ژیان به‌رده‌وام له گۆڕاندایه و
خۆی نوێ ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش جوانی و
به‌رده‌وامیه‌تی هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک دێته ژیان
هه‌ڵگری شوناس و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی، بۆیه
ده‌بێت نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی جیاواز
بکرێن له نه‌وه‌کانی دوێنێ، چونکه هه‌ر
نه‌وه‌یه‌ک بۆ ته‌رزی ژیانێکی جیاواز خولقێنراوه،
هه‌ر هه‌وڵێک بۆ له‌مپه‌ردانان له به‌رده‌م ئه‌م
ره‌وتی سروشتی ژیانه‌دا یاخود تێنه‌گه‌شتن له‌م
راستییه له‌به‌رده‌م شاڵاوی به‌رده‌وامی
گۆڕانکاریی ژیاندا هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
لاو جیهانبینی و خواست و مه‌شخه‌ڵی
خۆیی له ناخدا هه‌ڵگرتووه، ده‌یه‌وێت مێژووی
ژیانی خۆی تۆمار بکات و مۆرکی خۆی پێ ببه‌خشێت، مل
نادات بۆ ته‌رزی ژیانی نه‌وه‌کانی دوێنێ و له‌سه‌ر
ئه‌و ریتمه هه‌نگاو هه‌ڵناگرێت، چونکه گه‌ر وا
بکات شتێکی نییه پێشکه‌شی ژیانی بکات، بۆیه
دیرۆکی پاڵه‌وانه‌کانی دوێنێ وه‌ک ئه‌فسانه و
چیرۆک و شتی پڕووپوچ ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و
راستییه بزر ناکات که ده‌بێت ئاوڕ له رابردووش
بداته‌وه و سود له ئه‌زموونی پێشینان وه‌ربگرێت
و بۆ ئاینده‌یه‌کی پرشنگدار و ئاسۆیه‌کی گه‌ش
بڕوانێت به شێوازێک خۆی داڕشته‌ی ژیان بکات.
مرۆڤ خوازیاره له رووی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له رووی ماددی و
مه‌عنه‌وییه‌وه پێشکه‌وتن له ته‌رزى ژیانی
نه‌وه‌ی پێش خۆی وه‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م خواسته
موتیڤی مرۆڤایه‌تی بووه له چاخه به‌ردینه‌کان و
ژیانی ئه‌شکه‌وته‌کانه‌وه بگاته غه‌زوی ئاسمان.
هه‌ر خێزانێک ـ حکومه‌تێک ـ
ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت توانا و لێهاتووییه‌کانی
گه‌شه پێ بدات و، له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشکه‌وتن و
گۆڕانکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێت، ده‌بێته کۆسپ و له‌مپه‌ر
له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی نه‌وه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌دا
و، ده‌رئه‌نجام به‌رامبه‌ر شاڵاوی گۆڕانکاری و
داخوازییه‌کاندا خۆی ناگرێت و هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
نه‌وه‌ی نوێ هه‌ست به پاشه‌کشێ و دۆگمایی ژیان و
تراژیدییه‌کان ده‌کات، بۆیه هه‌ر زوو ده‌بزوێت و
به هه‌ر نرخێک بێت گۆڕانکاری ده‌کات و پایانێک بۆ
نه‌هامه‌تی داده‌نێت.
گێره‌شێوێنی وه‌ک شوناسی
ده‌سه‌ڵات:
به درێژایی مێژوو هه‌ر که‌س
فه‌رمانڕه‌وا بێت (یاخود ببێته فه‌رمانڕه‌وا)
هه‌ر شۆڕش و راپه‌ڕینێک روبه‌ڕووی بووبێته‌وه،
قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی خۆی هانداوه بۆ داتاشینی
جۆره‌ها تۆمه‌ت و سوکایه‌تیکردن به
راپه‌ڕیوه‌کان، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ساناترین
چه‌ک که بێ ئه‌رزشکردنی راپه‌ڕین و
راپه‌ڕیوه‌کانه، تۆمه‌ته‌کانی (خائین) و
(به‌کرێگیراو) و (گێره‌شێوێن) و (ئاژاوه‌چى) و...
هتد ئاماده‌گیی به‌رچاویان هه‌یه، ده‌سه‌ڵات و
قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کان له بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
فاکته‌ره حه‌قیقییه‌کانی بێزاریی خه‌ڵکی بووه‌ستن
و گوێ له داخوازییه‌کانیان بگرن و به راست و
دروستی وه‌دوی چاره‌سه‌ر که‌ون و کاربه‌ده‌سته
گه‌نده‌ڵه‌کان که‌نارگیر بکه‌ن، لۆژیکی مێژوو
پێمان ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رده‌وامیی خۆی په‌نا
ده‌باته به‌ر توندوتیژی و سه‌رکوتکردن و
زیندانیکردن و دواجار تیرۆرکردن، ساناترین
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تاوانبارکردنی
خه‌ڵکه (ئه‌و خه‌ڵکه‌ی دوێنێ گڕی بڕوایان بوون)
راسته‌وخۆ ده‌بنه گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌چی و،
ده‌ستی دوژمن و ده‌ره‌کییان له پشته‌وه‌یه و...
هتد!
له راستیدا ره‌وتی ژیان و مێژووی
رووداوه‌کان پێمان ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری
گه‌نده‌ڵی و گێره‌شێوێن و ژیله‌مۆی ئاژاوه‌چێتی
تاو ده‌دات، ئه‌و کیڵگه‌یه فره له‌باره بۆ
شۆڤاری و گه‌رای ئاژاوه‌چێتیی تێدا گه‌شه بکات
خودی ده‌سه‌ڵاته، کاتێک ده‌سه‌ڵاتداری نغرۆی
حه‌زه سه‌رشێته‌کان و یاساشکێنی و بێحورمه‌تی
به‌رامبه‌ر دادگاکان ده‌که‌ن، که خۆیان
دایانمه‌زراند و رێز له بڕیاره‌کان و
به‌ڵێنه‌کانیان ناگرن و درۆ ده‌بێته سیمای
کاربه‌ده‌ستان، ئه‌و کاته ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێشخه‌ر
و زه‌مینه‌سازى ئاژاوه‌چێتی و گێره‌شێوێنی ده‌کات،
بۆیه گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌چێتی خه‌سڵه‌تی
هاووڵاتی نییه هه‌تا یاسا سه‌روه‌ر بێت و
ده‌سه‌ڵات رێزی خۆی بگرێت.
لۆژیکی مێژوو پێمان ده‌ڵێت
ده‌وڵه‌ته دوژمن و نه‌یاره‌کان له کاتی
دروستکردنی تۆڕی شۆڤاری (جاسوسی)دا خه‌ڵکی هه‌ژار
و ره‌ش و رووت و بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوێت، که‌سانێک
راو ده‌که‌ن که له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بن و
بتوانن قه‌یران بخولقێنن، ئاژاوه‌چێتی به‌و
که‌سانه ده‌کرێت له چرکه‌ساتێکدا ده‌توانن
ده‌یان ته‌نکه‌ر به‌نزین لوش بده‌ن، به نموونه
ئه‌زموونیش دوێنێیه‌کی نزیک کۆمه‌ڵێک ده‌ستڕۆشتووی
حیزبه‌کان و جامانه به‌سه‌ره‌کانی ناوه‌نده
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان مه‌له‌فیان له خزمه‌تی
به‌عسدا گیرا و، کوردایه‌تییان به ئێمه ده‌فرۆشت
و هه‌نووکه‌ش سازشی دڵسۆزی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان
به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن.
هاووڵاتیی ژیانێکی ئاسوده و
سه‌قامگیر و دوور له دڵه‌ڕاوکێ ده‌خوازێت،
میلله‌تێک هه‌زاره‌ها قوربانیی به‌خشیبێت بۆ
وه‌دیهێنانی ده‌سه‌ڵاتێک که له هه‌ناوی خۆیه‌وه
له‌دایک بێت، لای نه‌نگه په‌روه‌رده‌ی نوقم کات،
به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵات به (43) وه‌زیره‌وه
ناتوانن ئیداره‌ی (3) ملیۆن که‌س بکه‌ن ـ که
به‌رامبه‌ر کووچه و کۆڵانێکی چین ده‌بێت ـ ئیدی
ئه‌وه سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی ئاژاوه‌چێتی و
گێره‌شێوێنی ده‌بێت، تۆ که رێزی یاسا ناگریت و
رێزی به‌ڵێنه‌کانت ناگریت، داوای چی له
هاووڵاتیان ده‌که‌یت؟ چه‌ند نه‌نگ و شوره‌ییه
مرۆڤێک بانگه‌شه‌ی شتێک بکات و به کرده‌وه و
ره‌فتار شتێکی تر نمایش بکات.
شوناسی گێره‌شێوێنیی لاوان و
کوشتنی رۆحی ئینتیما (الانتماْ ):
دوێنێ چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و پاکتاوی ره‌گه‌زی و داگیرکردنی خاکی کورد و
کوردستان رۆحی پێشمه‌رگایه‌تی و ئینتیمای لاوانی
بۆ کوردستان له‌ئامێز ده‌گرت، ئه‌مڕۆش ده‌بێت
سه‌روه‌ریی یاسا و به‌رزڕاگرتنی حورمه‌تی
دادگاکان و بڕوابوون به چه‌مکی هاووڵاتیبوون و
کارکردن له‌سه‌ر دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه به
کرده‌وه و چه‌سپاندنی دادگه‌ری و سزادانی
ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌کان فاکته‌رێکی گرنگی
زیندووڕاگرتنی رۆحی ئینتیمای لاوانن.
خائین و جاش و به‌کرێگیراو و
ئاژاوه‌چی و گێره‌شێوێن ئیدیۆمی سه‌رده‌می خه‌باتی
شاخ بوون دژی پیاوانی رژێم، کارکردن له سه‌ر
هه‌مان ریتم له‌ناو شاردا و کاتێک به‌عس کۆتایی
هاتووه، ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه‌یه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی پیاده‌ی ده‌کات و کوشتنێکی له‌سه‌رخۆی رۆحی
ئینتیمای لاوانه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاری له‌سه‌ر
حیزبیبوونی هاووڵاتی کردووه، نه‌ک مرۆڤ بوون، له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه داخراوه‌که‌ی حیزب ته‌نانه‌ت
به‌هێزترین هاوپه‌یمانیش بووبن، تۆمه‌تی جاش و
به‌کرێگیراوی و ئاژاوه‌چێتییان بۆ تاشیون! له
ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا حیزب و لایه‌ن نه‌ماوه
نه‌کرابێته خائین و به‌کرێگیراو، ته‌نانه‌ت له
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چه‌مکی جاش و
به‌کرێگیراوی ئاماده‌گیی کارای هه‌بووه له دژی
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی به دڵی دوو حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌که هه‌ڵنه‌په‌ڕیبن!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ده‌رهاویشته
نێگه‌تیڤه‌کانی کوشتنی رۆحی ئینتیما تێناگات،
کوشتنی رۆحی خۆشه‌ویستی و ئینتیما بۆ نیشتمان و
خاکی کوردستان له هزری لاوان‌دا ده‌بێته هۆی کۆچی
عه‌قڵه‌کان، به‌هه‌ده‌رچوونی توانا و
لێهاتووییه‌کان، زه‌مینه‌سازییه بۆ شه‌ڕ و
شڕه‌خۆری، خۆپه‌رستی و تێرۆرکردنی حه‌زه
شه‌خسییه‌کان باڵاپۆشی ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵگه
ده‌بێت دڵسۆزی نامێنێت و کوردستان پێش ناکه‌وێت و
گیانی خۆشه‌ویستی و قوربانیدان زینده‌به‌چاڵ
ده‌کرێت و یاسا و دادگاکان رۆژانه حورمه‌تیان
ده‌شکێت، نهێنیی ئه‌م راستییه‌ش له‌وێدا
به‌رجه‌سته ده‌بێت چه‌کدارێکی کوردی ئه‌مڕۆ
چاره‌که هیمه‌تێکی پێشمه‌رگه‌ی جارانی نییه،
ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی هاووڵاتیان بۆ پێشمه‌رگه‌یان
هه‌بوو، هه‌رگیزاوهه‌رگیز بۆ چه‌کداره خه‌فیفه
مۆدێرنه‌کانی ئه‌مڕۆ نییانه، به‌رپرسی سه‌رده‌می
پێشمه‌رگایه‌تى وێنه‌ی به‌سه‌ر دڵه‌وه ده‌کرا،
ئه‌مڕۆ له رووپه‌ڕه‌ى رۆژنامه‌کاندا وێنه‌ی
هه‌مان به‌رپرس سوکایه‌تیی پێ ده‌کرێت، چونکه
رۆحی ئینتیما تیرۆر کراوه.
ده‌سه‌ڵات که خه‌مسارد ده‌بێت
به‌رامبه‌ر لاوان و هاووڵاتیانى و هه‌ڵگرى
پرۆژه‌یه‌کى گۆڕانکارى جدى نابێت ، رۆحى ئینتیماى
لاوان بۆ خاکی کوردستان گه‌شه پێنادات و
به‌شداریان ناکات له پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانیی
کوردستان و هه‌میشه قه‌وانی سواوی ئاژاوه‌چێتی و
گێره‌شێوێنییان بۆ لێ بدات و له ته‌باییشدا
حیکایه‌ته سواوه‌کانی دوێنێیان بۆ بگێڕێته‌وه و
داوای نرخه‌که‌یان لێ بکات، ئه‌و کاته لاوان
ته‌نها پێڵاوه‌کانیان به خاک و
نیشتمانه‌که‌یانه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه، هه‌موو
شتێک قابیلی سازشکردن و فرۆشتنه.. ده‌سه‌ڵاتی
کوردی که‌ی له‌م راستییه تێده‌گات ؟!! |