سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ئێمه و ئه‌وان
له منداڵدانی یه‌ک زماندا
سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ئێمه‌و ئه‌وان له هه‌ر خێزان، گروپ ،
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێته ئاکامی ناکۆکی، دووبه‌ره‌کی و گرژی. کۆی
بۆچونه جیاوازه‌کان ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی پۆزته‌یڤ نه‌گرنه به‌ر و
ده‌سه‌ڵاتی ئاره‌زووه‌کان به‌سه‌ر به‌رژه‌وندی گشتی و
زانستیدا زاڵ ببن، ئه‌و گروپ و کۆمه‌ڵگه‌یه دووچاری
په‌ڕه‌وازه‌یی و جیابوونه‌وه ده‌کات. دروستبوونی گروپی دژ یان
لایه‌نی ناکۆک له کۆی یه‌ک کۆمه‌ڵدا، کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر و
هۆکاری زانستی له خۆی گرتووه. ئه‌ندام بوون له کۆمه‌ڵێک،
گروپێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌پێی
Mead)
1863-1931) که پرفیسۆری کۆمه‌ڵناسی بوو و خاوه‌نی بیردۆزی
کۆمه‌ڵایه‌تی هیمای هه‌ره‌و‌زیه(symbolisk
interaktionism)،
وه‌کو ئاوێنه وایه که خودی ئه‌و که‌سه خۆی تیا ده‌بینێت و
ناسنامه و مێژووی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی تیا ده‌بینێته‌وه.
له‌به‌ر
تیشکی ئه‌و بیردۆزه که ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌سه‌له‌یه‌ک یان
ئامانجێک له ده‌ره‌وه‌ی ناسنامه‌ی گروپێک یان کۆمه‌ڵێک
سه‌پێنرا، ئه‌و سه‌پاندنه ده‌بێته هۆی دروستبوونی لایه‌نی دژ
و کاریگه‌ری هه‌ره‌وزی و هاوبه‌شی که‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌نجام،
هه‌ره‌وزێک یان گروپێکی دی له نێو منداڵدانی گروپه
ڕاسته‌قینه‌که‌دا دروست ده‌بێت.
سه‌پاندنی زمانێک یان باوه‌ڕێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مرۆڤدا،
ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ له بار بردنی ئه‌و هه‌سته هاوبه‌شیه
و هاندانی ناسنامیه‌کی نوێ له کن ئه‌و گروپ و کۆمه‌ڵه که
له‌گه‌ڵ گروپه گه‌وره‌که‌دا و له ئاکامدا یه‌کدی ناگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گیانی به‌رگری، چونکه
کێشه‌که پێوه‌ندی به ناسنامه و بوونی ئه‌و مرۆڤه‌وه هه‌یه و
له‌گه‌ڵ پرۆسه‌کاانی تری ژیان په‌یوه‌سته.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه گرنگه‌کانی زمانی کوردی، گۆران، کرمانجی
سه‌رو و خوارو..هتد ناسنامه‌یه‌کی نوێیان لا دروست نه‌بێت به
سه‌پاندنی یه‌کێکان به‌سه‌ر ئه‌وی تردا و هه‌ریه‌کێکیان
که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌تی به خۆیه‌وه نه‌گرێت، نه‌بنه
سه‌ره‌تایی بۆ له دایکبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێ له منداڵدانی
زمان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، ئه‌رکی ڕۆشنیران و په‌رله‌مانی
باشووری کوردستانه که به‌شێوه‌یه‌کی زانستی پرۆسه‌ی
ئاشناکردنی به‌شه‌کانی کوردی به‌یه‌کتر گه‌شه پێ بده‌ن و
سه‌ره‌تایه‌ک بۆ زمانێکی کوردی پاراو و په‌تی دروست بکه‌ن.
گرنگی پرۆسه‌ی نیزیکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی کوردی و
ئاشناکردنیان به‌یه‌کتر، له زۆر ڕوه‌وه گیانی یه‌کبوون و
هاوبه‌شی و هه‌ره‌وه‌زی له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
به‌هێز ده‌کات. یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه، که زۆر گرنه،
بایه‌خدان به پێکهاته‌و ئه‌و زاراوه گرنگانه که کۆڵه‌که‌ی
زمانی کوردی وه‌کو یه‌که‌یه‌کی زیندوو پێکه‌وه ده‌لکێنن.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میدیا، سیاسی کوردستان
و ڕۆشنبیران گۆی به مه‌سه‌له‌ی زمان بده‌ن و هانا بۆ زمانی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست نه‌به‌ن بۆ پرکردنه‌وه که‌لێنه‌کانی
زمان، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ووشه‌ی عه‌ره‌بی بۆ نموونه
به‌کاربهێنن، ماوه‌یه‌کی تر دره‌نگ ده‌بێت و ده‌بێته
کێشه‌یه‌کی قوڵ که نه‌وه داهاتووه‌کانی کورد پێوه‌ی بناڵێنن.
لێ به‌هێزکردنی هوشیاری زمان له لای ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی زۆر پێویسته بۆ پاراو ڕاگرتنی زمانی کوردی. پرۆسه‌ی
زمانی یه‌کگرتوو و زمانێکی پاراو، ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و
په‌یمانگاو فێرگه‌کانه، که ده‌بێت منداڵانی کوردی پێ له سه‌ر
ڕابهێنن. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، مامۆستای زانکۆ و فێرگه‌کان
ئه‌مڕۆبێت یا داهاتوو، ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن،
ئه‌گه‌ر خۆیان به پێشه‌نگ و سه‌رچاوه‌ی پاکی زمانی کوردی
بزانن.
به‌شی یه‌که‌م
-
به‌شی2
-
به‌شی سێیه‌م -
به‌شی 4-به‌شی 5
|