ئه‌گه‌ر چی هیوا خواز بووم ، به‌ره‌ی چه‌پ له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوید سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست بهێنایه ،
به‌ڵام کاتێک له وڵاتێک‌دا دیموکراسیه‌ت بڕیارده‌ره، مرۆڤ
ناتونێت هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌ربڕێ .
ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بکه‌م ، سوود وه‌ر گرتنی ئێمه‌یه ،
له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنانه‌دا . بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌نگاو
ههڵبهاوێژین بۆ ڕێچکه‌ی دیموکراسیه‌ت ، که ده‌بێت لێره‌دا
دان به‌وه دابنێین که ڕاسته سوید و کوردستان ، 2 وڵات و
که‌لتور وپێشکه‌وتنی جیایه ، به‌ڵام هه‌ڵه‌شه خۆمان
بده‌ینه ده‌ست ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی که پێی وایه گه‌یشتن
به‌وئاسته‌ی سوید بۆ ده‌یان ساڵی تر مه‌حاڵه ؟ چین
ووته‌نی ڕێگای هه‌زار میل بهشهقاوێک ده‌ست پێ ده‌کات .
ئه‌وه‌ی به‌نده بینی له‌نێوان جیاوازیه کانی هه‌ڵبژاردن له
سوید و کوردستاندا ، ئاسمان و ڕێسمانه؟ به‌ڵام هه‌وڵ
ده‌ده‌م ته‌نیا 2 نمونه بهێنمه‌وه .
هه‌ندێ
له چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو ، بوونی به‌رده‌وامی
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو( یۆڕان پێرشۆن ) له‌سه‌رجه‌م کار‌و
چالاکیه گرنگه‌کانی سۆسیال دیموکرات‌دا، هۆکارێکی ئه‌م تێک
شکاندنهیانه. که چی هه‌ژاره‌ی ته‌نیا 10 سال له حوکم
بوو ، هه‌ر که تێک شکاشن له هه‌ڵبژاردندا ، بریاری
ده‌ستکێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی حزبدا. که چی له‌م
نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا ، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرت به‌ری نادات
مه‌گه‌ر ته‌نیا مام عزرائیل بتوانێت کورسیه‌که‌ی لێ
وه‌ربگرێته‌وه!!؟؟ . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێشتا خۆیان
زیندوون ، مندڵه‌کانیان بردۆته کۆڕشی وه‌رگرتنی
ده‌سه‌ڵاته‌وه؟؟
نمونه‌یه‌کی تریان که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ، ئاشکرابوونی
ئه‌و کاره سیخؤریهی فۆلک پارتی بوو ، له‌سه‌ر سۆسیال
دیموکراته‌وه ، که توانیبوویان له مانگی ئازاری ئه‌م
ساڵه‌وه بچنه نێو نێت ڤێرگی ئینته‌رنێتیانه‌وه ،
به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی نایاسایی زۆر زانیاریان له‌سه‌ر
کۆبکه‌نه‌وه.
. که‌له ده‌ره‌نجامدا ، فۆلک پارتی ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین
ڕه‌خنه بۆوه ، سکرتێره‌که‌ی دوای 2 رۆژ ده‌ستی
کێشایه‌وه ، چونکه دانی به‌وه‌دانا که ئاگاداری ئه‌م
کاره بوه ، خه‌ڵک و پارته سیاسیه‌کان داوای ده‌ست
کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌که‌شیان ده‌کرد ، میدیا ی سویدیش ڕۆژانه
بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ده‌نوسین ، پۆلیس ده‌ستی
به‌لێکۆلینه‌وه کردووه له‌سه‌ر ئه‌م پارته
......سه‌ره‌نجام گه‌ل و ئه‌ندامه‌کانی خۆشیان سزای ئه‌م
هه‌ڵسوکه‌وته‌یان دا ، چونکه له ده‌نگدانی ئه‌م جاره‌دا ،
ڕێژه‌یه‌کی که‌م خه‌ڵک ده‌نگی پێدان له چاو پێشوو دا
، که %7،5 هێنا له‌کاتێکدا جاری پێشوو %13،4 هێنابوو ،
به‌واتای دۆڕاندنی نزیک به %40 ده‌نگه‌کان ، که له‌کۆی 48
کورسی کۆنیاندا 20 دانه کورسی نازداری په‌ڕله‌مانیان دۆڕاند .
که‌چی
له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر ته‌نها چه‌ند ڕۆژه ک
له‌مه‌وبه‌ر ناوی نزیک به 200 کادیری پێشکه‌وتوی پارتی
ویه‌کێتی و کۆمه‌ڵێک پارتی سیاسی له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و
هاوڵاتیدا بڵاوکرایه‌وه ، که ده‌بێت لێره‌دا بڵیین ئه‌مانه
ته‌نیا به‌شی عێراقن له مه‌یمونه فایلدارهکانهوه له
چاو فیلهکانیانهوه؟ که چی له بری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ
به‌رپرسیان ده‌ست له‌کار بكێشێته‌وه ، ئه‌ندامه‌کانیان
هه‌ڵوێست وه‌ربگرن وه‌ک فۆلک پارتی ، داکۆکیشیان لێ ده‌که‌ن
و هه‌وڵده‌ده‌ن پینه‌و پهڕؤشیان بۆ بدۆزنه‌وه!!؟؟ ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیش له‌به‌رامبه‌ریان نه‌بێت ، شوێنه
گه‌رم و نهرمهکانیشیان لێ ناسێنه‌وه ؟ ئاخر
له‌کوردستانه‌که‌ی ئێمه له15 ساڵی ڕابردودا ، دیموکراسیه ت
بۆ هیچ توێژ وچێنێک نه‌بێت ، بۆ فایلداریهتی ، خۆفرۆشی ، دزی
کردن له‌م میلله‌ته ، بێ قهیدو شه‌رته‌که‌ی کۆمنیستی
کارگه‌ریه ؟؟ واش پێ ده‌چێت ئه‌و مافه له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردستانا هه‌یه ، ببیت به فایلداری کام داگیرکه‌ر، یان
چه‌نده ژن ومناڵی ئه‌م گه‌له ت ئه‌نفال کردبێت ، شوێن پێت
له‌ده‌سه‌ڵاتا نهلهقێ ، ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌ی سیاسی
هاوشێوه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ریش ڕووبدات !!؟؟ گرنگ ئه‌وه‌یه
له ووتار وئاخاڤتنی ڕۆژانه‌ته ، ده‌ست بۆ شته بڤهکانیان
نه‌به‌ی؟ .
به‌نده پێ ی وایه ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردساتان نه‌ک
سه‌دان فایلداریان بچێته نێو نێت ڤێرگی ده‌سه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه، قسه ناکه‌ن!! به‌ڵکو ماوسی
کۆمپیوته‌ره‌کانیشیان لێ وه‌ربگرن وبه‌ئاره‌زوی خۆشیان پڕۆگرام
بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌یان دابنێن، هه‌ڵوێست ده‌رنابڕن!!؟؟ . ئاخر
ئه‌وان 15 ساله هه‌رچی تاوانی گچکه‌و گه‌وره‌ی دژ به‌م
میلله‌ته ئه‌نجام دا ، لێ ی خۆشبوون . ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له
خه‌ته سوره‌کانیان دان ، وه‌ک شه‌هید ره‌ئوف کامیلیان تیرۆر
کرد ، فائیق گۆلپیان زیندانی کرد، فه‌تاح زاخۆیشیان وه‌ک
تاکه وه‌زیر له‌ده‌سه‌ڵات ده‌رکرد؟؟.
ناهه‌قم
مه‌گرن که وا ڕه‌ش بینم له‌به‌رامبه‌ریان ، ئاخر سه‌رۆکی
فۆلک پارتی دوای ئاشکرابونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، کاتێک
کامیرا ده‌چووه سه‌ری چاوی خۆی لهبهردهنا و
زۆربهشهرمهوه سه‌ری هه‌ڵده‌بڕی ، که چی فایلداره‌کانی
ئێمه له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا تیۆردانه‌ری ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یین ، وه چاویان نه‌ک مۆن نیه ، به‌ڵکو
ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و زه‌قه، ده‌ڵێ ی چاوی که‌ره.
|