مێژووی
هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ناوی چه‌ند ژنه
هونه‌رمه‌ندێکی لێهاتوو و بوێر، ئه‌ستێره ئاسای پڕشنگدار
ڕازاوه‌ته‌وه که جێگه‌ی شانازی و ستایشن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مۆسیقا وگۆرانی به‌شێکی گرینگی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر
میلله‌تێکن بۆیه‌تۆمار کردن وبه نه‌مری ڕاگرتنی ئه‌و
ده‌نگانه و یادکردنه‌وه‌یان به مه‌به‌ستی له ناو نه‌چوون
نه‌ک لاواندنه‌وه‌ی پاش مه‌رگ ، ئه‌رکی ده‌زگا په‌یوه‌ندی
داره‌کانه چونکه ئه‌و ده‌نگانه به‌شێکن له مێژووی هونه‌ری
نه‌ته‌وه‌ی کورد واتا ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانن وپێویسته
بپارێزرێن .
به‌داخه‌وه من ده‌ستی نووسینم له بواری هونه‌ردا نییه
،به‌ڵام له یادی یه‌که‌م ساڵی کۆچی دوایی هاورێی ئازیز و
له‌دڵدا زیندووم مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی پێم خۆش بوویادێکی لێ
بگێرمه‌وه . له ساڵی 2000 و له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌کردنی
به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ژیله‌مۆ بووین که‌له‌میدیا تیڤی
پێشکه‌ش ئه‌کرا وتایبه‌ت بوو به‌کێشه‌کانی ژن له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا ، مه‌رزییه زۆر دڵی به‌و به‌رنامه‌یه خۆش بوو و
هه‌میشه ئه‌یووت ئه‌بێ بابه‌ته‌کانمان بابه‌تگه‌لێکی بوێربن ،
باس له‌و کێشانه بکه‌ن که تا ئێستا به‌شه‌رمه‌وه له‌ناو
کورددا باس ئه‌کرێ . هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌بوو به‌رنامه‌ی یه‌که‌می
ژیله‌مۆ به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ده‌نگی دایه‌وه که له هه‌موو
شوێنێکه‌وه چ به تێلێفۆن چ به نامه رای جۆراوجۆرمان
پێئه‌گه‌شت ، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نها سێ به‌ش له‌و
به‌رنامه‌یه بڵاوکرایه‌وه. جیا له‌و بابه‌ته له‌یه‌کێ
له‌سه‌ردانه‌کانی مه‌رزیه‌ی ئازیز بۆلام باسی له‌وه‌کرد که‌زۆر
حه‌زی له ده‌نگی ئوم که‌لسومه و حه‌زئه‌کا گۆرانی ( الأطلال
) بڵێ به‌ڵام نه‌شیعره‌که‌ی ئه‌زانێ و نه عه‌ربی و فۆنه‌تیکی
عه‌ره‌بیش به‌و قورسییه ، منیش وه‌ک ئاره‌زوومه‌ندێکی ده‌نگی
ئوم که‌لسوم وگۆرانییه‌کانی هێنده‌ی توانا باسم له شاعیری
گۆرانییه‌که (ئیبراهیم ناجی)کرد و بۆنه‌ی ووتنی ئه‌و شیعره‌م
بۆی باس کرد‌و نه‌واره‌که‌م بۆخسته سه‌رو که‌وتمه وه‌رگێرانی
شیعره‌که مه‌رزییه ئه‌وه‌نده‌ی ترشه‌یدای گۆرانییه‌که
بوووهه‌ر له‌وێ دوودێری یه‌که‌مم به ڕێنووسی کوردی بۆی نووسی
ئه‌ویش به ده‌نگه بوێره‌که‌ی هه‌ر وه‌ک که‌سایه‌تیه
پڕباوه‌ره‌که‌ی که‌خۆی له‌قه‌ره‌ی هه‌موو بوارێکی هونه‌رو
خه‌بات ئه‌دا بێ دوودڵی ده‌ستی کرد به ووتنی گۆرانییه‌که ،
هێنده ئه‌و ده‌نگه به‌توانا وزوڵاڵه کاری تێ‌کردم وله
توانای ده‌نگه‌که‌ی سه‌رسام بووم وامئه‌زانی ئوم که‌لسوم به
زیندوویی له‌به‌رده‌مم دانیشتووه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز
له‌یادم ناچێ ،به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆمارم نه‌کرد ئه‌ویش
له‌سه‌ر داوای خۆی بوو به‌و‌هیوایه‌ی شیعر‌و ئاوازه‌که‌ی
به‌ته‌واوی فێربێ ئه‌وسا تۆماری بکا ، ئه‌وه‌ش داخێکه له
دڵم ده‌رناچێ.
له
کۆتاییشدا ئه‌ڵێم مه‌رزیه‌ی ئازیز دوور له پیاهه‌ڵدان و
لایلایه‌ی پاش مه‌رگت ووشه‌و قه‌ڵه‌م شه‌رمه‌زاری به‌رزی
به‌ژنی مه‌زنی تۆن، ئه‌ی ژنه پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه‌که‌ی
خه‌باتی کوردایه‌تی وفێمێنیستی ڕاسته مه‌رگ تۆی زۆر زوو لێمان
ڕفاند به‌ڵام جێگه‌ت زۆر دیاره له ناومان له‌خۆپیشاندان و
کۆڕه‌کانی کوردانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم به سرووده
حه‌ماسییه‌کانت وبه ئاماده بوونت له ڕیزی پێشه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر گه‌رمییه‌کی تایبه‌تت ئه‌به‌خشی به خه‌باتی دووره
ووڵات ، به ئه‌ندامی بوونت له زۆربه‌ی رێکخراوه
جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌ڵگه‌ی دڵسۆزی تۆبوو بۆ پرسی کورد وخه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ییت . له خه‌باتی فێمێنیستیشدا له جه‌نگێکی
به‌رده‌وام بوویت دژ به کولتووری پیاوسالاری وعورفه
دواکه‌وتووه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه ،پشتیوانی کردنت له
رێکخراوه‌کانی ژنان له ناوه‌وه‌وله ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له
هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی ژنانی کورد به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕت بوو به
ئازادی و مافی هاوڕه‌گه‌زه‌کانت ، هه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌شت له
هونه‌ره‌که‌تدا ڕه‌نگی دایه‌وه کاتێ هۆنراوه‌ی ژنه
شاعیره‌کانی کوردت هه‌ڵئه‌بژارد بۆ گۆرانییه‌کانت به‌وه‌ش
داهێنانێکی تازه‌ت خسته ناو هونه‌ری گۆرانی کوردی .هه‌ر
ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی تۆ بووله‌م دووره ووڵات و نامۆییه‌دا
دڵگه‌رمی ئه‌کردین وخه‌می غوربه‌تی بۆ چه‌ند ساتێک له بیر
ئه‌بردینه‌وه، ئاسووده بنوو ئازیز گیان ، یادت به‌خێر.
|