گه‌رچی من، منم
تۆ، تۆیت
ئه‌و، ئه‌وه
لێ.. منی – با – تۆ به چاوانی باراناوییته‌وه، تێت ڕوانی.
تۆی ئاگر.. ئه‌و به شاباڵه‌کانی تیشکیه‌وه، گه‌شتی تیا کردی.
ئه‌وی بارانیش.. به گوێکانی با و ئاگر، زامه‌کانی زه‌مینی
بیست
من: ئاگر قورئانمه..، ئاو ئینجیلمه..، خاک
ته‌وراتمه..، با ش قیبله‌گام
تۆ: تۆوێکی ئاوس به گڕی خۆت هه‌تاوه‌کو خۆت له خاکی خۆتدا
نه‌نێژی، نه باران سه‌وز...و، نه با ش باوه‌ش به باڵاتا
ده‌کات
ئه‌و: ڕێنوێنیکه‌ری باڵنده‌ی- با – بۆ هێلکه هه‌ڵهێنان له‌سه‌ر
هێلانه‌ی ئاگردان، په‌یڤگۆی ئاو له‌سه‌ر خاکی به‌کاکی
بیرکردنه‌وه. خودایا به قووڵیت پێی بێژه...له قووڵایی
هاتنه‌ده‌ر چه‌نێ دژواره، بیدرکێنه ئه‌وه‌ی نادرکێنرێ!!
|