هه‌موو کۆمه‌ڵگا سه‌قامگیره‌کانى دنیا خاوه‌نى
کۆمه‌ڵێ نه‌گۆڕن ، که به‌هۆى ڕێکه‌وتنى هێزه
کۆمه‌ڵایه‌تىیه‌کان و پێکهاته جۆراوجۆره‌کان له
سه‌ر ئه‌و نه‌گۆڕانه کۆمه‌ڵگاکانیان له به
له‌رزه‌که‌وتنى گه‌وره‌و گورچک بڕ ده‌پارێزن . له
کاتێکدا کۆمه‌ڵگا دووچارى گرفت و نا ئارامىیه‌کیش
ده‌بێته‌وه ، ئه‌و نه‌گۆڕانه ده‌توانن تا
ڕاده‌یه‌کى به‌رچاو ڕێگر بن له په‌ره‌سه‌ندنى
ڕوداوو نائارامىیه‌کان بۆ سنورى پاشا گه‌ردانىو
شه‌ڕى هه‌موان دژى هه‌موان ، یاخود کلۆرکردنى
جه‌سته‌ى نیشتیمانى‌و چڤاکیى کۆمه‌ڵگا .
نه‌گۆڕه‌کانیش له نێو کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کاندا
یه‌ک شت و هاوجۆر نین . ده‌شێ به گوێره‌ى جیاوازى
کۆمه‌ڵگاکان نه‌گۆڕى جیاوازیشمان هه‌بێت .
به‌ڵکو له ناو خودى کۆمه‌ڵگاو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و
وڵاتێک‌دا له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکى تر ده‌شێت
گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت ، یا خود لانى که‌م
هه‌ندێکیان بگۆڕێن ، چونکه فۆرمى ده‌ه‌سه‌ڵاتى
سیاسى‌و ده‌وڵه‌ت و ئاستى په‌ره‌سه‌ندنى ژیارىو
شارستانى و دۆخى نێوده‌وڵه‌تىو جۆرى سیستمى
ئابورى‌و دابه‌شبوونه ئایدۆلۆژىو فکریه‌کان ،
هه‌ریه‌که‌یان له جِێى
خۆیه‌وه کاریگه‌رن له دیارى کردن و چه‌سپاندنى
نه‌گۆڕه‌کان . دیاره له سه‌رده‌مه
پێشووه‌کانداى نه‌گۆڕه‌کان به پله‌ى یه‌که‌م له
که‌سه‌کاندا به‌رجه‌سته بوون . به تایبه‌تیش له
سوڵتان و پیاوان و ڕێبه‌رانى ئاینیدا .
به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ
له ده‌ره‌وه‌ى که‌سه‌کانه‌وه نه‌گۆڕ نه‌بوو بێت
. به‌ڵام نه‌گۆڕه‌کان هه‌میشه به‌ره‌نجامى
ڕێکه‌وتنى نێوان تاک و گروپ و هێزه‌کان نه‌بووه .
له کۆن و نوێ‌دا چواچێوه‌ى زۆره‌مل و نه‌گۆڕى
سه‌پاوو دۆخى سه‌پێنراوو له ئارادا بووه ، ئه‌م
بار‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ش هه‌میشه له‌سه‌ر حسابى
لێبورده‌یىو گوزارشت دانى ئازاد له خۆ‌و رێگرى
بووه له خواست و ویسته‌کانى مرۆڤ . دیاره گه‌ر
واز له‌مێژوى کۆن بێنین و له چوارچێوه‌ى مۆدێلى
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌و سه‌رده‌مى مۆدێرنه‌ى فکرىو
سیاسى له مه‌سه‌له‌ى نه‌گۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵگایه‌ک
ورد بینه‌وه ، ده‌توانین به‌رچاو ڕونانه‌ترو
به‌رجه‌ستانه تر قسه بکه‌ین . کۆمه‌ڵگا
هاوچه‌رخه‌کان له خۆرئاوا‌و ده‌ره‌وه‌ى خۆرئاواشدا
به ئالڕ و گۆڕ‌و کێشمه کێشى زۆر‌و جۆراوجۆردا
تێپه‌ڕیون . زۆر جار کێشمه کێش و ململانێکان
هێنده توند‌و تیژبوون ، سه‌رجه‌م چوارچێوه‌و
ده‌زگاو ده‌سته‌به‌ره له ئارابووه‌کان ،
نه‌یانتوانیوه له خۆیان بگرن و سه‌ره‌نجام سه‌رى
له کوده‌تاوه ده‌رچووه . مرۆڤایه‌تى له مێژوى
هاوچه‌رخى خۆیدا باجى گه‌وره‌ى ئه‌م هه‌ڵکسان و
داکشانه گه‌ورانه‌ى داوه‌و به‌یه‌کجار قورسى
به‌سه‌ریدا شکاوه‌ته‌وه .دیاره ده‌وڵه‌تى
هاوچه‌رخ به میکانیزم و شێوازه‌کانى کارکردن و خۆ
فۆرمه‌ڵکردنیه‌وه هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه
دابووه که چوارچێوه‌یه‌ک بێت بۆ یه‌کبوون و وه‌ک
یه‌ک لێکردن و هاوشێوه کردن . له ڕێى دام و
ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانىیه‌وه هه‌وڵى داوه
یه‌کیه‌تىیه‌کى ناوه‌کى کۆمه‌ڵگایى دروست بکات .
له‌م پێناوه‌شدا هێڵى سورى جۆراوجۆرى دیاریکردوه
. له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مدا که سه‌ره‌تاى شکڵ
گرتنى ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ى ده‌ولڕه‌ت بوو ،
ده‌سه‌ڵاتداران و پادشاکان ده‌یانویست له ڕێى
سه‌پاندنى تاکه ئاینێک و جۆرێ له ده‌سه‌ڵاتى
خۆسه‌پێنه‌رانه‌وه یه‌کیه‌تى یاسایى و سه‌روه‌رى
ناه‌ىکى بێته کایه‌وه‌و به‌سه‌رناکۆکىو
دابه‌شبوونه ناوخۆیىیه‌کاندا زالڕ بن که به‌شێ
بوون له ڕواڵه‌ته‌کانى سه‌رده‌مى
ده‌ره‌به‌گایه‌تى پێشوو حوکمى سایه‌ى ئیمپراتۆریه
فشه‌ڵه‌کان .
بیرى سیاسى نوێ‌و هه‌ڵگرانى له خه‌باتیاندا بۆ
تێپه‌ڕاندنى فۆرمه کۆنه‌کانى ده‌سه‌ڵات و
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاو په‌یوه‌ندىیه‌کان و سیستمى
مافه‌کان ، پایه‌کانى کۆمه‌ڵگاى نوێیان
ده‌چه‌سپاندو له هه‌مانکاتدا سیماکانى کۆمه‌ڵگا
نوێکانیان ئالڕ و گۆڕه‌ى که ده‌یخواست به سه‌ر
هێماو پنته‌کانى ده‌سه‌ڵات و ڕێ‌و جێى هێزه
کۆمه‌ڵایه‌تىیه‌کاندا بێت .
هه‌ڵبه‌ته قسه کردن له نه‌گۆڕه‌کان له
چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى هاوچه‌رخدا ده‌مانگێڕێته‌وه
بۆ قسه‌کردن له نه‌گۆڕه‌کانى ئاین و ئایۆلۆژیاکان
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ى خوودى ئه‌م مۆدێله له
خۆڕێخستنى سیاسى به خۆیه‌وه بینیوه . دیاره
له سه‌رده‌مى پێش مۆدێلى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌دا
نه‌گۆره‌کانى کۆمه‌ڵگاو په‌یوه‌ندیه‌کان به‌پله‌ى
یه‌که‌م له‌لایه‌ن ڕاڤه ئاینىیه‌کان و داب و
نه‌ریته‌کانه‌وه دیاریکراون دیاره له سه‌رده‌مى
نوێشدا ئاین و ئایدۆلۆژیاکان ڕۆڵى خۆیان هه‌رماوه
.
ئاینه‌کان له نێوخۆیاندا نه‌گۆڕى خۆیان هه‌یه ،
ئایدۆلۆژیاکانیش هێڵه سورو نه‌گۆڕه‌کانى خۆیان
هه‌بووه‌و هه‌یه . ئێمه گه‌ر سه‌یرى
ئایدۆلۆژیایه‌کى وه‌ک نازیزم ، فاشیزم ، مارکسیزم
، به‌عسیزم بکه‌ین . وه ئه‌گه‌ر سه‌یرى (
ناسیۆنالیزم ) بکه‌ین له‌و ساته مێژوییانه‌ى ڕۆڵى
ئایدۆلۆژیاى بینیوه و به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ى له
گه‌لڕ کراوه ،
له گه‌لڕ ڕستێ له نه‌گۆڕو سه‌ره‌تاو چوارچێوه‌و
هێڵى سورو پێوه‌رو ده‌زگاى پۆلێن کردن و
دابه‌شکردن ڕوبه‌ڕو ده‌بینه‌وه . هه‌ریه‌ک له‌م
ئایدۆلۆژیانه ده‌زگاو پێناس کردنى تایبه‌ت به
خۆیان هه‌یه . هه‌موو ده‌زانین ڕیزبه‌ندىیه
نه‌ژادىیه‌کانى نازیزم و فاشیزم له سه‌ر ئاستى
کۆمه‌ڵگا کۆنترۆلڕ کراوه‌کانى خۆیان و جیهانیشدا
به چ کاره‌ساتێک شکایه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر سنورێ بۆ
هه‌ستى شه‌ڕخوازى و فراوانخوازیان دانه‌نرایه
مرۆڤایه‌تیان خستبووه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى
گه‌وره‌و مه‌تسى داره‌وه . مارکسیزمیش به
ئه‌زموونه به‌رفراوانه‌که‌ى و دۆگماکانىیه‌وه
بانگه‌شه‌ى بۆ دابه‌شکردن و ڕیزبه‌ندىو به
یه‌کدادانێکى سه‌خت ده‌کرد که له‌وێدا باسێله
جیاوازى نه‌ده‌ماو دوژمنه چینایه‌تىیه
ده‌سنیشانکراوه‌کان ده‌خرانه به‌رده‌م دووڕیانى
وه‌ده‌رنان و توانه‌وه یاخود تیابردن و تیاچونى
یه‌کجاره‌کى .
ناسیۆنالیزمیش به زمانه ڕۆمانسیه حه‌ماسه‌ت
ئامێزه‌که‌یه‌وه چۆن زۆر جار په‌ناى بردۆته به‌ر
ده‌ستنیشانکردنى خیانه‌تکارو دروستکردنى دوژمن .
مۆدێلێکیش له ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى هاوچه‌رخ
ده‌بینین چۆن خوێن ساردانه له ڕێى دابه‌شکردنى
مرۆڤ و که‌سه‌کان به‌ڵکو هه‌ندێ جار گروپ و هێزو
کۆمه‌ڵگاکان بۆ باوه‌ڕدارو بێ باوه‌ڕ ته‌نانه‌ت
ده‌گاته به ڕه‌وا بینینى ڕشتنى خوێنى منالڕو
بێتاوانه‌کانیش وه‌ک موماره‌سه کردنى جۆرێک له
فاشیزمى ئاینى . دیاره ئه‌گه‌ر له وڵاتێک‌دا
ته‌واوى دانیشتوانه‌که‌ى له سه‌ر ئاینێ یاخود
هه‌ڵگرى هه‌مان شوناسى نه‌ژادىو نه‌ته‌وه‌یی و
چینایه‌تى بن ( که ئه‌وه نیمچه ئه‌سته‌مه ) تا
ڕادده‌یه‌ک له کاره‌ساتى ئه‌م نه‌گۆڕو
دۆگمایانه که‌م ده‌بێته‌وه ، گه‌رچى له سه‌ر
ئاستى ئازادى‌و مافه‌کانى تاک له هه‌موو
حاڵه‌ته‌کاندا هه‌ر کاره‌سات ده‌نێته‌وه . به‌ڵام
کاتێک کۆمه‌ڵگایه‌ک زیاتر له نه‌ژادو ڕه‌نگ و
شوناس و ئاین و پێکهاته‌یه‌کى تێدا بێت ،
سه‌پاندنى نه‌گۆڕه‌کانى ئاینێ ، ئایدۆلۆژیا ،
یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى زۆردارى
و کوشتنى جیاوازىیه‌کان و سه‌رکوتکردنى شوناسه
جیاوازه‌کان . کورد یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ى
له سه‌ده‌ى ڕابردودا له‌م میانه‌دا باجێکى زۆرى
داوه . چونکه له‌چوارچیوه‌ى
قه‌واره‌هاوچه‌رخه‌کانى ناوچه‌که‌دا،که‌کوردیان
به‌سه‌ردادابه‌ش کراوه . له‌کاتى دیاریکردنى
نه‌گۆره‌کنى ده‌وله‌تدا ،ئه‌م وه‌ک
گرووپنه‌ته‌وه‌یه‌کى خاوه‌ن شوناس وتایبه‌تمه‌ندى
جیاواز ،نه‌ک هه‌رڕێز له‌خواست وویستى نه‌گیراوه
،به‌ڵچچکو هه‌وڵدراوه له‌ڕێىبه‌کارهێنانى
توندوتیژى مادى‌و مه‌عنه‌وى یه‌وه ،ناچار
به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌ناسنامه‌و که‌سێتى
مه‌عنه‌وى خۆىبکرێت.
وڵاتانى ئیسلامى ناوچه‌که‌ش به گشتى به‌هۆى
تێکشکانى گه‌شه‌ى سروشتى ناوه‌کى ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه‌و دیارده‌ى کۆڵۆنیالیزم و
مۆدێرنه‌یه‌کى تێکشکاوو که‌له‌پورى سوڵتانیى
مێژویی و هه‌ژمونى ئایدۆلۆژیا شۆڕشگێڕه نوێکان و
زۆرداریه‌کانى سیستمى سیاسى نێوده‌وڵه‌تى و
جۆره‌ها هۆکارى تر ، هه‌ریه‌که‌یان به ئاستى
جیاواز به تایبه‌تیش له‌وکۆمه‌ڵگایانه‌یاندا که
بوونه کایه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى کوده‌تاو
موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نوخبه نوێکان ، ئه‌وانه‌ى
که هه‌ڵگرى هه‌ناسه‌یه‌کى هه‌ژموونخوازانه‌ى
ناسیونالیستى و چه‌پى داخراو بوون ، ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه دووچارى جۆره‌ها به‌له‌رزه که‌وتن
و ڕاچه‌نین و پێکدادانى ناوخۆ هاتن که لێره‌دا
جێگاى ئه‌وه نىیه بچینه ناو درێژه‌ى ئه‌م
بابه‌ته‌وه .
گه‌لى کوردستان و نه‌گۆڕه‌کانى :
لێره‌دا گه‌ر به‌کورتیش بێ باسێ له بایه‌خى
دیاریکردنى نه‌گۆڕه‌کانى گه‌لى کوردستان بکه‌ین
له هه‌رێمدا ، ده‌بێ بڵێین باسکردن له‌م
نه‌گۆڕانه به شێوه‌یه‌کى گشتى له چوارچێوه‌ى
قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌تدا ده‌کرێت . به‌ڵام ئه‌مه‌ش
واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ نه‌ته‌وه‌و گه‌لێک گه‌ر
قه‌واره‌یه‌ک له خوار قه‌واره‌ى ده‌وڵى هه‌بوو
ناتوانێ باس له نه‌گۆڕه‌کان و کۆده‌نگى نیشتمانى
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ سه‌ره‌تاو چوارچێوه‌و هێڵى گشتى
بکات ، که‌لانى که‌مى چوارچێوه‌ى خه‌باتى ناوکۆیی
و به‌یه‌که‌وه هه‌ڵکردن و ئیراده‌ى به‌یه‌که‌وه
ژیان و هاوکارى و هاریکارى و هاوده‌ردى بکات .
هه‌روه‌ک له پێشه‌وه‌شدا ئاماژه‌مان به جیاوازى
نه‌گۆڕه نیشتمانىیه‌کان له گه‌لڕ نه گۆڕه‌کانى
ئاین و ئایدۆلۆژیا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کى دیاریکراو کرد
، لێره‌شدا ده‌بێت زیاتر جه‌ختى لێبکه‌ینه‌وه .
چونکه باسکردن له نه‌گۆڕه نیشتمان له سایه‌ى
باوه‌ڕبوون به جیاوازى و دیموکراسى و فره ڕه‌نگى
و ده‌نگیدا ، جیاوازه له باسکردنى له سایه‌ى
ده‌سه‌ڵاتێکى تاکڕه‌وى یه‌ک ڕه‌نگ که ئه‌وه‌ى جێى
بایه‌خى نىیه ڕێکه‌وتنى سیاسىیه هه‌میشه‌ش
نه‌گۆڕه‌کان و تێکڕاى سیاسه‌ته‌کان له سه‌ره‌وه
بۆ خواره‌وه‌و له ڕێى نوخبه‌یه‌که‌وه دیارى
ده‌کرێت ( گه‌ر هه‌ندێ جار نه‌وترێت که‌سێک ) و
سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نىیه‌وه
به‌هاوپێوه‌رو چوارچێوه‌کانى وه‌رناگرێت ، به‌ڵکو
کۆمه‌لڕ ناچار ده‌کرێت به وه‌رگرتنى ئه‌و به‌هاو
پێوه‌رو چوارچێوانه له ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى
توانا‌و زۆر لێکردنه‌کانى ده‌وڵه‌ته‌وه .
هه‌رێمى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارى نیشتمانى
کوردستانیى به گشتى له قۆناغى ڕابردوودا ،
به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى به ئامانجه
ناسیونالیسته‌کانى خۆى و له وانه‌ش پێکهێنانى
ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ، هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ى
کاریگه‌رىیه ئایدۆلۆژىیه‌کان و دابه‌شبوونه
دیاله‌کتیکى و کۆمه‌ڵایه‌تىو مێژوییه‌کانى ناوخۆىو
نه‌خشه‌کانى کۆڵۆنیالیزم و سروشتى دابه‌شکردنى
نیشتمانه‌که‌ىو به‌ربه‌ره‌کانى خوێناوى ڕژێمه‌کان
بۆ داواکانى ، هه‌ر له دواکه‌وتنى حیزبى هاوچه‌رخ
له کوردستاندا به ماوه‌یه‌کى که‌م ، له
ناوخۆیدا دووچارى ململانێ‌و که‌رتبوون و هه‌نێ جار
پێکدادانى خوێناویش هاتووه . واته گه‌لى
کوردستان و بزاڤه نیشتمانىیه‌که‌ى له هه‌ندێک
ساتى مێژوویى دیاریکراودا نه‌بێ نه‌یتوانیوه له
ده‌ورى کۆمه‌ڵێ چه‌سپاوى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى
کۆببێته‌وه وکه لانى که‌م ڕێبگرێت له شه‌ڕى خود
به خود و دیاریکردنى به‌شێ له شوناسى هێزه‌کان
له به‌رامبه‌ر یه‌کتر . دیاره دواى ڕاپه‌ڕین و
دروستکردنى دام و ده‌زگا نیشتمانیه
کوردستانیه‌کان ، چاوه‌ڕێده‌کرا که دۆخه‌که له‌م
ڕووه‌وه پێشکه‌وتنێکى گه‌وره به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێو ئه‌م دام و ده‌زگایانه ببن به‌و
چوارچێوه‌ى هه‌مووان له خۆبگرن و وورده ورده
له شێوه‌ى دامه‌زراوه‌و سیستمى یاسا‌و مافى
هاوچه‌رخدا ئه‌و نه‌گۆڕانه دیاریبکرێن که
ڕه‌هه‌ندو ڕووکاره‌کانى شوناسى نیشتمانیى گه‌لى
کوردستان پێکده‌هێنن .
دیاره ئه‌مه‌ش فراوانکردنى ئاسۆکانى
بیرکردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌یه‌کى سیاسى و
ده‌روونێکى نوێى ده‌ویست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌رکه
مه‌زنه به ئه‌نجام بگات .
به‌ڵام ئه‌م ئاواته‌ى گه‌لى ئێمه له‌و قۆناغه‌دا
نه‌هاته‌دى و جارێکى تر ململانێ ناوخۆییه‌کان
هه‌موو سنوره‌کانى پێشوو تریشى به‌زاندو له
ئه‌ده‌بیاتى سیاسى کوردیش‌دا باسى چوونه ناو
سه‌رده‌مى کۆتایهاتن به حه‌رام و هێڵه
نه‌ته‌وه‌یىو نیشتمانیه‌کان ده‌کرا . ئه‌وه‌ى فریا
کورد‌و گه‌لى کوردستان که‌وت له‌و قۆناغه‌دا بۆ
ئه‌وه‌ى به ته‌واوى به نه‌فره‌ت نه‌بێت ،
بارودۆخه عێراقى‌و هه‌رێمى نێوده‌وڵه‌تىیه‌که بوو
.
به‌ڵام ئێستا گه‌لى کوردستان دواى ئه‌و قۆناغه
پێى ناوه‌ته ناو قۆناغێکى نوێى ژیانى سیاسى خۆى
که له پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ هه‌رێمى کوردستان
( کابینه‌ى پێنجه‌م ) و هه‌وڵدان بۆ ده‌رکردنى
ده‌ستورى هه‌رێم به‌رجه‌سته ده‌بێت ، لێره‌شه‌وه
زۆر گرنگه که سه‌رکردایه‌تى سیاسى‌و فکریى
کۆمه‌ڵگا خوێندنه‌وه‌یه‌کى وردى بۆ واقیعه‌که‌ى
هه‌بێت و ئه‌م جاره‌یان نه‌گۆڕه‌کانى به
ده‌ستوورى بکات و به‌مه‌ش به‌ردى بناغه‌ى
کۆمه‌ڵگایه‌کى هاوچه‌رخ و سه‌قامگیر دابمه‌زرێنێ و
دابنێت ،
دیاریکردنى نه‌گۆڕه‌کانى گه‌لى کوردستانیش ، به
دڵنیاییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و فره‌یىیه
نه‌ته‌وه‌یىو ئاینى‌و فکرىو سیاسىیه ده‌بێت له
کوردستاندا هه‌یه . ئێمه ته‌نها کورد‌و موسڵمان و
عه‌لمانى یاخود ئیسلامى نین ، به‌ڵکو گه‌لى
کوردستان وه‌ک پێدراوێکى سیاسى به‌رجه‌سته‌که‌رى
نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب و ڕێبازى سیاسى
جۆراوجۆره له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ده‌کرێ . نه‌گۆڕه
بنه‌ڕه‌تیه‌کان و پێکهێنه‌ره بنچینه‌یی یه
ناوخۆیىیه‌کانى شوناسى کوردستانیش له‌م چوار
خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌ستنیشان بکه‌ین :
یه‌که‌م / کورد بوون : به حوکمى ئه‌وه‌ى
زۆرینه‌ى دانیشتوانى هه‌رێم له‌م نه‌ته‌وه پێکدێن
. کورد بوون ئه‌و چواچێوه‌یه‌یه که هه‌موو
تاکه‌کانى ئه‌م نه‌ته‌وه به جیاوازى ئاینى‌و
مه‌زهه‌بىو سیایىیه‌وه کۆده‌کاته‌وه و ده‌بێته
ئه‌و هاوبه‌شه‌ى که خزمه‌ت به یه‌کیه‌تى ناوخۆیى
نیشتمانى‌و تێپه‌ڕاندنى شوناسه ناوچویىیه
به‌رته‌سکه‌کان ده‌کات بۆ شوناسێکى به‌رفراوانتر .
به‌ڵام دیاره ئه‌م کورد بوونه ده‌بێ نه‌گاته
ئاستى ئه‌وه‌ى مۆدێلى تورکى له کوردستاندا
دووباره ببێته‌وه واته خه‌ڵک له ڕێى ( انتماْ
) بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه و مافه‌کانى ده‌ست بخات
چونکه به‌شێ له دانیشتوانى کوردستان شوناسى
نه‌ته‌وه‌یى جیاوازیان هه‌یه . به‌ڵام له گه‌لڕ
ئه‌وه‌دا کورد به حوکمى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کى
گه‌وره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و خاوه‌ن
مێژوویه‌کى دورو درێژى قوربانى دانه مافى خۆیه‌تى
له گه‌لڕ باوه‌ڕبوون به سه‌ره‌تاى فره‌یى
هه‌وڵى گه‌شه‌دان به شوناسىو که‌سێتى نه‌ته‌وه‌یى
و تواناکانى خۆى بدات .
دووه‌م / ئیسلام : ئیسلام به حوکمى ئه‌وه‌ى ئاینى
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى دانیشتوانى هه‌رێمى
کوردستانه یه‌کێکى تر له نه‌گۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵگاى
کوردستان پێکهێنه‌رێکى گرنگى شوناسه‌که‌یه‌تى .
ئیسلام هاوبه‌شێکى تره له نێوان هه‌موو
ئه‌وانه‌ى به موسڵمان ده‌ژمێردرێن به جیاوازى
نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بیانه‌وه .
به‌م جۆره نه‌ته‌وه‌ى تورکمان وکوردو عه‌ره‌ب ،
له سه‌ر بناغه‌ى کلتورو ئاینى هاوبه‌ش ، ده‌چنه
ناو په‌یوه‌ندىیه‌کى هاوبه‌شه‌وه‌و ده‌بن به براى
یه‌کترو له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه له هه‌ستیارىیه‌کان
که‌م ده‌کرێته‌وه‌و ئیراده‌ى به‌یه‌که‌وه ژیان
له ئاست و کایه‌کانى تر به‌هێز ده‌کرێت و سود
له‌م ڕه‌هه‌نده‌ى که‌سێتى نیشتمانیى وه‌رده‌گیرێت
بۆ دروست کردنى گیانى هاوده‌ردىو هاوچاره‌نوسى .
گه‌ر کورد بوون چواچێوه‌یه‌ک بێت بۆ ته‌واوى
کورده‌کان ن ئه‌وا ئیسلام چوارچێوه‌یه‌کى تر‌ى
فراوانتره بۆ ته‌واوى خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ى
کوردستان . هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئیسلام ته‌نها وه‌ک
بیر‌و باوه‌ڕو دروشم و په‌رستن و فۆرمێکى ژیان
سه‌یر ناکرێت به‌ڵکو بۆ ئه‌وانه‌ى که له‌م
ڕوه‌وه پاپه‌ند نابن له سه‌ر ئاستى کلتورو داب و
نه‌ریتى و فه‌رهه‌نگیش سه‌یر ده‌کرێت . چونکه
ئیسلام خۆى بڕواى به فره ئاینى هه‌یه‌و له‌م
سه‌رده‌مه‌شدا موسڵمان بوون له ڕووه
ڕه‌سمىیه‌که‌وه مانایه‌کى یاسایى و کلتوریش له
خۆ ده‌گرێت .هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت ڕه‌چاوى
ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ى کلتورو که‌سێتى نیشتمانى به‌و
قه‌واره‌ى که ئاماده‌گى هه‌یه له کاتى
دروستکردنى بڕیارى سیاسى و داڕشتنى سیاسه‌ته‌کان و
ده‌رکردنى یاساکاندا بکرێت .
سێهه‌م / کوردستانیى بوون : ئه‌گه‌ر کورد بوون
ته‌نها له خۆگرى کورده‌کان و ئیسلام ته‌نها له
خۆگرى موسڵمانه‌کان بێت ، ئه‌وا کوردستانیى هه‌یه
ئه‌و چوارچێوه هه‌ره فراوانه‌یه که تواناى له
خۆگرتنى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستانیى
ده‌بێت به نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب و ڕێبازه
سیاسىیه جیاوازیه‌کانیه‌وه . ده‌بێت هاوڵاتى
کوردستانیش له ڕێى ( انتماْ
) ى بۆ کودستان و ده‌سه‌ڵاته سیاسىیه‌که‌وه
مافه‌کانى دیارى بکرێت نه‌ک شوناسه‌کانى تر .
به‌م جۆره کوردێک و تورکمانێک و ئاشورىو کلدانێک
و یه‌زیدىو مه‌سیحىیه‌ک و سوننه‌و شیعه‌یه‌ک له
به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان ده‌بن و خاوه‌نى مافى
وه‌ک یه‌ک ده‌بن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا که
هاوبه‌شى گشتین و ناچنه بازنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى
گروپى و شوناسه‌کانى تره‌وه . ده‌بێت هه‌موو
لایه‌ک دروشمى کوردستان نیشتمانى هه‌مووانه‌و
ده‌بێت هه‌مووشمان به سه‌ربه‌رزىو ئازادى و
یه‌کسانى له سه‌رى بژین ببێته دروشمى هه‌موو
لایه‌ک . هه‌ڵبه‌ت بیرۆکه‌ى کۆبوونه‌وه له سه‌ر
بناغه‌ى نیشتمانیى هاوبه‌ش که به‌شێکه له
ده‌سکه‌وته‌کانى مۆدێرنه‌ى سیاسى خزمه‌تێکى
گه‌وره‌ى به لێبورده‌یىو سه‌ره‌تاى به‌یه‌که‌وه
ژیانى ئاشتیخوازانه کردووه به تایبه‌تیش له‌و
وڵاتانه‌دا که زیاتر له نه‌ته‌وه‌و ئاین و
مه‌زهه‌ب و گروپێکیان تێدا ده‌ژى .
چواره‌م / دیموکراسى : له پالڕ ئه‌و نه‌گۆڕانه‌دا
دیموکراسیش ده‌بێت نه‌گۆڕێکى تر بێت پره‌نسیپ و
ڕێباز‌و چوارچێوه‌و ده‌سته‌به‌رو شێوازه هاوبه‌شه
بێت که هه‌مووان باوه‌ڕیان پێى بێت . چونکه له
کۆمه‌ڵگایه‌کى هاوچه‌رخى فره ڕه‌نگ و ده‌نگدا
ته‌نها دیموکراسىیه بتوانێت مافى جیاوازه‌کان
بپارێزێ و خه‌ڵکى له ڕێى ئیش کردن به میکانیزم و
ده‌سته‌به‌ره‌کانىیه‌وه بتوانن ڕێ له زۆرداریىو
سنور تێپه‌ڕاندنى ده‌سته‌ڵاتى سیاسى بگرن و ئازادى
هه‌موو لایه‌ک پارێزراو بێت و له سایه‌ى
ڕێکه‌تنێکى سیاسى مه‌ده‌نى هاوبه‌شدا که به
پله‌ى یه‌که‌م ده‌ستور به‌رجه‌سته‌ى ده‌کات به
ئاشتى له گه‌لڕ یه‌کدا بژین و جیاوازیه‌کان
نه‌بنه سه‌رچاوه‌ى نائارامىو هه‌ڕه‌شه ، به‌ڵکو
ببنه مایه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند کردنى زیاترى ژیان و
فه‌رهه‌نگ و ئه‌زموونه نیشتمانىیه‌که .
ڕه‌چاو کردنى ئه‌م چوار نه‌گۆڕه له کاتى
نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو داڕشتنى سیاسه‌ته‌کان و
ئاڕسته‌کردنى کایه‌کاندا خزمه‌تێکى گه‌وره به
سه‌قامگیرى و مه‌ده‌نى کردنى ژیانى سیاسى له
کوردستاندا ده‌کات و هه‌موو لایه‌کیش له شوناسى
خۆى دڵنیا ده‌کاته‌وه . کاتێ شوناسى گه‌لى
کوردستان به‌م نه‌گۆڕانه دیارى ده‌کرێت ئه‌و
کاته سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب و
ته‌وژمه سیاسى‌و کۆمه‌ڵایه‌تىیه‌کان ده‌توانن
شوناسى خۆیان بپارێزن و له هه‌مان کاتدا هه‌مووان
خاوه‌نى شوناسێکى هاوبه‌ش بن . ئه‌م نه‌گۆڕانه
بۆمان ده‌رده‌خه‌ن که شوناسى نیشتمانى له‌م
ڕۆژگاره‌دا زیاترله توخمێ به‌شدارى له
دروستبوونیدا ده‌کات هه‌ڵبه‌ت له پالڕ ڕه‌هه‌نده
جیهانىیه‌که‌ى ئه‌مڕۆ که مرۆڤ به سیفه‌تى مرۆڤ
بوونى ده‌بێته هه‌ڵگرى شوناسێکى گه‌ردوونى
|