ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان به ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سته‌ڵات
هه‌یه!
ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی که وڵاتپارێزانه له‌خه‌می پاراستنی
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان دان!
ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی که راستوێژانه له‌خه‌می ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵی
دان!
ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی که شێلگیرانه بیر له چاره‌سه‌رکردنی
قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ده‌که‌نه‌وه!
ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارییه‌وه ره‌خنه له کاره‌کانی
ده‌سته‌ڵات ده‌گرن !
ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی که دڵسۆزانه په‌رۆشی داهاتووی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌تانن!
لاتان
ئاشکرایه که ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان به‌قۆناغێکی هه‌ستیار
تێده‌په‌ڕێ، قه‌یرانه‌کانی ئاو، کاره‌با، سووته‌مه‌نی،
نیشته‌جێکردن و هاوێرکاری رۆژ دوای رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه،
جیاکاری له‌نێوان هاونیشتمانیان و ئه‌ندامانی حزب درێژه‌یان
پێده‌درێ، له ئاسایی کردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه
دابڕاوه‌کانی دیکه خه‌مساردی ده‌نوێندرێ، خۆویستانه به‌ره‌و
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دیتران هه‌نگاو هه‌ڵده‌گیرێته‌وه،
لاوانی کوردستان له‌ژێر ناوی سه‌ربازه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌کانی
عێراق ده‌کرێن و بۆ نێو دۆزه‌خی شه‌ڕێکی دۆڕاو ده‌نێردرێن،
له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئه‌رکێکی مێژوویی و نیشتمانی له ئه‌ستۆی
هه‌موو رووناک‌بیر و وڵاتپارێز و مرۆڤێکی دڵسۆز ده‌که‌وێ که
خۆنه‌ویستانه بێته مه‌یدان و ده‌نگی نه‌رێ به‌رز بکاته‌وه‌و
راستوێژانه بۆ راسته‌ڕێکردنی ژیانی سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری هه‌نگاو بهاوێژێ و بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی
تێ‌بکۆشێ.
ئه‌مڕۆ
دۆزی کوردستان له جاران باڵاتر‌و پێشکه‌وتووتره، له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیدا دۆست و هاوسۆزی زیاتری په‌یداکردووه، به‌ڵام
به‌هۆی په‌رۆشی بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ته‌سکی حزبایه‌تی و له
ئاکامی نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گه‌ل خه‌ریکه ره‌وشه‌که
پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ناکامی و نائومێدی له ده‌رگه‌ی
هیواکانمان هه‌ڵده‌واسرێ، به‌وهۆیه‌وه مێژوو لێمانده‌خوازێ
که لێبڕاوانه و هۆشیارانه چاودێری به‌سه‌ر کاره‌کانی
حکومه‌ته‌وه بکه‌ین، به‌رنامه‌ی جێگره‌وه پێشنیار بکه‌ین،
بوێرانه ره‌خنه بگرین و قامک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و کێماسی و
ناراستیه‌کان
دابنێین.
ئه‌مڕۆ
بوارێکی نیوه‌ئازاد بۆ بزاڤی رۆژنامه‌وانی و ده‌ربڕینی رای
جیاواز ره‌خساوه، یاسا ئه‌و مافه‌مان پێده‌دات که ئازادانه
رامان و بۆچوونی خۆمان دیار بکه‌ین، کاودانی هه‌رێمی و
نێوده‌وڵه‌تیش له به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی راده‌ربڕین و
رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد‌دا هه‌نگاو ده‌هاوێژن، رووناکبیران و
نووسه‌رانی کوردستانیش له نێوه‌خۆ و له هه‌نده‌راندا ره‌وتی
ره‌خنه‌گرتن و له‌قاودانی هه‌ڵه و کێماسیه‌کان به‌ره‌پێشه‌وه
ده‌به‌ن، بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئامانجه‌ش پێویستمان به
یه‌کگرتوویی و ئه‌کتیڤکردنی هه‌وڵه‌کانمان هه‌یه. له‌و
پێوه‌ندیه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که دامه‌زراندنی به‌ره‌ی گۆڕان
وه‌ک به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له باشووری کوردستاندا به
هه‌نگاوێکی ئه‌رێنێ بخه‌ینه‌به‌رچاوان، بۆ چالاککردن و
به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی به ڕه‌وای ده‌زانین که هاوکاری و
پشتیوانی له ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر و وڵاتپارێز
بخوازین.
به‌ره‌ی
گۆڕان له 10-10-2006 به هه‌وڵ و کۆششی سێ لایه‌نی ( حزبی
رزگاریی کوردستان، حزبی دیموکراسیخوازان ، پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی کوردستان )و کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و
نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌پێناو ژیانێکی باشتر و ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات دامه‌زراوه، ده‌رگه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
باوه‌ڕیان به‌و ئامانجانه هه‌یه، کراوه‌یه. به‌ره‌ی گۆڕان
هێزو توانای کوردستانیان به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵات و
گۆڕانکاریه‌کان ده‌زانێ، باوه‌شی بۆ دڵسۆزان و
نیشتمانپه‌روه‌ران گرتۆته‌وه، ده‌خوازێ که هێزو توانای
ناڕازیان له‌پێناو سه‌رخستنی کێشه‌ی ره‌وای گه‌ل و نیشتمان،
له‌پێناو ده‌رخستنی راستیه‌کان ده‌کار بکرێ. به‌ره‌ی گۆڕان
مه‌به‌ستی دیموکراتیزه‌کردنی کوردستان و ئاواکردنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانی و ژیارییه، بۆ گه‌یشتن به‌و
ئامانجه‌ش پێویستی به هێزو توانا‌و شیانی ئێوه‌ی به‌ڕێز و
تێکۆشه‌ر هه‌یه.
بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موومان بیستراو بێ؛ بۆ ئه‌وه‌ی
ره‌خنه‌کانمان کاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بێ و له‌راژه‌ی دۆزی
ره‌وای کوردستان دابن؛ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانمان
له‌سه‌ر کاغه‌ز نه‌مێننه‌وه‌و کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و
پێشه‌وه ببات؛ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل پارێزراو
تۆکمه‌تر بن، دڵسۆزانه بانگتان ده‌که‌ین، چاوه‌ڕوانی هاوکاری
و هاوهه‌نگی و به‌شداریتان له به‌ره‌ی گۆڕان دا ده‌که‌ین.
ڕێکار
ئه‌حمه‌د
سه‌رۆکی
کاتی به‌ره‌ی گۆڕان
17-1-2007
bereygorran@hotmail.com
bereygorran@yahoo.com
rekarahmed@yahoo.de
Tel: 0046 7363 41 272
Tel: 00964 7301191 497
Tel:00964 7701 419 722
|