دادگا و ئه‌نفال

 
 

ئةحمةد معين
بةو ديمةنانةوة كة لة دادطا ئةيبينين زةحمةتة سةدام ودارودةستةكةي بة تاواني جينؤسايد حوكم بدرصن.......
.

نیگار نادر
 به‌بێ گومان ئه‌و گه‌ره‌لاوژه‌ سیاسیه‌ی له‌ ئیراقدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ سیسته‌می دادگایکردنه‌که‌وه‌ و ته‌واوی ئه‌و کۆدانه‌ی پێی به‌ڕێوه‌ده‌چن.

دارامه‌حمود
به‌بڕوای من ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م دادگاییکردنه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر له‌بناغه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌ بۆ دادگاییکردنێکی ئاوا گه‌وره‌و گرنگ. چونکه‌ پرۆسه‌که‌ له‌وڵاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌ له‌قۆناغی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی خۆیدایه‌تی و ئه‌و بنیاتنانه‌وه‌یه‌ش ‌سیسته‌می قه‌زایی و دادوه‌ریش ده‌گرێته‌وه‌.

عدالت عمر سالح
پێم وایە لە رووی یاسایی پێوەرێكی گونجاوی هەیە چونكە دامەزراندنی ئەم دادگایە دەگریتەوە بۆ سەرددەمی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی حوكم، كە لەم كاتەدا فەمانرەوایی عێراقیان دەكرد وەك دەسەلاتێكی ئینتقالی پاش رووخانی رژێمی دیكتاتوری بەعس،

مةجيد سالَح
ثيَش سالَيَك لة وتاريَكمدا ئيشارةتم بةوةدابو كةوا دادطاييكردنى سةرانى ئةنفالضى هةلَيَكى باشة بؤ ئةوةى نةك تةنيا كؤستى ئةنفال بناسيَنين بة راى طشتى جيهان، بةلَكو هةموو كيَشةى نةتةوةكةمان ودابةش وداطيركردنى نيشتمانةكةمان بة شيَوةيةكى ديكؤمينتارى بخةينة روو.

مةهدي كاميل (نيا)
هةموومان دةزانين ئةو تاوانانةى رِذيَمى بةعس ئةنجاميداوة تاوان طةليَكن زياتر لة مرؤظيَك و زياتر لة رِةطةزيَك و زياتر لة نةتةوةيةك و زياتر لة مةزهةبيَكى كردؤتة ئامانج و قوربانى .

به‌شی دووه‌می
 چاوپێکه‌وتنی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران

دارا فه‌ره‌ج عه‌زیز
بابه‌ته‌کانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌ری دادگاکه‌،سروشتی  ئه‌و تاوانانه‌ی تاووتوێیان ده‌کات، کارامه‌یی و پسپۆڕی دادوه‌ره‌کان، پێشینه‌ی دادوه‌ری له‌و چه‌شنه‌ له‌ مێژووی دادوه‌ری عێراقدا، بوونی یاسا و ده‌قه‌ یاسا تایبه‌ته‌کان به‌و تاوانانه؛ خاڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی جێ سه‌رنج و رامانی سیاسیی و ڕۆشنبیر و یاسا ناسه‌کانن. له‌مباره‌یه‌وه‌ من ده‌مه‌وێت به‌ چه‌ند خاڵێک له‌سه‌ر نه‌شیاوی ئه‌م دادگایه‌ ئاماژه‌ بکه‌م:..........

به‌ختیار که‌ریم
یه‌که‌م ژنی کورد که‌ له‌ دادگایی سه‌دام و ئه‌سحابه‌کانیدا گه‌واهیدا، به‌ ڕسته‌یه‌کی کورت، وه‌لێ پڕواتا، به‌ باشترین شێوه‌ ده‌ربڕینی له‌ په‌یوه‌ندیی ئێمه‌ی کورد به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ کرد. هاوکات ئه‌و ڕسته‌ به‌نرخه‌ی ئه‌و ژنه‌ سه‌ربڵنده‌، ئاماژه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆی قوربانییه‌ بۆ گاڵته‌جاڕیی ئه‌و دادگاییه‌......

شاخه‌وان شۆڕش
ئه‌و دادگایه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی CPA و ئه‌نجومه‌نی کاتی حوکم په‌سندکرا و له‌ بنچینه‌یاسا کاتیه‌که‌ له‌ ئه‌رتیکلی 48 دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه‌. پاشان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق په‌سند کراوه‌. به‌و واتایه‌ هه‌وڵ دراوه‌، ڕه‌وایه‌تیه‌کی یاسایانه‌ بده‌نه‌ بوونی دادگاکه‌......

موحه‌مه‌دی موشیر
که‌ عێراق وڵاتێکى داگیرکراوه‌ له‌ لایه‌ن زلهێزێکى گه‌وره‌و خودان ئابووریه‌کى به‌هێزى وه‌کو وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ... ئه‌مریکا وڵاتێکه‌ هه‌میشه‌ "نه‌ دۆستى تا سه‌ر دۆسته‌ و نه‌ دوژمنیشى تا سه‌ر دوژمن" ، ئه‌مه‌ش نه‌ک ئه‌مڕۆ، به‌ڵکو هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ پێگه‌ پته‌وه‌کانى پڕاگماتییانه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که‌ به‌ ئامانجى پاراستنى ئاسایشى باڵاى نه‌ته‌وه‌یى پیاده‌ى ده‌کات نه‌ک بۆ خاترى چاوى ره‌ش و به‌کلى گه‌لانى سته‌ملێکراو و چه‌وساوه‌،...
ئبراهیم مه‌لازاده‌
بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و تێكه‌ڵه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێ هێڵه ڕه‌ش و سپیه‌كان له‌یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه. هه‌ر له‌یه‌‌كه‌م ڕۆژه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێم هه‌بو سه‌باره‌ت به گونجانی ئه‌و دادگایه بۆ پرسی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی سه‌ره‌كی، له‌وانه‌ش:.....

ئاسۆ حامدی
هه‌مووان ده‌ازنین که‌ ئه‌م دادگایه و ڕه‌وه‌نده‌کانییان له‌ ئه‌نجامی داواکاری و کاری گه‌لی کورد بۆ دادگایی تاوانباران دا نه‌هاتووه‌، به‌لکو دادگایه‌که‌ ئه‌مریکا و غه‌رب بۆ چاوترساندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژ‌هه‌لاتی ناوه‌ند و بانگه‌شه‌ی دیموکراسی دا ڕێکیانخستووه‌‌،.......

عه‌بدوڵڵآ مه‌حمود
بێگومان ڕاپێچکردنی سه‌دام حسێن و سه‌ره‌تاوانبارانی تری به‌عس بۆ به‌رده‌م داداگا، خواستی هه‌موو خه‌ڵکی عێراقء ناوچه‌که‌و دنیای پێشکه‌وتنخوازه‌، به‌تایبه‌تیش خواستێکی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌یه‌ که‌ شاهیدی دڕنده‌یی و هه‌وسارپچڕاوی ڕژێمی به‌عس و سه‌ره‌تاوانباره‌کانی بوون.
عومه‌ر سه‌یده‌
به‌ بڕواى من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى ئێمه‌ وه‌کو کورد به‌ هه‌موو توێژه‌کانى کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ رازى بووین به‌ دادگاییى کردنێک که‌ ته‌نها نمایشکردنى سیناریۆیه‌کى لاوازه‌و هیچیدى، چونکه‌ به‌ڕاستى دادوه‌رو دادگاکان عێراق له‌و ئاسته‌دا نین که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌کى هه‌ستیارى وه‌کو ئه‌نفالء کیمیاباران بکه‌ن،

به‌شی یه‌که‌می
 چاوپێکه‌وتنی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران

هه‌ندرێن:
 له‌ پێشڕا ده‌بێ بڵێن که‌ لێره‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ ئاسان نییه‌، چونکه‌ له‌ لایه‌ک، وه‌ک ده‌زانین له‌ کاتێک ئه‌و دادگاییکردنه‌ی تاوانبارانی کوردکوژی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، که هه‌م کوردستان و هه‌میش وڵاتی عێراق له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکی و ئینگلیزییه‌وه‌ داگیرکراوه‌،
عه‌لی مه‌حموود محه‌ممه‌د
باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ داوا بکرێت دادگاییکردنه‌که‌ ڕابگرترێت و بگوازرێته‌وه‌ بۆ دادگاییه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای نێو ده‌وڵه‌تی جێ متمانه‌تر و باوه‌ڕ پێکراوتره‌ له‌ ئاستی جیهانی و تاوانه‌که‌ وه‌ک تاوانێکی جیهانی ده‌ناسێنێت ، هه‌روه‌ها بێلایه‌نه‌ له‌ دانی بڕیار
د.که‌مال سه‌ید قادر
تاوانی ئه‌نفال بمانه‌وێتو نه‌مانه‌وێت تاوانێکه‌ که‌وا عه‌ره‌بو ئیسلام ده‌گرێته‌وه‌، چونکه‌ تاوانه‌که‌ به‌ ناوی ئیسلام ئه‌نجامدراوه‌ وه‌ لایه‌نێکی عه‌ره‌بی ناسیۆنالیستی پێ ی هه‌لساوه‌، بۆیه‌ش وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌وا دادوه‌رێکی عه‌ره‌بی یا موسلمان نه‌توانێت به‌ پێ ی پێویست بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێت به‌لکو هه‌رده‌م هه‌ولبدات باری ئه‌م تاوانه‌ قورسه‌ له‌ سه‌ر شانی عه‌ره‌بو ئیسلام لا بدات،
هه‌ردی مه‌هدی میکه‌:
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ تا بتوانین ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین بێلایه‌نى بپارێزین به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو ته‌وژمى ناسیۆنالیستى کوردى و ئیسلامى سیاسى، که‌ زۆرجار هه‌ڵه‌مان پێده‌که‌ن له‌ بیرکردنه‌وه‌ماندا و له‌ ناساندنى چه‌مک و زاراوه‌کاندا و لاشمانده‌ده‌ن له‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کى مه‌نهه‌جیانه‌ى دروست.
پارێزه‌ر .خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
کاتێک سه‌یری ئه‌دای ئه‌و دادوه‌ره‌ ئه‌که‌م هه‌ست ئه‌که‌م شه‌رمه‌زاری پێوه‌دیاره‌ کاتێک ده‌بینێ وه‌لی نیعمه‌ته‌که‌ی ئاوا به‌ زه‌لیلی له‌ناو قه‌فه‌زی تۆمه‌تباراندا دانیشتووه‌ و ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت تێی بگه‌ێنێ که‌ هێشتا هه‌ر ئه‌و داوه‌ره‌ به‌عسیه‌ به‌ ئه‌مه‌که‌ی بیروباوه‌ری قائیدو سه‌وره‌ی حه‌ڤده‌و سی ته‌موزه‌ .
(ته‌ها سلێمان) نوسورو ڕۆژنامه‌نووس :
من واى ده‌بینم خودى دادگاییکردنه‌که‌ پرۆسه‌یه‌ که‌ که‌هه‌موومان چاوه‌ڕوانى بووین، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ڕژێمى به‌عس به‌هۆى کۆمه‌ڵێک هۆکارى ناوخۆیى و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ ڕووخاوو ته‌مه‌نى خوێن ڕێژێتى له‌به‌ین چوو،
عومه‌ر محه‌مه‌د
له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ راى شه‌قامى کوردى نه‌ک هه‌رلاوازه‌ به‌ڵکو هه‌رله‌جێگه‌ى نه‌بوانه‌، ئه‌مه‌ که‌لێنێکه‌ ده‌بێت پڕبکرێته‌وه‌ پێویسته‌ شه‌قامى کوردى ده‌نگى هه‌بێتء سود له‌ یاساى نێو ده‌وله‌تى تایبه‌ت به‌جینۆساید وه‌رگرىَ،

شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم
ده‌مه‌وێ بڵێم که‌ پرۆسه‌که‌ به‌ گه‌وجی له‌دایک بووه و بۆیه‌ وا به‌سه‌قه‌تی ده‌ڕوا ، و چ نیازپاکییه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت و له‌ ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لادراوه‌ و به‌ئاقارێکی تر دا ده‌ڕوات

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca