساڵی سۆسیال دیموکرات باجدانیان کردۆته
چه‌کێک بۆبردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن .که‌تیایداله‌به‌رنامه‌ی
کاروخۆکاندید کردن هاتوه(که‌کاربۆکه‌مکردنی باجدان
ئه‌ده‌ین)..له‌به‌رامبه‌ریان پارتی سۆسیال دیموکرات
بۆوه‌ڵامدانه‌وه‌ده‌ڵێت (چاککردنی خوێندنوپێشکه‌شکردنی خزمه‌ت
گوزارییه‌کان باشتره له‌داگرتنی ڕێژه‌ی باجدان به‌شێوه‌یه‌کی
گشتیش هاوڵاتی سویدی حه‌وت جۆرباج ده‌دات
ـ باجی سه‌رمایه‌داری..ئه‌م
باجدانه‌ئه‌وکه‌سانه‌ده‌گرێته‌وه‌که‌پاره‌ی مۆڵدراویان
له‌بانکه‌کانی سویدهه‌یه‌خاوه‌ن کۆمپانیاوکارگه وپێشه‌و
دوکانداره‌کان ده‌گرێته‌وه.بڕی باجدان به‌پێی پاره‌ی
مۆڵدراوده‌سنیشانکراوه.
ـ باجی کار .هه‌رکه‌سێک که‌خاوه‌ن کاربێت ده‌بێت باج بدات
به‌رزترین ڕێژه‌ی باجدان،له‌شاره‌وانییه‌کان %32 ونزیمترینیان
%30 باجی کارشاره‌وانییه‌کان دیاری ده‌که‌ن هه‌رشاره‌وانییه‌ک
به‌پێی داهاتوده‌سکه‌وتی خۆی باجدان دیاری ده‌کات.به‌مه‌رجێک
له‌وڕێژه‌یه‌که‌متروزیاتر
نه‌بێت که‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداوه.
ـ باجی ئۆتۆمۆبیل .هه‌رکه‌سێک خاوه‌ن ئۆتۆبیڵ بێت
ساڵانه‌باجده‌دات ئه‌م باجه‌به‌پێی کێشی ئۆتۆمۆبڵه‌که‌دیاری
ده‌کرێت.
ـ باجی سه‌گ...هه‌رکه‌سێک خاوه‌ن سه‌گ بێت باج
له‌سه‌رموڵکایه‌تی سه‌گ ده‌دات ..له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌گ هۆکارێکه
بۆژینگه‌پیسیو پاککردنه‌وه ی خه‌رجی پێویسته.
ـ باجی خانوبه‌ره..خاوه‌نداریه‌تی خانووده‌بێت ساڵانه‌باجی
له‌سه‌ربدرێت،که‌به‌باجی مۆڵکداری ناسراوه
ـ باجی میراتی .هه‌رکه‌سێک میراتییه‌کی بۆبه‌جێ مابێت،ده‌بێت
باج له‌سه‌ربه‌چنگ که‌وتنی ئه‌ومیراتییه‌بدات به‌ده‌وڵه‌ت.
ـ باجی کڕینی شتومه‌کوکاڵا که‌پێی ده‌وترێت
moms
ئه‌م جۆره‌باجه‌به‌سێ شێوه‌پۆلێنکراوه
%6 بۆکڕینی خۆراکوپێداویستی ژینی رۆژانه
،هه‌ره‌وهاڕۆژنامه‌وکتێب،باجی له‌سه‌داشه‌شی نرخه‌که‌ی
له‌سه‌رداده‌نرێت.
%12 بۆئه‌وکه‌لوپه‌لانه‌ی،که‌به‌پله‌یه‌ک
له‌خوارپێداویستییه‌سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان دێت،وه‌ک
جلوبه‌رگوپۆشته‌و پۆشاک
%25 بۆبابه‌تی که‌مالیات له‌کاتی ئۆتۆمبیل کرێن ،بابه‌تی
ناوماڵ،ته‌له‌فون ،ته‌له‌ڤیزۆن..هتد
به‌م پێیه‌ش ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌ین زۆرجار‌هاوڵاتییه‌ک
له‌یه‌ککاتداچه‌ندجۆره‌باجێک ده‌دات،که‌ئه‌مه‌ش بۆته‌گله‌یی
وناڕه‌زایی له‌نێوان ده‌سته‌ی کار‌و،خاوه‌نداروسه‌رمایه‌داران
.بێکارباج نادت به‌ڵکویارمه‌تی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت
بۆبه‌ڕیکردنی بژێوی ،ئه‌مه‌ش وای کردوه‌که‌پارته‌کانی تری
دژبه‌بیری سۆسیاله‌کان به‌وه‌تاوانباربکات که‌سۆسیال
دیموکراته‌کان ته‌مه‌ڵی ده‌هێننه‌ئاراوه‌وکه‌س ئاره‌زوی
کارکردنی نامێنێت ..
ڕای شه‌قامی سویدی له‌سه‌رپارته‌کان
ـ به‌رله‌وه‌ی بێنه‌سه‌رڕای شه‌قامی سویدی له‌سه‌رپارته‌کان
پێویسته‌ئاماژه‌یه‌ک به‌وفه‌زیحه‌ته‌به‌ین که‌له3،9،06 سۆسیال
دیموکراته‌کان به‌به‌ڵگه‌وه‌له‌سه‌رپارتی گه‌ل
به‌ده‌سکه‌وتوه..پارتی سۆسیال دیموکرات هه‌لی چونه
ناوماڵپه‌ری تایبه‌تی سۆسیاله‌کانودزینی نهێنیو مه‌حزه‌ری
کۆبونه‌وه‌کانوبه‌رنامه‌ی کاری داهاتووی سۆسیاله‌کان له‌لایه‌ن
پارتی گه‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراوقۆسته‌وه،به‌تایبه‌ت
که‌له‌کاتێکدائه‌م نهێنییه‌ئاشکراده‌کرێت هه‌مووی دووهه‌فته‌ی
نه‌مابووبۆهه‌ڵبژاردن .ئه‌مه‌ش وای کردمتمانی خه‌ڵکی به‌پارتی
گه‌ل وهاوپه‌یمانه‌کانی که‌م بێته‌وه‌و
هه‌ردووبه‌ره ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ره‌کانیان
په‌نجابه‌په‌نجابوه‌ستێته‌وه ...به‌پێ ئاماری ستاتیکای سویدی
ڕۆژی 07.09.06
ـ یه‌کێک له‌دیارده‌سه‌یره‌کان که‌له‌م به‌دواداچونه‌توشم
بووئه‌وه‌بووکه‌هاوڵاتی به‌ره‌گه‌زسویدی به‌ده‌گمه‌ن ئاشکرای
ده‌کات که‌ده‌نگی خۆی به‌کێ ده‌دات،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رزۆریشی
لێبکه‌یت ،ئینجاده‌ڵێت ڕه‌نگه،له‌وانه‌یه‌ده‌نگ بده‌م
به‌پارتی....له‌ڕاستیشدائه‌وپێشوه‌خت بڕیاری خۆی داوه‌به‌ڵام
ئه‌م بڕیاره‌لای که‌س نادرکێنێت ..بۆیه‌هه‌موو پێشبینییه‌کی
پێشوه‌خت ڕه‌نگه‌هه‌ڵه‌بێت،بۆئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌کان،جگه‌له‌وده‌نگانه‌ی که‌پێشوه‌خت به‌هۆی
ئه‌ندامیه‌تی ولایه‌نگری ئاشکراناسراوه.
ـ هه‌ندێک له‌ده‌نگده‌رهه‌یه‌به‌درێژای پترله‌سی ساڵ ده‌نگ
به‌یه‌ک پارتویه‌ک به‌رنامه‌داوه،وێرای به‌چنگ نه‌که‌وتنی
ڕیژه‌ی پێویست که‌چی ئه‌وخه‌ڵکه‌هه‌رده‌نگیان
بۆئه‌داتوئاماده‌ش نییه‌بیگۆڕێت.به‌تایبه‌ت ئه‌و
ده‌نگده‌رانه‌ی که‌له‌مێژه‌وه‌ده‌نگ به‌پارتی مه‌سیحی دیموکرات
داوه.
ـ پارتی سۆسیال دیموکرات ده‌نگه‌کانی له‌لایه‌ن
ده‌نگده‌ره‌به‌ساڵاچوه‌وکانو بێگانه‌وپه‌ناهه‌نده‌کانه
وه‌بۆدێت ،ده‌ناوه‌کی دی پێئه‌چێت گه‌نج که‌مترده‌نگ به‌سۆسیال
دیموکرات بدات له‌به‌رڕۆشنای دروشمه‌کانی (هه‌موومان له‌گه‌ڵ
سۆسیال دیموکراتداین،،به‌رنامه‌ی کاریشمان(چاکتر بژێوی
بۆپیروپه‌ککه‌وته‌کانوهێنانه‌دی وڵاتێکی ماف
پارێزبۆبه‌ساڵاچوه‌کان،باشترکردنی بواری خوێندن‌و ته‌ندروستی
هاوڵاتی ،باشتره
له‌به‌رنامه‌ی باجداگرتن.. له‌پرسیارم له‌چه‌ندگه‌نجێک
،که‌بۆچی ده‌نگ ناده‌ن به‌سۆسیاله‌کان یه‌کێکیان
ئه‌مه‌وه‌ڵامه‌که‌ی بوو(پارتی سۆسیال دیموکرات پارتی
پیره‌کانه .من ده‌نگ ناده‌م به‌پارتێکی پیر) ده‌نگ ئه‌ده‌م
به‌وپارته‌ی که‌بارگرانی باجم بۆکه‌م ده‌کاته‌وه.به‌دوای
ئه‌و...
وه‌ڵامه
له‌هاوڕێکه‌یم پرسی
ئه‌ی تۆڕات چییه‌له‌سه‌رئه‌م دروشمه‌ی سۆسیاله‌کان
بۆهه‌ڵبژاردن که‌ده‌ڵێت (هه‌موومان له‌گه‌ڵ سۆسیال دیموکراتین)
له‌وه‌ڵاماگوتی .من نا..
!؟.
تۆش ئاره‌زوی خۆته.
ـ پارتی ژینگه،پارتی سه‌وزییه..له‌دروشمه
ناوبانگه‌کانیان(بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌رله‌بارترینوشیاوترین کات
بووبۆنه‌مام چاندن،ئه‌مڕۆکه‌ش فرسه‌تێکی تره‌بۆنه‌مام
چاندنه‌وه‌یه‌کی تر)هه‌ره‌وهاد(روشمی نه‌خێربۆئۆتۆمبیل به‌ڵی
بۆپاسکیل) له‌دروشمه ناوداره‌کانیانه.
ـ له‌دروشمه‌کانی پارتی چه‌پی سویدبۆهه‌ڵبژاردن ( هه‌مووکاتێک
هه‌مووهه‌قێک له‌چه‌په‌وه..سه‌رچاوه‌ی گرتوه)
ـ ئارامی‌و پارێزگاری ئاسایش‌و دابونه‌ریته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له‌کاره‌کانمانن پارتی دیموکراتی سویدی (پارتێکی نوێیه)
ـ پارتی گه‌لی سوید ..له‌دروشمه‌دیاره‌کانی باشترکردنی خوێندن
به‌زیادکردنی بابه‌تی فێربوون‌و وانه‌و مامۆستا لێهاتوه‌کانه
.کارده‌که‌ین بۆداگرتنی باجدان.
ـ پارتی کریستیان دیموکراتی سوید.له‌دروشمه‌دیاره‌کانی
،چاکترکردنی باری خێزان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاوله‌گه‌ڵ
دابونه‌ریته چه‌سپیوه‌کان ،له‌گه‌ڵ ئه‌ونه‌ریتانه‌ی
که‌ئه‌مڕۆکه له‌به‌رچاوماندا‌داڕماون
ـ مۆدێرات پارتی پارتێکی نوێیه له‌گۆڕه‌پانی
پارته‌سیاسییه‌کانی سوید ،به‌ڵام پیئه‌چێت جێگه‌ی خۆی
له‌ناوهزری چینی سه‌رمایه داران کردبێته‌وه‌وده‌نگی به‌ده‌ست
بکه‌وێت.یه‌کێک له‌دروشمه‌به‌ناوبانگه‌کانی که‌م کردنه‌وه‌ی
خه‌رجی ده‌وڵه‌ته‌وئیدی کات هاتوه‌ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت
په‌راوێزوسه‌رچاوه
ـ سوید له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسی ئازاداله‌ساڵی 1994 پرسیاری
له‌هاوڵاتی سویدی کردبۆبڕیاردان له‌سه‌رڕازی بوون
بۆچونه‌ناویه‌کێتی ئه‌وروپایاخودنه‌چون ،ئه‌نجامی
ڕاپرسیه‌که‌به‌ڕێژه‌ی %52 بۆبه‌ڵی کۆتای هاتوله‌ساڵی 1995
سویدبوبه‌ئه‌ندام له‌ناویه‌کێتی ئه‌وروپا
ـ کاندیده‌ناوداره‌کورده‌کان بۆئه‌م هه‌ڵبژاردنه(جه‌بارئه‌مین
) له‌لیستی کاندیدکراوه‌کانی پارتی ژینگه‌پارێزی سوید ـ (تارا
توانا) کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات ـ (ڕێبوارحه‌سه‌ن)
کاندیدی پارتی ژینگه‌پارێزی سویدییه‌بۆشاره‌وانیه‌کان ـ
هیواکاردۆیی کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات بۆپه‌رله‌مان.
ـ پێشبینی ئه‌کرێت که‌پارتی سۆسیال دیموکرات
له‌شاره‌وانی‌سویدی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
نشینه‌کانوشاره‌وانییه‌ده‌وڵه‌مه‌ندوگه‌نجه‌کان ڕێژه‌یه‌کی
که‌م له‌ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست بکه‌وێتوله‌جێی ئه‌وپارتی گه‌ل
وپارتی چه‌پی سوید ئه‌وده‌ناگانه‌به‌سه‌ریاندادابه‌ش ببێت.
ـ وه‌زیری ئێستای په‌روه‌رده‌وخوێندنی سویدی که‌سه‌ربه‌لیستی
سۆسیال دیموکراته ناوی ئیبراهیم بایڵانه،که‌به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
سریانییه‌وخه‌ڵکی تورکیایه..پێئه‌چێت ئه‌گه‌رسۆسیال
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت وه‌زاره‌تی خوێندنی
لێبسێنرێته‌وه.
ـ تۆمه‌توفه‌زیحه‌تی دزینی زانیاریوکۆدی چونه‌ژوره‌وه‌ی هۆبه‌ی
کۆبونه‌وه‌کان خراوه‌ته‌پاڵ سکرتێری گشتی لاوانی لیبڕالی
سه‌ربه‌پارتی گه‌ل.
ـ ئه‌گه‌رسۆسیاله‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنن ،یه‌کم
زه‌ره‌منه‌دپه‌ناهه‌نده‌وبێگانه‌وکه‌مایه‌تییه‌کان سویدده‌بن
ـ بۆزیاترزانیاری ئه‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ری تایبه‌تی
هه‌ڵبژاردن بکه‌ن به‌م ئه‌دره‌سهwww.val.se
|