**توایته‌وه به‌سه‌ر لاشه‌مدا*
بێگومان یه‌که‌م دنه‌ده‌ری مرۆڤ بۆ ڕووکردنه دونیای
خه‌یاڵاوی و ئه‌فسووناوی شێعر و دانان و هۆنینه‌وه‌ی
هه‌ڵبه‌ست، ئه‌وین بوو؛ ئیلهام و بیانوویێکی ده‌روونی و پیرۆز
بۆ ژیان که شاعیران ڕوو له هۆنینه‌وه‌ی شێعر بکه‌ن و
هونه‌رمه‌ندان ئه‌و هه‌وێنه ده‌روونییه به چه‌شنی جۆر به‌جۆر
له به‌رهه‌مه‌کانیاندا ، ڕه‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام "فریاد
شیری"،شاعیر و وه‌رگێڕی کورد،ئه‌وه‌ی بۆخۆ کردۆته بیانوو و
ئه‌م به‌ینه کۆمه‌ڵه‌هه‌ڵبه‌ستێکی ئه‌ویندارانه‌ی هاوچه‌رخی
کوردستانی ئێراقی(باشووری کوردستان)**
وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له کتێبێک‌دا به ناونیشانی
:"ژنێ به چرپه‌یێک وتی: ئه‌وین" له چاپی داوه.
له‌و کۆمه‌ڵه‌شێعره‌دا،شێعری شاعیرانی وه‌ک له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،
ڕه‌فیق سابیر، شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، فه‌رهاد
پیرباڵ، نه‌جیبه ئه‌حمه‌د، که‌ژاڵ برایم خدر، ئه‌نوه‌ر قادر
محه‌ممه‌د، دڵاوه‌ر قه‌ره‌داغی، ڕێبوار سیوه‌یلی، شیرین.ک،
جه‌ماڵ غه‌مبار، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و چه‌ن شاعیری دی باشووری
کوردستان، بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕدراوه.
پرسی ئه‌شق و ئه‌وین له ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کوردی‌دا،خاوه‌نی
مێژینه‌یێکی دوور و درێژ و پێگه‌یێکی به‌رز و بڵینده و به
شێوه‌یێکی هه‌مه‌لایه‌نه و قووڵ،خۆی ده‌رده‌خات، هه‌ر ئه‌وه‌ش
سه‌لمێنه‌ری ئه‌وینداربوونی کوردانه و باشترین
به‌ڵگه‌ش،سه‌رهه‌ڵدانی به‌رهه‌می ئه‌ویندارانه‌ی مینا
شاکاره‌که‌ی نه‌مر "ئه‌حمه‌دی خانی" واته "مه‌م و زین" ه.
ئه‌شق و ئه‌وین له وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به شێوه‌ی
جۆربه‌جۆر خۆی ده‌رخستووه. له‌م ئه‌ده‌به‌دا جاری وایه ئاشق
شه‌یدا ده‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ی به دڵدار و گراوییه‌که‌ی بگات
،ڕه‌دووی ده‌که‌وێ و هه‌ڵیده‌گرێ ،هه‌ندێ جار ئه‌و
ئاشقه،پێشمه‌رگه‌یێکه له شاخ و هه‌لی ئه‌وتۆی بۆ
ناڕه‌خسێ،گراوییه‌که‌ی ببینێ و به دیداری شاد بێت، هه‌ر بۆیه
له نێو گێژاوی خه‌م و فیراقێکی ئاشقانه‌دا
ده‌سووڕێته‌وه،که‌چی هه‌ندێ جاریش به نهێنییه‌وه ڕوو
ده‌کاته هه‌رێمی گراوییه‌که‌ی. دڵدار و گراوییش له پانتایی
شێعری کوردی‌دا جاری وایه وڵاتێکی ژێرچه‌پۆکه و بنده‌سته،
بڕێک جار شه‌هیدێکی بێ ناونیشانه و جاری واشه کیژۆڵه‌یێکی
ئێسک سووکی ده‌روون بێگه‌رد و شه‌رمن و ترسه‌نۆک و ڕاڕا و
دوودڵه که له‌به‌ر ڕاڕایی و دڵه‌ڕاوکێ،ناوێرێ ئه‌و ئه‌شقه‌ی
خۆ‌یا بکات بۆیه ئاشقی دڵ سووتاو،نائومێد‌و هیوابڕوا ده‌بێت.
ئه‌وین له شێعری کلاسیکی کوردی‌دا، هه‌ندێ جار ئاسمانییه
که‌چی بڕێک جار له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وی داده‌به‌زێ، جاری
واشه دڵی شاعیر ده‌بێته سنووری نێوان زه‌وه‌ی و ئاسمان.
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شێعری نوێی کوردی به هۆی ڕچه‌شکێن و
شۆڕه‌سواری ئه‌و به‌ستێنه‌وه "عه‌بدوڵڵا گۆران"، ئه‌وین بۆن
و به‌رامه‌یێکی سیاسی و کۆمه‌ڵاێتی به‌خۆوه ده‌گرێ به‌ڵام
ئه‌و شۆڕشه‌ی له شێعری ئاشقانه‌ی کوردی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا،
پێشه‌نگه‌که‌ی "له‌تیف هه‌ڵمه‌ت" یه‌ک له ناسراوترین شاعیرانی
دانه‌ر و هۆنه‌ری شێعری ئه‌ویندارانه‌ی کورد بوو،که
کۆمه‌ڵه‌شێعری : "پرچی ئه‌و کچه،ڕه‌شماڵی گه‌رمیان
وکوێستانمه "ی بڵاو کرده‌وه.
"له‌تیف هه‌ڵمه‌ت" به له چاپدانی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌شێعره،گۆڕانێکی به‌سه‌ر هزر و بۆچوونی گراوی له
شێعری کوردی‌دا هێنا؛ واته بۆچوونی زه‌ینی و نائابستراکتی گۆڕی
بۆ بۆچوونێکی هه‌ستپێکراو،ڕوون و زه‌وینی، به‌و چه‌شنه شێعری
ئاشقانه‌ی کوردی، پتر دزه‌ی کرده نێو جه‌ماوه‌ر و پێشوازیێکی
به‌رفره‌ی لێ‌کرا؛چونکه شێعریان به جێژووان و ڕووگه‌ی مرازی
خۆ دییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وینی نێو ئاشقانه‌کانی ئه‌م کتێبه،
هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده ڕوون و به‌رچاوه که سێبه‌ر
ده‌خاته‌سه‌ر بوونی ئه‌ویندار و ئاشق له ناخی دڵه‌ی دڵدار و
گراوییه‌که‌یدا ده‌توێته‌وه. بڕێک جاریش ئه‌و ئه‌شقه
ئه‌وه‌نده نادیاره ئاشق تووشی فیراق و هیجرانێکی دڵ هه‌ژێن
ده‌کات. وه‌ک کۆپله شێعری "به‌فر" له "که‌ژاڵ برایم خدر":
دوێنێ زۆر زۆرت بۆ گه‌ڕام
هه‌ر دیار نه‌بووی
ووتیان ئێمه بینیومانه
بۆته تۆپه‌ڵێ به‌فر
له‌سه‌ر به‌رزترین لوتکه
بڕوام نه‌کرد؟
تا خۆت هاتی و دڵۆپ دڵۆپ
به‌سه‌ر لاشه‌مدا
توایته‌وه.
*******************************************************************
له زۆر شوێندا،ئه‌شق له شێعری کوردی‌دا ،هه‌ڵگری په‌یام و
هه‌وێنێکی کۆمه‌ڵاێتی،سیاسی و مێژووییه، به چه‌شنێ سیاسیترین
و کۆمه‌ڵایه‌تیترین شێعر،ئاوێته‌ی ئه‌شقه و هه‌وێنه‌که‌ی
ئه‌وینه. ئێژی شاعیری کورد بێ ئه‌شق،قه‌ت پێ نانێته نێو هیچ
مه‌یدان و دونیایێکه‌وه.
به هاسانی شوێن پێی ئه‌شق و گراوی له شێعری هه‌موو شاعیرانی
کورددا دیاره،ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌وه‌نده زه‌ق و
به‌رچاوه شاعیرئه‌بێته په‌ڵه‌هه‌ورێک و له گه‌ڵ خۆیدا
شێعر ئه‌بارێنێ.
گه‌ر چاوێک به سه‌رشێعری شاعیرانی کورددا بخشێنی،ئه‌وه‌ت لا
ڕوون ئه‌بێته‌وه له جه‌رگه‌ی خه‌بات،شه‌ڕ، کاره‌ساتی دڵ
هه‌ژێن،ڕه‌نج و کوێره‌وه‌ری و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانیشدا ئاشق و
ئه‌ویندار وه‌ک گوڵاڵه‌سووره‌یێک،خه‌مین و ته‌نێ سه‌ر له خاک
وه‌ده‌ر ده‌نێ و شین ده‌بێ و بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ.
جاری وایه ئاشق له شێعری کوردی‌دا وه‌ک ئه‌شقه که خۆی
ئاوێزانی باڵای ڕۆحی شاعیر ده‌کات، ئه‌چێته نێو ناخ و به
زمانی‌دا ده‌پژێ و ده‌پشکوێ به‌ڵام فره‌ی پێ ناچێ وه‌ک
جگه‌ره‌یێکی سه‌رلێوی ئه‌ویندارێ، ئه‌بێ به خۆڵه‌مێشێ.
شاعیری کورد له شێعری ئه‌ویندارانه‌یدا نوقمی نێو ناخی
پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئاشق و گراوی خۆ ده‌بێ و زۆر جاریش وا
به قووڵایی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ڕۆ ده‌چێ که شێعره‌که‌ی به‌رگێ
سورڕیئاڵ و فه‌نتازیا له‌به‌ر ده‌کات.
به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وتی گه‌یشتن به‌و نیگا خه‌یاڵاوی و
ئه‌فسووناوییه،چێ‌بوونی که‌شێکی ئاشقانه‌یه که پانتایێک بۆ
ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ستی پاکی شێعری،ده‌ئافرێنێ.
سه‌رنجڕاکێشتر له‌و به‌ستێنه‌دا ئه‌وه‌یه شاعیری دڵ سووتاو و
ئاشق، به نێو هه‌موو شتێ و ته‌نانه‌ت له نێو دیارده‌کانی
دونیای چوار ته‌نیشتیدا شوێن پێی گراوییه‌که‌ی ده‌بینێته‌وه و
له ڕێی گرێدانی ئه‌و توخم و ڕه‌گه‌ز و هه‌وێنه
شێعرییانه‌وه، سیمایێکی گه‌لێ شاعیرانه و سورڕیئاڵ به شێعر
ده‌به‌خشێ. هه‌تا به‌وێنده‌رێ ئه‌شقی زه‌وینی،ڕێ ده‌بڕێته
ئاسمان و جیهانی مێتافیزیا.
خاڵێکی سه‌رنجڕاکێشیتر سه‌باره‌ت به شێعری ئاشقانه‌ی کوردی،
ئه‌وه‌یه شاعیر وه‌دۆزی(دۆزه‌ره‌وه‌ی) پێوه‌ندییه قووڵ و
نه‌پندییه‌کانی نێوان جیلوه‌کانی نادیاری نێو گێتی و
دیارده‌کانی سرووشته. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، هیجران و فیراق و
ده‌ردی دووری و نائومێدی ئاشقانه‌ی نێو شێعری کوردی، به
ده‌یان له‌ونی دی، خۆ ده‌رده‌خات، هه‌تا به‌وێ دوان له ئه‌شق
له شێعری کوردی‌دا، زۆر نیوه‌چڵ و زامدار خۆ ده‌نوێنێ.
ڕه‌نگه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نێو ئاشقانه‌کانی
کوردی،پێوه‌ندییه‌کی هه‌ره نزیکی به ڕه‌وشی تووش و سه‌خڵه‌تی
ژیان و گوزه‌رانی کوردانه‌وه بێت که ئه‌شق به‌و چه‌شنه
ده‌رده‌دار و کاره‌ساتبار ده‌رده‌که‌وێ،دیاره گه‌ر ئه‌م
میلله‌ته به‌درێژایی دیرۆکی خۆ،که‌متر تووشی نه‌هامه‌تی و
دۆخی تاڵی جڤاکی و که‌ند و له‌ند وبه‌ربه‌ستی سیاسی بوایه،
ئه‌شق به له‌ونێکی نه‌رم و نیانتر و که‌م ژانتر خۆی ده‌نواند،
لێ مخابن هه‌ر تاکێکی کورد، هه‌ڵگری هه‌گبه‌یێک ئه‌شقی زامدار
و جه‌رگبڕ و به‌مراز نه‌گه‌یشتووه.
ژیانی کوردان ئاوێته‌یه ده‌گه‌ڵ سرووشت،ژیان به‌سه‌ربردن له
داوێنی سرووشتدا به شێوه‌یێکی ساده و ساکار،بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی شێعری کوردی تێکه‌ڵی دیارده وپاژه‌کانی سرووشت به
چیا،دار و ده‌وه‌ن،دارستان،ئاو،با، خاک و ئاوره‌وه بێت. له‌و
لاشه‌وه ژیانی کوردان له‌به‌ر خه‌بات و تێکۆشان و هه‌وڵ بۆ
وه‌ده‌س خستنی مافی له‌ژێر پێ نراویان،هه‌میشه ئاوێته‌ی
سیاسه‌ت بووه،هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی شاعیرانی هاوچه‌رخی باشووری
کوردستان که شێعریان له‌م کتێبه‌دا هاتووه، هه‌ڵگری
ئه‌زموونی ژیانی نێو تاراوگه و له ژێر حوکمی ڕه‌شی
دیکتاتۆرێتی سه‌ددامدان. بۆیه شێعره‌که‌یان بۆنی
نۆستالۆژییه‌کی دڵ هه‌ژێن به ناخدا ده‌پژێنێ که ده‌ره‌نجامی
دابڕان و دوور که‌وتنه‌وه له نیشتمانه، سه‌یر لێره‌دایه
ئه‌و نۆستالۆژییه،زۆر جاران ئاشقانه خۆ ده‌رده‌خات.
شاعیری ئاشق به‌رده‌وام ئینتیزاری دڵدار و گراوییه‌که‌ی ده‌کات
و له دووی بینینه‌وه‌ی ڕۆچنه‌یێکه بۆ شادبوونه‌وه ودیداری
یار. له لایێکی دیکه‌وه، کاتێ ئه‌و نۆستالۆژییه شاعیرانه
،ئاوێته‌ی هه‌وێنی ئه‌شق (به هه‌موو ساته خۆش و
تاڵه‌کانییه‌وه) و خه‌باتێکی دژوار(به هه‌موو ڕه‌نج و
کوێره‌وه‌ری و کاره‌ساتێکییه‌وه) بێت، شاعیر له‌و گێژاوه‌دا
له دووی خۆ ده‌گه‌ڕێ و شوناسی ونبووی خۆ ده‌بینێته‌وه.
ته‌نیایی، هه‌وێنێکی دی نێو دونیای شێعری کوردییه، ئه‌ویش
دیسان به‌رهه‌می هه‌مان ڕه‌وش و بارودۆخه شاعیری تێدا
ژیاوه که له زۆر شوێنان، به‌رامه‌ی ئاشقانه به خۆوه
ده‌گرێ و ئاوێته‌ی خه‌می نیشتمان و نۆستالۆژی ده‌بێت.
شێعری ئه‌وینداری کوردی له زۆر شوێندا،تژییه به چه‌شنه
بوێریێکی ئاشقانه و ئه‌وینداری بزربووی نێو تاریکی ڕه‌ها، له
دووی نیگاری یاره هه‌تا ڕووناکایی چاوانی بێته چرای به‌ر
پێی،بۆ ڕێ بڕین به‌ره‌و ئه‌و هه‌رێمه‌ی شاعیر منداڵی خۆی له‌وێ
به جێ هێشتووه.
ئه‌وین له شێعری کوردی‌دا هه‌ندێ جار ئاوێته‌ی چه‌مکی
فه‌لسه‌فییانه و په‌رۆشییه‌کانی گێتی ناسانه و مرۆڤناسانه
ده‌بێت و ئاشق به به‌رینترین ئاسۆ و ئۆقیانووسی تاریکی
زه‌یندا ده‌سووڕێته‌وه هه‌تا به ستران بگات یان بگات به
کۆشکێ له خه‌یاڵ و فه‌نتازیا.
شاعیر به‌و ئه‌شقه‌ی له دڵیدا هێلانه‌ی کردووه،له نێو گڕی
قه‌قنه‌سدا خۆ ده‌سووتێنێ به‌شکو له‌و گه‌شت و سه‌فه‌ره
ئه‌فسووناوییه‌دا به حه‌قیقه‌ت بگات. ئاشق له شێعری کوردی‌دا
جه‌نگاوه‌رێکی کۆڵنه‌ده‌ر و نه‌به‌زه،گه‌ره‌کیه‌تی کۆمپه‌س و
ڕێنما بێت به‌ره‌و دلۆڤانی و هه‌رێمێ بۆ سۆزداری و به ده‌س
بازاڕی خه‌یانه‌تی ئه‌م گه‌ردوونه‌وه ،ناڵه و هاواری
به‌رزه.
هه‌ندێ جار ئه‌م ئاشقه شاعیرێکی یاخی و چه‌واشه و ئاواره و
وێڵه که سترانێ له گه‌رووی قه‌تیس ماویدایه و دڵدار و
گراوی،تاقه خه‌ونی نێو دونیاکه‌یه‌تی.
به گشتی شێعری کوردی،شێعرێکه به ژێرخانێکی پته‌وه‌وه که
پێوه‌ندییه‌کی ورد و شاعیرانه له نێوان پاژه
جۆبه‌جۆره‌کانیدا به‌دی ده‌کرێ ،دیاره ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش
به‌نه به ته‌کنیک و فۆرمی به‌هێزی شێعرییه‌وه. له‌و
نێوانه‌دا وێچواندنی به پێز،خوازه و درکه‌ی نوێ و
فه‌نتازییاییه‌کی قووڵی تێدا به‌رچاو دێ که گه‌لێ جێی
تێڕامانه و زۆریش له‌به‌ر دڵان. بۆیه جێی خۆیه‌تی له ڕێی
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه، ئه‌م شێعره له‌و
ته‌ریک که‌وته‌ییه که له نێو فارس زمانه‌کاندا تووشی
بووه،ده‌رباز بێت.
ئه‌و شێعره‌ی خاوه‌نی چه‌ندین لووتکه‌ی شێعری له شێعری
هاوچه‌رخی جیهاندایه، لووتکه‌ی شێعری وه‌ک له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،
شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵڵا په‌شێو و ڕه‌فیق سابیر ،که هه‌ر
کامه‌یان له بواری جۆربه‌جۆردا لای گه‌لانی دونیا ناسراون.
*
ژنێ به چرپه‌یێک وتی : ئه‌وین،ئاشقانه‌کانی شێعری هاوچه‌رخی
کوردی(که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د،شێرکۆ بێکه‌س،ڕه‌فیق سابیر و ...)
وه‌رگێڕ : فریاد شیری،په‌خشکار مه‌رکه‌ز،چاپی یه‌که‌م ساڵی
1384 ی هه‌تاوی
ژێده‌ر: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، چوارشه‌ممه،10 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1384 ی
هه‌تاوی
**
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌به‌ر ئه‌و که‌شه خۆفناک و کوشنده‌ی
به‌سه‌ر دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێران و بگره به‌سه‌ر ته‌واوی
کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵه، ناچاره هه‌رکه باسی باشووری کوردستان
ده‌کرێ، پێبه‌نی هه‌مان دابه‌شکارییه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بێت،
ئه‌گینا پڕ ڕوونه ئه‌و قه‌ڵه‌مه به‌هه‌سته شه‌یدای
نیشتمانه‌که‌یه‌تی و گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌رده‌م
زایه‌ڵه‌ی له ناخیا بڵنده.
سه‌رنجێک:
ئه‌م بابه‌ته له‌مێژه لام ئاماده‌یه به‌ڵام له‌به‌ر
ڕه‌چاوی ئه‌مانتداری له دونیای شێعردا و هه‌روه‌ها
له‌وه‌رده‌ستدا نه‌بوونی شێعری "به‌فر" ی شاعیری هه‌ست پاراوی
کورد "که‌ژاڵ برایم خدر" ڕه‌وانه‌ی لای هیچ ماڵپه‌ڕ و گۆڤارێکی
کوردیم نه‌کرد هه‌تا به‌و ڕۆژانه هه‌لێکم بۆ ڕه‌خسا و به هۆی
ئیمه‌ێڵێکه‌وه شێعره‌که‌ی که‌ژاڵ خان(م) به‌ده‌س گه‌یشت.
هه‌ر لێره‌دا خاناوایی لێده‌که‌م و ڕێز له‌و پێنووسه هه‌رده‌م
ناسکه‌ش ده‌نێم و هیواخوازم هه‌تا دێ بۆن و به‌رامه‌ی
شێعره‌کانی مینا چنووری سه‌رکاوان ، بۆن‌خۆشترین به‌رامه‌ی لای
کوردان بێت.
له داهاتووودا له لایه‌ن وه‌رگێڕی ئه‌م بابه‌ته‌وه زانیاری
پترتان له‌سه‌ر ژیان و سه‌ربرده‌ی شێعری و وێژه‌یی "فریاد
شیری" پێشکه‌ش ده‌کرێ.
تاران، 7 ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی
کوردی
|