ساڵی
95 ماوه‌یه‌ک, وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه خۆ , له که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی ئازادی / هه‌ولێر، هه‌ندێك به‌رنامه‌م پێشکه‌ش
کرد ، کاک عه‌لی سیاسی هاوڕێم وتی که‌سێکی ڕزگار بووی
کاره‌ساتی ئه‌نفال هه‌یه ناوی عوزێره بۆ چاوپێکه‌وتنێکی
له‌گه‌لدا ناکه‌یت . ئه‌وه‌بوو له‌یه‌که‌م بینین‌دا ، وتى:
هه‌رچی هاتووه دیدارمان له گه‌ڵ ساز ده‌کات ، که‌چی که‌س
بۆیه‌ک کاتژمێر ژیانی نه‌گۆڕیوین ، به‌ڵام ئێوه‌ش بفه‌رمون
پرسیاره‌کانی خۆتان بکه‌ن ، که له‌گه‌ڵ وتنی هه‌ر
ووشه‌یه‌کی ته‌زویه‌کی گه‌رم به‌جه‌سته‌م داده‌هات و زیاتر
هه‌ستم به گه‌وره‌یی کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌کرد . یه‌کێک له‌و
چیڕۆکانه‌ی که 11 ساڵه به‌رده‌وام له مێشکم ده‌خولێته‌وه
، ئاوای بۆ گێڕاینه‌وه:
له
ڕۆژانی سه‌ره‌تایی زیندانيماندا ، له‌نوگره سه‌لمان ،
حه‌جاج ، که به‌رپرسی هه‌موو زیندانه‌که بوو، هه‌مومانی
کۆکرده‌وه به‌ڵام ژن ، مندال ، پیر، گه‌نج جیاکراینه‌وه
، کاک عوزێڕ به‌ده‌م و چاو‌يکی توڕه‌وه ڕووی تێ کردم وتی
: بیربکه‌وه هه‌زاران که‌س پێکه‌وه بگریت چ مه‌رگه‌ساتێکه
، درێژه‌ی پێداو وتی : ئاله‌م کاته‌دا منداڵێکی بچوک
نه‌یتوانی له‌دوره‌وه سه‌یری دایکی بکات به‌په‌له ڕای کرد
بۆ لای ، وه دایکه‌که‌ش خۆی پێنه‌گیرا به په‌له به‌ره‌و
پیری چوو باوه‌شی پیداکرد ... حه‌جاج به بینینی ئه‌م
دیمه‌نه به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ئه‌م ژن ومنداڵه
چاوگه‌شه کورده‌ی دا به‌ر قامچیه عروبه‌که‌یه‌وه ، وازی
نه‌هێنا تا هه‌ردوو کیان گیانیان ده‌ر‌چوو . له‌و کاته
وه به‌ناوی حه‌جاج هه‌موو شیرازه‌ی جه‌سته‌م تێک ده‌چێت.
ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو زیندانه ڕزگار بووه‌کانی ئه‌نفال له
نوگره سه‌لمان , چیرۆکێکی هاو شێوه‌یان لایه ، که
له‌کاتی داگایی کردنی سه‌دام دا هه‌ندێ جار گوێ بیستی ده‌بین
. چونکه له مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ل خه‌ڵکی ئه‌نفالدا هه‌موو
سنوره‌کی سوکایه‌تی ، ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی تێپه‌ڕاندبوو
، لوتکه‌ی جه‌لادێك بووه
ئه‌گه‌ر سه‌دام وده‌یان به‌رپرسی به‌عس بریارده‌ری شاڵاوی
ئه‌نفال بێت ، ئه‌وا حه‌جاج له پڕاکتیزه کردنی ئه‌م
بڕیاره‌ی جێبه‌جێ کردووه ، بۆیه حه‌جاج یه‌کسانه به
گه‌وره‌ترین جه‌لادی کورد . که‌چی ئه‌فسۆس 15 ساڵه
سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی ، ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رفراوانی
سیاسی و ئیداريیان هه‌یه ، هیچ هه‌وڵێکیان نه‌داوه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی و هێنانی بۆ به‌رده‌م دادگا, له‌کاتێکدا
ماوه‌یه‌ک ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که پۆلیسه له شاری موسل ،
هه‌ندێکیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌ر له سه‌ماوه‌یه ،
بۆ هه‌موومان بینینی ئه‌م تاوانباره‌ش له‌دادگایه‌کدا ،
خۆشیيه‌که به ئاستی بینينی سه‌دامه له دادگا .
ئاخر
حه‌جاج چی به‌کورد نه‌کرد . هه‌تک کردنی ژنان وکچانی کورد ،
یان به‌ستنه‌وه‌ی لاوانمان به شیشه گه‌رمه‌کانی نوگره
سه‌لمان و دواتر ئازاردانیان تاهه‌موو گیانیان نه‌ده‌بوو
به‌خوێن وازی لێ نه‌ده‌هێنان ، یان برسی کردنی منداڵانی کورد
تا گیانیان ده‌رده‌چوو. ئه‌مه جگه له سه‌گه ڕه‌شه‌که‌ی
که به‌به‌ر چاوی زیندانه ئه‌نفاله کانی نوگره سه‌لمانه‌وه
، ده‌یان ژن ، منداڵ، پیر... دوای مردنیان له خؤڵه
لماویه‌که‌ی عروبه‌دا ده‌ریده‌هێنان و ده‌یخواردن . که
یه‌کێک له شاهیده‌کانی دادگایی سه‌دامدا
، وتی کاتێك
مندالێکی کورد له‌برسا مرد و ناشتیان، دوای چه‌ند کاتژمێره‌ک
سه‌گه ڕه‌شه‌که‌ی حه‌جاج ده‌ری هێناو خواردی ، به‌بینینی
ئه‌م دیمه‌نه خوشکه بچوکه‌که‌ی شێت بوو ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
ماڵئاوایی له‌ژیان کرد ، ته‌نیا سه‌ری خۆی ده‌دا له دیواره
گه‌رم و بێ ئاو ده‌رمانه‌کانی نوگره‌ی سه‌لمان .
ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ ناوهێنانی سه‌رله‌نوێی حه‌جاجدا بیرم بۆ ئه‌وه
چوو , ئه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له
خه‌ته سوره‌کانیان ده‌رچوون یان سوکایه‌تیان پێ کردون چۆن
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوون ؟ نموونه یه‌کجار زۆره ,
به‌لام لێره‌دا 2 نمونه بۆ خوێنه‌ران باس ده‌که‌ین .
کاتێک
به‌پێ ی سیاسه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان شه‌هید حه‌مه
حه‌لاق خه‌تی سوریانی به‌زاند ، له ڕوداوێکی ته‌م
ومژاویدا حه‌مه حه‌لاق و 9 پێشمه‌رگه‌یان سه‌ره‌تا زیندانی
کرد ، دواتر ئازاری جه‌سته‌ییان دان ، تا له کۆتاییدا
هه‌موویان شه‌هید کردن ، ته‌رمه‌کانیشیان تا دوای چه‌ند ڕۆژێک
نه‌دانه‌وه که‌س و کاریان ، که داشیانه‌وه بواریان نه‌د
ابه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حه‌مه حه‌لاق مه‌راسیمی به‌خاک
سپاردنی بۆ دابنرێت ، سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ش باره‌گای
کۆیه‌ی پارته‌که‌ی حه‌مه حه‌لاقیان تاڵان کرد . سه‌رجه‌م
ئه‌مانه له نزیکه‌وه ئاگادار بووم .
خودی
پارتیش ، نموونه‌ی زۆره، له تیرۆرکردنی شه‌هیدی سه‌رکرده
ڕه‌ئوف کامل و ڕێناس و نه‌زیر عومه‌ر... به‌ڵام له گرتن و
دادگایی کردنی که‌مالی سه‌ید قادر سه‌دان نوسه‌ری زمانی
جیاجیا داوای ئازادکردنیان کرد ، وه چه‌ندین ناوه‌ندی سیاسی
و رێکخراوه‌یی مافی مرۆڤ ، یانه‌ی قه‌ڵه‌م، نوسه‌رانی بێ سنور،
میدیاکانی ئه‌ورپی ، ڕه‌خنه‌یان له‌و شێوازه گرتن و
دادگایه گرت ، که‌سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه تێك شکانه‌کی
سیاسی له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی جیهان بۆ کورد تۆمار کرا ،
که‌چی پارتی هه‌ر به‌ئاره‌زوی خۆی مامه‌ڵه‌ی کرد.
پرسیار
ئه‌وه‌یه هۆی چيیه پارتی و یه‌کێتی هه‌مان هه‌ڵوێستیان له
به‌رامبه‌ر تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی کوردا نيیه ، له
نمونه‌ی حه‌جاج و ئه‌و سه‌رۆك جاشانه‌ی که به‌شدار بوون له‌م
تاوانه گه‌وره‌یه‌دا ؟.
هه‌مومان باش ده‌زانین تاوانبارانی ئه‌نفال هه‌ر ئه‌و 7 که‌سه
نین که وا ده‌درێنه دادگا, به‌ڵکو سه‌دان و هه‌زاران که‌س
ڕؤڵیان تیا بینیوه ؟ ئه‌ی چه‌نده‌یان گرتون و زیندانی کردون
، یان به‌دوایدا چوون و ناو وێنه‌کانیان ده‌زانن ؟ یان
گرتن وزیندانی کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال، پرسیاری شه‌شه‌مه‌و
وه‌ڵامی نیيه ؟ کێشه‌که‌ش ئه‌مه‌ریکا نيیه که بواریان
نادات بیان خه‌نه زیندانه‌وه ؟که لێره‌دا یه‌ک نموونه‌تان
بۆ ده‌هێنمه‌وه.
د
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح هه‌ر له‌دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌دامدا
له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌هه‌ندێ له کادیرانی یه‌کێتی
ڕاگه‌یاندوه، که ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێیان وتون هه‌ر
پرسیارێکتان له‌سه‌دام هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نفال ئازادن ، وه
هه‌ر تاوانبارێکی ئه‌نفالیشتان ده‌وێت بۆتان ده‌گرین یان خۆتان
بیگرن؟
له
کۆتاییدا ئه‌وه ده‌ڵێم له‌م نوسینه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ دێری
بڤه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بنوسم ، غه‌زه‌بی ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ
ده‌کات!! ، که‌چی له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر ئێستا
ته‌ژیه له‌تاونبارانی کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد ، ئازادانه
ده‌سوڕێنه‌وه!!؟
ده‌بێت
ئه‌وه‌ش بڵێین زیندانی کردن و دادگایی کردنی تاوانبارانی وه‌ک
حه‌جاج ، به و که‌سانه ده‌کرێت که‌که‌ڕامه‌تی
نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه ، نه‌وه‌ک حزبی .
|