ئه‌وی ئاشكرایه لای هه‌موان ئه‌و ئاڵۆزی و وێرانكارییه‌یه
كه‌دوچاری عێراق هاتووه و به‌جۆرێك كاری كردۆته سه‌ر
وه‌ستانی ژیان و ڕووخاندنی ژێرخانی ئابووری، وێڕای نه‌مانی
هه‌موو سیما جوانه‌كای ژیان، خه‌ڵكی عێراق له‌بواره‌كانی
(سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری..) هه‌تا ده‌گاته
سه‌ر ئێسكان ئازار ئه‌چێژن، لێره‌دا مه‌به‌ستم به‌تایبه‌ت
به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه. نه‌بوونی ئاسایش،
له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی لاوازدا عێراقی به‌ره‌و هه‌ڵدێری
به‌ش بوون و دووبه‌ره‌كی و فره‌مه‌زهه‌بی بردووه كه ئه‌مانه
هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر ئایینده‌ی عێراق، یه‌ك
له‌و فاكته‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی
به‌ره‌و ماڵوێرانی و پاشاگه‌ردانی بردووه ڕووخانی باری
ئابوورییه به‌جۆرێك كاری له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كردووه كه ئه‌و
خراپه‌كارییانه‌ی نه‌ده‌بوو ببن هه‌موو سه‌ریان هه‌ڵداوه وه‌ك:
دزی و كوشتن و فڕاندنی خه‌ڵك و له هه‌موویان ترسناكتر دروست
بوونی ده‌یان گرووپی تیرۆریست له‌پێناوی دابین كردنی بژێوی
ژیان و مانه‌وه‌دا، به‌جۆرێك هه‌موو شاره‌كانیان پڕ كردووه
له‌تاوان و قه‌تڵوعام كرنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و هه‌ژار. رۆژانه به
به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه خه‌ڵكانێكی زۆر له پیاو و ژن و منداڵ
ده‌بنه قوربانی ئه‌و كرده‌وه دزێو و ناشارستانییانه و، نا‌ئومێد
بوونی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له ژیانێكی ئارام.
ئه‌وی سه‌رنجی راكێشام چه‌ند وتارێك بوون كه له رۆژنامه و
گۆڤار و ماڵپه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كاندا به‌رچاوم كه‌وتن
ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی ژنانه‌تا
ده‌گاته‌بابڵێین به‌كارهێنانی ژنان له‌لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه یان چه‌ند كه‌سانێكه‌وه وه‌ك
كه‌ره‌سه‌یه‌كی (سلعه) بێ‌نرخ و بێ به‌ها بۆ دابینكردنی بژێوی
ژیان.
ئه‌وی جێی نیگه‌رانییه به‌كارهێنانی ژنانه له‌لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه یان كه‌سانی نزیك، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
وه‌ك عێراقدا كه پابه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌كه هه‌ر له
كۆنه‌وه ئه‌و جۆره كارانه مه‌حروم كراوه و، وێڕای ئه‌وه‌ش كه
حوكمی پیاوسالاری زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو حوكمێكی كۆمه‌ڵدا.
من هه‌رگیز ڕه‌خنه و خه‌تا نانێمه‌پاڵ ئه‌و ژنانه. ئه‌گه‌ر
كه‌مێك بیر له بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق بكه‌ینه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ
باری ئابووری خه‌ڵك به‌ره‌و لاوازی و خراپی ده‌چێت به‌هۆی
نه‌بوونی ئاسایش و تێكچوونی هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵ و ڕوودانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی ده‌بنه هۆی
كوژران و برینداركردنی ده‌یان خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ‌تاوان. ئه‌مه
خۆی له‌خۆیدا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ تێكچوون و نائارامی باری
ده‌روونی خه‌ڵكی و له‌هه‌مان كاتدا بۆته هۆی سه‌رگه‌ردانكردنی
سه‌دان ژن و مناڵ، كه‌واته ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ناخۆشی و
نائارامی و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵكه و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان
له‌سه‌ر چاره‌نووسی خێزانه‌كان كردووه به‌تایبه‌ت ژنان
كه‌به‌ره‌و ونبوونیان بردوون له‌پێناوی به‌رده‌وامی ژیاندا!
هه‌ندێك له‌و ژنانه له‌ئاكامی نه‌بوونی وشیاری و
نه‌خوێنده‌واری و فرسه‌تی كاركردن بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان
له‌لایه‌ن كه‌سانی بێویژدانه‌وه كاری له‌شفرۆشیان پێده‌كرێت و،
گرانی ژیان وایان لێده‌كات ملكه‌چ بن بۆ ئه‌و كاره.
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئارامه‌وه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا
به‌رقه‌راره و هه‌روه‌ها باشی باری ئابووری هه‌رێمه‌كه
ژماره‌یه‌ك له‌و خێزانانه یا ئه‌و ژنانه‌ی به‌و كارانه‌وه
سه‌رقاڵن روویانكردۆته كوردستان، به‌داخه‌وه‌پیاوانیش
بێویژدانانه كه‌وتونه‌ته گه‌ڕان به‌دوای نێچیردا به‌بێ
بیركردنه‌وه له هیچ قیه‌مێكی جوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌رزڕاگرتنی كه‌سایه‌تی خۆیان. له‌ڕاستیدا بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و دیارده‌یه وێڕای كرده‌وه‌ی ناشیرین و قێزه‌ون و دوور له
ڕه‌وشی جوانی مرۆڤ و ناو كۆمه‌ڵ، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی كوشنده‌شی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ كاتێك ژنێك یان كچێكی مێردمنداڵ بۆ دابینكردنی قووتی
ژیان ناچاری ده‌ست پانكردنه‌وه و سواڵكردن ده‌بێت، كۆمه‌ڵ
به‌چاوێكی سووك ته‌ماشایان ده‌كات و زۆر جاریش ڕوویداوه
ده‌ستدرێژی نامووسیان كراوه‌ته‌سه‌ر و ڕێگه‌یان بۆخۆشكراوه
به‌ره‌و ونبوون و له‌كه‌داری بچن و، هه‌ر كۆمه‌ڵیش تاوانباریان
ده‌كات.
بڵاوبونه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به جه‌سته‌ی ژنه‌وه
ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك وه‌ك: (نه‌بوونی وشیاری، نزمی
ڕاده‌ی ڕۆشنبیری، نه‌خوێنده‌واری، نه‌بوونی فرسه‌تی كاركردن
بۆدابنیكردنی بژێوی ژیان....).
دیاره‌بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ش، ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه به‌رامبه‌ر دروست
بوونیان و چاره‌سه‌ركردنیان. لێره‌دا له‌هه‌موو ڕێكخراوه
ئازادیخوازه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی ژن و
هه‌موو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت داوا ده‌كرێ كه ڕێگه‌چاره‌ی
گونجاو بدۆزنه‌وه‌و كاری جدی بكه‌ن بۆ به‌ربه‌ستكردنی
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و دابینكردنی كار و جێگه‌ی
باش بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه هه‌ژارن. هه‌روه‌ها ده‌رگای
ڕێكخراوه‌كانیان واڵا بكه‌ن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌كانیان
ئه‌به‌نه به‌رده‌میان، وه سزای هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش بده‌ن
كه به كه‌ڵبه‌ی پیسیان جه‌سته‌ی پاكی ژن له‌كه‌دارده‌كه‌ن و
بازرگانی به‌ژنه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌ك ده‌رگای ڕێكخراوه‌كانیان
دابخه‌ن و ئه‌و ژنانه ته‌سلیم به دادگا بكه‌ن كه هانایان بۆ
ده‌به‌ن!
هۆله‌ندا، 16-08-2006
• • •
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی میدیا ژماره 255 ل 17
بڵاو بۆته‌وه ..
|