ئه‌م
ساڵه‌ی ڕابردوو زۆرجار له خۆم پرسییوه ئه‌وه چه‌ند هێز
ده‌خوازێت كه كچه كوردێكی مه‌ریوانیی له كۆڵانی
شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان ببێت به كه‌سایه‌تیه‌كی كوردستانیی و
له سه‌رانسه‌ری كوردستان خۆشیان بووێت؟
ژماره‌ی
ژنانی كورد بێ ئه‌ژمارده كه هه‌میشه له جه‌رگه‌ی
خه‌باتدان، كه بێووچان تێ ده‌كۆشن، كه له زیندانه‌كانی
ده‌وڵه‌تانی داگیركاردا ژیاون و ده‌ژین، كه هه‌ر ئێستا له
پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شدارن.
به‌ڵام
كه‌م نیین ئه‌و ژنه كوردانه‌ی كه برا، باوك، مێرد، ئامۆزا،
دراوسێ، هاوشاری و هاووڵاتی و ئه‌وجا دوژمنیش ڕێگایان لێ
ده‌گرێت و سه‌دان جار باری شانیان گران ده‌كه‌ن.
مه‌رزیه
یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ده‌یزانی ڕێگالێگیراوی چ واتایه‌كی
هه‌یه. ده‌یزانی ڕێگای خه‌بات، خۆ به‌هاوشانكردنی پیاوان و
خۆخستنه‌سه‌نگه‌رێكه‌وه چه‌ند خه‌باتی مان و نه‌مان
ده‌خوازێت.
ئه‌وه‌ی
مه‌رزیه‌ی لای ژنانی كوردستان خۆشه‌ویست كردووه به ته‌نها
هه‌ر ده‌نگیی یان گۆرانیه‌كانی نییه، ئه‌وه‌ش نییه كه له
خۆپیشاندان، له مانگرتن و له ڕێپێواندا به‌شدار بوو. هۆیه‌كی
سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ژنانی كورد وێنه‌ی خۆیان،
هه‌ناسه‌ساردیی خۆیان، ڕه‌نجی دزراو و ڕه‌نجی پیاوانخواردووی
خۆیان و خه‌باتی نه‌بینراویان له مه‌رزیه‌ی فه‌ریقییدا
ده‌بیننه‌وه.
كاتێك
كه ژنانی كورد داخی نه‌مانی مه‌رزیه ده‌خۆن له‌به‌رئه‌وه‌یه
كه هاوده‌رد و هاوڕێیه‌كی خۆیان له ده‌ست داوه و جێی
مه‌رزیه له سه‌نگه‌ری خۆیاندا خاڵیی ده‌بینن.
مه‌رزیه
وه‌كوو زۆر ژنی سه‌ربه‌رزی دیكه ڕووخسارێكی به خه‌باتی ژنان،
به كۆڵنه‌دان و به له‌خۆبووردوویی دا.
جیاوازی
مه‌رزیه له‌گه‌ڵ ژنه هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆشدا ئه‌وه‌یه
كه مه‌رزیه له خه‌باتی دیكه‌ی جۆراوجۆردا به‌شدار بوو.
مه‌رزیه وه‌ك دایكێك، وه‌ك خوشكێك، وه‌ك خه‌باتگێڕێكی
مافپه‌روه‌ر و كوردستانیی جێی خۆی كردبووه‌وه.
مه‌رزیه
هه‌روه‌كوو زۆر ژنی دیكه‌ی كورد نیشانی دا كه ژنی كورد
ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت با له‌ملاولاشه‌وه ڕێگای لێ بگیرێت
و ڕێگای لێ زه‌حمه‌ت بكرێت. ئه‌وه ئه‌و په‌یامه‌یه كه
مه‌رزیه ته‌نانه‌ت له كاتی مردنیشیدا ده‌یگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی
مه‌رزیه‌ی لای خه‌ڵكی كوردستان خۆشه‌ویست كردووه ئه‌و ڕه‌نگ و
هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سایه‌تیه‌یه‌تی كه به ڕاستیی به ڕه‌نجی
شانی خۆی وه‌ده‌ستی هێنابوو. هه‌موو به‌رهه‌م و چالاكیه‌كی كات
له سه‌ری ده‌كه‌وت، به‌ڵێ، كاتی ژیانی.
مه‌رزیه‌ی كاتی ژیانی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌بات و
كارانه داده‌نا.
تێگه‌یشتن له خه‌باتی ئازادیخوازیی ژێرخانێكی باشی سیاسیی
ده‌خوازێت. مه‌رزیه له واتای خه‌باتی ئازادیخوازیی
تێگه‌یبوو، ده‌یزانی ژنانی كوردستان تا به‌شێك بن له
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و مافانه‌یان ده‌ست
بكه‌وێت كه شایسته‌یانه، هاوكات كه تێده‌گه‌یشت كه
وه‌ده‌ستهێننانی مافی ژنان خه‌باتێكه كه به ناو هه‌موو
خه‌باتی ئازادیخوازییدا تێ ده‌په‌رێت و تا ئه‌و كاته
به‌رده‌وامه كه ژنان به وه‌رگرتنی مافی خۆیان شاد ده‌بن.
تێگه‌یشتن له خه‌باتی ئازادیخوازیی كارێكی هاسان نییه. ئه‌و
تێگه‌یشتنه زه‌حمه‌تتریش ده‌بێت كاتێك كه ژن به‌شێك ده‌بێت
له هه‌ره به‌شخوراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست. هه‌وڵی
مه‌رزیه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆی به كورد، به ژنانی
كوردستان، هه‌وڵێكی ئازادیخوازانه‌یه كه چه‌مكی ئازادیخوازیی
نه‌ته‌وه‌یی و ژنانه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌شێكی
گرینگی خه‌باتی ئه‌و ده‌بێت له چوارچێوه‌ی پێشخستنی كو‌لتور و
فه‌رهه‌نگ و موزیكی كوردیدا ببینرێت.
مه‌رزیه
ده‌یزانی خه‌باتی ئازادیخوازانه پێویستی به ده‌نگی دلێره،
پێویستی به ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانه و به‌خۆباوه‌ڕییه، پێویستی
به ده‌نگێكه كه به ڕوونیی و بێ سڵ داوای هاومافیی،
هاوشانیی و به‌رابه‌ریی بكات. له‌به‌رئه‌وه بوو مه‌رزیه
هه‌میشه پێیه‌كی له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵی پیاوانی كورددا
ده‌هێشته‌وه.
وا ساڵێك
به‌سه‌ر ماڵئاوایی مه‌رزیه‌دا تێپه‌ڕی. ساڵیك كه بۆ خه‌ڵكانی
زیندوو به مانای خوێندن، كاركردن، وه‌رزش، پێكه‌نین و گریان و
گه‌لێك شتی تر دێت. ئه‌و ساڵه بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئێمه
مانایه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌باتی ئازادیخوازیی
كورد به هه‌موو مانایه‌كیه‌وه ساڵێكی بێ مه‌رزیه بوو.
خۆشبه‌ختانه بینیمان كه گه‌لی كورد له مه‌راسیمی ماڵئاوایی
چ ڕێزێكی له مه‌رزیه گرت. ده‌بێت به هه‌موومان ئه‌و ڕێز و
خۆشه‌ویستیه بكه‌ین به كولتورێكی كوردستانیی وا كه هه‌موو
هونه‌رمه‌ند و خه‌باتگێڕێك بگرێته‌وه.
مه‌رزیه
وه‌كوو زۆر كه‌سایه‌تی به نرخی دیكه له ناوماندا نه‌ما،
به‌ڵام ده‌نگ و خه‌بات و كاری ئه‌و تا ساڵانێكی دوورودرێژ
له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی.
ئه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازه‌ره‌كانیشدا خۆشبه‌ختیه‌كی گه‌وره‌یه هه‌م
بۆ ئه‌و و هه‌م بۆ ئێمه.
خۆشبه‌ختیی له زۆر حاڵه‌تدا په‌یدا ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له
كاتی مه‌رگیشدا.
هه‌رئه‌وه‌ی كه مه‌رگی مه‌رزیه ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كدا
كۆكردووه‌ته‌وه لایه‌نێكی ئه‌و خۆشبه‌ختیه‌یه، ئه‌وه‌ی كه
هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین وێنه‌كانی ببینین، گوێمان له
ده‌نگی بێت و له هه‌ستی تێبگه‌ین و خۆمانی تێدا بناسینه‌وه،
لایه‌نێكی ئه‌و خۆشبه‌ختیه‌یه.
ڕێگام
بده‌ن به ناوی هه‌موومانه‌وه، به ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌وه
كه مه‌رزیه‌یان خۆش ده‌وێت، ماڵئاوایی یه‌ك ساڵه له
مه‌رزیه بكه‌م و سوپاسی بكه‌م بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی توانی
له‌گه‌ڵماندا بێت.
كوێستان
د.
١٨/٩/٢٠٠٦
تێبینی:
ئه‌م وتاره له مه‌راسیمی ساڵیادی مه‌رزیه له ستۆكهۆڵم له
٢١/٩/٢٠٠٦ له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ كۆپله شیعره‌ی خواره‌وه‌دا كه ئی
خۆمن، خوێندراوه‌ته‌وه.
ماسیه‌ك
له
خه‌ونمدا
ماسیه‌كم
بینی
له
ئاوێكی شینی كاڵدا
پاش
نمه‌بارانێكی ئارام
له
ڕه‌نگه‌كانی كۆلكه‌زێڕینه‌ی ده‌خوارده‌وه
له
دووره‌وه
ڕه‌وه‌ماسیه‌كی له ڕه‌نگی خۆی
به ده‌م
شۆخی و یاریه‌وه
هاتن بۆ
لای و
له‌گه‌ڵ
خۆیاندا بردیان و
له چاو
ونبوون
*******
ئه‌ستێره‌ی كشاو
ئه‌ستێره یه‌كجار ده‌كشێ
به‌ڵام
تۆ هێنده‌ی هه‌موو ئه‌ستێره‌كشاوه‌كان
ده‌كشێی
ده‌ڵێی
گه‌ره‌كته دوعای هه‌موو
ئاشقان
گیرا بكه‌ی
ده‌ڵێی
گه‌ره‌كته ئاره‌زووی هه‌موو
دڵه‌كان
بێنیته دی
به
ئاسماندا دێیت و ده‌چیت
ده‌ڵێی
نه‌كا دڵێك، حه‌زێك، ئاره‌زوویه‌كی
بێگوناه
به‌جێ
مابێت
*******
ده‌زانم
خه‌مێك
سه‌ر و دڵی گرتوون
مه‌گه‌ر
هه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی مه‌رزیه بیڕه‌وێنێته‌وه
ده‌زانم
ئاهێك
سه‌رسنگی داگرتوون
سارد
وه‌كوو مه‌رگ
مه‌گه‌ر
هه‌ر به هاواری مه‌رزیه بۆ كوردستان
گه‌رم
دابێت
وه‌ك
نه‌ورۆز بێت. له چوارده‌وری ئاگری مه‌رزیه وێستاون
بیر له
كوردستان و له سه‌ركه‌وتن
له
نێرگس و له مه‌رزیه
ده‌كه‌نه‌وه
|