دوێنىَ
7 ى ئه‌یلول دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیداره‌ى سلێمانى رووى
ناشیرینى خۆیان پیشانداینه‌وه و سه‌لماندیان که چه‌نده
دوورن له گیانى سه‌رده‌م و ته‌نانه‌ت ئاماده نین کار به‌و
بڕگه و ماده یاساییانه بکه‌ن که خۆشیان حوکمى پێده‌که‌ن،
شه‌رمه‌زارییه بۆ یه‌کیه‌تى که له سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌مدا
به‌و جۆره نا شارستانیانه‌یه و به‌و ره‌فتاره نا ئینسانی و
چه‌ته ئاسا رێگه‌به تێکۆشه‌رێکى وه‌کو سه‌رۆکى پارتى
چاره‌سه‌ری دیموکراتى کوردستان ده‌گرن و بێ ئاگایی پارته‌که‌ى
و خێزانه‌که‌ى و بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌یگرن و ده‌یخه‌نه
ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ى سلێمانیه‌وه، له‌وانه‌ش نا ره‌واتر، له
رۆژێکدا ئه‌و کاره نایاساییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن که ده‌وامى
فه‌رمی و پارێزه‌ره‌که‌ش ناتوانىًَ
هیچ هه‌وڵێک بدات.
بڕوا
ناکه‌م که‌سێک له‌م دونیایه‌دا هه‌بێت هه‌نده‌ى تاڵه‌بانى باس
له دیموکراتى و ده‌سته گوڵی ره‌نگا و ره‌نگ وئازادى
راده‌ربرین بکات، که‌چی هه‌موو داموده‌زگاکانى یه‌کیه‌تی
ماوه‌ى ساڵێکه له هه‌وڵی بێ ده‌نگ کردن و مارژیناڵ کردنى
دکتۆر فایه‌ق و (پ چ د ک) دانه،هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ى گه‌لدان و چاودێری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و
ئه‌گه‌ر که‌م و کورتیش ببینن بوێرانه و راشکاوانه راى گشتى
کوردستانى لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و سوریشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که پشتگیری له داواکارییه‌کانى خه‌ڵک بکه‌ن و بره‌و به کار
و خه‌باتى ئۆپۆزسیۆنىش بده‌ن.
حه‌ز
ئه‌که‌م به‌و به‌رپرسانه‌ى ئیداره‌ى سلێمانى رابگه‌یه‌نم که
نه دکتۆر فایه‌ق ئه‌و که‌سایه‌تییه که له به‌رامبه‌ر گرتن
و فشار و تۆمه‌ته‌کانتان له تێکۆشان سارد ببێته‌وه و نه
پارتى چاره‌سه‌ریش ئه‌و پارته‌یه که له به‌رامبه‌ر
سیاسه‌ته‌کانتان له په‌راوێزخستن و موخاته‌ب نه‌گرتن کۆڵ بدات
و ده‌ستبه‌ردارى خه‌باتى ئۆپۆزسیۆنیش ببێت.
بۆیه
باشترین رێگه‌ش ئه‌وه‌یه ئێوه به سیاسه‌ته‌کانتاندا
بچنه‌وه و ده‌ستبه‌ردارى ره‌فتاره نادیموکراتی و پێشێلکردنى
یاسا به‌ر بده‌ن و داواکارییه‌کانى خه‌ڵکى له پێناوى ژیانێکى
باشتردا جێ به‌جێ بکه‌ن، ئه‌گینا، ئه‌وا ده‌بێت باش بزانن
هه‌موو ئه‌ندامانى پارته‌که‌مان زیندانى بکه‌ن ناتوانن
بچوکترین ته‌عویزمان لێوه‌ر بگرن و چه‌ند باره‌شی ده‌که‌مه‌وه
که چی زووتره به‌رێز دکتۆر فایه‌ق ئازاد بکه‌ن و داواى
لێبوردنیشى لێبکه‌ن.
له
کۆتایشدا رفاندنى دکتۆر فایه‌ق و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و زیندانى
کردن وتۆمه‌ت دانه‌پاڵی به‌توندى مه‌حکوم وشه‌رمه‌زار ده‌که‌م.
|