هێرش و
په‌لاماری ئیسلامی سیاسی بۆ سه‌ر بیری ئازاد و ئازادی به
گشتی و وروژاندنی ئیحساساتی دواکه‌وتوانه‌ی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی
کۆمه‌ڵێ مه‌سائیلی ئه‌خلاقیه‌وه که هه‌میشه په‌نایان بۆ
بردوه،
وه
ته‌حریک کردنی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شانه‌ی که له بۆسه‌دان بۆ
گیانی ئازادیخوازان له سه‌رجه‌م که‌ناڵ و
مینبه‌ره‌کانیانه‌وه ،تازه نیه،ئه‌مه نه یه‌که‌م و نه
دوا جاری ته‌قه‌لای بزوتنه‌وه‌یه‌کی تا سه‌ر مۆخ ئینسان کوژ و
ئازادی
کوژه ، بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌واڵێک (جا هه‌رچیه‌ک بێ)یان
ده‌رخستنی دیارده‌یه‌ک که له کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌یه،
ناکاته ئه‌م هێرش و په‌لاماره
بێشه‌رمه‌ی ئیسلامی سیاسی،ده‌رکردنی ته‌عمیم به سه‌ر هه‌موو
مزگه‌وته‌کاندا به به‌رچاوی
ده‌سه‌ڵاته‌وه و هێرش بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵێ ئینسان که
له ڕۆژنامه‌یه‌کدا کارده‌که‌ن
ته‌نها تاوانیان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک بێ، چی جورئه‌تێک بۆ
یه‌کێتی و پارتی ئه‌هێڵێته‌وه‌ئیدیعای ته‌نانه‌ت ئه‌م یاسا و
حکومه‌ته له‌رزۆک و بێده‌سه‌ڵاته‌یان بکه‌ن؟
خه‌ڵکی
کوردستان وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که گوێ له کۆمه‌ڵێ مشه
خۆر و خوێن خۆری
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گرن و هانیان ئه‌ده‌ن بۆ په‌لامار و کوشتنی
ئازادیخوازانێک که ته‌نها
پێنوس و بیروباوه‌ڕ شک ئه‌به‌ن،بۆ ناپرسن له دژی له‌ت و
په‌تکردنی چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی خۆی له خێڵی حه‌مه ، ئه‌م
مشه‌خۆرانه بۆ ته‌عمیم به سه‌ر مزگه‌وته‌کاندا بڵاو
ناکه‌نه‌وه و له‌دژی ئه‌و ئینسانکوژانه ده‌نگ هه‌ڵنابڕن و
خه‌ڵکی هانناده‌ن ؟
له‌دژی
کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوانی خۆپیشاندانه‌کان،له‌دژی
گوله‌بارانکردنی برا موسوڵمانه‌کانیان که بۆ خواستی ئاو‌و
کاره‌با و سوته‌مه‌نی هاتنه سه‌ر جاده‌و کوژران، بۆ زمانیان
لاڵه و نایه‌نه گۆ؟ بۆ له به‌رامبه‌ر ده‌یان ناحه‌قیتردا
نوزه‌یان لێوه نایه‌ت ؟بێجگه له ترسی نانبڕینیاندا نه‌بێ!
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ده‌ور و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی پارتی
کامه‌یه و ئاواڵاکردنی فه‌زا به ڕووی ئه‌م ئینسانکوژانه‌یا
چی مانایه‌کی هه‌یه؟
ئازادیخوازان ،،،، ده‌سه‌ڵات وه‌ک هه‌میشه خۆی بێلایه‌ن نیشان
ئه‌داو به ته‌واوی ڕێگه‌ی بۆ هه‌ر ده‌نگ و کرده‌وه‌یه‌کی دژه
ئازادی و دژه بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازی کۆمه‌ڵگا خۆشکردوه
،له باشترین حاڵه‌تا بۆ ڕازیکردنی دڵی ئه‌م بزوتنه‌وه
دواکه‌وتوه، ئازادیخوازان
ناچار به بێده‌نگی یان هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کات،
له ئێستایا گیانی نوسه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له
خه‌ته‌ردایه و ناچار کراون که خۆیان بشارنه‌وه، پێویستیان
به هاوپشتیه‌کی سه‌راسه‌ری هه‌یه، بیجگه له‌وه‌ی
حکومه‌تی یه‌کێتی و پارتی ده‌بێ به‌رپرسبن له گیانی ئه‌و
نوسه‌رانه، وه ئه‌م هێرشه ده‌بێ به‌ری پێبگیرێ و سنورێک بۆ
ئه‌م ده‌سدرێژیانه دابنرێ ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به
وڵامێکی
جدی و مه‌سئولانه‌یه له لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخوازی
کۆمه‌ڵگاوه بۆ کۆتایهێنان به‌م سه‌رکوته،ئاینده‌یه‌کی خوێناوی
چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه ،ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ده‌ستیان
ئاواڵا‌تر بێت،ئه‌م هێرشه نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی
ده‌روازه‌یه‌کیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌فسیرێکیان بۆیهه‌بێ یان
ناچار کرابن به جۆرێکی تر لێکیبده‌نه‌وه ،به‌ڵام به ته‌واوی
په‌یوه‌ندی به نه‌بونی هه‌ر جۆره ئازادیه‌ک و کپکردنه‌وه‌ی
هه‌ر ده‌نگێکی جیاوازه‌وه هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر نا یه‌کێتی
زانایانی ئاین و لیژنه‌ی فتوا ی ڕانیه ئه‌یانتوانی ڕێگه‌ی
ئه‌و یاسایه
بگرنه به‌ر که داڕێژه‌ری خۆیانن، نه‌ک خه‌ڵكی ساده هانبده‌ن
بۆ کوشتن و زاڵکردنی فه‌زای
ترس و تۆقاندن . له کۆتایدا ئه‌بی ئه‌وه بڵیم سه‌ره‌ڕای هه‌ر
جیاوازیه‌کم له گه‌ڵ ڕاوبۆچونی
نوسه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به ته‌واوی دژی هه‌ر هێرشێکم بۆ
سه‌ریان.
22/01/2007
---------------------------------
تێبینی/
له‌م سایته‌دا ورده‌کاری ئه‌م ڕوداوه له زمانی سه‌رنوسه‌ر و
نوسه‌ری تری ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه ده‌توانن گوێتان لێبی.
www.bopeshawa.com
|