عه‌بدو‌ڵا ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمرالییه‌وه، موسته‌فا
که‌مال به سه‌رکرده‌یه‌کی راستگۆ و دیموکراتی خواز ده‌زانێت.
ستایشی کردنی فاشستێکی وه‌کو ئه‌تاتۆرک له لایه‌ن
ئۆجه‌لانه‌وه، کۆمه‌ڵێک گریمانه‌ی لای
گه‌لی کورد په‌یداکردووه. له‌وانه:
-
بۆ
ڕزگارکردنی ژیانی خۆی، ڕه‌نگه ئۆجه‌لان ئاماده‌ی هه‌موو
جۆره ڕیککه‌وتنێک بێت له گه‌ڵ تورکه که‌مالیسته‌کاندا.
-
ده‌ربڕینی بۆچونی وا که
ئه‌تاتورک مرۆڤێکی بلیمه‌ت و دیموکراتیخواز بووه،
گومانێک لای کومه‌ڵێک خه‌باتگێڕ دروست ده‌کات و ڕاستگۆیی
دروستبوونی پ‌ک‌ک وه‌کو ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌ست ده‌هه‌ژێنیت.
-
نکوڵی نه‌بوونی گه‌لی کورد له تورکیا ده‌خاته ته‌رازوی
ڕاستیه‌وه.
-
گرنگترین گریمانه ئه‌وه‌یه، ئایا چ هێزێکی ناوخۆ یا ده‌رکی
وای له ئۆجه‌لان کردووه به‌بێ گۆێدان به بریندار کردنی
هه‌ستی گه‌لی کوردی باکور و گه‌لی کورد به گشتی که ستایشی
فه‌لسفه‌ی تۆرانیزم بکات!
بۆ زیاتر ڕاڤه‌کردنی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئۆجه‌لان، سه‌ردانی
سایتی پچدک بکه‌ن، یان ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌واوی
دیداره‌که‌یه‌تی:
دیداری 9/7/ 2006 ى به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان له‌گه‌ڵ
پارێزه‌رانیدا
http://www.pcdk.com/index.php?expand=expand&id=311&cat=1
درێژه‌ی دیداره‌که:
له‌تورکییه‌وه/ ئارام پێنجوێنی
وه‌کو ئێوه‌ش ده‌زانن، ماوه‌یه‌کی زۆر درێژه ئاگام له
پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌کانى ئه‌م دواییه نییه،
رۆژنامه‌کانم پێنادرێن، 45 رۆژه رادیۆکه‌یان نه‌داومه‌تێ،
وابزانم سزای ژووری تاکه‌که‌سیش سبه‌ینێ ته‌واو ده‌بێت؟
له‌ده‌رباره‌ى منه‌وه چ گۆڕانکارییه‌ک هه‌یه؟. گه‌ر ئه‌م
قۆناخه‌ى ئێستا باش هه‌ڵبسه‌نگێندرێ، ئه‌وا ده‌شێت بکرێته
دامه‌زراندنى کۆماری دیموکراتیش، ده‌توانرێت دڵگه‌رمی و خۆش
حاڵی و دینامیکییه‌تى دامه‌زراندنى یه‌که‌مینی بگیردرێته
ده‌ست، گوته‌یه‌کی سه‌رۆک وه‌زیر هه‌بوو، ئه‌و گوته‌یه‌یم به
دڵبوو، گوتبووی (تورکیا ده‌که‌ینه ده‌وڵه‌تێکی جودا که
ببێته ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست).
ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌مه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج
له‌بیرکردنه‌وه‌کانمان بدرێت، به پێکهێنانى ئاشتى تورکیا
له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژێت. ئابوورییه‌که‌شی
راست ده‌بێته‌وه، ئیعتیباری سیاسه‌ته‌که‌شی له‌نێو سیاسه‌تى
رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕٍاستدا
زیاد ده‌بێت. ده‌بێته نموونه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تکا
له به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ده‌که‌م، ئه‌گه رشێلگیره، ئه‌وا
ده‌توانین تورکیا له‌گه‌لڕ بارودۆخێکی په‌یوه‌ست به ره‌وشى
تایبه‌تی تورکیادا، تورکیا ده‌که‌ینه ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن له
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا،
ته‌نیا به یه‌کێتی دیموکراتیانه‌ى کورد و تورک ده‌ڕه‌خسێت،
بنه‌ماکه‌ى ئه‌مه‌ش مه‌گه‌ر له‌ناو خۆماندا بیڕه‌خسێنین.
ده‌زانم، ده‌زانم که ره‌وشی (PKK)
به‌هێزه، شیمانه‌ى ئه‌مه ده‌که‌م. له دیداره‌کانی پێشتریشدا
به‌رده‌وام ده‌ستنیشانم کردووه. ئه‌وه‌شم ده‌ستنیشانکردبوو،
که‌وا ده‌شێت هه‌ندێک له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بیانه‌وێت
(PKK)
به‌کاربێنن. ئه‌گه‌ر قۆناخى چاره‌سه‌ری پێش نه‌که‌وێت، ئه‌وا
ده‌شێت ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى که ده‌یانه‌وێت تورکیا
ته‌نگاو بکه‌ن، (PKK)
وه‌ک کوته‌کێک به‌کاربهێنن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکى کورد – تورک
ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وا دوور نییه که تورک ناچاربن له‌به‌رامبه‌ر
-40- ملیۆن کورددا شه‌ڕ بکه‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که
پێشه‌نگایه‌تى ئه‌م شه‌ڕه‌ش به (PKK)
بکه‌ن. کوردان له راستیدا گه‌لی شاخاوین و بناخه‌ى
په‌یوه‌ندییان له‌گه‌لڕ شاخه‌کانیشدا له‌مێژووه‌وه دێت.
تورکیا به ناردنی سه‌رباز بۆ لوبنان ده‌یه‌وێت ئیعتیباری خۆی
زیاد بکات، به‌مشێوه‌یه ئیعتیبار زیادناکرێت، گه‌ر کێشه
ناوخۆییه‌کانى خۆتت چاره‌سه‌رکرد و ئاشتیت ره‌خساند، ئیعتیبار
زیاد ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته به‌ساڵانه لێره‌وه ئه‌و
بانگه‌وازییانه ده‌که‌م، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ر دوولا
سودیان لێم نه‌بینی. نه توانیم ده‌وڵه‌ت له شێلگیری بوونم
قانع بکه‌م، نه ئه‌وانه‌ی خۆشمان، توانیم به‌شێک له‌کوردان
رازی بکه‌م، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکی وه‌کو مامۆستا ئیسماعیل
-ئیسماعیل بێشکچی-یش گوتیان، (په‌یوه‌ندیم به‌ستووه له‌گه‌لڕ
ده‌وڵه‌تدا و له که‌ش و هه‌وایه‌کی وه‌هاشدا هیچ پێویست ناکات
قسه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بکه‌م). هه‌روه‌ها هه‌ندێک گوته‌ى
دیکه‌ش ده‌رکه‌وتن گوایه بۆ خۆ رزگارکردنم تاکتیکم کردووه،
به‌ڵام تاکه ئامانجی من، له‌بارودۆخێکی وه‌هادا ته‌نها
هه‌وڵدان و کارکردن بووه بۆ چاره‌سه‌ری. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌تا
ئه‌مڕۆ به‌رخۆدان ده‌که‌م، حاڵی حازریش سزای ژووری تاکه‌که‌سیم
به‌رده‌وام ده‌کات. به‌هه‌زاران هاوڕێمان هه‌ن که به‌ر له
ئێمه به ده‌یان ساڵ له زیندانه‌کاندان، چاره‌سه‌رنه‌بوونى
کێشه‌کان ده‌بنه هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش له زیندانه‌کاندا،
ئه‌وانه‌ى که له شاخن، ئه‌وانیش به‌ساڵانه له‌و دۆخه زۆر و
زه‌حمه‌ته‌دا له‌به‌رخۆدانده‌که‌ن.
من له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتوومه‌ته ئێره‌وه، به شێوه‌یه‌کی
ئاشکرا فکره‌کانم خستۆته روو، ئه‌و شتانه‌م ده‌گوت که بڕوام
به‌ڕاستییه‌کانیان هه‌بوو. ئامانجى ئێمه به‌رله (10) سالڕ،
دامه‌رزاندنى نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌تێک بوو. رێکخستنییه‌کی
لینینیستی بووین. مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان، درووشمى
سه‌ره‌کیمان بوو. له قۆناخێکی به‌و شێوه‌یه‌شدا بیر له شتێکی
له‌وه جیاوازتر نه‌ده‌کرایه‌وه. به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده
ببووین، له -70-کانه‌وه تێڕوانینی دنیامان به‌و ره‌نگه
شێوه‌ی گرتبوو. دۆخی دنیا به‌و شێوه‌یه بوو. به‌بوون و
نه‌بوونی، شێوه ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ى فه‌ره‌نسامان به ئامانج
گرتبوو، پاشتر به‌تایبه‌تى له‌گه‌لڕ قۆناخی ئیمرالی به‌رده‌وام
بووین له‌سه‌ر خۆ پێشخستن. به‌رده‌وام خوێندمه‌وه،
لێکۆڵینه‌وه‌م کرد، بۆ نموونه مۆدێلی دامه‌زراندنى (USA)له
سه‌ده‌ى 18 هه‌مدا، دامه‌زراندنێکی دیموکراتییانه‌یه که
ده‌شێ به نموونه وه‌ربگیردرێت. خودی (Tochivelli)
زانییاری سیاسه‌تی فه‌ره‌نسایی، خۆی چووه ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و له‌م دامه‌زراوه نوێیه
ده‌کۆڵێته‌وه و وه‌کو مۆدێلێک پێشکه‌شی ئه‌وروپای ده‌کات.
ئه‌وه‌ى که مسته‌فا که‌مال هه‌وڵی پاراستنی داوه، له
راستیدا کۆمارێکی دیموکراتییه. ئامانجیشی به سه‌رده‌مکردن و
ته‌نانه‌ت تێپه‌ڕاندنى کۆماره له سه‌رده‌م و قۆناخ. له‌به‌ر
ئه‌و هۆیانه‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێداوون، نه‌گه‌ییشتووه
به‌م ئامانجه. ئه‌و چه‌مکه تورکچێتییه ناسرووشتییه‌ى که
هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کولتووری تورکه‌وه نییه و له دواى
قۆناخه‌کانى عوسمانییه‌کاندا ده‌رکه‌وت، که زۆرێک
له‌پێشه‌نگه‌کانیان تورک نه‌بوون، له نه‌وه‌ی بۆسنییه‌کان و
چه‌رکه‌س و کورد...هتد بوون، له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له پێش
چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورددا کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن. له ره‌وشێکی
وه‌هادا (مه‌به‌ست له ره‌وشی ئیمرالییه – و – ) مومکین نییه
من رێکخستن به‌ڕێوه‌ببه‌م، هه‌ڵبه‌ت رێکخستن خۆی خۆی
به‌ڕێوه‌ده‌بات. زۆر هه‌ڤالڕ هه‌ن که ئه‌مه بکه‌ن.
هه‌تاوه‌کو رۆژگاری ئه‌مڕۆش هێنایان. مومکین نییه له‌و
ره‌وشه‌ی که‌تێیدام رێکخستن به‌ڕێوه‌ببه‌م. سه‌ره‌ڕاى
بانگه‌وازى به‌رده‌وامم بۆ ئاشتى، که‌چی ئه‌مه‌ش به
به‌ڕێوه‌بردنی رێکخستن تێده‌گه‌ن و دووباره سزای ژووری
تاکه‌که‌سیم به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. هه‌تا ئێستا دووجار. هه‌ر
جارێکیش پێداگیریم له مومکین نه‌بوونی شتێکی به‌و شێوه کرد و
رامگه‌یاند که بانگه‌وازی بۆ ئاشتى ده‌که‌م و هه‌وڵی بۆ
ده‌ده‌م. ئه‌م ته‌سبیتانه‌ى من وه‌کو بانگه‌وازى بۆ
سه‌رهه‌ڵدان لێکدرایه‌وه و سزایان دام. ئه‌گه‌ر ئه‌و
دیموکراتییه ئاشته‌واییه‌ی که به‌ساڵانه من لێره باسی
لێوه‌ده‌که‌م پێشنه‌که‌وێت، ئه‌وا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که ئه‌و
کاته ئاماژه‌م پێدابوو و هه‌وڵمدابوو پێشی لێبگرم (شه‌ڕی تورک
– کورد) پێش ده‌که‌وێت. من به‌ساڵانه ده‌مه‌وێت پێشگیری
له‌مه بکه‌م، ئه‌زموونی سیاسیم زۆر قووڵه. به پشتبه‌ستن
به‌م ئه‌زموونانه ئاماژه به‌و شتانه ده‌که‌م، باش ده‌زانم
سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئامانجی کام هێزانه چین، په‌یوه‌ندی کێ له‌گه‌ڵ کێدا هه‌یه،
باش ده‌زانم ئه‌مانه له چ ره‌وشێکدان. ده‌شێت ده‌وڵه‌تیش
به‌شێک له‌و شتانه‌ى که‌من ده‌یانزانم، نه‌یانزانێت، حکومه‌تیش
زۆرێک له‌وانه‌ى که من ده‌یانزانم، هه‌ر نازانێت، ئه‌وان
ئاگایان له زۆر شت نییه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زانیاریی و
گوته‌کانم گرنگن، حکومه‌ته‌کان خۆیان داوه‌ته سیاسه‌تى
رۆژانه، ره‌وشی هه‌موو حکومه‌ته‌کان به‌م شێوه‌یه.
که‌وتوونه‌ته دواى زه‌وی و زار و پرۆژه‌کانه‌وه. بیر له
خه‌ڵک ناکه‌نه‌وه، پلان و پرۆژه بۆ سبه‌ی رۆژ دانانێن.
من به‌تایبه‌تى بڕوا به حکومه‌ت ناکه‌م، بۆ ئه‌مانه هه‌یه و
نییه ته‌نها (کورسی).. بۆ تاکه ده‌نگێک ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیان
بێت ده‌یکه‌ن، (ئاشتى و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌مرن) یان قه‌د
به خه‌یاڵدا نایه‌ت. ئه‌وانه‌ى که ده‌وڵه‌تیان خستووه‌ته
ده‌ست خۆیان، که خێزانه کورده‌کانیش هه‌ن ده‌ڵێن؛ چی له
ده‌وڵه‌ت بکه‌یته‌وه، خێره. ده‌ڵێن ئه‌و پرۆژه‌یه هی تۆیه
و ئه‌م پرۆژه‌یان هی منه.. به‌چاوی رانته‌وه سه‌یری هه‌موو
شتێک ده‌که‌ن. ئاشکرایه که ئه‌م ره‌وشه ئاوا به‌رده‌وام
ناکات. به‌ده‌یان جار من لێره‌وه بانگه‌وازی ده‌که‌م،
ته‌نانه‌ت نامه‌م بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی
په‌رله‌مان نارد، به‌تایبه‌تى ئاماژه‌م له‌سه‌ر زۆر گرنگبوونی
دیالۆگی دیموکراتی دانا. دیار نییه سبه‌ینێ له رۆژهه‌ڵاتى
ناوین چی ده‌بێت و چی روو ده‌دات. به‌رده‌وام هۆشیارم
کردنه‌وه، که‌چی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه به فه‌رماندان به رێکخستن
داده‌نێت، ئه‌گه‌ر بۆ ئاشتى هیچ نه‌کرێت، ئه‌و قۆناخی پێکدادان
قوڵ ده‌بێته‌وه. (PKK)
زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت، له ئاینده‌دا سه‌رهه‌ڵدانى
به‌رفراوانى گه‌ل رووده‌دات. ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا موداخه‌له‌یه‌کی ئێران یان سوریا
بکات، ته‌واوى هاوسه‌نگییه‌کان ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر له ره‌وشێکی
وه‌ها به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌نگاو نه‌نرابێت، ئه‌وا شه‌ڕێکی
سه‌دساڵى تورک و کوردی لێوه په‌یدا ده‌بێت. ئه‌وه‌تا هه‌موو
ره‌وشی فه‌له‌ستین ده‌بینین. به هیچ جۆرێک چاره‌سه‌ر ناکرێت،
ده‌شێ له ره‌وشیًَکی
وه‌هادا (PKK)
پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه بکات. ئه‌گه‌ر له‌گه‌لڕ گرووپه
کوردییه‌کانى دیکه‌دا ببنه یه‌ک و له‌به‌رامبه‌ر تورکیا شه‌ڕ
بکات، ئه‌وا ئه‌و کاته شتێک نامێنێت به‌ناوى تورکیاوه. هه‌تا
ئانادۆڵی ناوه‌ڕاستیش ده‌ڕوات. به‌هێنده‌ی تێگه‌یشتووم حاڵی
حازر (PKK)
خۆی زۆر پێش خستووه، هێزی گه‌وهه‌ری له‌جێی خۆیدایه. به‌ڵام
به‌هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن، به‌هێزی و لاوازی (PKK)
تێڕوانینه‌کانم ناگۆڕێت. زۆر به ئاشکرا ئه‌مه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
گه‌ر له‌ژێر فه‌رمانمدا سوپایه‌ک هه‌بێت و بڕوا بۆ سه‌رکه‌وتن،
من ئه‌وه‌ش راده‌وه‌ستێنم. چونکه ده‌زانم کێشه‌که به‌م
شێوه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت. پێکهاته فیدراڵییه‌که‌ی باشوور
به‌ره‌و ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نێت. سبه‌ی و دوو
سبه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ده‌بنه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه. ئه‌وکاته
چی ده‌بێت، دوو ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه، تورکیا و ئه‌وآ؟. وه‌کو
پێویستییه‌کی سرووشتى ده‌وڵًه‌تی
نه‌ته‌وه؛ کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی دێته باسه‌وه، پێکدادان
ده‌گرنه به‌ر. ئه‌و قۆناخه‌ی که‌وا تۆزێک پێش ئێستا باسم
لێوه کرد، له ره‌وشێکی وه‌ها، خێراتر ده‌بێت. ده‌شێ
کورده‌کانی ئه‌وێش داواى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه بکه‌ن، ده‌شێ
بشبن. ئه‌وه‌ى که له‌بناخه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات،
ئه‌و دیموکراتیه‌تى سه‌ربه‌خۆیه‌یه که ئێمه پێشمانخستووه.
ئامانجی راسته‌قینه له راده‌ستکردنه‌وه‌ی من به تورکیا،
خولقاندنى شه‌ڕی تورک – کورد بوو. له‌و قۆناخه‌دا منیش
ده‌متوانی به‌نییه‌تى خراپ هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌م، ده‌متوانى
هه‌ڵوێستێکی ئاشتیخوازانه نه‌گرمه به‌ر، به‌ڵام وام نه‌کرد.
به به‌رده‌وامیدان به ژیان له‌و رۆژه سه‌خت و بارودۆخه
ناهه‌موارانه‌دا به له‌سه‌رپێ خۆڕاگرتن و په‌یڕه‌وکردنى
پرۆژه‌ى ئاشتییانه، پلانى شه‌ڕی تورک – کورد م
پووچه‌ڵکرده‌وه و هێشتاش پووچه‌ڵی ده‌که‌مه‌وه. هه‌موو
که‌سێک ناتوانێت ته‌حه‌مولی که‌ش و هه‌وای ئێره بکات. هه‌ر
کێیه‌ک بێت له دواى ماوه‌یه‌ک به‌چاوی رزگاربوون له مردن
ده‌ڕوانآ، به‌ڵام من به به‌رپرسیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتم کرد،
نه‌مکرده مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌سێتی، به‌بیرکردنه‌وه له
کۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵسوکه‌وتم کردووه. ئه‌گه‌رنا راوه‌ستان و
هه‌ڵوێستى من نه‌ک له‌به‌ر ته‌نگاسییه‌کانمه لێره، له
راستیدا بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌نگاسییه‌کانى تورکیایه.
به‌ڕێوه‌به‌رانى تورکیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باش ئه‌مه‌یان شیرۆڤه
نه‌کرد، منیان تاوانبار راگه‌یاند، وه‌ک به‌رپرسیاری هه‌موو
شتێًک
و تاوانباری هه‌موو شتێک رامده‌گه‌یه‌نن و زۆر تووڕه‌ده‌بن.
ئینگلیزه‌کانیش زۆر تووڕه ده‌بن، رۆڵى ئه‌وان له
گه‌له‌کۆمه‌کییه‌که‌دا زۆر گه‌وره‌یه، ئینگلته‌ره
له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پلان و پرۆژه و سیاسه‌تی هه‌بووه، به‌م
راوه‌سته‌یه‌ی خۆم پلان و پرۆژه گه‌وره‌که‌ی ئه‌وانم له‌سه‌ر
رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پووچه‌ڵکرده‌وه. ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که
منی له یۆنانستان برد، هی ئینگلته‌را بوو. له راستیدا له‌و
قۆناخه‌دا زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان به‌سه‌رهات که شایانى
رۆمانی زۆر پڕ له دڵه‌ڕاوکێن. ئه‌و قۆناخه پڕه له
ورده‌کاریه زۆر گرنگه. ده‌توانن ببنه بابه‌تی باش بۆ رۆمان.
ده‌توانرێ ئه‌م پێشنیاره بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه بکرێت که‌وا
قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌هێزن و کاری له‌م بوارانه‌وه ده‌که‌ن.
ده‌توانن له‌م باره‌یه‌وه رۆمان بنووسن. ده‌شتوانن هێز و
خه‌یاڵی رۆمانیانه‌ی خۆیان به‌کاربێنن.
مسته‌فا که‌مالیش له‌سه‌رده‌می خۆیدا زۆر باش ئامانج و
پۆلیتیکاکانى ئینگلیزی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بینیوه و
پووچه‌ڵی کردوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌بناخه‌وه
سیاسه‌ته‌کانى ئیمپریالیست – داگیرکاری ی ئینگلیزى
هه‌ژاندووه، له‌به‌ر
ئه‌مه‌شه که ئینگلیزه‌کان زۆر له مسته‌فا که‌مال تووڕه‌ن.
مسته‌فا که‌مالیش وه‌ک ته‌گبیر ده‌رنه‌که‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی
وڵات. پاشای ئینگلیز هاتۆته تورکیا به‌ڵام مسته‌فا که‌مال هیچ
نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌ی سنوور. دیسان ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌نێوبردووه که له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌لڕ
ئینگلیزه‌کاندا به‌گومان بووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه که‌سێکیشی
به له‌سێداره‌دان داوه. هه‌تا ماوه‌یه‌کیش گومانی لایه‌نگری
ئینگلیزی له عیسمه‌ت پاشا کردووه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویش به
ته‌گبیره‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه. ئه‌م حکومه‌تانه،
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وڵاته، به‌داخه‌وه که ئه‌مه نازانن،
هه‌تا مێژووه‌کانیشی
نازانن، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که‌وا ده‌رسیان لێوه‌رناگرن. تورک
به‌رده‌وام به هاوپه‌یمانى ستراتیژی له‌گه‌لڕ کوردان،
توانییویانه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه بژین، به‌رده‌وام پشتیان به
کورد به‌ستووه. به‌ڵێ مسته‌فا که‌مال شۆڕشگێڕه،
دامه‌زرێنه‌ره، له‌پاشان سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى کوردی
سه‌رکوتکردووه، به‌ڵام
ئاقڵیشه. له‌کاتی پێویستدا له‌گه‌لڕ کوردان هاوپه‌یمانى
به‌ستووه و کۆماریش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دامه‌زراوه، به
هاوپه‌یمانی له‌گه‌لڕ کوردان‌دا دامه‌زراوه. به‌ڵام دواجار
به‌نکوڵیکردنی کوردان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و هه‌ڵه‌کانى
نێو سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى کورد کێشه‌که‌ی رووبه‌ڕووی بێچاره‌یی
کردووه‌ته‌وه. مێژووى ئه‌و پێکه‌وه‌بوونه ستراتیژییه‌ى له
دامه‌زراندنى کۆمار‌دا، تا سه‌رده‌می ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان
ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتریش زۆر باسم له‌م بابه‌تانه کرد. یاهوز
سوڵتان سه‌لیمیش به هاوپه‌یمانى کوردان توانیویه‌تى به‌ڕووی
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕستدا بکرێته‌وه. ته‌نانه‌ت کاغه‌زی سپی به
ئیمزاوه داوه‌ته ئاغا کورده‌کان و گوتوویه‌تى ده‌تانه‌وێت
چۆن بژین تێیدا بنووسن، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه
ستراتیژییه گه‌وره و فراوانه‌دا، داواکاری کورده‌کانى
به‌جێهێناوه، به‌ره‌و شێوه پاشاییه‌تێکی کوردانه‌ش رۆشتوون،
هیچ ده‌ستى له کاره ناوخۆییه‌کانى کوردانیش وه‌رنه‌داوه،
له‌پاشان چه‌ند ئاغایه‌کی لاوى وه‌ک پاڵۆ ده‌رکه‌وتوون. بۆ
ژیانی تورک له‌سه‌ر ئه‌م خاکه په‌یوه‌سته به پێکهێنانى
هاوپه‌یمانى له‌گه‌لڕ کوردان، کوردانیش پاڵیان به‌وانه‌وه
داوه‌ته‌وه و سوود له هێزی ئه‌وان ده‌بینن. مسته‌فا که‌مال
به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ کوردان توانى پلان و پرۆژه‌ى
په‌یمانی (سایکس_بیکۆ)ئینگلیزه‌کان له‌دواى شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانى له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
به‌ڵام پلانی ئینگلیزه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که کۆتایی
پێنه‌هاتبوو، له وه‌رده‌رخستن له سوریا و راده‌ستکردنه‌وه‌م
به تورکیا، له‌گه‌لڕ (CIA)
ده‌ستی ئینگلیزیشی تێدایه و ئامانجی سه‌ره‌کیشیان له‌مه‌دا،
به‌سه‌رخستنى ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که له‌و رۆژگاره‌دا به‌سه‌ریان
نه‌خستبوو. هه‌ڵوێستى من نه‌شبووبێت به کۆسپ له‌به‌رده‌م
شه‌ڕی تورک – کورد دا، به‌و شه‌ڕه‌ى که ده‌رده‌که‌وت،
ئینگلیزه‌کان نه‌خشه‌که‌یان سه‌رله‌نوێ داده‌ڕشته‌وه و
پیلانه‌کانیان په‌یڕه‌و ده‌کرد. هه‌ڵبه‌ته ئێستا شێوه‌یه‌کی
نوێ ده‌درێ به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست شێوه‌گیر ده‌کرێت. ئامانجی سه‌ره‌کی له ده‌رخستنم
له سوریا، کۆسپبوونی هه‌م من و هه‌م (PKK)که
رێبه‌رایه‌تیم ده‌کرد له‌به‌رده‌م ئه‌و پیلانانه‌دا بوو،
تورکیا ده‌شێت تێنه‌گه‌یشتبێت، به‌ڵام له‌دواى
راده‌ستکردنه‌وه‌م، بۆ پراکتیزه‌کردنى ئه‌و پیلانانه، له
باشوور پێکهاته‌ی پێویستی بۆ ئاماده‌کرا. بێگومان تورکیا
دوژمنی مێژوویی هه‌یه، له ره‌وشێکی ده‌ورپێچکراویدایه،
ئه‌رمه‌نستان – یۆنانستان هه‌ن، ده‌شێت گورجیستانیش بخرێته
ناو ئه‌مانه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌کی له راده‌ستکردنه‌وه‌م به
تورکیا، درووستکردنى پێی چواره‌م بوو له‌م ده‌ورپێچکردنه‌دا.
به‌ڵام من ئه‌م پلانانه‌م بینی بوون و ده‌مزانین، به‌گوێره‌ی
ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستى خۆمم دانا، به کردنی ئه‌و شتانه‌ى که
پێشتر مسته‌فا که‌مال کردبوونی، تا ئاستێک ئه‌و پلانانه‌م
پووچه‌ڵکرده‌وه. ئینگلیزه‌کان له‌به‌ر ئه‌مه له منیش
تووڕه‌ن، ئه‌وانه‌ى ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تى له‌مه تێنه‌گه‌شتن.
له‌گه‌ڵ کانی یڵًماز
په‌یوه‌ندیان به‌ست، ئینگلیزه‌کان بێ ئه‌وه‌ى بهێڵن که‌وا کانی
یڵماز به‌خۆی بزانآ ئاگای له مه‌سه‌له‌که بێت، هه‌وڵیاندا
به‌کاری بێنن، له راستیدا کانی یڵماز تا دواکاتیش له هه‌موو
که‌سێک زیاتر منی خۆش ده‌ویست، بێ ئه‌وه‌ى بزانێ عوسمانه
که‌وتووه‌که‌ی خۆشمان چی ده‌کات، خزمه‌تی ئه‌وانى کرد،
یه‌کێکیان برا بوو، ئه‌وی دیکه‌یان یه‌کێک بوو له
که‌سایه‌تییه هه‌ره سادقه‌کان. تورکیا له مه‌یدانى پێشبڕکێی
سیاسى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رده‌وام شوێنی ته‌نگ ده‌کرێته‌وه.
به‌رده‌وام کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌خرێته رۆژه‌ڤه‌وه
و له په‌رله‌مانه جیاوازه‌کاندا بڕیاری (بنڕى نه‌ته‌وه‌یی)
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌درێت، یان هه‌وڵی ده‌رخستنى
بڕیاری وه‌ها ده‌درێت. ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن که زۆر سه‌ری
تورکیا ده‌ئێشێنن. پێشتریش گوتبووم، چوار کۆمه‌ڵکوژی ده‌خه‌نه
رۆژه‌ڤه‌وه، له‌گه‌لڕ ئه‌مانه‌شدا کۆمه‌ڵکوژی (ئیۆنیا)
ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه، له قۆناخه‌کانى دواى ئه‌وه‌دا ئه‌و
مه‌ترسیانه‌ی که باسم لێوه‌کردبوون رووده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر
شه‌ڕى کورد – تورک ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وا شیمانه‌ی هێنانه
رۆژه‌ڤى کۆمه‌ڵکوژى کوردانیش هه‌یه. ئه‌و ده‌ورپێچانه‌ى
که‌باسم لێوه‌کردن، پێی کریستیانه‌کانیشی هه‌یه، حسابی ئه‌و
خه‌ڵکه کریستیانانه‌ى له‌نێو کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دیکه‌دا چوون
ده‌پرسرێت. ئامانج تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له تورکیا، ئه‌مه‌ش
زۆر روون و ئاشکرایه. بۆ وه‌لاوه‌نانى ته‌واوى ئه‌و ده‌ورپێچ
و مه‌ترسیانه، وه‌کو گوتم ده‌بێت هاوپه‌یمانى ستراتیژی
له‌گه‌لڕ کوردان ببه‌ستێت، له‌سه‌ر بناخه‌ى یه‌کێتی دیموکراتی.
پێویسته قۆناخی سێ سه‌دساڵًه‌ی
نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌ت، به‌باشی ئه‌نالیزه بکرێت و
شیبکرێته‌وه. ئه‌وه‌ى که که‌مێک زانیاری مێژوویی و که‌مێکیش
زانیاری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه هه‌بێت ده‌توانێت له‌مه‌سه‌له‌که
بگات. به‌ڵام ئه‌م حکومه‌ته تێناگات. ئه‌و کارانه‌ى که‌وا
ئه‌وان ده‌یکه‌ن له‌فه‌لسه‌فه و مێژووه‌وه دابڕاون. ئه‌مانه
که‌وتوونه‌ته دواى پرۆژه و زه‌وی و زاره‌وه، ئه‌مه‌یه
تورکایه‌تی؟. تورکایه‌تى رانتپه‌رستییه؟.
ئه‌مانه له مسته‌فا که‌مال تێناگه‌ن. به مسته‌فا که‌مالیش
ده‌ڵێن -تورکی سه‌رشێت-. ئه‌مه ناحه‌قییه له مسته‌فا
که‌مال، ناشرینییه. مسته‌فا که‌مال هیچ سه‌رشێت نییه. به
پێچه‌وانه‌وه مسته‌فا که‌مال به‌ته‌واوه‌تى راستیپه‌رسته.
که‌ش و
هه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه چۆنی پێویست بووه، ئه‌و به‌گوێره‌ی
ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه، ئاقڵانه هه‌ڵسووڕاوه.
سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى موسته‌فا که‌مال ده‌زانرێت. با
ئه‌تاتورکچییه‌کان له خۆیان بپرسن که ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مسته‌فا
که‌مال بژیایه چۆن هه‌ڵسووکه‌وتى ده‌کرد؟ ده‌ڵێن کۆماره‌که‌ى
ئه‌تاتورک، ئه‌تاتورکیان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که
ئه‌تاتورک کردوویه‌تی و ئه‌وه‌ى که ده‌یویست بیکات، ئه‌مان
نایکه‌ن و پێکیناهێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌تاتورک بژیایه، ده‌زانرێ
که چی ده‌کرد؟ هه‌وڵ ده‌درێت له‌ناو کۆمه‌ڵگادا شه‌پۆلێکی
دژه کورد درووست بکرێت، له‌ڕاستیدا ئه‌وانه‌ى که ئه‌مه
ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به تورکایه‌تییه‌وه نییه.
ژماره‌ى دژه کورده‌کان 100 هه‌زار تێپه‌ڕناکات. ئه‌م چینه
هه‌ندێک خاڵی بیرۆکراتی و پێگه‌ی گرنگیان له‌ناو ده‌وڵه‌تدا
خستۆته ده‌ست خۆیان، بۆ پاراستنى ئه‌وه‌ش، دژایه‌تی کورد
ده‌که‌ن. سوپاش رووداوه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه
ئه‌نالیز ناکات. شێوازى نزیکبوونه‌وه‌ی رووداوه‌کان له سوپا
دا پۆزه‌تیڤیسته. ئێوه‌ش ده‌زانن سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ى
پۆزیتیڤیست له فه‌لسه‌فه‌ى زانستى (ئۆگۆست کۆنت) ى سه‌ده‌ی 19
هه‌مه‌وه دێت. هێزی (هه‌به یان ببه) یه. سوپا کاتێک
رووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردی ده‌بێته‌وه، یه‌کسه‌ر
تووشی دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ده‌که‌وێته شه‌ڕه‌وه و
وه‌کو رووداوێک یان وه‌ک هۆکاری به‌رپابوونی رووداوێک
په‌سه‌ندی ده‌که‌ن. له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ هیچ بیر له هۆکاری
کێشه‌کان و چۆنییه‌تى رێگا چاره‌کان ناکه‌نه‌وه. به‌ڵام
له‌دواى فه‌لسه‌فه‌ی زانستى پۆزیڤیتیست، سیسته‌مى
بیرکردنه‌وه‌ی زانستى به راده‌یه‌کی مه‌زن پێشکه‌وت. به‌ڵام
ئه‌مانه هێشتا به‌سیسته‌مى نه‌ریتی بیرکردنه‌وه‌ى سه‌ده‌ی 19
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
من نه‌ته‌وه‌په‌رست نییم، (PKK)ش
له گه‌وهه‌ری خۆیدا نه‌ته‌وه‌په‌رست نییه، من هیچ مافێک
ناده‌م به نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک و نه‌ته‌وه‌په‌رستى کورد.
کوردانیش وه‌کو هه‌ر گه‌لێکی دیکه مافه سرووشتی،
دیموکراتییه‌کانى خۆی هه‌یه. کێشه لێره‌دایه، ئه‌گه‌ر نا
هیچ دوژمنایه‌تییه‌کى من له به‌رامبه‌ر تورکیا نابێته جێگاى
باس. وه‌کو پێشتریش باسم لێوه کردبوو، ده‌توانین له‌نێو
پێکهاته‌یه‌کی یونیته‌ردا کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌م
شه‌ڕه هیچ سوودێکی بۆ که‌س نییه. ئه‌م شه‌ڕه به که‌ڵکی
ده‌وڵه‌تیش نایه‌ت. شه‌ڕخوازه‌کان چینێکی که‌م ژماره‌ى نێو
ده‌وڵه‌تن. ده‌شێ چه‌ند پله‌دارێکی وه‌ک ئه‌وانه‌ى
رووداوه‌که‌ی شه‌مزینان بن، ئه‌وانه‌ى که‌وا ده‌یانه‌وێت
روتبه‌کانیان به‌رزبکرێته‌وه وه‌ک ئه‌وانه‌ى که له ئافیۆن
گه‌وره‌کران. بێگومان کوردان شه‌ڕیان ناوێت. له‌ناو وڵاتێکی
دیموکراتیدا ژیانێکی ئازادیان ده‌وێت. ئه‌وه زۆر باش ده‌زانم.
ئێمه ئاماژه‌مان به‌وه دابوو که‌وا هیچ فیدراسیۆن و
ده‌وڵه‌تێکی جیا نابنه چاره‌سه‌ری. پێویسته مافه
دیموکراتییه‌کانى کوردان ده‌سته‌به‌ر بکرێت. پێش‌گرتن له مافی
په‌روه‌رده و خوێندن و راگه‌یاندن به‌زمانى دایک و هه‌روه‌ها
پێش‌گرتن له مافه‌کانى رێکخستنى سیاسی – ئابووری کوردان، شتێکی
راست نییه. ئه‌وه‌ى که پێویسته بکرێت، دروستکردنى یه‌کێتى
دیموکراتییانه‌ى کورد و تورکه. ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا
لایه‌نگره‌کانی دیموکراتی و ئه‌و که‌سایه‌تی و گرووپه ئه‌قڵ
سه‌لیمانه‌ی تورکیا، داواى ئاشتییه‌کی زۆر به په‌له ده‌که‌ن.
پێویسته ئه‌م خوێنه بووه‌ستێت. له دیداره‌کانماندا
به‌رده‌وام ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م. ده‌توانرێت گفتوگۆ له‌گه‌لڕ
هاوسه‌رۆکایه‌تییه‌کان و نوێنه‌ره فه‌رمییه‌کاندا بکرێت.
بارودۆخه‌که‌م قورسه، له‌تورکیا و هیچ که‌سێکیش بڕواناکه‌م
له بارودۆخی وه‌هادا بژی. به‌ڵام من به‌رده‌وام بووم له سه‌ر
هه‌وڵه ئاشته‌واییه‌کانم. به‌رده‌وام ئاگادارم کردنه‌وه،
ئه‌و شتانه‌ى که ده‌شێ رووبده‌ن، هه‌مووم خسته روو، به‌ڵام
منیان به هاندانی خه‌لًک
بۆ سه‌رهه‌ڵدان تاوانبارکرد. سزای ژووری تاکه‌که‌سیان پێدام.
به‌مه تووڕه ده‌بم، راستییه‌کان وه‌ها نیین. من که‌سێک
داوه‌تى سه‌رهه‌ڵدان ناکه‌م. فه‌رمان به‌که‌سێکیش ناده‌م.
خوازیاری وه‌ستانى ئه‌م خوێنه و دیموکراتیزه‌بوونى تورکیاین.
زیاد له 10 ساڵه هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئاشتی به‌رده‌وام ده‌که‌ین
به‌ڵام ئه‌و پێگه‌یه دیاره که پێیگه‌یشتووین. هێشتا
خوێنڕژان به‌رده‌وامه. سه‌رباری ته‌واوى هه‌وڵه‌کانم بۆ
ئاشتى، وابیریانکرده‌وه که شێلگیر نیم. به‌رده‌وام گوتیان
(ئاپۆ) خراپه و پێیان خسته به‌ر پێ. منیان هێنایه ره‌وشی
مرۆڤێکی نه‌فرین کراو. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مانه‌ش داکۆکیم له
هه‌وڵه‌کانمدا کرد و به‌رده‌وامم کرد. دیسان بۆم
ده‌ته‌قێنه‌وه، نازانم کێ ده‌یانکات به‌ڵام من به شتێکی
گونجاوى دانانێم. محه‌مه‌د ئوزون هێشتا ده‌ژی؟ ره‌وشی چۆنه؟
گوتبوومان شیفای بێت و هیوای چاکبوونه‌وه‌مان ده‌ربڕی بوو،
گوتبووشمان که‌وا له‌نێوماندا شوێنێکی تایبه‌تى هه‌یه، دیسان
سڵاوى پێبگه‌یه‌نن و هیواى چاکبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم. پێی
بڵێن ته‌نها تکایه‌کمان لێی هه‌یه، خزمێکی گه‌ریلابوو -ده‌شێ
ناوى یڵماز بێت- ژیانى له‌ده‌ستدابوو، به‌ته‌واوى نازانم
ره‌وشی ته‌ندرووستى چۆنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌باره، ده‌توانێت
نووسینێک له‌ده‌رهه‌ق ئه‌ودا بنووسێت. ئه‌مه زۆر به‌واتا
ده‌بێت. ئێوه‌ش ده‌زانن مه‌حمود باکسی ماوه‌یه‌ک به‌رله‌وه‌ی
بمرێت، شتێکی به‌واتاى هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی نووسیبوو. هه‌مان
قه‌ده‌ر ده‌ژین حاڵی حازر. شوێنی ئه‌وان هه‌رکات له‌دڵماندا
ده‌بێت. گه‌لی کورد ئه‌وانه‌ى هیچ له‌بیر ناچێت. له‌سه‌ر ناوى
من ئه‌و شتانه‌ى که گوتومن، به‌زمانێکی گونجاو پێی
رابگه‌یه‌نن. له‌م نێوه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ په‌رتووکم بۆ بنێرن
چاکه. حاڵی حازر پێویستم به جل و به‌رگ و شتی له‌و جۆره
نییه. ده‌توانن په‌رتووکی (Giddens_گیده‌نس)
په‌یوه‌ست به مۆدێرنیته‌وه بهێنن. په‌رتووکی سه‌دساڵی هه‌ره
درێژ ى (Ortaylنیوه‌ی
ساڵ) و په‌رتووکی خه‌لیل ئینالجک که له‌ده‌رباره‌ی ژیانیدا
ریپۆرتاژی له‌گه‌لڕ ئافره‌تێکدا، له‌خۆوه ده‌گرێت. بهێنن.
ژماره‌ی یه‌که‌م و دوا ژماره‌ى ئارکیۆ و ئه‌تڵه‌سیش بهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌توانن ژماره‌ى (32 – 33 - 34)ى گۆڤاری رۆژهه‌ڵات
– رۆژئاوا ش بهێنن. ده‌توانن په‌رتووک سه‌باره‌ت به مێژووی
دراوسێکانمان بهێنن. ده‌شێت په‌رتووکی په‌یوه‌ست به مێژووی
روسیا – ئێران – یۆنان – سوریا و وڵاته‌کانى دیکه‌ش ببێت. له‌م
نێوه‌نده‌دا به‌دواى قۆناخى دۆزه‌که‌ى دادگای مافی مرۆڤی
ئه‌وروپاشدا بچن. سڵاوم له سوعات گوێک ئاڵپ و هه‌ڤاڵانى
زیندانه‌کانى دیکه بکه‌ن. با زیاتر خۆیان پێشبخه‌ن. گه‌ر
پێویستیش بکات با کاره‌کانیان له دوتووێی په‌رتووکدا
کۆبکه‌نه‌وه و ئه‌مانه‌ش
بڵاوبکرێنه‌وه. سڵاو بۆ هه‌موو لایه‌ک.
|