بیر له به خشینی تۆ ده که مه وه

شه‌هید که‌وڵۆسی 

 

 من بیرم له به خشینی تۆ ئه کرده وه وه ک تاوانبارێکی بریندار،

تۆ بیرت له سزای من ده کرده وه وه ک

دڕنده یه کی نا دیار

هه ردووکمان به دوای زه مه نێکی نهێنیدا ده گه ڕاین

تا برینه کانمان

نیشانی یه کدی بده ین

هه ردوکمان به دوای شوێنێکدا ده گه ڕاین بۆ ئه وه ی

 تا سه  سه خته  کانمان له نا شوێن بشاریناوه،،

ئێمه که برین له سه رماندا ده کولا یه وه

 تاسه له خوێنماندا ده دره وشایه وه

تۆڵه له وجودماندا شێتانه  سه ری خۆی ده کێشا به هۆشیاریماندا

مافمان هه بوو خوێنی یه ک بڕێژین به سه رزه مان و

شوێنێکی تردا،

حه قمان بوو میهره بان ترین خه نجه ری نێوانمان

 بنێرینه سۆراخی یه ک ،،

به ڵام ،شوێنمان نه دۆزییه وه

 تا سه ری ئاڵتونی یه کتری تێدا بنێژین ..

به ڵام زه مه نێکمان چنگ نه که وت تا خوێنی ڕه شی

 یه کتری تێدا بنوسینه وه !

من بیرم له وه ده کرده وه ئه بێت ئه و ڕۆژه چۆن بێت که من تۆی تیدا ده به خشم

تۆ بیرت له وه ده کرده وه ئه بێت ئه و چرکه و سه عاته که ی بێت ک تۆ منی تێدا ده شه مزێنیت ،

من ئێواره یه ک به هه مو هێزم ها وارم کرد

هێێیی عه وداڵی خوێنی من

 وا ده ی مردنی من که نگێیه

ئه و به یانییه تۆ زریکاندت هۆووو..

 خودای من

ڕژی ئازادی من له کوێیه،،

لێره وه ده ستمان به ر ته زوی شوێن که وتو وشک به‌ین

ڕومان کرده به یانی وغارماندا

 سه ری ئاڵتونیمان  به ر دیواری

 زه مه ن که وتوو شکاین

کتێبه کان پیمان پیکه نین و سوتان ،،

 فه یله سوفه ئه فه ندییه کان بۆمان لا ڵانه وه و بو را نه وه،،

به ڵام من هه ر بیرم لای شوێنێن  بوو وه ک جه لاد.

به ڵام خه یاڵی تۆ وه ک ڕاوچی یۆنانیه کۆنه کان

 بۆنی به زه مه نێکی میهره با نه وه ده کرد،،

کاسه ی سه رمان بۆ حه کیمه کوێره کان کرده وه

پێیان وتین،، زه مه نی ئێوه تێکه ڵی ڕۆژی خوا وه نده شومه کا نه

هیچمان له که س دا وا نه کرد ،، هیچمان له که س نه خواست

ئێمه که موحتاج  به شوێن بوین..

 تا یه کتری تێدا شه رمه زار که ین ،،

ده ستی درێژی خێرۆمه ندان

 دروست نه ده چه رخان ئه و ڕۆژانه!

.

چه نده ورد تر بیرمان له زه مه ن بکردا یه ته وه 

هێنده زێده تر به ناو خه یاڵ و فه نتازیادا زه مه نمان ون ده کرد

هه رچه نده بۆنی زه مان و مه کانێکی ترمان هه ڵ  نه گرتبو ،،

 که چی ئه وه ی  ئێمه ی له و هه یه یاجانه دا دیتبێت ،،ئه زانێت

وه ک  دڵمان بۆنی خوێنێکی مه یوومان له سینه دا حه شاردابو

ئه زانن وێنه ی شوێنێکی خا مۆش له چاوماندا کز کز ئه سوتا

که چی بیریان نا چێت 

له و پا شا گه ردانییه دا  بیرمان له  سزاو به خشین ده کرده وه،،،

 ئاخر ئه وڕۆژانه سزا خیانه ت بوو،

 به خشنده یی درۆیه ک بوو

وه زن و قافییه ی جوانی تێک ئه دا

  سزا له و ڕؤژا نه دا 

ڕوخساری ویژدانی ئه شێواند ،،

خه مێکی کوشنده بوو بیر کردنه وه  له ئازایه تی و ویقار

وه ک چۆن بازرگانه کان یاقوت و مه رجان هه ڵده گرن

 بۆ رۆژی خۆی!

چۆن جه نگاوه ر جوعبه ی پڕ له فیشه کی گڕدار قایم ده کات

بۆ ڕۆژی خۆیی!

چوون، باران و ده ریا، ڕۆژی حه ق و حیسابمان دیاری نه کرد ،

وه ک ڕاو چی و نێچیر چاومان له سه ر به روار نه بوو..

وه ک دوو سه ربازی خوێن گه رم ..

 به توندی ده رگامان له سه ر مه رگی خۆمان دا خستبوو.

ئه رێ،، به م چه شنه تۆڵه و سۆز ،، کینه و میهر ،،مه عریفه و جه هل ،، هه رچی هه بوو له جوانی و نا شرینی ،،

هه رچی هه بوو له درۆ و ڕاستی  ،، هه رچی هه بوو له ڕه ش نوس و پاک نوسی  ڕۆژه شومه کانمان ،،،

ئه وه نده ی ما بوو

له مه ردایه تی و شه رم،،پیاڵه یه ک خوێن و تاڵه ده زویه ک

ڕۆحمان مان شارده وه  ،،،

 پاش ما وه ی هه ناسه یه کمان پێچایه وه که خۆری نه دی بوو ،، نازک ته رین  وشه و تاڵ ترین ڕسته ن قایم کرد

بۆ ڕۆژی خۆی،!!

به ڵام به چی چوو؟

ئێمه بۆ هه نگاومان ڕا نه گه شت به شوێن؟

بۆ ده ستمان گیر نه بوو له زه مه ن ؟

وه ک ئه ژدیها پیره کان پێچمان ئه خواردو ئه مان قیژاند

خه یاڵی ترین شوێن بۆ  میراتی ئێمه بوو خوایه ؟

له به ر چی تاریک ترین زه مه ن سۆرغ و فسونی ئێمه یه؟

چی له وه سه خت تره..

 به برینه وه به دوای به ختی خۆتا بگه ڕێیت؟

چی له وه  تاڵ تره حه کیمانه به دوای تۆڵه دا وێڵ بیت،

ئه مانه نزای ئێمه نه بوون 

ئه مانه سکاڵاو حوزن نه بوون  ،،

هێنده ی کۆشش بون بۆ درست کردنه وه ی  خود

هێنده ی شۆڕش بوون بۆ گێڕا نه وه ی حورمه تی دڵ،

هێنده ی جه نگ بوون بۆ ئازاد کردنی خه ونه نهێنییه کان

نااااا  هه رگیز، نه پاڕاینه وه له که س

له ده رمای ڵی هیچ نا مه ردێکا نه وه ستاین

له به رماڵی هیچ خواوه ندێکا نه گریاین،

هه م والی و هه م وه لی ئه مری یه کدی بوین..

لای خۆمان شکاتمان له چاومان ده کرد ،، به شه و نخونی

ئازارمان ده دا

له سه ر بێ ما ریفه تی دڵمان

 ته قریرمان بۆ خوێنمان ده نوسی،به جودایی ده مان ترساند

لای خه یاڵ، سیخوڕیمان به سه ری یه که وه ده کرد

له خه وندا ئاشت ده بوینه وه ،

له و بییا بانه وشک و برینگانه دا پێ‌مان وا بوو

شه ره ف مه ند که سێکه له خه وندا ئاشتی خواز بێت

ئاشتی خواز که سێکه له واقعدا خه ون دۆست بێت

پیاوێک هیچی له من نه ده چوو وتی،

من دونیا دیده م.. به خشنده یی ڕاسته قینه به رامبه ر ڕۆژگاری چه په ڵ .. نه مرییه

ئه و پیاوه نا پاکه له خوا حافیزیدا وتی،

زیندوێتی دروست له ماڵ و کۆڵا ن و زه مه ن و شوێندا نییه

بگره له رۆح و قوڵای .. خوێن .... هۆش....ویژداندا یه...

من نه فره تم لێ کرد و گریا به سه ر شانما

تفم لێکردو پاڕایه وه له به ر پێما!

خوێنم ڕشت و وتی، ئه گه ر ویستت بژیت به م شێوه یه بمره!

به ڵام یه کترمان نه به خشیو ده ستمان نه چووه خوێنی یه ک

به ڵام یه کتریمان به خشی و  له خوێنی یه کتری ڕه نجاین،،

وه ک دوو دیلی ماندوو که وتینه به ر ده ستی یه ک،

دوو ئه سیری پێخواس و ترساو بووین

وه ک دوو جه نگاوه ری دۆڕا و ،، که شه رم له چاویاندا خامۆش ده سوتا  به ر یه ک که وتین

دوو سه ر بازی بێ نیشتیمان ، بێ ماڵ، بێ ناو و نیشان.. ، له کۆتا  یی  یه کدا گیرساینه وه،،

هێنده تینومان بوو خوێنی یه کمان داوا ده کرد بیخۆینه وه

هێنده برسیمان بوو داوای دڵی یه کمان کردبه کاڵی  بیخۆین

هێنده سه رمامان بوو ڕژا ینه با وه شی یه که وه

هیچ له وه سه خت تر نه بوو بدوێین

ناشرین بوو گریان و سکاڵا

تاڵ بوو وه ک ژه کی ژه هر..

 نه ده کرا له یه کرت خۆش بین،

ئه و وتی خۆت بیڵی.

له چ بسته ئه رزێکا بت کوژم ..

من وتم ..

 تۆ بڵی له چ زه مه نێکا بت به خشم..،

ئه و وتی..

له چ  سه رده مێکا بت نێژم

من وتم..

له کام باخچه دا، بتنێژم

ژنێک که هیچی له ئه و نه ده چوو وتیی..

پێم بڵێن  شوێنی کوشتنی تاوان باران کو‌ێنده ره ؟

پیاوێک که هه ر لا خۆم ده چوو وتی..

توو خودا زه مه نی به خشنده یی که نگێیه؟

وه ک دوو  جه نگاوه ری ڕه نگ بڕسکا و  برینه کانی

سینه مان پێچایه وه..

ساچمه ژه نگا وییه کانی نێو دڵمان کۆ کرده وه

کتێبه ڕه نگ زه رده کانی نێو سه رمان

حه رفه مه یوه کانی سه ر زارمان

پرسیاره نا کۆتاکانی خه یاڵ و ،،

گومانه بێ شوماره کانی هۆشمان  چنییه وه

  بۆ ڕۆژی خۆی.

ئه مێستاش ،، به خشنده یی و سزا

 پا به ندی زه ما نو شوێن نین !!

ئه گینا خودا لێره ده بوو

ئه هریمه ن لێره ده بوو

کتێب و قامچی، مناڵانی دا دوه ر لێره ده بوون،

ئه گینا شه هید و شازاده..

گوناهی پیرۆز، ڕاستی نا پاک، لێره ده بوون

ئه گه ر  ڕۆژێک له زه مانێکدا بم به خشیت

دڵنیام له نا زه مه ندا په شیمان ده بیته وه!

ئه گه ر سه رده مێک له شوێندا بتکوژم

ئه فسوسسسس ،، له نا شوێندا  ئه تبوورم....!

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca