بــــــۆ نـــــــه‌ت هێــشــت ؟
له‌په‌نجه نه‌رمه‌کانی تۆوه ...
ده‌م ڕوانیه ئێوارانی به‌ختم .
به‌رله‌وه‌ی ده‌رگاکانی یومێدم ،
کـــــــــلۆم بـــــــــــــــــده‌م .
ده‌م ڕوانیه دووایادگاریت ،
به‌سۆزه‌وه ماچم کرد .
دواباوه‌شتم بیرکه‌وته‌وه ،
دوانـــــــــــــــــــیگارت .
دوازه‌رده‌خــــه‌نـــــه‌و
دوواین په‌یڤه‌کانت ....
هه‌رله یه‌که‌م ناسینه‌وه ،
تـــالـێــک دابـــــڕان .
هه‌رله یه‌که‌م گفتوگۆوه !
تادووا ساتی ماڵ ئاوایی .
بۆ نـــه‌ت هێــشــت ؟
له‌سه‌ر سینه‌ی نه‌رموونۆڵت ،
خه‌ون به یادگاریه جێماوه‌کان ببینم .
ئه‌و خــــــه‌ونــانه‌ی نــــــه‌هـــاتنه‌دی .
وه‌ک پرسیاره‌کانـــی منـــاڵــیـــم !
تاکو ئه‌مڕۆش به‌بێ وڵام به‌جێ ماون .
ده‌لــــــــــێ گــــــه‌ڕێ ،!
به‌رله‌وه‌ی داوای ماچ که‌م ،
دواماچی ماڵ ئاوایی ...
ماچه‌کانمان وشک ببون .
ده‌لـــــــــــێ گــــــــه‌ڕێ ...
به‌رله‌بینینی دوواجارت ،
ووشه‌کانت زبرببون .
ئـــــــــــــــــــــه‌رێ ؟
باخه‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌روابوونه ؟!
خه‌ونه‌کانی هه‌رزه‌یی هه‌روا ....!
به‌ڵـێـنه‌کـــان هـــــــــــه‌روا ؟!
گریانه‌کانی گه‌نجی هه‌روا !
خه‌نده‌کانی پیریش هه‌رواده‌بن ...
بڵێیت ڕوداوه‌کان دووباره‌بن ؟؟؟؟؟...
یــــــــــــــــــان
ئـــــــــــــــــــــــــه‌وه‌تـــــــا ...
هه‌رخۆم خه‌ون بۆ خۆم ده‌گێرمه‌وه . ** لارزۆ به‌کر**
20060428
|