| 
					 
					
					               
					
					
					له حه‌ژمه‌ت.. فیراقی ئاگر و ئاو و با بوو 
					
					
					له تیله‌ی چاوی – سکون – دا بووم به 
					ئه‌سرینێکی قه‌تیسماو 
					
					
					+ ئه‌رێ قسه قسه دێنێ 
					
					
					گوڵی جه‌للاد چ ڕه‌نگ و بۆیه‌کی هه‌یه له 
					باخی قوربانیدا 
					
					
					  
					
					
					چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر کوچه‌ی جه‌للاد و قوربانی 
					بکه‌ونه‌وه سه‌ر    ڕاسته‌ڕای هیجرانی یه‌ک شاشه‌قام ؟ 
					
					
					ڕێبوارێکی بووه‌یهمیش ده‌یبێژا :شه‌قام 
					چیه...جگه له به‌یه‌کداچوونی ئه‌وینه سه‌رابییه‌که‌ی 
					
					
					مزگه‌وت..و که‌نیسه..و ئاته‌شکه‌ده..و 
					دێره..و بتخانه‌کان ؟ 
					
					
					  
					
					
					فیراق: - با - وه‌کو شاهیدێک ده‌ڵێت ئازاد – 
					بوون -  ی سه‌ماکانی بارانه بۆ وه‌سڵبونی به دولبه‌ره‌که‌ی؛ 
					زه‌مین . 
					
					
					  
					
					
					جه‌للاد: ئه‌وه‌ی پارچه ونبووه‌کانی له‌وی 
					تردا ده‌دۆزێته‌وه، سه‌یره هه‌ر له دوورگه‌کانی ئه‌و‌یشدا 
					له ده‌ستی ده‌چێته‌وه...! جا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر 
					ونبووه‌که‌ی بیبینێته‌وه - جه‌للاد -  ئه‌مجاره نه‌ک ده‌بێ 
					ته‌نها چاوساغ بێ؛ به‌ڵکو ده‌بێت ببێت به هه‌ڵگری ئازاره 
					نه‌بینراوه‌کانی ئه‌و‌یش...، جه‌للاد و قوربانیش ته‌نها له 
					ئێمه‌ی مرۆڤدا ده‌گه‌ن به‌یه‌ک 
					
					
					 سه‌یره (به‌زیووێکی سه‌رکه‌وتوو، 
					سه‌رکه‌وتوویه‌کی به‌زیوو بیت) به قووڵپێوانه‌کانی خۆت!! 
					
					
					  
					
					
					سه‌راب: ڕێده‌ربردن و ڕێده‌رنه‌بردنێکی 
					ئه‌زه‌لی بۆ بێخه‌وشی؛ بێخه‌وشی پاداشته شاراوه‌کانی له‌ش و 
					گیان   |