دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و
هه‌ولێر و، پێکهێنانی حکومه‌تی یه‌کگرتووی
کوردستان، خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی باشتربوونی حاڵ و
گوزه‌رانیان ده‌کرد، چونکه پێشتر هه‌ر
که‌موکورتییه‌ک هه‌بوایه ده‌یانخسته ئه‌ستۆی
دووئیداره‌یی و دوو حکومه‌تی، به‌ڵام دوای
تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی
دوو حکومه‌ته‌که‌ماندا، که‌چی ئه‌و چاوه‌ڕوانی و
پێشبینییه‌ی خه‌ڵک وا ده‌رنه‌چوو، به‌ڵکو حاڵ و
گوزه‌رانی خه‌ڵک و هاووڵاتی ئاسایی به‌ره‌و خراپتر
چوو، پێداویستییه سه‌ره‌کی و رۆژانه‌ییه‌کانی به
گرانتر و قورس‌تر ده‌ستده‌که‌وێت،
خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک کاره‌با و نه‌وت و غاز و
به‌نزین رۆژ به رۆژ که‌متر ده‌بێت و به نرخێکی
گرانتر ده‌ست هاووڵاتیان ده‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت
نرخی سوته‌مه‌نی به جۆرێک گران بووه که بێ
پێشینه‌یه له کوردستاندا، هه‌تا زه‌مانی
گه‌ماڕۆی ئابووریی سه‌ر عێراق و کوردستان نرخی
به‌نزین و غاز و نه‌وت وه‌کو ئێستا گران نه‌بوو،
ئاشکراشه که گرانبوونی سوته‌مه‌نی کاریگه‌ریی
راسته‌وخۆی هه‌یه بۆ سه‌ر گرانبوونی سه‌رجه‌م
پێویستی و که‌لوپه‌له‌کانی تری رۆژانه‌ی مرۆڤ،
ئه‌مه‌ش ورده ورده سه‌ر ده‌کێشێ و سه‌ری کێشاوه
بۆ په‌یدابوونی دیارده‌ی گرانی، خۆ ئه‌گه‌ر
سه‌ردانێکی کورتی بازاڕ بکه‌یت، ئه‌وه به ئاشکرا
هه‌ست به‌و گرانییه ده‌که‌یت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، داهاتی هاووڵاتیان به
تایبه‌تی چینی (مووچه‌خۆر) که به‌شێکی گه‌وره و
سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی کوردستان پێک ده‌هێنن، له‌و
ئاسته‌دا نییه که بتوانێ هاوتای ئه‌و گرانییه
بکات، که ئێستا له بازاڕه‌کانی کوردستان به
ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش وایکردووه که
هاووڵاتیان له کێشه و قه‌یرانێکدا بژین و
دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیانیان شه‌که‌ت و
ماندوویان بکات، جار جاریش ئه‌م شه‌که‌تبوون و
ماندووبوونه‌یان له چوارچێوه‌ی هه‌ندێ
خۆپیشانداندا ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌جیاتی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی
داواکانیان و دابینکردنی پێداویستییه‌کانیان،
به‌شێوه‌یه‌کی نا دیموکراسییانه، به‌ڵکو له
هه‌ندێ شوێن پۆلیسیانه مامه‌ڵه‌ی خۆپیشانده‌ران
ده‌کرێ.
له کۆتاییدا به کورتی و به کوردی ده‌مه‌وێ بڵێم
که ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی له رووی دابینکردنی
پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابینکردنی
داهاتێکی گونجاو بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی بۆ
مووچه‌خۆران له قه‌یران و ئه‌زمه‌دایه، ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش پێویست ده‌کات له‌سه‌رى که خه‌مێکی
جددی بخوات و هه‌نگاوی کرداری بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی
ئه‌و قه‌یرانه و ئه‌زمه‌یه بنێت، ئه‌گینا ورده
ورده میسداقیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و باوه‌ڕی
خه‌ڵک به‌و ده‌سه‌ڵاته روو له که‌می ده‌کات |