چ، به‌هارێکی نه‌زۆکه ؟
باران ...
کوڵمی ده‌ریای بێداری ته‌ڕده‌کات .
چ ، ڕازێکی (له‌زه‌ت) تاڵه ؟!
بنار ...
(پۆستاڵ) بۆ یادگاری بدابه‌شار .
ده‌ڕامێنه له فرمێسکی ئه‌م دێرینه ،
ئه‌وه خه‌ونه مێژووی باڵکراوی کام سه‌ده‌یه
؟
بۆنی کام خه‌بات و ؟،
به‌رهه‌می کام ئه‌شکه‌نجه‌یه .؟
له‌م دوورگه‌یه ...
چنگێ مێژووی (ئه‌فسووس)
ئامێزده‌دات ...
به پایته‌ختی دووکه‌ڵ !.
چیایه‌ک خه‌م ،
له‌سه‌ر پێڵووی که‌نار ئه‌برۆی وڵاته‌که‌م ،
هه‌ڵکروزاوه .
شه‌قامه‌کان چاو ده‌گێرن !
ناونیشانی گۆڤاری کۆچ بخوێننه‌وه ،
دره‌خته‌کان باڵای ئاڵیان ،
داوه‌ته ده‌ست ده‌ریای خوێن و ،
چه‌قۆ ژان و...
ئازار تامه ...
دیواره‌کان شوێن هه‌ڵگری ،
فیشه‌کدانی ئه‌و ده‌ستانه‌ن .
ئای له‌بێئابڕووی ئه‌م چه‌رخه ،
چه‌پکێ گوڵیان ،
داوه‌ته ده‌ست کولله‌و ...
تا دیرۆکی ئه‌م دیوانه بنه‌خشێنێ !
ئه‌وه‌ی که‌هه‌ن هه‌موو شه‌وێ ؟!
ئا ، له‌هه‌راجخانه‌ی ئه‌م دیوانه ،
چیرۆکێکی پڕله ئاشک ،
لاشه به‌برین ،
بۆ مناڵانمان ده‌نووسنه‌وه .
**** 19960830
|