صالح موطله‌گ
یا صه‌دامێکیتری دژ به‌ کورد

مه‌جید دڵنیا

 

 

 شه‌وی 16له‌سه‌ر17ی9.2006که‌ناڵی دووبه‌ی له‌به‌رنامه‌ی (المقال)دا ساڵح موتڵه‌گیان داوه‌ت کردبوو.

موتڵه‌گ وه‌ک عه‌ره‌بێکی کۆنه‌ به‌عسی وشۆفێنی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا،هه‌رچی ڕق و قینی هه‌بوو له‌ دڵدا دژ به‌کورد هه‌ڵیڕشت.

موتڵه‌گ هه‌وڵی ده‌دا،که‌ کێشه‌ گڕگرتووه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌ب به‌هه‌ند پیشان نه‌داوهه‌وڵی زۆری ده‌دا،له‌ قڵشت ودرزی لایه‌نه‌کانی شیعه‌و سونه‌ که‌م بکاته‌وه‌.جگه‌له‌وه‌ ده‌یویست باڵێکی وه‌ک ته‌یاری سه‌دری له‌ چاو مه‌جلیسی ئه‌علاو حیزبی ده‌عوه‌ زۆر گه‌وره‌تر پیشانبدات.به‌ کورتی ده‌یویست به‌ ئاره‌زووی دڵی ڕه‌شی خۆی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای عێراق 100%پێچه‌وانه‌ پیشانبدات و به‌کامی خۆی دۆست ولایه‌نه‌ بچوکه‌کانی خۆی به‌گه‌وره‌و لیسته‌کانیتریش به‌ هیچ.زۆر سه‌رسه‌ختانه‌ش دژی فیدراڵی* ده‌وه‌ستاو به‌ ئاشکرا پاکانه‌ی بۆ سه‌دام و به‌عس ده‌کرد.هه‌رچه‌ند دانی پیانه‌ده‌نا،به‌ڵام به‌قسه‌کانیدا دیاربوو،زۆر حه‌زیده‌کرد سه‌دام ئازادبکرێ وپێیوابوو به‌وه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن.

ئه‌مڕۆ هه‌ر تاکێکی هۆشیاری کورد،له‌هه‌ر کاتێکیتر زیاتر هه‌ست به‌ تووڕیی وده‌مارگیری شۆفێنیانه‌ی عه‌ره‌ب ده‌کات.ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه،که سه‌دام و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر کاره‌ساتی جینۆسایدی ئه‌نفال دادگایی ده‌کرێن،که‌چی که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌کانی وه‌ک(الجزیره‌و العره‌بیه‌)به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین ڕێوڕه‌سمی دادگاییکردنه‌که‌ په‌خشبکه‌ن،له‌کاتێکدا له‌ کێشه‌ی دوجیلدا به‌به‌رده‌وامی دادگاییکرنه‌که‌یان ده‌گواسته‌وه‌!.زۆرێک له‌ عه‌ره‌به‌ ویژدان مردووه‌کان ده‌یان وت ئه‌نفال درۆیه‌ و سه‌دام شتی واینه‌کردووه‌،به‌ڵام کاتێک حه‌قیقه‌ت ده‌دوێ ئه‌وان نه‌ک هه‌ر خۆیان ،به‌ڵکو نایانه‌وێ که‌س گوێبیستی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌‌ ببێت!.چونکه‌ ئێستا هه‌ست به‌ قورسایی وکێشی تاوانی ئه‌نفال و مردوویی ویژدانی خۆیان ده‌که‌ن.بۆیه‌ ده‌رگای ئه‌و دادگاییه‌یان به‌ چاوی بینه‌ری عه‌ره‌بدا داخستووه‌.

ته‌نیا که‌ناڵێکی وه‌ک(الفیحا)نه‌بێت که‌ شه‌وانه‌ دادگاییه‌که‌ دووباره‌ لێده‌داته‌وه‌.

لێره‌وه‌ پێویسته‌ تاکی کوردزمان به‌ ئیسلامی وکۆمۆنیست و ته‌واوی چێن وتوێژێکه‌وه‌ له‌وڕاستییه‌ بگه‌ن،که‌ شۆفێنییه‌تی عه‌ره‌ب چۆن ئاماده‌نییه‌ ‌زوڵم وسته‌می میلله‌تێکی بێده‌سه‌ڵات له‌ که‌ ناڵێکی راگه‌یاندنه‌وه‌ په‌خشبکات ونایه‌وێ شۆڕه‌سواره‌ دۆڕاوه‌که‌ی و ده‌سته‌ خوێناوییه‌که‌ی زیاتر بۆ دونیا ئاشکرا بێت.

هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌یه‌، که‌ وایکرد‌ ته‌نانه‌ت له‌ به‌رنامه‌که‌ی موتڵه‌گیشدا به‌ هیچ جۆرێک نه‌چنه‌ ‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال،له‌کاتێکدا چه‌ند جارێک ناوی دوجێلیش  هێنرا. موتڵه‌گ سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆی له‌ قوڕاوی شۆفێنییه‌ت و عروبه‌دا غه‌رق بووه‌،که‌چی  بارزانی وه‌ک کوردێکی  شۆفێنی تاوانبار ده‌کرد.

ئه‌وه‌ی گوێبیستی قسه‌کانی متڵه‌گ بووبێت ده‌زانێ چه‌ند قین له‌ دڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌کورد،بۆیه‌ هه‌رگیز له‌ موتڵه‌گ و موتڵه‌گئاساکان چاوه‌ڕوانی قسه‌یه‌کی خێر بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ کڵۆڵه‌ ناکرێ.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ قسه‌کانیدا سه‌رسامی کردم ئه‌وه‌ بوو که‌ ته‌واوی ئه‌و کاره‌ توندوتیژیانه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا ده‌گوزه‌رێن ته‌نانه‌ت به‌وانه‌ی به‌غداشه‌وه‌،دایبه‌شانی کوردا و کوردی لێبه‌رپرسیارکرد!

چونکه‌ چه‌ند جارێک کوردی به‌وه‌ تاوانبآرکرد که‌ هه‌وڵی دابه‌شکردنی عێراق ده‌ده‌ن  وتی :ئه‌وانه‌شی ئه‌و کاره‌ توندوتیژیانه‌ ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێ عێراق دابه‌شبکه‌ن وله‌وکاره‌ سوود مه‌ندن .که‌ ناڕاسته‌وخۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ کورد بوو به‌بێئه‌وه‌ی یه‌ک جار ئاماژه‌ به‌ قاعیده‌ وپاشماوه‌کانی به‌عس وشیعه‌ توند ڕه‌وه‌کانی وه‌ک باڵی سه‌در بدات.له‌کاتێکدا،زۆربه‌ی ئه‌و باڵانه‌ ناوو بوونییان هه‌یه‌و ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاریان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

به‌تابه‌تیش له‌ باسی شاری موسڵدا،وتی:ئه‌وانه‌ی ئه‌وکارانه‌ ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که‌ نایانه‌وێ عه‌ره‌ب له‌ موسڵدا بژێ.دیاره‌ ئه‌م قسه‌یه‌ش جگه‌ له‌ کورد که‌سیتر ناگرێته‌وه‌.هه‌موو ئه‌م قسانه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌ پێی ڕۆژنامه‌یه‌کی  وه‌ک میدیا به‌ هه‌زاران خێزانی کورد له‌ شاری موسڵ له‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی عه‌ره‌ب ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون،ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی،له‌ دوای ڕوخانی صه‌دامه‌وه‌ زیاتر له‌ 600*کورد له‌و شاره‌دا به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ تیرۆرکراوون.چاو له‌و هه‌موو درۆوبوختانه‌ بکه‌ن که‌ موتڵه‌گ به‌ کوردی ده‌کاو چۆن واقیع ده‌شێوێنێ.

ئه‌م قسانه‌ئ موتڵه‌گ له‌ کاتێکدا دێن، که‌ مرۆڤ ته‌واو هه‌ست به‌ گۆڕانێک له‌ ئه‌جێندای عه‌ره‌بدا ده‌کات له‌ عێراقدا دژ به‌ کورد،به‌ تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی دادگا له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا نواندی،  به‌وه‌ی به‌ سه‌دامی وت تۆ دیکتاتۆر نه‌بووی زیاتر ئه‌و مه‌یلی گۆڕانه‌ ده‌رده‌خات.

هه‌موو ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش له‌ کاتێکدا،ڕووده‌ده‌ن به‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ چه‌ند لایه‌نێکی عه‌ره‌بی سونه‌ به‌ باڵه‌که‌ی موتڵه‌گیشه‌وه‌ و باڵی سه‌درو تورکمانه‌کان ،له‌ تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه‌ .هه‌موو له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێکه‌وتوون که‌ نه‌هێڵن ماده‌ی 140جێبه‌جێبکرێ وهه‌وڵبده‌ن له‌ کوردستاندا ئاژاوه‌وپشێوی بنێنه‌وه‌،له‌م کاره‌شدا تورکیا ته‌واو هاوکاریان بکات ومه‌رجی تورکیاش ئه‌وه‌بێت که‌ هه‌وڵبدات هه‌ژموونی خۆی له‌ عێراق و به‌تایبه‌تیش له‌ کوردستاندا زیادبکات!

ئه‌م ژه‌هرانه‌ی موتڵه‌گ له‌ کاتێکدایه‌،که‌ هه‌زاران خانه‌واده‌ی عه‌ره‌بی سونه‌ی هه‌ڵاتوو له‌ کوردستاندا گیرساونه‌ته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی که‌س پێیان بڵێ به‌ری چاوتان دوو برۆیه‌،نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ ،به‌ڵکو به‌پێی بڕیارێکی تاڵه‌بانی هه‌رکه‌سیێک ده‌ستدرێژی بکاته‌ سه‌ر هه‌ر عه‌ره‌بێک 6مانگ زیندانی ده‌کرێت!

ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رچییه‌ک بۆ عه‌ره‌ب و هاوشێوه‌کانیان بکه‌یت نه‌ پێده‌زانن ‌،نه‌ مه‌منوونیشت ده‌بن،هه‌ر کاتێکیش ده‌ستیان ڕۆیشت ئاماده‌ن بۆ ده‌یان جاریتر ئه‌نفالت بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و ئایه‌ته‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکه‌ن.قسه‌کانی موتڵه‌گ که‌ وتی :ئه‌و شته‌ی به‌هێز ببرێت به‌هێزیش وه‌رده‌گیرێته‌وه،باشترین به‌ڵگه‌یه‌.‌

بۆیه‌ باسکردنی برایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵه‌ی موتڵه‌گ وهاوشێوه‌کانیدا،جگه‌ له‌خۆ خه‌ڵه‌تاندن شتێکیتر نییه‌؟.

ئه‌و قسانه‌ی موتڵه‌گ به‌ تاوانبارکردنی کورد له‌ ته‌واوی ئه‌وگرژیی وئاڵۆزییانه‌ی له‌ عێراقدا ڕووده‌ده‌ن،پیشاندانی ئه‌ڵقه‌یه‌کیتری تێڕوانینی شۆفێنیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌کان وبه‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌ ‌ وهه‌وڵێکه‌ بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی دادگایی کردنی سه‌دام و هاوه‌ڵکانی به‌ تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال له‌ به‌رچاوی بینه‌ری عه‌ره‌ب،له‌کاتێکدا به‌پێێ چاوپێکه‌وتنێکی دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه که له‌ ئوردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکدا ئه‌نجامی داوه‌ ،هه‌موو دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌ قسه‌ی شاهێده‌کانی ئه‌نفال شتی زۆر ترسناکی تێدایه‌ وره‌ئی زۆریانی گۆڕیووه‌.

بۆیه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سه‌رییه‌تی ئه‌و لێدوانه‌ ژه‌هراویانه‌ی موتڵه‌گ به‌هه‌ند وه‌ربگرێ و بێهه‌ڵوێست نه‌بێ و وه‌ڵام به‌ درۆو بوختانه‌کانی بداته‌وه‌.ڕاگه‌یاندنیش قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بکات......                   

 17.06.06.

 ------------------------------------------------

په‌راوێز:

*بۆخۆم بڕوام به‌وه‌ نییه‌ فیدراڵی بتوانێ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاره‌سه‌رو بنبڕبکات.

*بۆ ڕاستی تکایه‌ به‌ ژماره‌کانی رۆژنامه‌ی میدیادا بچۆره‌وه‌.

‌‌

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca