هه‌موو کاتێک ووتومه ناعه‌داله‌تی
ئه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو
دونیای سه‌نعه‌ت و شارستانیا بکه‌ین. هیچ نه‌بێ ئه‌وان
له‌ساڵی 1945 وه، واتا له‌دوای ته‌واو بوونی جه‌نگی
جیهانی دووهه‌مه‌وه، شه‌ڕیان نه‌بینیوه‌و تووشی ماڵ
وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری نه‌بوون، به‌رده‌وامیش سوور بووم
له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رحه‌ی که ئه‌ڵێ، دوژمنانمان نه‌یان
هێشتووه ئێمه‌ی کورد فریای قیتاری مه‌ده‌نیه‌ت بکه‌وین،
ده‌نا هیچمان له ئه‌ڵمانه‌کان و بگره ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش
که‌م تر نیه. له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئێمه له جنسی
ئارین، واتا له ئه‌وروپیه‌کانه‌وه نزیکترین تاوه‌کو
گه‌لانی رۆژهه‌ڵات، مادام وایه ئیشه‌که‌مان سه‌هله هه‌ر
ئه‌وه‌نه‌ی نه‌ختێک ئازادیمان تێکه‌وت ئه‌وجا پیشانی
ئه‌وگه‌لانه‌ی ئه‌ده‌ین که به‌ردوام به که‌م سه‌یرمان
ئه‌که‌ن، ماست کیلۆی به‌چه‌نده . به‌ڵی له‌و خه‌یاڵاتانا
بووم تاوه‌کو له‌ساڵی 2004 ماڵ و مناڵم برده‌وه زێدی باب
و باپیرانیان، و له‌دڵی خۆما ئه‌م گووت شه‌رت بێ له‌مه‌و
لا ئه‌گه‌ر به‌قه‌رزو قۆڵه‌ش بێت ،لانی که‌م ساڵی جارێکیان
ببه‌مه‌وه، راسته شام شه‌کره به‌ڵام به‌خوا وه‌ته‌ن
له‌گه‌ڵ ژه‌هری ماریشا ئه‌خورێ ،و دواتریش ئێمه کۆمه‌ڵێک
عادات و ته‌قالیدی کورده‌واری جوانمان هه‌یه، بابه بۆ
ئه‌م مناڵانه چاویان پێنه‌که‌وێ و ئاشنای نه‌بن،
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپی ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێک
پێیان ووتن له ووڵاتی خۆتان خوا وه‌کو عیلم و مه‌عریفه‌تی
پێ ڕانه‌بینیوون، ئه‌ی باشه له جێگه‌ی ئه‌وه چی
داونه‌تێ؟ با پێیان بڵێن ئه‌و عیلاقاته ئینسانیه‌ی لای
ئێوه نیه، لای ئێمه ئه‌وه‌نده گه‌رم و گوڕ و زۆره،
نازانین له‌کوێی هه‌ڵگرین، ئیتر به‌وه ده‌م کوتیان
ئه‌که‌ن. کاته‌که هاوین بوو دونیا زۆر گه‌رم بوو رۆژێک
دایکی مناڵه‌کان ووتی ئه‌وکوڕه‌مان وه‌زعی خراپه توشی سک
چوون و ڕشانه‌وه بووه ،یه‌کسه‌ر به‌بێ وه‌ستان
ته‌کسیه‌کم گرت و بردم بۆ عه‌یاده‌ی دکتۆرێکی براده‌ر خوا
هه‌ڵناگرێ زۆر لووتفی نواند،و فه‌رمووی بڕۆ له
موخته‌به‌ری فڵانیش ئه‌و فه‌حسانه‌ی بۆ بکه،و
وه‌ره‌قه‌یه‌کیشی دامێ بۆ خه‌سته‌خانه‌ی ته‌واری که‌له‌وێ
بیخه‌وێنم. بۆ فه‌حسی خوێنه‌که کاتێک گه‌یشتمه به‌رده‌می
موخته‌به‌ر بینیم له باڵه‌خانه‌یه‌کایه، له قاتی
سه‌ره‌وه، کوره‌که‌م ئه‌و حه‌له ته‌مه‌نی 11 ساڵ و
نزیکه‌ی 35 کیلۆش ئه‌بوو، هیچ وه‌سیله‌یه‌ک له‌غه‌یری
قادرمه‌کان نه‌بوو، بۆ سه‌رخستنی بۆ سه‌ره‌وه، له‌به‌ر
بێهێزیی نه‌یئه‌توانی خۆی سه‌رکه‌وێ ،ناچار کردمه کۆڵم و
هه‌رچۆنێک بێ گه‌یاندمه شوێنی مه‌قسه‌د ،له‌وێ خوێنیان
لێوه‌رگرت و ووتیان به‌یانی وه‌ره‌وه بۆ نه‌تیجه‌که‌ی!
چۆنم بردبووه سه‌ره‌وه ئاوا به‌کۆڵ هێنامه‌وه‌وه
خواره‌وه، و ته‌کسی بگره، بۆ کوێ؟ بۆ خه‌ستخانه‌ی
ته‌واری ( فریاکه‌وتن)، له‌وێ دکتۆرێکی گه‌نجی لێ‌بوو ووتی
کاکه بیبه‌ن بۆ ئه‌وژووره‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه ئێستا دێین
بۆلای. کاتێک بردمه ژووره‌که، سێ که‌سی تری لێ‌بوو هه‌موو
پیاو بوون، و ئه‌وه له‌پاک وته‌میزی نوێن و قه‌نه‌فه‌ش
هه‌ر مه‌پرسه، گه‌ڕامه‌وه ووتم کاکه کوڕه‌که‌ی من
مناڵه ئه‌بێ له‌به‌شی مناڵان بێ، ووتی کاکه گیان به‌خوا
ئه‌وه ئیتر ئاوایه، جێگه‌مان نیه، ووتم ئه‌ی چار؟ باشه
ئه‌توانم ده‌رمانه‌کانی له‌ماڵه‌وه به‌مێ ؟چوونکه چه‌ن
بوتڵێک ئاویان بۆ نووسیبوو ئه‌بو به‌ده‌مار وه‌ری بگرێت،
ووتیان ئه‌ی بۆ نا به‌ڵام وه‌ره ئیمزامان بۆ بکه، ووتم
به‌سه‌ر چاوو هه‌مدیسان کوڕه‌که‌م تا به‌رده‌رگای
خه‌سته‌خانه‌که کرده‌وه کۆڵ، و له وێ ته‌کسیه‌کم بانگ
کردوو لێخوڕه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌وجا کێشه‌ی دانانی (
کانیولا) م هاته ڕێ، ووتیان کاکه به‌سیته بڕۆ به‌شوێن
ئه‌و موزه‌میده‌یا ده‌ستی زۆر سووکه و عه‌یاده‌که‌شی زۆر
نزیکه ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌کۆڵانه‌که‌ی ئه‌ودیووه،
حاڵه‌که‌ی تێبگه‌ێنه یه‌کسه‌ر دێ و کانیولاکه‌ی بۆ
دائه‌نێ، ووتم هه‌رئێستا ، چوومه به‌ر عه‌یاده‌که‌ی
هێشتا نه‌کرابۆوه ،دیار بوو کاکی موزه‌مه‌ید له‌ژووره‌وه
خه‌ریکی شووتی خواردن بوو، جارێ نه‌هاتبووه عه‌یاده‌که‌ی،
که هه‌ر له‌ماڵه‌که‌ی خۆ‌یا داینابوو، له جه‌ره‌سم دا هیچ
دیار نه‌بوو ، نه‌ختێک وه‌ستام و جارێکی تر جه‌ره‌سم
لێدایه‌وه ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، ووتم ئه‌م کاته‌ت باش برا
گیان، ووتی فه‌رموو، ووتم کوڕه‌که‌م توشی حاڵه‌تێکی وا
هاتووه و ناتوانێ به‌پێی خۆی بێته خزمه‌تی جه‌نابتان،
لوتف بفه‌رموون ئه‌وه ماڵه‌که‌مانه سه‌د مه‌تر لێره‌وه
دووره، زۆر مه‌منوون ئه‌بم ئه‌گه‌ر ته‌شریف بێنن، و ئه‌و
ده‌رزیه‌ی بۆ دانێنن، به‌شکم ئاوه‌کانی بۆ هه‌ڵواسین. ووتی
کاکه ناتوانم بێم با خۆی بێت، ووتم کاکه گیان باوه‌ڕ
بکه ناتوانێ بێت، ئه‌بێ بیکه‌مه کۆڵم خۆشم له‌کاتی
ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه قاچم خراپ شکاوه نابێ هیچ شتێکی قورس
هه‌ڵگرم ، ووتی چۆن ئه‌یهێنی ئه‌وه موشکیله‌ی خۆته، ووتم
به‌ڕێز تۆ میهنه‌که‌ت پێش ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌عیشه‌ت و
پاره په‌یاکردن بێت، کارێکی ئینسانیه من ناڵێم بچۆره
جه‌معیه‌تی موزه‌مدین به‌لا حدوده‌وه و هه‌زاران
کیلومه‌تر دوور له ماڵه‌که‌ی خۆته‌وه چارسه‌ری ئه‌فغانی
و ئه‌فریقی و تایلاندی به خۆڕایی بکه، به‌ڵام خۆ ئه‌بێ
به‌ده‌نگی لانی که‌م خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆته‌وه بچیت،
دواتر شتێک پاره‌ش وه‌ر ئه‌گریت واتا ئیستیفاده‌یه‌کیشی
تیایه، ووتی دیاره تۆ فه‌لسه‌فه‌م به‌سه‌را لێ ئه‌یه‌ی،
با پێت بڵێم من عه‌شایه‌رم و قسه‌یی زل لای من نایخوا ،
وه‌ڵلا بشیهێنی بۆ ئێره بۆی دانانێم ،ووتم کاکه گیان
باوه‌ڕبکه ئه‌وقسه‌یه نه‌زله و نه‌فه‌لسه‌فه‌یه،
ته‌نها بیر خستنه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌و ئه‌رکه موقه‌ده‌سه‌ی
که له‌سه‌ر شانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌کو ئێوه‌ن و ئه‌توانن
ژیانی خه‌ڵک ڕزگار بکه‌ن، دواتر ئه‌گه‌ر به‌رێزتان
عه‌شایه‌رن ئه‌بوایه ئێستا ده‌مانچه‌یه‌کی جوان له‌به‌ر
پشتوێنه‌که‌تانا بوایه‌و هه‌شت نۆ حیمایه‌ش له‌چوار
ده‌ورتانا بوونایه، موزه‌میدی و دکتۆری و عه‌قڵی
عه‌شایه‌ری کوجا مه‌رحه‌با ! نه‌خێر زیاتر که‌لله‌یی بوو ،
له‌دڵی خۆما ووتم بڕۆم باشتره با کوڕه‌که‌م نه‌که‌م
به‌قوربانی ئه‌م موجاده‌له بێ سه‌رو به‌ره‌یه ، ناچار
چووینه لای موزه‌میدێکی تر که هه‌ر له‌و نزیکانه بوو
به‌هه‌زار ناڵی عه‌لی کانیولاکه‌ی بۆ دانا، و کاتێک
هێنامه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و نه‌ختێک ئاووم خوارده‌وه.
دکتۆره ئه‌وروپیه‌که‌م بیرکه‌وته‌وه، که ئه‌چیته لای
بۆ عه‌یاده، که سه‌ره‌ت دێت له ژووره‌که‌ی خۆی دێته
ده‌ره‌وه ،و زۆر به‌ئه‌ده‌به‌وه ناوه‌که‌ت ئه‌ڵێ، و
ده‌رگاکه‌ت بۆ ئه‌کاته‌وه و پێش خۆیت ئه‌خا، و فه‌رمووت
لێئه‌کا بۆ دانیشتن، ئه‌وجا ئه‌ڵێ بۆم باس که کێشه‌که‌ت
چیه؟ که ته‌واویش بوویت هه‌مان ده‌ستوور ده‌رگاکه‌ت بۆ
ئه‌گرێ، و خۆا حافیز بوونت لێ ئه‌کا، و که‌سیشیان فه‌ڕاش و
قاپیه‌وانیان نیه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی بچیت بۆلایان، زۆر
به‌مه‌منونیه‌وه خۆیان به‌جانته‌یه‌کی گه‌وره‌وه دێن بۆ
ماڵه‌وه، و به قسه‌ی خۆش و ڕوویه‌کی گه‌شه‌وه، فه‌حست
ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێویست کا ده‌رمانت بۆ ئه‌نووسن،
به‌هه‌مان شێوه موزه‌میده‌کانیشیان دێنه ماڵه‌وه.
له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مانا به کوڕه‌که‌م ووت، کوردستانت
بینی ؟ووتی به‌ڵێ،ووتم خۆش بوو؟ ووتی به‌ڵێ ووتم زۆر چاکه
ئێستا ئه‌گه‌ر لێیان پرسیت ووڵاتی ئێوه به‌چی
مه‌شهوره ئه‌ڵێی چی ؟ ووتی ئه‌ڵێم ئێمه به بێ حورمه‌تی
کردن به به‌شه‌ر به‌ناو بانگین، ووتم وا مه‌ڵێ کوڕم،
ووتی بۆ، ئه‌ی وانیه؟ ووتم، ئمممم، با، به‌ڵام ، ووتی چی
به‌ڵام، ووتم ئاخر هه‌ر سه‌رو گوێلاکی خۆمان ئه‌گرێته‌وه،
ووتی باشه له‌به‌ر خاتری تۆ نایڵێم، به‌ڵام جارێکی تر
ئه‌گه‌ر بیری کوردستانت کرد، هه‌رخۆت بڕۆره‌وه ئێمه
مه‌به‌ره‌وه .