ده‌ڵێن هه‌ڵه‌ی
پیاوی گه‌وره گه‌وره‌یه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ده‌بێ
كوفری حاكمیش كوفری گه‌وره نه‌بێ؟ یا هه‌ر وه‌كو كوفری
كه‌سێكی ئاساییه؟؟ له عورفی قه‌زاوه‌تدا بێ لایه‌ن ترین كه‌س
ده‌بێ دادوه‌ر بێ، هه‌ر جۆره سۆزێكی بۆ لایه‌نێك له
لایه‌نه‌كان به كوفر ده‌ژمێردرێ، چونكه ئه‌وه شێوه‌یه‌كه له
حوكمدان به‌رله‌وه‌ی بگاته ته‌واوی پایه و جه‌مسه‌ره‌كانی
كێشه‌كه.
حاكمی كێشه‌ی
ئه‌نفال هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژیه‌وه كه بینیم، گووتم ئه‌و پیاوه
یان بێلایه‌ن نیه یان جه‌سوور و ناطق نیه به زمانی عه‌ره‌بی.
كه تاوانباران قسه ده‌كه‌ن ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێده‌بارن،
به‌ڵام كه داواكاری گشتی هه‌ڵوێستێك ده‌رده‌بڕێ كێچی ده‌كه‌ونه
كه‌وڵی.
ئاخر به‌ڕێز
دادوه‌ر ڕزگار ئه‌مین هیچ هه‌ڵوێستێكی ڕێزپه‌ڕی نه‌نواندبوو
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه به هێمنی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ
هه‌مواندا ده‌كرد له‌گه‌ڵ گرفتی ده‌ربڕینه‌كانی به زمانی
عه‌ره‌بی، به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانی دوجه‌یل لێی
كه‌وتنه ته‌قه و تا گۆڕیان، پاشانیش تاوانباران به‌شان و
باڵیاندا هه‌ڵده‌گووت بۆ ئه‌وه‌ی سومعه‌ی له‌كه‌دار بكه‌ن.
ده‌بێ كه‌سێكی
خاوه‌ن وێژدان له عیراق و كوردستان هه‌بێ بیروباوه‌ڕی به‌وه
نه‌بێ كه سه‌ددام دیكتاتۆر بووه؟ ئه‌مه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی
واقیعی ئه‌و دوو هه‌رێمه. باشیش ده‌زانین كه پانتایی دادگا
شوێنی حوكمدانی هه‌ڕه‌مه‌كی نیه. چۆن ئه‌مڕۆ تێكڕای
مسوڵمانه‌كان ده‌ڵێن قسه‌ی پاپای فاتیكان بێ مه‌به‌ست
نه‌هاتووه، پیاوێك له‌و مه‌قامه له خۆیه‌وه شت ناڵێ، ئێمه‌ش
حه‌قمانه بڵێین، قسه‌ی عه‌بدووڵڵا ئه‌لعامری له خۆیه‌وه و
به‌بێ مه‌به‌ست نایه‌ت، چونكه هه‌موو شته‌كان له‌و دادگایه‌دا
قسه ده‌كه‌ن، زه‌رده‌خه‌نه‌كانی حاكم له سات و كاتی
ئاخافتنه‌كانی سه‌ددام و ڕێپێدانی بۆ وتاره ژه‌هراویه‌كانی،
ئاڵای هه‌ڵواسراوی دواوه‌ی، ده‌مكوتكردنه‌كانی بۆ داواكاری
گشتی، پرسیاره نابه‌جێ و بێ سه‌روبنه‌كانی پارێزه‌رانی
تاوانباران.
(تۆ دیكتاتۆر
نیت)، ئه‌مه حوكمی له پێشینه‌ی عه‌بدووڵڵا ئه‌لعامریه، به‌ر
له‌وه‌ی گوێی له هه‌موو شه‌هاده‌ته‌كانی قوربانیه‌كان بێ،
به‌رله‌وه‌ی چاره‌كی پرسی ئه‌نفالیش هاتبێته ڕوونكردنه‌وه.
ئه‌مه به‌ڕای زۆرێك له مافناسان قه‌ناعه‌تی ئه‌لعامریه به
به‌رائه‌تی سه‌ددام له تێكڕای ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه ئه‌نجام
دراون، به قه‌ناعه‌تی ئه‌و، سه‌ددام بۆ خۆی دیكتاتۆر نه‌بوو،
به‌ڵكو ده‌وروبه‌ری وابوون. ئه‌مه كوفری گه‌وره‌ی به‌ڕێز
ئه‌لعامری بوو كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵای ڕه‌شی به‌عس ده‌ریبڕی.
ئاخر جیاوازی
سروشتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ تاوانی دوجه‌یل زه‌وی و
ئاسمانن، هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن تاوانی دوجه‌یل كاردانه‌وه‌ی
ڕووداوێكی تایبه‌ت بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌بووبایه
دوجه‌یلیش نه‌ده‌كه‌وته ناو مێژوو، ئه‌گه‌ر چی كاردانه‌وه‌كه‌ش
له لوتكه‌ی دڕونده‌یی دابووبێ. به‌ڵام تاوانه‌كانی ئه‌نفال
پلانێكی نه‌خشه بۆ داڕێژراوی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو بۆ
له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر. ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی تێرمی
ئه‌نفال له دژی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ڕێژه‌ی هه‌ره‌زۆری خۆی به
مسوڵمان داده‌نێ به‌سه بۆ له‌سێداره‌دانی سه‌ددام. ئه‌و به
به‌كارهێنانی ئه‌و تێرمه ئیهانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات،
هه‌ویه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌خاته ژێر پرسیار. سه‌روماڵیان
حه‌ڵاڵ ده‌كات، كچه‌كانیان ده‌كات به كه‌نیزه‌ك و دابه‌شیان
ده‌كات. زنجیره‌ی تری گه‌وره‌تریشی به‌دواوه ده‌هاتن ئه‌گه‌ر
ده‌ستی درێژی نه‌بڕابایه‌وه. ئه‌و ده‌یانهه‌زار لادێیی
به‌سته‌زمانی نه‌خوێنده‌واری بێتاوانی په‌ڕپوت كردن،
زینده‌به‌چاڵی كردن. مافی ئه‌و دیكتاتۆره ته‌نها چاوچیسكۆ ئاسا
هه‌ڵواسین بوو له ده‌روازه‌كانی شار. ئێمه به عه‌بدوڵڵا
ئه‌لعامری ده‌ڵێین: عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له مه‌دینه ده‌یگووت:
ئه‌گه‌ر ئه‌سپێك له عیراق نسكۆ ببات خه‌تای منی تیایه. ئه‌ی بۆ
ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌زار كه‌س ئه‌نفال بكرێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ددامدا دیكتاتۆر نیه؟؟
به‌ڕای من ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌لعامری گاڵته‌كردنه به هه‌ست و نه‌ستی
ئه‌نفالكراوان و تێكڕای نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌روه‌كو
كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌خامه‌تی ئه‌و تاوانه‌شه. موجامه‌له‌یه‌كی نا
عادیلانه و شۆفینیستانه‌یه به‌رامبه‌ر دڕونده‌ترین دیكتاتۆری
ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌رامبه‌ر بازنه‌یه‌كی گڵاوتر له بازنه
گڵاوه‌كانی دیكتاتۆریه‌تی فاشیزمی عه‌ره‌بی له مێژوودا.
كێشه‌ی ئاڵای
كوردستانیش جارێكی تر كه‌ڵبه خوێناویه ترسناكه‌كانی عه‌ره‌بیان
پیشانداینه‌وه، سه‌لماندیانه‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن جارێكی
تریش شاڵاوی ئه‌نفال بێننه‌وه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، سه‌ددامیش
ئه‌و كرده‌یه‌ی به قسه‌كانی سه‌لمانده‌وه له‌ژێر عه‌داله‌تی
به‌ڕێز ئه‌لعامریدا، كه به پاره‌زه‌ره كورده‌كانی گووت:
پانوپڕوچتان ده‌كه‌ین.
كه‌فاره‌تی
كوفری عه‌بدوڵڵا ئه‌لعامری ته‌نها به لاچوونی ده‌بێ له‌سه‌ر
ئه‌و كورسیه‌ی كه هه‌زاران ئه‌نفالكراو چاویان تێبڕیوه بۆ
ئه‌وه‌ی جیهان به گه‌وره‌یی برینه‌كانیان ئاشنا ببێ، بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێ كه شۆفینیزمی عه‌ره‌بی هه‌وڵی پاكتاوكردنی
ڕه‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریان داوه و به گه‌وره‌ترین شاڵاوی
سه‌ربازییش ئه‌نجامیان داوه. كێ ده‌ڵێ ئه‌و كوفره‌ی ئه‌لعامری
زنجیره‌یه‌ك نیه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه سه‌رۆك عه‌شیره‌ته
عه‌ره‌به‌كان ده‌یده‌ن بۆ ئازادكردنی دیكتاتۆر و گێڕانه‌وه‌ی
بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات!!!.
* Le
laperel 5i jimare 258-i rojnamei Midya bilawkirawetewe.
|