ده‌شێ سه‌رخۆشی له‌و دره‌خته سه‌رداره بکه‌ین
که له مزگێنی و تاجی سه‌ر سه‌ری به‌ره‌که‌ی
پێبه‌خشین و
لێکدا لێکداش، پێیگووتین: له ڕه‌وانی مناڵ؛
تام و
له ئیمانی پیریش؛ تێڕامان قه‌رز بکه
گووتیشی:
به‌ر له‌وه‌ی خۆم جێبهێڵم..و بکه‌ومه مهرزو
وه‌رزێکی تری زهلیلیمهوه
له
نانی دڵی ئهویندارییم بڕننه‌وه
بنواڕن....
من به داکه‌وتنی ئه‌و گیانقورسیهم چۆن
سه‌روه‌ریم سه‌رووتر ده‌چێ و
ئهسیرییم؛
به بایه‌ختر
سه‌رخۆشی: نزایه‌که بهراوهژوانه بۆ
لاواندنه‌وه‌ی ته‌نیایی ساز ده‌کرێ
لێ ته‌نها ڕێزێکی له‌خۆبردوو بۆبه‌رزی و نزمی
فێربوونه‌کانی ته‌نیایی ئه‌وه‌یه، لێیگه‌ڕێین ته‌نیایی به
فه‌رمانی عومری خۆی بــژی.. و له گوانی گه‌نجینه‌کانی خۆشی
بنۆشێ.کلکه‌سووته
ئاخ ..که نه‌بووه‌و نابێته ئاوازێک بۆ سه‌ما
-مه‌حاڵ-ه‌کانی ڕۆح
|