تاكه‌ی
كورد له‌ژێر
گورزی بیری
چه‌ق وه‌ستاو
دا
بنالێنێ؟؟؟!!! نامه‌یه‌كی
كراوه بۆ سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان،
به‌رێز كاك
مه‌سعود
بارزانی! له‌گه‌ڵ
سڵاوی گه‌رم
له ئێوه‌و
گشت هه‌ڵسو
ڕێنه‌رانی
دڵسۆزی
حكومه‌تی
كوردستانی
باشور، ئه‌مه‌وێ
خۆشحاڵی له
ڕاده به‌ده‌ری
خۆم پێتان را
بگه‌یه‌نم
له هه‌مبه‌ر
ئه‌و قه‌واره
سیاسییه‌ی
له
كوردستانی
باشور به هه‌وڵ‌و
ته‌قه‌لای
هه‌موو لایه‌كتان
و خوێنی پیرۆزی
شه‌هیدانی
ڕێبازی
كوردستان ئاواتان
كردۆته‌وه.
ئێمه‌ی كورد
له هه‌ر شوێنێكی
ئه‌م جیهانه‌دا
بژین سه‌ر
بڵندین به‌وه‌ی
ڕۆژ له دوای
ڕۆژ
كوردستانی
باشور وه‌كو
كیانێكی
سیاسی به
هێزو وه‌كو
بزوێنه‌ری
سه‌ره‌كی له
گۆرانكارییه
بنه‌ڕتییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
له‌نه‌خشه‌ی
جیهان‌و
كۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ی
دا زیاتر ڕوخساری
خۆی ده‌نوێنێ.
دیاره ئه‌مه‌ش
له ئاكامی ئه‌و
ده‌رفه‌ته
سیاسی‌یه
نێونه‌ته‌وه‌یییه‌وه دێت كه
بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه
ساسی و
ئابورییه‌كان،
گۆڕانی
دیموكراتیی له
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین دا
كردووه به
ستراتیژیی
نوێ. بێ گومان
ئه‌گه‌ر
كارامه‌یی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی ئه‌مرۆی
كوردستانی
باشور نه‌بووایه،
نه‌ده‌كرا
ئه‌م ده‌رفه‌ته
له‌م باره‌ی
ئێستادا كه له
به‌رژه‌وه‌ندی
كورد به‌ره‌و
پێش ده‌چێ
سودی لێوه‌ربگیرابووایه.
ئه‌مه‌ش
جێگای
ستایشه و
پێویسته رۆشنبیرانی
كورد ئه‌م ده‌سكه‌وته
به‌رز
بنرخێنن له‌پاڵ
ئه‌و كه‌مو
كوڕییانه‌ی
كه په‌یوه‌ندیدارن
به گه‌نده‌ڵی
و خزمه‌تگوزاریه‌وه
و ڕۆژانه له‌میدیاكان
باسی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا ها‌نی
دام ئه‌م چه‌ند
دێره بنووسم
په‌یوه‌ندی
به‌و ناڕه‌زاییانه‌وه
هه‌یه كه
هه‌ندێ لایه‌نی
ئیسلامی ده‌ریده‌بڕن
سه‌باره‌ت به
ماده‌ی (7 )ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری
هه‌رێمی
كوردستان كه تیایدا
پێشنیاز
كراوه بنه‌ماكانی
سیستمی
یاسایی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی
بێت له
یاسادانان
نه‌وه‌ك ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی كه
ئه‌وان
داوای ده‌كه‌ن.
لێره‌دا من
وه‌كو لاوێكی
قوتابی یاسا
به پێویستم
زانی ده‌نگم
به‌رز بكه‌مه‌وه
له‌ئاست ئه‌و
داخوازییه
نا پێویست و بێ
بنه‌مایه‌و
ئه‌م چه‌ند
ڕونكردنه‌وه‌یه
كه دڵنیام
ئێوه‌ی به‌رێز
چاك لێی به‌ئاگان
بكه‌مه به‌ر
چاو : یه‌كه‌م:ئه‌ندامانی
لیژنه‌ی
ئاماده‌كردنی
ده‌ستوری هه‌میشه‌یی
كوردستان
نوێنه‌ری
پارته‌سه‌ره‌كییه‌كان
و ئه‌ندامه
سه‌ربه‌خۆكانی
نێو په‌رله‌مانی
كوردستانن
كه ئه‌وانیش
له لای
خۆیانه‌وه
به زوربه‌ی
ده‌نگی خه‌ڵكی
كوردستانی
باشور هه‌ڵبژێردراون.
بۆیه به
شێوازی
دیموكراتی
هه‌ڵبزێردراون
و
پێویسته
ڕێز له‌م
بیرۆكه
یاسایییه‌یان
بگیرێ به‌و
پێیه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی
زۆربه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی
بچوك داواكاری
گۆڕانی ماده‌یه‌كی
گرنگی ده‌ستوریان
هه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی
به‌شێوازی حكومه‌ت
و لایه‌نی
سیاسی، ئابوری،
كۆمه‌ڵایه‌تی
و پێشكه‌وتوو
خوازیی داهاتووی
گه‌لی
كوردستانه‌وه
هه‌یه، با
داواكه‌یان
نه‌بێته هۆی
دانانی
یاسایه‌كی ده‌ستوری
كه دژی
خواستی گه‌ل
بێت. دووه‌م
: ئه‌م ماده‌یه
له‌باری
ئێستایدا كه
بنه‌مایه‌كی
دیموكراتی
یاسایی داده‌مه‌زرێنێ،
سودی یاسایی
زیاترمان
پێده‌گه‌یه‌نێ
له ئاست ئه‌و
داوایه‌ی كه
ئیسلام ببێ
به سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی
یاسادانان. یه‌كێك
له‌هۆكاره‌كان
ئه‌وه‌یه
كه شه‌ریعه‌تی
ئیسلام
له دۆخی
ئێستادا
یاسایه‌كی
زۆری تیایه
كه ته‌نانه‌ت
له قورئانی
پیرۆز و حه‌دیسیش
دا به ڕوونی
ئاماژه‌یان
پێنه‌كراوه،
به‌ڵكو به
جۆرێك شی (ته‌فسیر)
كراونه‌ته‌وه
كه به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی نه‌ته‌وه
باڵا ده‌سته‌كان
و كولته‌ره‌كه‌یان
و
پیاوسالارێتی
بپارێزێ.
كاتێكیش ده‌ستوری
كوردستان ده‌ڵێ
ئایینی
ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌ك
بێت له یاسا
دانان نه‌وه‌ك
سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی، ئه‌م
پێڕه‌وه
یاساییه ده‌ڕسكێنێ
كه سیستمی
یاسادانی
كوردی خۆی له‌و
یاسایانه‌ی
ئیسلام
بپارێزی كه
ده‌سكردی
مرۆڤن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت گه‌ڵاله
كراون. ئه‌وه‌شمان
له بیر نه‌چێ
كه ئه‌م یاسا
ده‌سكردانه،
به تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی
له‌به‌رژه‌وه‌دی
تایبه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی
دان ، له ژێر
گوشاری ئه‌و
ئیسلامه
سیاسیانه‌دا
لێكدراونه‌ته
كه بیری چه‌وتی
شۆڤێنییان
له‌ژێر په‌رده‌ی
ئایینی
ئیسلام دا حه‌شار
داوه. هه‌مووشمان
چاك ده‌زانین
چۆن كورد هه‌زارو
چوار ساڵه
به كۆت و به‌ندی
ئیسلامی
سیاسیی
شۆڤێنییه‌وه
ده‌ناڵێنێ.
به‌درێژایی
مێژووی
ئیسلام، ده‌سه‌ڵاته
توند ڕه‌وه
شۆڤینییه‌كان
ئیسلامیان
وه‌كو
ئامرازێك به‌كار
هێناوه بۆ نه‌زۆك
كردنی بیری
نه‌ته‌وایه‌تی
و هه‌ستی خۆ
ده‌سه‌ڵان
كردنی نه‌ته‌وه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست،
له وانه‌یش به‌تایبه‌تی
كورد. دیاره
به‌باس
كردنی ئه‌م
راستییه
مێژوویییه
مه‌به‌ست
لایه‌نی
روحانی یان
مه‌عنه‌وی
ئاینی
ئیسلام نییه
به‌ڵكو مه‌به‌ست
له‌و پاساوه
ئایینیانه‌یه
كه‌له‌سه‌ر
میلاكی
ئیسلام
دروست كران و
تاڵانی و ژێر
ده‌سته‌یی
نه‌ته‌وه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
یان كرد به
یاسایه‌كی ئایینی
و خودایی. زۆر
به‌داخه‌وه
گه‌لی
كوردیش به‌درێژایی
ئه‌و هه‌زارو
چوارسه‌ت
ساڵه نه‌یتوانی
ده‌رك به
كۆت و به‌نده
ئایینییه‌وه
بكات و ئه‌و
ڕه‌وت و بنه‌ما
شارستانییه
كوردییه‌ی
كه به‌كۆنترین
ده‌ژمێردرێ
له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له
ده‌ست دا‌و ته‌نیا وه‌كو
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
توانی بوونی
خۆی و زمانه‌كه‌یی
و داب و نه‌ریته‌كه‌ی
بپارێزێ. ئه‌م
لایه‌نانه‌شی
كه توانی
بپارێزرێ به‌تایبه‌تی
زمان و داب و
نه‌ریته‌كه‌ی
، وه‌نه‌بێ
ته‌نیا به‌هۆی
خۆڕاگری
كورد خۆیه‌وه
بێت به‌ڵكو
له‌ڕاستی‌دا
هیچ مه‌ترسیه‌كی
ڕاسته‌و خۆی
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی
سیاسی نه‌بوو
و ئه‌وانیش
كه‌متر
گرینگی‌یان
به له‌ناو
بردنی ئه‌م
لایه‌نانه‌ی
كورد دا. به‌ڵام
لایه‌نه‌كانی
تری شارستانییه‌تی
كورد ، وه‌كو
ئاینیی كۆنی
كورد
و
ئاسه‌وار و
نوسراوه‌كان
كه په‌یوه‌ندیان
به‌مانه‌وه‌ی
شارستانییه‌تی
كورده‌وه
هه‌بوو و مه‌ترسی
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی
سیساسی هه‌بوو
هه‌موو له‌ناو
برد. ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێ
له ڕووی
ئایینییه‌وه
له ژێر ناوی
جیا جیا دا و
به نهێنی هه‌ندێ
كورد، وه‌كو
ئێزدییه‌كان
و كاكه‌یییه‌كان،
توانییان هه‌ندێ
لایه‌نی
كونی ئایینی
كوردی
بپارێزن. ئه‌وانه‌یشی
نه‌یانتوانی
له
كوردستان
ئایینه
كوردییه‌كه‌یان
بپارێزن
ناچار بوون
كوردستان به
جێبهێڵن. جێی
سه‌ر سورمان
نییه كه كوردێكی
زۆر ئێستاش
له هێندستان
و پاكستان و وڵاته‌كانی
تر دا ده‌ژین.
بۆ نمونه،
بیرۆكه‌یه‌ك
هه‌یه كه «كورگ»
یان
«كۆداڤۆسه‌كان»ی
پارێزگای
«كۆداگۆ» له هه‌رێمی
«كارناتاكا»ی
خواروی
هیندستان به
پاشماوه‌ی
ئه‌و
كوردانه ده‌زاندرێن
كه له ترسی
وه‌رگه‌ڕان
بۆ سه‌ر
ئایینی
ئیسلام
كوردستانیان
به‌جێهێشت. داخه‌كه‌م!
ئه‌وه‌ی منی
زۆر په‌رێشان
كردووه،
ئێستاش دوای
هه‌زار و
چوار سه‌د
سال و دوای ئه‌م
هه‌موو
مالوێرانییه‌ی
به‌سه‌ر
كورد دا هات، هێشتان
كۆمه‌لێك خه‌ڵكی
كورد ماون كه
ئاراسته‌ی
بیریان
هێشتان په‌ی
به‌م كوت و به‌ندییه
مێژووییه‌ی
كورد نه‌بردووه
یان نایه‌وێ
هه‌ستی پێبكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌شدا
ته‌نانه‌ت
خواستیارن
ده‌وام به‌و
سیاسه‌ته
توێنه‌ره‌وه‌یه
بده‌ن.
نازانم بۆ ئه‌و
برا كوردانه
ئه‌وه
ناهێننه به‌رچاو
كه ئه‌و «ئه‌نفال»ه‌ی
سه‌دام به‌سه‌ر
كوردی دا
هێنا له‌ڕووی
فیزیكی و
بیری
شۆڤینییه‌وه
به ده‌رزی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
«ئه‌نفال» ه‌ی
كه به‌ر له
هه‌زار و
چوار سه‌د ساڵ
له كاتی
داگیر كردنه‌كانی
ئیسلام به‌سه‌ر
كوردیان دا
هێنا
جیاوازی
نییه. ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێ
كه ڕووبه‌ری
ئه‌نفالی سه‌دام
پارچه‌یه‌كی
كوردستانی
گرته‌وه به‌ڵام
ئه‌نفالی ئه‌وسا
هه‌موو
كوردستانی
گرته‌وه. ئه‌نفالی
ئێستا به‌شێكی
كوردستان
وێران ده‌كات
و 18 پاكیزه‌ی كورد،
كه تا ئێستا بۆمان
ڕوونه، ده‌نێرێ
بۆ وڵاتی مسر
بۆ دامڕكاندنی
حه‌زی پیس و
بۆگه‌نی
نامرۆڤانه‌ی
شۆڤێنییان.
به‌ڵام ئه‌نفالی
ئه‌وسا، هه‌موو
كوردستان
وێران ده‌كات
و به‌سه‌دان
كچه كورد به
ناوی «ده‌سكه‌وتی
جه‌نگ» ده‌با
بۆ مه‌ككه و
مه‌دینه بۆ
دامڕكاندنی
حه‌زی
قێزاوی و
شۆڤێنی عه‌ره‌به
ده‌ره‌به‌گ
و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. تاكه‌ی
ئێمه خۆمان له
داوی
ئسلامی
سیاسی ڕزگار
نه‌كه‌ین و
وابزانین ته‌نیا
ڕێگا بۆ خوا و
بۆ مروڤایه‌تی
له هه‌ڵبژارنی
سیستمی
یاسایی ئیسلام
وه‌كو سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی
یاسادان دا ده‌ست
ده‌كه‌وێت. بۆیه
من له‌رێگای
ئه‌م نامه‌وه
تكا له هه‌موو
ئه‌و برا
یانه ده‌كه‌م
كه چیتر په‌یڕه‌وی
سیاسه‌تی
كۆت كردنی گه‌لی
كورد نه‌كه‌ن
و تاوێرێكی
گه‌وره
بكێشن به‌و
گۆمه نه‌شڵه‌قاوه.
هه‌وڵ بده‌ن به‌ئاگا
بێنه‌وه كه
له سه‌دان
ساڵه‌وه چ
شیوه‌نێكمان
بۆ دروست
كراوه و
بیر‌و هه‌ستمان
چۆن كوت
دراوه.
ئه‌گه‌ر
جارێكی تر
تایبه‌تمه‌ندی
ئیسلامی
سیاسی بكه‌ین
به بنه‌مای
سیستمی
دادوه‌ریی و
له ده‌ستوری
كوردستان دا
تۆماری بكه‌ین
و له‌وێشه‌وه
ببێته بنه‌مای
سیاسی، ئابوری
و كۆمه‌ڵایه‌تی
وڵاته‌كه‌مان،
ئه‌وا چۆن
ئێمه‌ی نه‌وه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه
له گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارنی
سه‌رده‌می كۆن
وه‌كو سه‌ڵاحه‌دینی
ئه‌یییوبی و
ئه‌بو موسلیم
و كه‌ریم
خانی زه‌ند
نابورین، ئه‌وا
نه‌وه‌ی
داهاتووش به
هه‌مان شێوه
له گه‌وره
ده‌سه‌ڵاتدارانی
كوردی ئه‌م
سه‌رده‌مه
نابورن. ئه‌وه‌ش
بزانین
بورین هیچ به
هیچ ناكات،
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
ژێر ده‌سته‌یی
سیاسی و ماڵوێرانی
كورده. ئه‌گه‌ر
ئه‌و برا
كوردانه
بپرسن چۆن ته‌نیا
به‌كردنی سیستمی
یاسایی
ئیسلام به‌بنه‌مای
سه‌ره‌كی
یاسادانان ،
ئێمه ژێرده‌سته‌و
ماڵ‌وێران ده‌مێنینه‌وه.
من له‌به‌ر
درێژ بوونه‌وه‌ی
ناوه‌ڕۆكی
نامه‌كه ته‌نیا
ئه‌وه ده‌ڵێم
چۆن له‌مێژوودا
دوای هاتنی
ئیسلام،
كورد چه‌ندین
جار گه‌یشت
به ترۆپكی
ده‌سه‌ڵات
له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست،
به‌ڵام
چونكه هه‌موویان
به ناوی
ئیسلامه‌وه
كرد و نه‌ته‌وه‌ی
كورد و تایبه‌تمه‌ندییه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
نه‌كرا به
پێگه‌یه‌ك
بۆ گه‌شه‌پێدانی
ده‌سه‌ڵات و
به‌ره‌وپێش
بردنی زانست
به بیری
كوردی،
حاڵمان به‌م
حاڵه‌ی
ئێستا گه‌یشت
كه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی
چل ملیۆنی
پارچه
پارچه كرا‌و
ماوینه‌ته‌وه.
به جۆرێ كه‌له‌دوای
جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌میش
ئه‌و هه‌له
سیاسییه‌ی
بۆ كورد
دروست بوو،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی
كورد به‌ئاستێك
نه‌گه‌یشتبوو
كه تێكرا له
سه‌ر دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
كوردی یه‌ك
ده‌ست و
هاوده‌نگ بن
و بتوانن چۆك
به‌دوژمن دابنێین.
به‌ڵام ئێستا
ئه‌و هه‌له
دیسان
هاتۆته‌وه
، با هه‌موو
هه‌نگاوێكمان
له سه‌ر بنه‌مای
پێشكه‌وتن
به كوردی
بێت و
بتوانین ده‌ستوورێك
بكه‌ین به‌بنه‌مای
یاسای
كوردستان كه
ده‌رگای
ئاوه‌ڵا بێ بۆ
به‌ره‌و پێش
بردنی باری
سیاسی ، ئابوری
و كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان و هیچ
جۆره ڕێگری
یاسایی له‌چوونه
پێشی بۆ نه‌ڕسكێنین.
سێیه‌م:
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌و
هۆكارانه‌ی
سه‌ره‌وه
كه باسمان
كرد، له
ڕووی
پراكتیكه‌وه
سیستمی
یاسایی
ئیسلام له
باری
ئێستادا ڕه‌نگه
نه‌توانێ له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی
له سه‌رده‌می
ئه‌مرۆی به‌جیهانی
بووندا ڕوویانداوه
و به‌رده‌وام
له ڕوودانن
هه‌ڵبكا. هۆی
سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته
كه هه‌روه‌كو
مێژوو
بۆمانی
ئێسپات
كردووه كه
دوای
داخستنی «ده‌رگای
ئیجتیهاد»
واته «هۆیاندن»
یان لێكدانه‌وه‌ی
یاسایی ،(Legal Reasoning) هه‌روه‌ها
په‌یڕه‌و
كردنی «ته‌قلید»
له سه‌ده‌ی
یازده‌مه‌وه،
سیستمی
یاسادانی
ئیسلامی
مافی گۆران و
به‌ره‌وپێش
چوونی
قانونی له‌خۆ
سه‌نده‌وه.
زانایۆخه‌كانی
ئه‌وسای
ئیسلام له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه
به‌م ئه‌نجامه
گه‌یشتن كه
ئیتر ئایینی
ئیسلام له‌هه‌موو
ڕوویه‌كه‌وه
ته‌واو (ته‌كمیل)
بووه و چیتر
پێوستی به
لێكدانه‌وه
نه‌ماوه. به‌ڵام
ئه‌م قۆناخه
له ڕاستیدا
كێماسییه‌كی
گه‌وره‌ی
هێنایه ناو
سیستمی
دادوه‌ری
ئێسلامییه‌وه.
ئه‌مه‌ش
كارتێكه‌یی
نێگه‌تیڤی
له‌سه‌ر ڕه‌وتی
پێشكه‌وتنی
زانستی،
سیاسی،
ئابوری و
كۆمه‌لایه‌تی
په‌یا كرد به
جۆری كه
وڵاته ئیسلامییه‌كان
له هه‌موو
بوارێك له
وڵاتانی
ڕۆژئاوا دوا
كه‌وتن. زانایۆخه
ئێسلامییه‌كانی
سه‌رده‌می
مۆدێرن، له
كۆتایی سه‌ده‌ی
نۆزده‌وه،
به پێشه‌نگی
ئیبن عه‌بده
كه كوردێكی
مسری بوو، هه‌ستیان
به‌و
كێماسییه
كرد و گه‌یشتنه
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
كه تا ده‌رگای
لێكدانه‌وه
واڵا نه‌كه‌نه‌وه
ناتوانن له
ڕووی
یاساییه‌وه بگه‌نه
سیستمه
یاسایییه
پێشكه‌وتووه‌كانی
ڕۆژئاوا
و له‌گه‌ڵ
گۆڕانكارییه‌كانی
سه‌رده‌م هه‌ڵبكه‌ن.
هه‌روه‌كو
دادوه‌ر «كۆك»
چاك ده‌پێكێ
كه ده‌ڵێ
"هۆیاندن
ڕۆحی
قانونه، گه‌ر
بێت‌و هۆیاندن
بوونی خۆی له
هه‌ر جۆره قانونێك
له ده‌ست
بدات، ئه‌وا
ئه‌و قانونه‌ش
به‌هه‌مان
شێوه بوونی
خۆی له ده‌ست
د‌ه‌دات".
بۆیه
سیستمی
دادوه‌ریی
ئیسلام له‌م
دۆخه‌ی ئێستا
دا له ئاست
سیستمه
دادوه‌رییه‌كانی
ڕۆژئاوایی و
له ئاست ئه‌و
پێشكه‌وتنانه‌ی
كه جیهان به
خۆیه‌وه
بینی هه‌ڵناكا.
كۆت كردنی
بنه‌مای
یاسادانانیش
له كوردستان به
سه‌ره‌كی
كردنی
سیستمی یاسا
دانی
ئیسلامی،
ده‌بێته
مایه‌ی دواكه‌وتن
له ئاست ئه‌و
گۆڕانكارییه
سیاسی،
ئابوری، ته‌كنه‌لۆجی
و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
له جیهان
ڕوو ده‌ده‌ن. لێره‌دا
ده‌مه‌وێ
نمونه‌ی
جاپان
بهێنمه‌وه.
جاپان پێش
ساڵی 1868 له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتداریی
فیودالیزمی و
سیستمی
یاسایی نه‌ریتیی
به‌ڕێوه ده‌چوو.
به‌ڵام پاش
چڕبوونه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌گه‌ڵ وڵاته
ڕۆژ ئاواییه‌كان
به‌تایبه‌تی
له ڕووی
ئابورییه‌وه،
ده‌سه‌ڵاتداره
به ناو «مێجی»یه‌كانی
جاپان زۆر به
پێوستیان
زانی
گۆڕانكاری
بنه‌ڕه‌تی له
له‌سیسته‌می
یاساییان و
شێوه‌ی به‌ڕێوبردنی
وڵات بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ی له
ڕووی سیاسی،
ئابوری، یاسایی،
داهێنان و ته‌كنه‌لۆجیی
پێشكه‌وتووه‌وه
به‌هێز بن و
بگه‌نه ئاست
وڵاته‌پێشكه‌وتووه
ڕۆژئاواییه‌كان.
له‌رووی
یاساییه‌وه،
هه‌نگاوی سه‌ره‌كییان
دامه‌زراندنی
بنه‌مای
یاسای وڵاته‌كه‌یان
له‌سه‌ر بنه‌مای
یاسای وڵاته پێشكه‌وتووه
ڕۆژئاواییه‌كان
بوو. له‌ساڵی 1885
، ڕۆشنبیرێكی
به‌توانایان،
یوكیچی
فوكوزاوا،
ووتاریكی
زۆر كاریگه‌ری
به‌ناوی «به‌جێهێڵانی
ئاسیا» نووسی
و تیایدا ئه‌و
تێزه‌ی تاووتوێ
كرد كه
پێویسته
جاپان خۆی به
وڵاته
شارستانییه‌كانی
ڕۆژئاوا
ئاشنا بكات و
جیرانه «هیوابڕاو
و دوا كه‌وتوو»
ه كانی ئاسیای،
له‌وانه
چین و كۆریا،
به‌جێبهێڵێ. لێره‌دا
من مه‌به‌ستم
ئه‌وه نییه
بنه‌مای
یاسایی
وڵاته
پێشكه‌وتووه
ڕۆژئاواییه‌كان
به ته‌واوی
بكه‌ین به
بنه‌مای
یاسادانان
له
كوردستان،
به‌ڵام ده‌مه‌وێ
ئه‌وه به
بیر بهێنمه‌وه
كه چۆن ئێستا
جاپان دووه‌م
به‌هێزترین ئابوری
هه‌یه له
جیهان، هه‌مووی
له سایه‌ی
ئه‌و
گۆڕانكارییه
بنه‌ڕه‌تییانه‌وه
بوون. ئه‌و
وڵاتانه‌ی
تری ناوچه‌كه
كه هه‌ر
پابه‌ندی په‌ندی
پێشینان و
یاسای نه‌ریتیی
كۆنی نه‌گۆڕیان
بوون و
سیستمی
یاساییان
داخراو بوو،
وه‌كو چاینا
و كۆریای
باكور،
ئێستا به
وڵاتی
جیهانی سێیه‌م
ده‌ژمێردرێن
و ساڵانه به
هه‌زاران
خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌یان
ته‌نانه‌ت
له برسان ده‌مرن.
چاینا له‌م
دوواییانه
كه هه‌ستی به‌م
هه‌ڵه‌یه
كرد، بڕیاری
گۆڕانگاریی
بنه‌ڕه‌تی
دا و وا ورده
ورده به‌ره‌و
سیستمی
یاسایی
كراوه له
شێوازی
سیستمه
ڕۆژئاوایییه‌كان
ده‌چێ. بۆیه
له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و
خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه،
داوا له به‌ڕێزتان
ده‌كه‌م، وه‌كو
باڵاترین ده‌سه‌ڵات
له‌حكو‌مه‌تی
كوردی دا، هه‌رگیز
ڕێگا نه‌ده‌ن
ماف و خواستی
دیمكراتیی
گه‌لی كورد
له
كوردستان
پێشێل بكرێت
و له به‌رانبه‌ر
ئه‌و خواسته‌ی
برا
ئیسلامییه‌كان
به‌ندی
ئایینی
ئیسلام وه‌كو
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له بنه‌مای
یاسادان له كوردستان
ناگۆڕان. ئه‌گه‌ر
ئه‌و برا
ئیسلامییانه
زۆر مكوڕن،
با له
رێفراندۆمه‌كه‌دا
خۆیان تاقی
بكه‌نه‌وه،
ئه‌وسا
بۆیان ڕوون
ده‌بێته‌وه
كه ئیتر كاتی چه‌ق
وه‌ستان به‌سه‌ر
چووه‌و گه‌لی
كورد ده‌خوازێ
شان به شانی
وڵاته
پێشكه‌تووه‌كان
هه‌نگاو
بنێت. هه‌ر
سه‌ركه‌وتوو
بن له هه‌وڵه‌كانتان
له به دی
هێنانی خه‌ونه‌كانی
گه‌لی كورد. هیوا
زه‌ندی خوێندكاری
یاسا و په‌وه‌ندی
نێوده‌له‌تی، زانكۆی
كوینزلاند، ئوسترالیا. 30/9/2006 |