ئه نفال
یه‌کێکه له‌وئایه‌تانه‌ی
که پێکهاته‌ی قورئانی بیناکردوه بۆ بۆ ئه‌و ساتانه‌ی که
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له شه‌ڕی دژ به‌کافره‌کان فتوای حه‌ڵاڵ
کردنی سه‌روه‌ت و سامانیانی دا وه‌ک مافێک بۆ شه‌ڕکه‌ره
موسوڵمانه‌کان ،له‌م ڕوانگه‌یه‌وه شه‌ڕکه‌ره‌کان به
دڕنده‌ترین شێوه په‌لاماری نه‌یاره‌کانیان ئه‌دا ، ته‌نانه‌ت
ده‌ستیان له ئاژه‌ڵ و گیاندارانیش نه ده‌پاراست .
کورد
له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕاستگۆترین نه‌ته‌وه‌یه له به‌جێهێنانی
ئه و ئه‌رکانه‌ی که پایه‌کانی ئیسلام بۆ موسوڵمانانی دیاری
کردووه ، ڕوو له هه‌ر دێیه‌کی کوردستان ئه‌که‌یت پێش دروست
کردنی ماڵ بۆ خۆیان (مزگه‌وتێک ) بنیات ده‌نێن ، گه‌ر وابێت
ئه‌ی کورد بۆ ئه‌نفال کرا ؟ خۆ کورد له مێژووی خۆیدا گه‌لێک
خزمه‌تی به ڕێبازی ئیسلام کردووه ، تۆ بڵێێ کورد خرابێته
خانه‌ی کافرانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگادار بێت ؟
ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس که
سه‌دام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرد ، ئه‌و بۆچوونه‌ی لای مرۆڤی کورد
که ئیسلام ته‌نها بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بۆیان نیه ببنه موسوڵمان ئه‌گه‌ر نه‌بنه
کۆێله‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، گه‌ر وانیه بۆ ئه‌نفالی کوردیان
کرد ؟ پێنج هه‌زار گوندی کوردستانیان بۆ وێرانکرد ؟ 182 هه‌زار
مرۆڤی بێ‌تاوانیان له کاره‌ساتێکی به‌دناودا بۆ ئه‌نفال کرد ؟
5000 کورد بۆ کیمیاوی باران کرد ؟ 8000 هه‌زار خه‌ڵکی سڤیلی
بارزانی بۆ بێسه‌روشوێن کرا ؟ یان ته‌نها هۆکار ئه‌وه بوو که
کوردبوون ؟
ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نفال گه‌ڕانه‌وه و له‌زیندانه‌کانی به‌عس
ڕزگاریان بوو بۆمان ده‌گێڕنه‌وه که چۆن کاتێک
ئه‌شکه‌نجه‌کراون هاواریان بۆ خوا کردووه ووتویانه (خاطرألله
) جه‌لاده‌کان به‌گاڵته‌جاڕیه‌وه وتویانه (ألله
بلأیجازه
) ،کاتێک هاواریان بۆ پێغه‌مبه‌ر کردووه (بخاطر
محمد)
به پێکه‌نینه‌وه بانگی جه‌لادێکی تریان کردوه که ناوی (أبو
جاسم)
بووه تا زیاتر ئازاروئه‌شکه‌نجه‌یان بدا .
ئێستا سه‌دام له قه‌فه‌زی دادگای تاواندا دانیشتوه‌و قورئانێک
له‌سه‌ر ڕانی چه‌پیه‌تی و لێی نابێته‌وه ، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو
قورئانانه‌ی له مزگه‌وته‌کانی کوردستان سوتێنران هه‌مان
قورئانه‌که‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو ؟ تۆ بڵێێ قورئانه‌که‌ی
سه‌دام ته‌نها بۆ خۆدی ئه‌و نوسرابێته‌وه‌و له‌وانه‌ی کوردستان
جیاواز بێت ؟ یان قورئانی مزگه‌وته‌کانی کوردستان به کوردی
نوسراون بۆیه کاریان پێناکریت و ڕێزی لێ ناگیرێت ؟
سه‌رانی تاوانباری به‌عس ئه‌ڵین بێتاوانین ، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو
مناڵانه‌ی له‌بیابانه‌کانی نوگره‌سه‌لمان خرانه به‌ر ده‌م
سه‌گه ڕه‌شه‌که تاوانیان چی بوو ؟ ته‌نها تاوانیان ئه‌وه
بوو که‌کورد بوون .
کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ی کوردیش ده‌نگ به‌رزکه‌ینه‌وه و
داوای سزادانی تاوانبارانی کاره‌ساتی ئه‌نفال بکه‌ین ،هه‌م
سه‌رانی به‌عس و هه‌م سه‌رۆک جاش و سیخوڕه خۆفرۆشه‌کانی کورد
، چیتر ڕێگانه‌ده‌ین لادێکانمان بدرێنه به‌ر شۆفڵ و قورئانیشی
پێوه بسووتێنن ، ده‌با ئه‌نفال بکه‌ینه کاره‌ساتێکی
نه‌ته‌وه‌یی که له‌هزرو بیری نه‌وه‌کانماندا هه‌میشه ده‌نگ
بداته‌وه تا چیتر قبووڵ نه‌که‌ین جارێکی تر ئه‌نفال بکرێین ،
وه‌رن هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک
ڕه‌نگ ته‌نهاو ته‌نها کوردبین و کوردستانی بین .
23- 9—2006
هۆڵه‌ندا
|