به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مه‌زنده‌و پێشهاته‌کانی هه‌ریه‌که‌مان،
سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته بێیباکییه‌کی ناوازه‌یان
له‌کۆمه‌ڵگای کوردستان درووست کردووه؟! سامناکی ئه‌م باره
وا هێدی هێدی له‌گه‌ڵ خۆیدا شوڕبوونه‌وه‌یه‌کی قووڵی بۆ ناو
کۆمه‌ڵگاش درووستکردووه‌و، زۆری ترنابات ئه‌م ده‌رد و
په‌تایه به‌ته‌واوه‌تی ده‌گاته کۆمه‌ڵگاش. به‌داخه‌وه ئه‌م
بێیباکییه ویژدان له‌بن پێنراوه له‌هه‌موو به‌هایه‌کی
مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی داچۆڕاوه. زۆر سه‌یر و ناوازه‌یه
له‌وڵاتێکدا به‌رپرسه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕوا‌و بۆیان
لوابایه حه‌زیان ده‌کرد شنه‌و جوڵه‌ی با و، نمه‌و ڕه‌هێڵه‌ی
باران و، خوڕه‌و هاژه‌ی ئاو و، ئاڕاسته‌ی ڕووبار و، به‌رزی
شاخ و قووڵی دۆڵ و پانایی ده‌شته‌کان و، مردن و له‌دایکبوونیش
له‌بن ده‌ستی ئه‌وان بووایه، که‌چی له‌ئاست هیچ شتێک و
ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی و خه‌م بێت بۆ نیشتمان و دانیشتوانه‌که‌ی
نه‌یانبێت ئه‌گه‌رچی و له‌کاتێکدا ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی
سه‌ر‌شانی خۆیان بێت!!.
که‌م
نین ئه‌و که‌سانه‌ی به ئه‌وکی پڕ له‌گریان ده‌ڵێن:
ده‌سه‌ڵاته خه‌یاڵ ئامێزه‌که‌ی به‌رپرسانی کوردستان له‌دونیای
ڕاسته‌قینه دایبڕیوون و گومانیش زۆره دواجار خوێنی دڵی
به‌رپرسه‌کان له‌ئاست بێی خه‌مییان بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا
نه‌بووبێت به ئاو.
زۆر باش ده‌رکمان پێی کردووه که گوزه‌ری ڕووداوه
سیاسییه‌کان و ده‌رکردنی هه‌موو بڕیاره‌کان، له‌وه‌ته‌ی
ئیداره‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی یه‌کیانگرتۆته‌وه، به‌یه‌کجاری
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانیان لێی به‌ده‌ر نراوه!! ئاخر
خۆ هه‌ڵبژاردن و کێبڕکێی حیزبیانه و شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون تا
به‌رپرسان پێویستیان به‌ده‌نگ و تفه‌نگی خه‌ڵکی ساده‌بێت؟!
هه‌ر
وه‌کو زانراویشه ئه‌گه‌ر له‌م بارانه‌دا نه‌بێت به‌رپرسان
ته‌نها بۆ ده‌رکردنی بڕیاره‌کان خۆیان به‌خاوه‌ن ده‌زانن.
هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه
به‌ته‌واوی له‌خه‌مه‌کانی خه‌ڵک دابڕاون و هه‌ر ئاماده‌نین
ئاوڕیکشی له‌خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی بده‌نه‌وه، ئه‌مه‌یان وه‌کو
پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات له‌دێرۆکی ئه‌م وڵاته‌دا ڕه‌نگه که‌مێک
ئاسایی بێت، به‌ڵام به‌ڕاستی ساتێکی سه‌یره، به‌خواست بێت یان
له‌ژێر فشار، به‌مه‌به‌ست بێت یان بێی مه‌به‌ست؟ به‌بڕیارێکی
له‌ناکاو بۆ دابینکردنی ئارامی به‌غدا کوڕه هه‌ژاری خه‌ڵکی
کوردستان له‌هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک ڕاپێچی ناوه‌ڕاستی عێڕاق
بکرێن. له‌کاتێکدا له‌وه‌ته‌ی سه‌ددام ڕووخێنراوه، چوونی
پێشمه‌رگه‌ی کورد بۆ که‌رکوکی کوردانیش یاساغ کراوه، چ جای
بگاته به‌غدا.
ترسی ئێمه بۆ ئه‌م کار و بڕیاره چه‌نده خه‌مه بۆ ڕژانی
به‌ناهه‌قی خوێنی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، هێنده‌و زیاتریش
خه‌مه بۆ فشارخستنی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردستان،
ئاخر ده‌ترسم ئه‌و بادانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ( زمانی شه‌ق! )
له‌م یه‌ک دوومانگه‌دا، به‌قه‌د په‌یام بۆ به‌عسییه‌کان
به‌مه‌رگ و کۆتایی سه‌ددام و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ئێرانییه‌کان
له‌به‌غدای بن ده‌ستی تاڵه‌بانی و له‌هه‌ولێری بن ده‌ستی
بارزانی و، ڕفاندن و گونییه له‌سه‌ردانانی میوانه‌کانیان،
هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆ کورد تا چێتر حازرخۆری به‌ر سێبه‌ر نه‌بێی و
به‌قه‌د پێداگیری هه‌میشه‌ییان بۆ بودجه، ئاماده‌ی پاراستنی
به‌غدا و حکوومه‌تی ناوه‌ندییان بن.
هه‌رچۆنێک بێت ناردنی کوڕی کورد بۆ به‌غدا، بڕیارێکی کورت
بینانه‌ی، نا نه‌ته‌وه‌یانه‌یه‌و، له‌و بێیباکییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که کوردستانی پێی به‌ڕێوه ده‌برێت. ئاخر
بێیباکی و خۆنه‌کردنه خاوه‌نی گه‌یشتۆته ئاستێک... باری
سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی و مافه یاسایی و ئازادی و
سیاسییه‌کانی به‌بن پێی نراوه!؟و که‌سیش نییه ئه‌و
مافانه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه کێی هه‌یه؟
باوه‌ڕ به‌وه‌بکات ئه‌و لیوایانه‌ی که‌ئێستا ئاماده ده‌کرێن
بۆ چوونییان بۆ به‌غدا، که ته‌نها له‌ئه‌ندامان و
پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان و به‌ته‌زکییه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌و
کۆمیته‌کانیان له‌و لیوایانه‌دا ڕێکخراون!؟ به‌بێی ڕه‌زامه‌ندی
یه‌کێتی و پارتی ڕه‌وانه‌ی مه‌رگێکی زۆره ملێی ناکرێن،
ئه‌گه‌رچی بڕیار و فشاری ئه‌مریکی و شیعه باڵا ده‌سته‌کانی
عێڕاقیشیان له‌سه‌ر بێت .
نه‌ک جارێک هه‌زار جار دڵنییام، سه‌ره‌نجام و ئاقیبه‌تی جێ
به‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره( ئه‌گه‌ر چوه واری کرده‌وه‌وه )
هه‌ڵه‌یه‌کی هێنده ترسناک بۆ خه‌ڵکی کوردستان درووست ده‌کات،
نه‌ک ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا به‌ڵکو ده‌بێت نه‌وه‌کانی دوای
ئێمه‌ش باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بده‌نه‌وه.
12/1/2007
|