سه‌ر
له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 23/9/2006 کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی
ناڕازی به گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌ردوو ڕێکخراوی (یه‌کێتی
هونه‌رمه‌ندانی کوردستان) و
(
سه‌ندیگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان) کوبوونه‌وه‌یه‌کی
ئاماده‌کاری یان له پارکی ئازادی ساز دا بۆ قسه کردن له‌و
کۆسپانه‌ی که ئه‌و دوو ڕێکخراوه سکتاریسته له‌به‌رده‌م
هونه‌رمه‌نداندا دایان ده‌نێن.
شایه‌نی باسه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه یه‌کڕاست له دوای کۆنگره‌ی
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێکخراوی ناوبراو ساز کراو تیایدا
ئامه‌ژه‌یان به وه‌دا که هه‌ردوو لا وه‌ک پیشه‌ی
هه‌میشه‌ییان به‌شێوه‌ی فیفتی فیفتی ئه‌ندامانی به‌شدار بوییان
ده‌ست نیشان کردووه به‌بێ ڕێز گرتن له‌هه‌ر پره‌نسیپێکی
ڕێکخراوه‌یی و ئه‌ندامه‌تی .
له‌کۆتاییدا ئاماده بوان ڕێک که‌وتن له سه‌ر نووسینی
به‌یاننامه‌یه‌ک و بڵاو کردنه‌وه‌ی له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندندا به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
هونه‌رمه‌ندانی ناڕازی له ده‌وری ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی گونجاو .
23/9/2006
سلێمانی /سه‌کۆی ئازاد
|